بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز،
جمانێكی بێ‌گه‌ڕانه‌وه له پانتایی گشتیدا
22ی رێبه‌ندان ئه‌زموون‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌نرخ بۆ ده‌سه‌ڵاتی حاكم، ئۆپۆزیسیۆنی دێموكرات، رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بوو كه هه‌ر كامیان بتوانن په‌یامی خۆیان وه‌ربگرن.
سه‌ره‌كیترین په‌یام به‌رده‌وامی‌و ئاماده‌یی بزووتنه‌وه له پانتایی گشتی‌دایه، به‌ڵام له دۆخێكی ئاڵۆز‌و په‌رته‌وازه‌دا. شپرزه‌یی‌یه‌ك كه خۆی له نه‌بوونی ستراتیژییه‌كی روون‌و دیاریكراودا ده‌بینێته‌وه. هه‌رچه‌ند بزووتنه‌وه‌ی هه‌نووكه‌یی وه‌ك بزاڤێكی رایه‌ڵه‌یی‌و خودرێبه‌ر پێناسه ده‌كرێ‌و به‌ڵام ئه‌مه نابێ بكرێ به بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له فۆرمۆله‌كردنی خواسته‌كان، جۆرێك له پێكهاته‌مه‌ندی‌و ئۆرگانیزاسیۆن‌و لێژنه‌و شوورایه‌كی رێبه‌ری بێبه‌ش بكرێ. به‌راورد‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروشمه‌كان‌و داخوازییه‌كانی له ماوه‌ی 8 مانگی رابردوو‌و هه‌وراز‌و نشێوه‌كانی ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌م ماوه‌یه‌دا، وێڕای هه‌موو لایه‌ن‌و ده‌ركه‌وته چاك‌و به‌رچاوه‌كانی، خاوه‌نی بۆشایی‌و كه‌مایه‌سی تایبه‌ت به خۆشی بووه، راستییه‌ك كه له 22ی رێبه‌نداندا به ئاشكرا خۆ ده‌نوێنێت. ته‌نانه‌ت له‌م نێوه‌شدا، دروشمێكی هاوبه‌ش‌و ستراتیژێكیش نابینرێت. دروشمی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر"، وه‌كوو ده‌ربڕینی ویستی ره‌تكردنه‌وه‌ی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه به ته‌نیا ناتوانێ هۆكارێك بۆ هاوخه‌باتی بێت، چوونكه تیشك خستنه سه‌ر داخوازییه‌كانه كه ده‌توانێ رۆڵی دینامیكی بگێڕێت‌و تین به خۆپێشاندانه‌كان‌و پێشخستنی بدات، واته ئه‌وه‌ی وا بنیاتی ده‌نێین به راده‌ی ئه‌وه‌ی وا ده‌یڕوخێنین، گرینگی‌و بایه‌خی هه‌یه. ته‌نیا به‌شداریی ده‌نگ‌و ره‌نگی جیاواز له بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو موزائیكی‌دا رێكار نیه، ده‌كرێ وه‌كوو مه‌رجێكی پێویست سه‌یری بكه‌ین، به‌ڵام مه‌رجی ته‌واو له‌م نێوه‌دا، دانپێدانانی هه‌موو لایه‌نه‌كانه به فره‌چه‌شنی‌و جۆراوجۆرییه‌كان‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگ‌وره‌نگی هه‌موو شه‌به‌نگه‌كانه.
لێره‌دایه كه هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌كتیڤی نه‌ته‌وه‌كان‌و چین‌و گرووپی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له بازنه‌ی بزووتنه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ‌و جووڵانه‌وه‌كه وه‌كوو جووڵانه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌س‌و كاڵ ده‌خاته پێش چاو. حه‌قیقه‌تێك كه ده‌سه‌ڵاتی حاكم به جوانی هه‌ستی پێكردووه‌و هه‌وڵی سه‌رنه‌گرتنیشی داوه. بۆ نموونه ئه‌گه‌رچی له كوردستان‌و هه‌رێمه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌زوڵملێكراوه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رهه‌ڵدانێكی جه‌ماوه‌ریی نه‌هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام تێچووی مرۆڤیی ئه‌م ماوه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ رێژه‌ی حه‌شیمه‌تیان، ئه‌گه‌ر زێده‌تر له ناوچه ئاڵۆزه‌كان نه‌بووبێ، كه‌متر نه‌بووه، هه‌ر له سێداره‌دانه‌كان‌و ئه‌شكه‌نجه‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و میلیتاریزه‌كردنه‌كان. ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی رێئالیستانه سه‌یری دۆخه‌كه بكه‌ین یه‌كێك له كاراترین میكانیزمه‌كان بۆ ته‌نگ‌پێهه‌ڵچنین به رێژیم‌و ده‌سته‌وه‌ستان‌كردنی، كرده‌ییكردنی هه‌موو پۆتانسییه‌له‌كانه، نه‌ك دروشمی گشتی‌و ناڕوون‌گوتن كه دڕدۆنگی‌و خه‌مساردی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. حه‌قیقه‌تێك كه به سه‌رنجدانی ده‌كرا مه‌یدانی شانتاژی رێژیم له 22ی رێبه‌ندان به ته‌واوی به‌رته‌سك بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ ئاپۆرای لایه‌نگرانی حكوومه‌ت له 22ی رێبه‌ندان زۆرتر بووه یان حه‌شیمه‌تی دژبه‌ران، ئه‌گه‌رچی فاكتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام به هیچ له‌ونێك ناتوانێ پێوه‌رێكی داوه‌ریكردن سه‌بارت به هێزی خه‌ڵك‌و هێزی ده‌سه‌ڵات بێت. 22ی رێبه‌ندان جارێكی دیكه سه‌لماندی كه ئۆتۆریته‌و سامی ترس به سه‌ر ناڕازیان تا راده‌یه‌كی به‌رچاو كارایی خۆی له ده‌ست داوه، یان به واتایه‌كی دیكه به‌كارهێنان‌و دووپاتبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی، كاریگه‌رییه‌كه‌ی لێ سه‌ندۆته‌وه‌و خه‌ڵك به ئه‌زموونكردن‌و به‌ركه‌وتنی، به سه‌ریدا سه‌ركه‌وتوون. راستییه‌ك كه ئاماده‌یی به‌رهه‌ستانه‌ی خه‌ڵكی له پانتایی گشتیدا لێكه‌وتۆته‌وه‌و یارمه‌تیی به بیچمگرتنی فه‌زایه‌ك داوه كه "یه‌كانگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی" ده‌نگدانه‌وه‌ی بووه. هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد، بزووتنه‌وه كه‌مایه‌سی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به واتای نكۆڵی له ئاكامه به‌نرخه‌كانی كه ته‌شك‌گرتنی فه‌رهه‌نگێكی نوێی شۆڕشگێڕانه‌و شێوازی جیاوازی به‌ره‌نگارییه نیه. بزووتنه‌وه‌ی هه‌نووكه، شۆڕشی نه‌وه‌ی نوێ‌و ئاكامی مۆدێڕنیته‌و لێكه‌وته‌كانیه‌تی، پڕۆسه‌یه‌ك كه نۆرم‌و به‌ها نه‌ریتییه‌كان كه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووكه‌یی حاكم بوون، كه‌مڕه‌نگ‌و یان به ته‌واوی له ره‌وایی خستوون‌و خه‌ریكه كاركرد‌و دیدی نوێ وه‌كوو: پلورالیزم، تۆلێرانس، سكۆلاریزم‌و هۆمانیزم‌و... دێنێته رۆژه‌ڤه‌وه. ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌و به‌رده‌وامیی له 22ی رێبه‌ندان ـ ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی لاوازیش ـ ده‌رخه‌ری گۆڕانكارییه‌كی به‌رین‌و قووڵی فه‌رهه‌نگی‌و وه‌رچه‌رخانی لێڕوانینی جڤاكی ـ سیاسی‌یه كه كه‌لێنێكی راسته‌قینه‌و ئاشكرای له نێوان فه‌رهه‌نگی حكوومه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگادا چێ كردووه‌و سه‌ربزێوییه‌ك بۆ ئابڕووكڕینه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرستیژی ئینسانی‌و نه‌ته‌وه‌یی لێكه‌وتۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت دیارده‌یه‌كی وه‌ها، حاڵه‌تێكی خۆڕسك‌و كاتی نیه، به‌ڵكوو ئاكامی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی گشتی‌و دروستبوونی چینێكی مامناوه‌ندیی هاوپێوه‌ند له‌گه‌ڵ چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به پێچه‌وانه‌ی دڵخوازی ده‌سه‌ڵاته كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی خواسته‌كانی خۆیان ده‌بنه هۆكاری رۆڵگێڕانی ئه‌و توێژانه‌ی كۆمه‌ڵگاش كه به هه‌ند وه‌رنه‌گیراون‌و له په‌راوێزدا ماونه‌ته‌وه. دروستبوونی وه‌ها فه‌زایه‌ك حاڵه‌تی "نامۆیی" بیچمگرتوو له بیاڤی گشتیدا ته‌ریك ده‌خات‌و به جێگه‌ی "یه‌كانگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی" یان به واتایه‌كی دیكه "ویژدانی كۆمایی" و "به‌رپرسایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی" بۆ شارۆمه‌ندان ساز ده‌كات. بۆیه شه‌قامه‌كان كه پێشتر ته‌ژی له سارد‌و سڕی‌و به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌مته‌رخه‌می به‌رانبه‌ر به یه‌كتر بوو، ئێستاكه بۆته نوێنگه‌ی هاوار‌و ره‌نجی هاوبه‌ش‌و ده‌ركه‌وتنی پێوه‌ندی نێوان سیاسه‌ت‌و ژیان، یان به واتایه‌كی دیكه گیان به به‌ری فه‌زایه‌كی مه‌ندكردنه كه سه‌ره‌كیترین به‌رهه‌می تابۆشكێنی‌و ره‌وینه‌وه‌ی ترس‌و تۆقان له پانتایی گشتی‌دایه. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا، خه‌باته‌كه دووجه‌مسه‌ری ده‌بێته‌وه، خه‌باتی هاوكات له‌گه‌ڵ دیكتاتۆر‌و فه‌رهه‌نگی دیكتاتۆری. چوونكه له 22ی رێبه‌ندانی 57، ئه‌گه‌رچی دیكتاتۆر نه‌ما، به‌ڵام میراته‌كه‌ی بوه ئامیانی جێگیربوونی سه‌ره‌ڕۆیه‌تی‌و هێژمۆنیخوازییه‌كی ره‌هاتر. ئه‌مه لانیكه‌م یه‌كێك له‌و خاڵانه‌یه كه سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی هه‌نووكه‌و پێشتر له یه‌كدی جودا ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی هێشتاش خاوه‌نی هه‌موو توخم‌و خه‌سڵه‌ته دێموكراتیكه‌كان نیه، به‌ڵام ئاراسته‌ی ره‌وته‌كه له تاك ده‌نگییه‌وه به‌ره‌و فره‌ده‌نگییه‌و وه‌رگریی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه وه‌كوو چه‌ترێك هه‌موو لایه‌نه‌كان به شوناسی تایبه‌ته‌وه له خۆ بگرێت. سه‌ره‌كیترین مه‌رجه‌كانیش بۆ پێكهاتنی، دیاریكردنی دروشم، ستراتیژی‌و شوورای رێبه‌ریی كاتیی جووڵانه‌وه‌كه‌یه. چوونكه هیچ ته‌ڤگه‌رێك ناتوانێ خۆی له بوونی رێبه‌ری فیكری‌و رێبه‌ری كرداریی بێ‌نیاز بزانێت. له‌وانه‌یه ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كاریگه‌ر بێ، به‌لام ئه‌وه‌ی كه له ئاكامدا ده‌توانێ گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌ك بكات، ئۆرگانیزاسیۆن‌و به‌رنامه‌یه‌كی كۆنكرێت‌و هونه‌ری راگرتنیه‌تی كه خۆی له چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی تاكتیكه‌كان‌و ئه‌زموون وه‌رگرتن له شكسته‌كاندا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی 22ی رێبه‌ندان به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژی عاشوورا، 16ی سه‌رماوه‌ز، 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر‌و رۆژی قۆدس، به هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌كه‌وه كه لێی ده‌كرا، سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێ كه به به‌راورد له گه‌ڵ سی 22ی رێبه‌ندانی پێشوودا، دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن‌و بێ‌وێنه بوو. له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، 22ی رێبه‌ندان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ره‌گرینگی نێوان رێژیم‌و بزووتنه‌وه بوو كه به هۆی بێ‌به‌رنامه‌یی‌و تاكتیك‌و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و چاوه‌ڕوانیی له راده‌به‌ده‌ر، لانیكه‌می ئامانجه‌كانی خۆیشی نه‌پێكا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به واتای سه‌ركه‌وتنی رێژیمیش نیه. چوونكه رێژیم به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو كه كۆتایی به "فیتنه" (ناڕه‌زایه‌تییه‌كان) هێناوه، به‌ڵام بزووتنه‌وه ئه‌گه‌رچی به لاوازیش بێ، توانی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت.
رێژیمی هه‌نووكه، نه توانای راكێشانی بژارده‌و دروستكردنی قه‌ناعه‌تپێهێنان‌و ره‌زامه‌ندیی گشتی هه‌یه، نه له ئاستی ده‌ره‌كیدا خاوه‌نی پڕستیژ‌و پێگه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێزی سه‌ركوتكردنیشی ئه‌گه‌رچی هێشتاش توندوتیژه، به‌ڵام باوه‌ڕی جارانیان نه‌ماوه‌و به‌شێك له پێكهاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی داڕمان بۆته‌وه. بۆیه له دۆخێكی ئاوه‌هادا ئه‌گه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی به‌شدار له بزووتنه‌وه، توانای خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی دروستیان سه‌باره‌ت به كه‌موكوڕییه‌كانیان له 22ی رێبه‌نداندا هه‌بێ‌و به وردبینی‌یه‌وه هه‌ل‌و بۆنه‌كانی داهاتوو بقۆزنه‌وه، ده‌توانن زه‌بری كاریگه‌ر‌و جه‌رگبڕ له ده‌سه‌ڵات‌و هێزی سه‌ركوتی بوه‌شێنن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر