بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كورد
و تاوانی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خودا
ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌یه كه شێواز‌و میتۆدی به‌ره‌نگاری له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی ژینۆسایدی سپی‌و شه‌ڕفرۆشی داگیركه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، ئاراسته‌و ئاقارێكی جیاوازتر له جارانی به خۆیه‌وه بینیوه. ئه‌مه‌ش بێ‌گومان هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كه هه‌ریه‌ك له هه‌لومه‌رجه‌كانی نێوخۆیی، هه‌رێمی‌و جیهانی، گۆڕانكاری به‌رین‌و گشتگیر له كولتووری گه‌لان‌و یه‌ك له‌وان گه‌لی كورد، به جۆرێك له جۆره‌كان به‌ستێن ساز‌و ته‌شك به‌خشی ئه‌م چه‌شنه تێڕامان، تێڕوانین، كرده‌وه، هه‌ڵوێست گرتن‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه.
له شه‌ڕ‌و خه‌باتی كلاسیكی‌و دنیای دوو جه‌مسه‌ری‌و چه‌ك‌و خوێندا، هه‌موو چین‌و توێژه‌كان وه‌كوو یه‌ك پێكهێنه‌ر‌و به‌شداری خه‌باته‌كه بوون‌و ته‌نانه‌ت زۆرجار توانا‌و كاریگه‌رییه‌كانی كه‌سێكی ئاسایی به‌شداری رابوونه‌كان، به‌رچاوتر‌و باڵكێشتر له تیۆری‌و ئیده‌ی بلیمه‌ت‌و تیۆریسیه‌نه‌كانی نێو شۆڕش بوو. بۆیه ده‌بینین ناوی كۆمه‌ڵێك له‌و تاكانه، نێواخنی دیرۆكی به‌رخۆدانی ئێمه‌و واتاكانی چه‌ندین ده ساڵه‌ی قاره‌مانی‌و هێمای به‌شدارانی شۆڕش بوون، به‌ڵام له سه‌رده‌می مۆدێڕنیته یان گشتگیرتركردنی ئاوه‌زمه‌ندی له بیاڤی گشتیدا‌و ده‌رهاوێشته‌كانی وه‌كوو: تاك گه‌رایی، پلۆرالیزم، تلۆرانس، دێموكراسی، مرۆڤ ته‌وه‌ری‌و به‌رێژه‌یی زانینی هه‌موو شته‌كان، به‌هاكان‌و بایه‌خمه‌ندییه‌كانیش گۆڕاون‌و هاوسه‌نگی رێكخراو‌و هێزه كاریگه‌ر‌و گۆڕانسازه‌كانیش له كۆمه‌ڵگاكاندا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. بۆیه هه‌نووكه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، ئه‌گه‌رچی چییه‌تی‌و ویست‌و ئامانجه‌كان، چ له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری ناوه‌ندی‌و چ له ئاستی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا، لانیكه‌می هه‌ر هه‌مان داخوازییه له مێژینه‌كانن، به‌ڵام شێواز، ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌كانی ده‌ربڕین‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌كان جیاوازتر له جارانه.
چه‌وسێنه‌ری سه‌ره‌ڕۆ، وێڕای باوه‌ڕی ته‌واوی به توندوتیژی وه‌كوو به‌شێكی جیانه‌كراوه له تیرۆرێكی له‌پێشدا داڕێژراو، كه وه‌كوو به‌شێك له پێكهاته‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی بیچمی گرتووه، هه‌وڵ ده‌دات كه كرده‌وه‌كانی خۆی له ئاست دژبه‌رانیدا، له ژێر ناو‌و پۆششێكی به ناو ره‌واو یاسایی به‌ڵام له راستیدا، فۆرمالیته پراكتیزه بكات. بۆیه له وه‌ها دۆخ‌و فه‌زایه‌كدا، كه جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕواڵه‌ت یاسایی‌و به‌ده‌مامك هه‌ڵبژێردراو هه‌یه، به‌ره‌نگاری‌و به پێكوڵ‌و كێشه‌وبه‌ره‌كێشانی دیكتاتۆرییه‌ت، رێكار‌و میكانیزمی هۆشیارانه‌و وردی ده‌وێت، به واتایه‌كی دیكه ده‌بێ بتوانێ له خودی میكانیزمه‌كان‌و ئامرازه‌كانی سه‌ركوت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیستمی تیرانی‌و فه‌لسه‌فه‌ی ترسی ئه‌وان وه‌كوو "تیران سایدێك" (له‌نێوبردنی نهێنی سته‌مگه‌ران)، كه‌ڵك وه‌ربگریت. چونكه سیستمی مۆبۆكراسی، توتالیته‌ر‌و فاشیستی، هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی هێز‌و سامان پاوان ده‌كات، بۆیه سه‌ركه‌وتن له ئاوه‌ها دۆخێك‌دا كه‌ڵك وه‌رگرتنی پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته‌كانی رێژیم له ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌كانی ئاماده‌كراو و ته‌رخان كرا‌و له لایه‌ن رێژیمه‌وه‌یه.
كاتێك بۆ یه‌كه‌مین جار له ئێران‌دا، پاش ئه‌زموونی "دارلفنون"و "قوتابخانه‌كانی رۆشدیه"، له 4ی فوریه‌ی 1935دا، زانستگای تاران دامه‌زرا‌و پاشانیش لق‌و پۆپه‌كانی له شوێنه‌كانی دیكه‌شدا كرایه‌وه، هیچكات به ته‌واوی بۆ رێژیمی په‌هله‌وی‌و ئیسلامی كۆنترۆڵ نه‌كرا، له 16ی سه‌رماوه‌زی 1332ی هه‌تاوییه‌وه تا هه‌نووكه گرینگ‌ترین مه‌ته‌رێزی دژایه‌تیی هه‌وڵدانی سیستماتیكی ده‌سته‌مۆكردن بووه. له‌م نێوه‌دا رۆڵی خوێندكارانی كورد، دوو ده‌یه‌یه كه به‌رجه‌سته بۆته‌وه‌و، رێژیم ئه‌وان وه‌كوو سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی له ئاستی زانستگا، كۆمه‌ڵگا، پارته سیاسییه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتدا چاو لێده‌كات. چونكه وێڕای جێبه‌جێكردنی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی یه‌كه‌م، پاڵوێنه‌و له بێژنگ دان، ئاوانسی جۆراوجۆر به كه‌سانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت، خوێنده‌ڤانانی كورد ته‌نیا به هۆكاری به‌هره‌و توانای زانستیی خۆیان توانییان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو بچنه زانستگاكانی ئێران‌و كه‌ڵكی پێویست له ده‌رفه‌ت‌و كه‌ره‌سته‌كانی به‌رده‌ستیان بۆ په‌روه‌رده‌ی خۆیان‌و به‌رهه‌مهێنان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست‌و زانیاری وه‌ربگرن. ئه‌وان جگه له پێشخستنی ئاوه‌زمه‌ندیی ئامرازی‌و ره‌خنه‌یی، توانییان له ئاستێكی به‌رینتردا له ته‌شكی بلیمه‌ت‌و بژارده‌ی كۆمه‌ڵگا له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، راوه‌ستن‌و په‌ره به گه‌شه‌كردنی ئه‌ندێشه‌ی ره‌خنه‌یی، پرساو یاساته‌وه‌ر بده‌ن. ئه‌مه‌ش له راستیدا رۆڵ‌و ئه‌ركی زانستگا‌و خوێندكاره كه وه‌كوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی زانیاری به‌خشین له پانتایی گشتیدا له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. بۆیه ده‌بینین زانستگا لانیكه‌م له كاتی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی 1968ی ئورووپا‌و ئه‌مریكا به دواوه، هه‌میشه به‌شێك له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و مۆدێڕن بووه‌و له وڵاتانی دێموكرات هاوڕێ‌و پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت‌و له وڵاتانی دیكه‌دا، یه‌كێك له دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كانی پانتایی گشتی بووه كه له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی مۆدێڕنه‌وه، لایه‌نگر‌و داكۆكیكاری كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌چه‌شن‌و فره‌ده‌نگ بووه. خوێندكارانی كورد بۆ یه‌كه‌مین جار پاش 73 ساڵ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر بنیاتنانی زانكۆ له ئێران‌دا، له‌م یه‌ك ده‌یه‌ی دواییدا به كاناڵیزه‌كردنی پۆتانسیه‌ل‌و هاوبه‌شكردنی خواسته‌كان‌و هه‌وڵه‌كانیان، توانییان به‌رجه‌سته‌ترین‌و پێشڕه‌وترین توێژ‌و بزووتنه‌وه‌ی ناحیزبیی نێوخۆی وڵات بن. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ باس له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و به‌رخۆدانی شۆڕشگێڕانه‌و سه‌رپێچی مه‌ده‌نی ده‌گرێ، راسته له‌م نێوه‌دا، بزووتنه‌وه‌گه‌لێكی دیكه‌ش بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئاخێزگه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرێدراوی زانستگایه‌و تێگه‌یشتنی ئاكادمێك، ئافرێنه‌ری جووڵانه‌وه‌گه‌لێكی وه‌ها‌و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامیانه. شایه‌د ماوه‌یه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی وه‌ها هه‌بوو كه هۆكاری رادیكاڵ بوونی خوێندكارانی بۆ خه‌سڵه‌تی لاوبوونی ئه‌وان‌و نه‌بوونی به‌رپرسیاریه‌تی له جڤاك‌و بنه‌ماڵه‌دا ده‌گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام له‌م یه‌ك ده‌یه‌ی دواییدا كه لاوانی كورد توانیان به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌مترین كه‌ره‌سته‌و فه‌زاو بواری هه‌بوو، وێنایه‌كی جیاوازتر‌و به‌هادارتر له جاران بخوڵقێنن، ئه‌و گریمانه‌یش هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. خوێندكارانی چالاكی نێو زانستگا پاش ته‌واوبوونی خوێندن، نه ته‌نیا پێوه‌ندییه‌كانی خویانیان له‌گه‌ڵ زانستگا‌و خوێندكاران‌دا نه‌پچڕاند، به‌ڵكوو هه‌وڵی دانانی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییان دا. ئه‌وان به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین حه‌وتوونامه، گۆڤار، دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی زانستی‌و رێكخراوی ناده‌وڵه‌تی، به پشتبه‌ستن به ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌و تواناییه‌كانی خۆیان، تێده‌كۆشان به دواداچوون‌و گه‌ڕان به دوای زانیاری دروست‌و به‌هادایین به ره‌خنه‌و ره‌خنه‌گرتن‌و هێنانه‌ئارای پرسیاری به‌رده‌وام له‌مه‌ڕ هه‌موو مژار‌و دیارده‌كان، ئه‌م ره‌هه‌ندانه وه‌كوو كولتوور جێگره‌وه‌ی نه‌ریتی كۆن بكه‌ن‌و به خاوه‌نداری‌و ئاوڕلێدانه‌وه‌ی میراتی نه‌ته‌وه‌یی، تاكێكی ئه‌كتیڤ‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوو و بزێو په‌روه‌رده بكه‌ن. كۆمه‌ڵێك كه به‌بیركردنه‌وه‌و ئانالیزی پرسه‌كان، توانای جیاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ‌و چاكیی له یه‌كتر هه‌بێ‌و له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیدا رۆڵ بگێڕێت.
خوێندكارانی كورد به كه‌ڵكوه‌رگرتن له میتۆد‌و ئامرازه‌كانی رێژیم به شێوه‌ی پێچه‌وانه، یان به واتایه‌كی دیكه ئانتی تێز بوون له هه‌مبه‌ر تێزه‌كانی رێژیم‌و، بیانوو سه‌ندنه‌وه به جێگه‌ی بیانوو تاشین بۆ رێژیم، بۆنه‌ته هۆكاری ئاشكرابوونی چه‌واشه‌كارییه‌كان‌و پووچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه‌ی كه رێژیم له ژێر ده‌مامكی سیاسه‌تی نه‌رمبڕانه‌دا (نرم افزاری) به جێگه‌ی سیاسه‌تی "سخت افزاری" له‌م ساڵانه‌دا جێبه‌جێی ده‌كرد. بۆیه ده‌بینین كۆماری ئیسلامی چالاكی خوێندكاران‌و بزووتنه‌وه‌كان‌و توێژه‌كانی دیكه‌ی له پێناو وشیاری نه‌ته‌وایه‌تیدا به دژایه‌تی دژ به ته‌ناهیی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌ناسێنێت‌و چالاكانی كورد به "شه‌ڕكردن له‌گه‌ل خودا"دا تۆمه‌تبار ده‌كات‌و له دادگا داخراوه‌كاندا، بڕیاری مه‌رگ، به‌ندیخانه‌و دوورخرانه‌وه له دژیان ده‌ر ده‌كات.
هه‌نووكه پتر له 50 خوێندكاری كورد ته‌نیا له 6 مانگه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 87دا له دادگاكانی شۆڕش دۆسییه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و، بێجگه له‌وانه‌ش پتر له 20 خوێندكاری كورد وه‌كوو: (1ـ حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی ـ ئێعدام، 2ـ یاسر گوڵی ـ 15 ساڵ زیندان‌و دوورخرانه‌وه بۆ بافتی كرمان، 3ـ ستار په‌رویزی ـ 16 ساڵ زیندان‌و دوور خرانه‌وه، 4ـ خه‌بات یوسفی‌ـ 13 ساڵ زیندان‌و دوورخرانه‌وه، 5ـ حسێن، ره‌حمانی‌ـ 6 ساڵ زیندان، 6ـ سه‌باح نه‌سیری ـ یه‌ك ساڵ‌و نیو زیندان، 7ـ هیدایه‌ت غه‌زاڵی ـ یه‌ك ساڵ‌و نیو، 8ـ خدر ره‌سووڵ مروه‌ت ـ 3 ساڵ، 9ـ جه‌ماڵ ره‌حمانی ـ 6 ساڵ‌و دوورخرانه‌وه، 10ـ ئه‌میرره‌زا ئه‌رده‌ڵان ـ 6 مانگ، 11ـ را‌شد عه‌بدوڵڵاهی ـ 3 ساڵ‌و دوورخرانه‌وه، 12ـ هانا عه‌بدی، یه‌كساڵ‌و نیو، 13ـ رووناك سه‌فازاده ـ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خودا، 14ـ ژیان زه‌فه‌ری ـ چاره‌نووس نادیار، 15ـ په‌یام حوسێنی ـ چاره‌نووس نادیار، 16ـ سه‌یوان فه‌رۆخنژاد ـ چاره‌نووس نادیار، 17ـ وریا مروه‌تی ـ چاره‌نووس نادیار، 18ـ محه‌ممه‌د ساڵح عیومه‌ن، 4 ساڵ زیندان، 19ـ ره‌حمان ره‌حیم پوور ـ چاره‌نووس نادیار‌و ...) هه‌روه‌ها چه‌ندین خوێندكاریش ناچاربوونه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێران به‌جێ بهێڵن‌و ئاواره‌ی وڵاتانی دیكه بن. تۆمه‌تی وه‌پاڵ دراوی زۆربه‌ی ئه‌م خوێندكارانه "موحاربه"یه، له یاسای سزادانی ئیسلامی‌دا، به واتای ئه‌وه دێت كه كه‌سێك چه‌كی به‌ده‌ست گرتبێت‌و مه‌به‌ستی تۆقاندنی خه‌ڵكی هه‌بێت. به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م تۆمه‌تبارانه خاوه‌ن قه‌ڵه‌م، خاوه‌ن بیران، چالاكان‌و پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كورد‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون، كه بێ هه‌بوونی هیچ چه‌ك‌و به‌ڵگه‌یه‌ك، به چه‌كدار‌و تێرۆریست‌و بۆمبدانه‌ر ناسێندراون. نێعمه‌ت ئه‌حمه‌دی، پارێزه‌ری ناوداری ئێرانی وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه، ده‌ستگه‌لێك له كاردان تاكوو قه‌ڵه‌م‌و كاغه‌ز له رۆڵه‌كانی كوردستان وه‌رگرن‌و به جێگه‌ی ئه‌وه، ئه‌سڵه‌حه له‌سه‌ر شانیان بكه‌ن‌و ره‌وانه‌ی كوێستانیان بكه‌ن".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر