چه‌ك و باسك له ژوانگه‌ی هزر و زانیندا
مێژووی زانكۆ و خوێندكار له ئێران‌دا هه‌ر له ده‌سپێكه‌وه،مێژووی ناته‌بایی و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ڕۆیی بووه،واته هه‌ر له ساڵی 1313ی هه‌تاوی،كاتی دامه‌زراندنی زانكۆی تاران تا ساڵی 1332 كه خاڵێكی وه‌رچه‌رخان و دیاریكه‌ر له سیاسی‌بوونی زانكۆ و خوێندكاردا به ژمار دێت تا هه‌نووكه‌ش سه‌ره‌كی‌ترین گۆره‌پانی ململانێ له هه‌مبه‌ر دیكتاتۆریدا،زانكۆ و خوێندكارانن.بۆیه ده‌بینین كه پاش هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی ، یه‌كێك له یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانیان"شۆرشی فه‌رهه‌نگی" و داخستنی زانكۆكان بووه، هه‌ڵبه‌ت له‌م نێوه‌دا نابێ لێدوانه‌كانی خومه‌ینی له هه‌مبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی زانكۆ و خوێندكار له بیر بكه‌ین كه شایه‌د له‌ریزی دواكه‌وتوانه‌ترین خوێننه‌وه‌و روانگه‌كان له‌م باره‌یه‌وه بێت.
روویه‌كی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له ئێران یان به واتایه‌كی دیكه ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌ر له ئێران كه ئێستاكه به ته‌واوی خۆی ده‌رخستووه،هاوپه‌یوه‌ندی نێوان مه‌لاكان و نیزامییه‌كان و كۆنتڕۆڵی هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن نیزامییه‌كانه‌وه بووه.بێگومان له‌م نێوه‌دا بواری په‌روه‌رده به‌تایبه‌تی له ئاستی به‌رزدا،یه‌ك له‌و ڕه‌هه‌ندانه بووه كه نیزامییه‌كان لێ غافڵ نه‌بوون و وه‌كوو مژارێكی هه‌ره گرینگ پلانیان بۆ داناوه.بۆیه ده‌بینین پاش كرانه‌وه‌ی زانكۆكان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ له‌به‌رگرتنی پاڵوێنه‌ی جۆراوجۆر،وه‌كوو:ته‌ته‌ڵه كردن، لێپرسینه‌وه سه‌باره‌ت به ژیانی تاكه‌كه‌سی و شێوازی روانین و بیركردنه‌وه،پرسكردنی مه‌یدانی‌و… له ساڵی63 به‌م لاوه سیستمی به‌ش بۆ دانانیشیان دیاری كرد كه یه‌كێك له هه‌ڵاواردنترین پڕۆژه‌كان له پانتای خوێندنی باڵا له ئێران‌دا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.چونكه ئامانج له‌م جۆره هه‌نگاوانه ته‌رخانكردنی ته‌واوی زه‌رفیه‌تی زانكۆكان به كه‌سانی دڵخوازی رێژیم بووه.به‌جۆری كه به‌شی كۆنكوری "ئیسارگه‌ران و ره‌زمه‌ندگان "، 40 له سه‌دی قبووڵكراوان بووه. له‌م راستایه‌دا به فه‌رمانی خومه‌ینی له ساڵی 67دا،به‌سیجی خوێندكاری داده‌نرێت.ڕه‌وتێك كه ده‌توانین وه‌كوو كردنه‌وه‌ی لقی نافه‌رمیی سوپای پاسداران له زانكۆدا ناوزه‌دی بكه‌ین كه هاوكات له‌گه‌ڵ "حه‌راسه‌ت"وكۆمیته‌ی ئینزباتی "سێ كوچكه‌ی كۆنترۆڵ و چاوه‌دێری وسه‌ركوتیان پێكده‌هێنا.پێویست به ئاماژه‌یه كه سیستمی جیره‌به‌ندی گرووپ،گرووپ كه‌سانی گرێدراوی ده‌سه‌ڵاتی خزانده نێو زانكۆكانه‌وه، بۆ نموونه له خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 86 تا كۆتایی پاییزی 87، زیاتر له 87 هه‌زار و 400 كه‌س له ئاوانسی سه‌همیه‌ی كۆنكووری ته‌رخانكراو بۆ هاوكارانی رێژیم كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. له‌م باره‌وه، عه‌لی عه‌باسپوور تێهرانی ، به‌رپرسی كۆمیسیۆنی فێركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیس ده‌ڵێ، نزیكه‌ی 91 له سه‌دی وه‌رگیراوانی ده‌وره‌كانی رۆژانه له یه‌كێَََََََََك له 48 چه‌شنی سه‌همییه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها رێژیم له ساڵی 65، زانكۆگه‌لێك وه‌ك زانكۆی ئه‌فسه‌ری و ته‌ربیه‌ت پاسداری ئیمام حوسێن و زانكۆی كۆگری ئیمام حسێن كه هه‌ركامیان چه‌ندین كۆلێجی جۆراوجۆر له خۆ ده‌گرن بنیات ده‌نێت كه تایبه‌تی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه. هه‌ڵبه‌ت پێویست به ئاماژه‌یه كه هه‌وڵه‌كانی باڵی سه‌ربازی رێژیم ته‌نیا زانكۆكانی نه‌ته‌نیوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وان خاوه‌نی پلانی تایبه‌ت و هه‌ستیار له بواری په‌روه‌رده له قۆناغه‌كانی پێش له زانكۆشین، كه ده‌توانین وه‌كوو فاكته‌رێك ئاماژه به" به‌سیجی قوتابیان" كه رێژه‌یان 4 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌سه و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی "ده‌بیرستانی سپا" له ناوه‌ندی پارێزگاكاندا بكه‌ین.
پاش هاتنه سه‌ر كاری ده‌وڵًه‌ته‌تی نۆهه‌می رێژیم ، پرسه په‌یوه‌ندی داره‌كان به زانكۆ و خوێندكارانه‌وه ئاراسته‌یه‌كی توندوتۆڵ‌تر به‌خۆیه‌وه گرت. له لایه‌كه‌وه حكومه‌ت بۆخۆی كه‌سانێكی ئاخوند یان به‌سیجی وه‌كوو سه‌رۆكی زانكۆكان ده‌ستنیشان كرد،لێژنه‌ی زانستی له كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و ئاكادیمیستانی شیاو و خاوه‌ن پێشینه پاكتاو كرد، بۆیه پرۆژه‌ی ناشتنی ته‌رمی "شه‌هیدانی بێ‌ناونیشان" و به ئیسلامی كردنی زانكۆكان و ده‌قی كتێبه ده‌رسیه‌كانیان خسته رۆژه‌ڤه‌وه. به جۆرێ كه به پێی ئاماره بڕوا پێكراوه‌كان ، تا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌مین شانۆگێڕیی سه‌ركۆماری رێژیم، ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م لانیكه‌م له هه‌ر ده رۆژدا، سێ كۆنتاكتی له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا هه‌بووه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا، زانكۆ هه‌میشه پێكۆڵ و كێشه‌و به‌ره‌ی سه‌ره‌كی له هه‌مبه‌ر سه‌ره‌ڕۆیی‌دا بووه، خوێندكاران وێڕای ته‌رخان كردنی تێچوویه‌كی به‌رچاو ، ئاماده به پاشه‌كشه نه‌بوون و له پاڵ داخوازی‌یه پیشه یی یه‌كانیان، داخوازه سیاسی، فه‌رهه‌نگی و جڤاكییه‌كانیشیان خسته به‌ر باس و وه‌كو داكۆكیكارێكی بوێری مافه‌كانی مرۆڤیش له هه‌موو مه‌یدانه‌كاندا ئاماده بوون. بێ شك بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران له پاڵ خسڵه‌ته ئه‌رێنیه‌كانی ، خاوه‌نی لاوازی و كه‌م و كووڕی تایبه‌تی خۆشیه كه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه رێژیم سڵ له سه‌ركوتكردنی توندوتیژانه و بێبه‌زه‌یانه‌ی نه‌كاته‌وه. له‌م نێوه‌دا، ئه‌گه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری نه‌یتوانیوه له ڕێگه‌ی گوشار و خۆڕاگری و ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌وه به هێندێك له ئامانج و خواسته‌كانی بگات، به‌ڵام له هه‌مبه‌ریشیدا، رێژیمیش نه‌یتوانیوه هیچ چه‌شنه سه‌ركه‌وتنێك له‌و بواره‌دا به‌ده‌ست بخات. بابه‌تێك كه خامنه‌یی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ناته‌بایی و نه‌گونجانی ده‌قی وانه‌كانی زانسته مرۆڤیه‌كان له به‌هاكانی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه، زیاتر پادگانی بوونی زانكۆكان له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا، بێ شك په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆشی له‌گه‌ڵ گۆڕانی ستراتیژی سوپای پاسدارانیشدا هه‌یه. چونكه سوپا له پاڵ كۆنترۆڵی بیاڤی سه‌ربازی، ئابووری، سیاسی، هه‌میشه‌ش گرینگییه‌كی تایبه‌تی به كۆنترۆڵكردنی بواری فه‌رهه‌نگی داوه. ئارایی یه‌ك كه گشتگیركردن و به‌هێزتر بوونه‌وه‌ی له دیدی ئه‌وانه‌وه، گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی رێژیمه‌و سوپا به ئاماده‌بوونی خۆی له‌و پانتاو كه‌وشه‌نانه‌دا، مه‌ترسییه نێوخۆیی‌یه‌كان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. بۆیه ده‌بینین كاتێك كه له خه‌رمانانی 1386دا، محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری وه‌كوو جێگیره‌وه‌ی یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی بۆ فه‌رمانده‌یی سوپای پاسداران دیاری ده‌كرا، له حه‌وتی ره‌زبه‌ری 86 دا، باسی له گۆڕانی ستراتیژیی سوپا كرد كه له لایه‌ن خودی خامنه‌یی‌یه‌وه ده‌ستنیشان كراوه كه ئامانج و پێسپێردراویه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی رووبه‌رروو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی نێوخۆی وڵاته. هه‌ر كات كه باس له هه‌ڕه‌شه‌كانی نێوخۆ كراوه هه‌میش به‌رپرسانی رێژیم قامكیان بۆ بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییه‌كان و چالاكانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌ڤانان درێژكردۆته‌وه، كه هه‌ره‌چالاكترین و رادیكاڵترینیان به به‌راوه‌رد ، بزاڤی خوێندكارییه. بۆیه ده‌بینین پاش به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی 22ی جۆزه‌ردان یه‌كه‌مین شوێنێك كه رووبه‌ڕووی هێرش و كوشتن و بڕین ده‌بێته‌وه، زانكۆكان و خه‌وتنگه‌كانی خوێندكارییه و یه‌كه‌مین شه‌هیدانیش هه‌ر خوێندكارانن. هه‌روه‌ها دانانی كه‌سێكی به‌دناو وه‌كوو كامرانی دانشجوو به وه‌زیری وه‌زاره‌تی علووم، خۆی له خۆیدا هه‌ڵگری زۆر په‌یامه. وێڕای هه‌موو ئه‌مانه ساڵی رابردوو دانی 40 له سه‌دی سه‌همیه‌ی(پشكی)"ره‌زمه‌ندگان" به "به‌سیجیان" كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش سوپای پاسداران ده‌وره‌گه‌لێكی فێركاریی به‌ناوی "پلانی ویلایه‌ت" بۆ خوێندكارانی به‌سیجی كردۆته‌وه كه له‌وێدا خوێندكاران بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ " هێرشی نه‌رم" په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له هه‌موو ئه‌مانه‌ش چه‌ند به‌ره‌كی دروستكردن له نێوان خوێندكاران و به‌گژدادانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردایه. ئه‌وان به پاساو هێنانه‌وه‌ی ئیدئۆلۆژیك خوێندكارانی ئازادیخواز وه‌كوو بكه‌رو مۆره‌ی بێگانه ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و به‌ستێنی هزری بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌یان ده‌ڕه‌خسێنن. سه‌ردار محه‌ممه‌د ئیسماعیل سه‌عیدی، هاوئاهه‌نگكه‌ری سوپای ئاشوورا له پلانی ولایه‌تدا ده‌ڵێ:"پێوه‌ری ناسینی دۆست و دوژمن بۆ ئێمه پشت به‌ستن به فه‌رمووده‌كانی هه‌ره هێژای ویلایه‌ته كه ده‌فه‌رموێت ، هه‌ركه‌س دڵی له گرۆی ئینقیلابدا بێت ، له‌خۆمانه". هه‌ر له‌م راستایه‌دایه كه خامنه‌یی" خوێندكاران به ئه‌فسه‌رانی لاوی شه‌ری نه‌رم و مامۆستایان به فه‌رمانده‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕه كه" ناوزه‌د ده‌كات. ئه‌م قسانه‌و زۆر به‌ڵگه‌و ئاخاوتنی دیكه ده‌رخه‌ری ترسی رێژیم له زانكۆ و بزاڤی خوێندكاریه. چونكه له‌م نێوه‌دا راستیه‌ك زیاتر له هه‌میشه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی كه بزاڤی خوێندكاری ئه‌مرۆ دیارده‌یه‌كی په‌ره‌سه‌ندووه‌و ته‌نیا له كۆمه‌ڵێك چالاك و بژارده به‌رته‌سك ناكرێته‌وه. بۆیه ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی هه‌نووكه‌یی نێو زانكۆكانیش به‌رهه‌می رێنوێنی و هاندانی هێندێك رێكخراوی خوێندكاری و چه‌ند چالاكڤانێك نیه، به‌ڵام به‌رهه‌می عه‌قڵانیه‌تی ڕه‌خنه‌یی، به‌رپرسایه‌تی ویژدانی و نه‌ته‌وه‌یی، تێگه‌یشتوویی و وریایی و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك له رابوون و سه‌رهه‌ڵدانێكی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه كه له ئه‌گه‌ری گۆڕان و دوور راگرتنی پێشه‌نگه‌كانیشیدا، توانای خۆڕێكخستن و مانه‌وه‌و به‌رده‌وامیی هه‌یه. ئه‌مه‌ش بۆ تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌م چه‌شنه بزاڤه كه هه‌موو لاگرییه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه هه‌روه‌ك محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری دانی پێداده‌نێت" شكێنه‌ری شۆرشه‌كان و جووڵانه‌وه‌كانی ئیدئۆلۆژیك و ئه‌رزشی زیاتر له نێوخۆوه‌یه". ئه‌مه‌ش بۆخۆی به‌شێك له حه‌قیقه‌ته، چونكه توتالیتاریزم بوونی خۆی له دروستكردنی وه‌هم و ساوێرلێدراوه‌یی به‌رده‌وامی دوژمن و دوژمن تاشی به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام كاتێك كه له‌م باره‌وه چه‌ك ده‌كرێ و له هه‌مبه‌ر خه‌ڵكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا رووبه‌روو ده‌بێته‌وه له زووترین ماوه‌دا سیمای راسته‌قینه‌و چیه‌تی دزێوی له قاو ده‌درێت و هه‌موو هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لای خۆی ته‌رخانی میلیتاریزه‌كردن و زاڵكردنی تۆقێنه‌ری ده‌كات. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ده‌بینین كه له لایه‌كه‌وه بڕیاری تێكه‌ڵ كردنی هێزی به‌رگری به‌سیج له نێو ریزه‌كانی هێزی پیاده‌ی سوپا دا ده‌درێ و له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی به‌ربڵاوی سه‌ركوت و دژه‌كرده‌وه به به‌سیجی خوێندكاری ده‌دات. له‌مباره،10 ی ره‌زبه‌ر، محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی سپای پاسداران له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی به‌سیجی خوێندكاری زانكۆكانی ئێران‌دا ڕایگه‌یاند له هه‌مبه‌ر گرژییه شیمانكراوه‌كانی نێو زانستگاكان دژه‌كرده‌وه بنوێنن و چاوه‌ڕوانی بڕیاری كه‌سی سه‌روتر له خۆیان نه‌بن. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، زانكۆ و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به هێزه‌كانی "شه‌ری نه‌رم" دژ به كۆماری ئیسلامی ناو ده‌بات و ده‌ڵێت، شه‌ری نه‌رم پر مه‌ترسی‌تر له شه‌ڕی ئێران- عیراقه و له‌م نێوه‌دا ئه‌ندامانی به‌سیجی خوێندكاری " فه‌رمانده‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕی نه‌رمن". هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه" به‌سیجی خوێندكاری له مه‌یدانی شه‌ڕی نه‌رمدان و سه‌ربه‌خۆییان له كرداردا هه‌یه‌و فه‌رمانده‌یی ئه‌م گۆڕه‌پانی به‌ره‌نگارییه كۆجێ نییه".
به سه‌رنجدان به‌م ده‌ربڕین و ڕوانگه مه‌ترسیدارانه، هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌م زانستگا‌و خوێندكاران زیاتر له جاران ده‌رده‌كه‌وێت. پلانێك كه له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتندا كه زاڵكردنی دۆخی بێده‌نگی به‌سه‌ر زانكۆكاندایه، له هیچ چه‌شنه داپڵۆسین و قوربانی كردنێك سڵ ناكاته‌وه. ڕه‌وتێك كه ته‌نیا تۆكمه‌یی و یه‌كانگیری شه‌به‌نگه جۆراوجۆره‌كانی خوێندكاری و هاوخه‌باتی و هاوپه‌یوه‌ندی چین و توێژه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا ده‌توانێ پاشه‌كشه‌ی پێبكات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر