ناوچه‌ی له‌یلاخ،
سه‌ركوتی هه‌مه‌لایه‌نه‌و تێكۆشانی به‌رده‌وام
ناوچه‌ی "له‌یلاخ" یان شارستانی "دێولان"، كه ناوه‌نده‌كه‌ی شاری دێولانه‌و پێكهاتوو له 113 گونده‌و زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌تی هه‌یه، له‌لایه‌ن باكووره‌وه دراوسێی گه‌ڕووس (بیجاڕ)، له‌لای باشووره‌وه دراوسێی سونقوڕی كولیایی‌و كامیاران، له رۆژهه‌ڵاته‌وه دراوسێی ئه‌سپه‌ن ئاوا (قوروه)، له رۆژئاواشه‌وه دراوسێی سنه‌یه.
ناوچه‌ی له‌یلاخ به ته‌واوی كورد زمانن‌و له بواری فه‌رهه‌نگ، داب‌و نه‌ریت، جل‌و به‌رگ‌و فۆلكلۆری كوردییه‌وه، یه‌كێك له ناوچه ره‌سه‌ن‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستانه. سه‌ره‌تای ساڵانی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ماوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌كانی دێموكرات‌و كۆمه‌ڵه له ناوچه‌دا چالاكییان بووه، به‌ڵام له‌یلاخیش وه‌كوو زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا نێوه‌ڕاستی هه‌فتاكانی هه‌تاوی جۆره پاسیڤ بوون‌و ناچالاكییه‌كی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
سه‌ره‌تای پاییزی ساڵی 1377ی هه‌تاوی، به هه‌وڵی چه‌ند كه‌س له چالاكانی ناوچه، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بی "له‌یلاخ" دامه‌زرا‌و ده‌ستی به چالاكییه‌كی به‌رین‌و به‌ربڵاو كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هاوكاتی زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆتایی‌یه‌كانی رێبه‌ندان‌و ره‌شه‌مه‌ی 77ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ سنه، رۆژی 3ی ره‌شه‌مه، خه‌ڵكی شاری دێولان به تێكڕایی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و سیاسه‌تی سووكایه‌تی كردن به نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان شه‌رمه‌زار كرد. جه‌ماوه‌ری بوونی خۆپیشاندانه خۆڕسته‌كه‌و رێژه‌ی زۆری به‌شداربووان، دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن‌و شۆكێك بۆ هه‌ر دوو جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵات‌و چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ناوچه‌كه بوو، به جۆرێ كه پاش ئه‌و هه‌ڵوێسته جه‌ماوه‌رییه، هه‌م چالاكانی كوردی ناوچه هه‌نگاوی قایم‌و پێویستیان هه‌ڵگرت، هه‌م رێژیمیش بنكه‌و ناوه‌نده سیخوڕی‌و نیزامییه‌كانی خۆی به‌ربڵاوتر كرد.
له بواری فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بی‌و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه، هه‌نگاوی باش هه‌ڵگیرا. ئه‌نجومه‌نی ژیانه‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی پێش‌گرتن له ئێعتیاد، كه ناده‌وڵه‌تی (NGO) بوون، ده‌ستیان به چالاكی كرد، گۆڤاری "رچه" له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی له‌یلاخه‌وه بڵاو كرایه‌وه‌و چه‌ند كه‌سێكیش كتێب‌و وه‌رگێڕانه‌كانی خۆیانیان به‌چاپ گه‌یاند. چه‌ندین سمینار‌و كۆنگره‌و رێوڕه‌سم به‌ڕێوه چوو. خاڵی زێڕینی ئه‌م چالاكییانه به‌ڕێوه‌بردنی زیاتر له 15 ده‌وره‌ی كلاسه‌كانی فێركاری رێنووس‌و رێزمانی كوردی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی له‌یلاخه‌وه بوو، كه له چه‌ند گه‌وره‌دێ‌و گوندی ناوچه‌كه‌ش به‌ڕێوه چوو. له لایه‌كی دیكه‌وه به درێژایی ساڵانی رابردوو، شاری دێولان‌و شوێنه‌كانی دیكه وه‌كوو: "بڵواناوا، قوریچا، باشماخ، گدمیران‌و...)، لانیكه‌م ساڵی یه‌كجار، شه‌وی كوڵه‌چوارشه‌ممه یان نه‌ورۆز، دژ به سیاسه‌تی دژه كوردستانی رێژیمی ئێران به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه‌و پشتیوانی خۆیانیان له داخوازی نه‌ته‌وه‌كه‌یان هێناوه‌ته ئاراوه، كه شكۆدارترینیانیش خۆپیشاندانی هاوینی 84ی دێولان‌و كوڵه چوارشه‌ممه‌ی به‌ره‌به‌ره‌ی نه‌ورۆزی 87ی ئه‌م شاره بوو.
به هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد، ره‌وتی بانگهێشت كردن‌و هۆشداری‌و هه‌ڕه‌شه‌كان به ته‌واوی چووه بواری كردارییه‌وه‌و رێژیم به پێڕه‌وكردنی توندوتیژیی رووت رووبه‌ڕووی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌یلاخ بووه‌وه، چونكه رێژیم به ئاشكرا ده‌یبینێ كه ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی جه‌ماوه‌ر به راده‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌كی چڕ‌و پڕ له نێوان شاره‌كانی دێولان‌و قوروه‌دا درووست بووه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خوێندكارانی ناوچه‌ی له‌یلاخ له نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێران‌دا، له ریزی چالاكترین‌و هه‌ره پێشه‌وه‌ی خه‌باتی خوێندكاری، به‌تایبه‌ت ستافی كارای بڵاڤۆكه خوێندكارییه‌كانن. ئه‌مانه به‌شێك له‌و مه‌ترسییانه بوون كه رێژیم به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و سه‌ركوت كردنی به پێویست ده‌زانی، ئه‌گه‌رچی پێش له ده‌وڵِه‌تی نۆهه‌میش ئه‌م سه‌ره‌ڕۆیی‌یه چ به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی‌و چ به شێوه‌ی گشتی پڕاكتیزه ده‌كرا، به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه ئه‌م شێوه سه‌ركوته سیستماتیكه كه له حاڵی حازردا له ناوچه‌ی له‌یلاخ كرده‌كی ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت به‌ربڵاوترو نایاسایی‌تر له سه‌ركوته‌كانی ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاوی به نیسبه‌ت له‌یلاخه‌وه‌یه.
له ژێره‌وه ئاماژه به ناوی به‌شێك له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌حمه‌دی‌نژاددا رووبه‌ڕووی ده‌ستبه‌سه‌ر بوون، ئه‌شكه‌نجه‌و گرتووخانه هاتوون تا به جوانی بۆمان ده‌ركه‌وێت، چ توێژێك له خه‌ڵكی له‌یلاخ بوونه‌ته ئامانجی زه‌بروزه‌نگ‌و سیاسه‌تی ئاگرو ئاسنی رێژیم، كه‌سانێك كه رێژیم به "سه‌ربازانی ناتۆی فه‌رهه‌نگی"و "به‌ڕێوه‌به‌رانی شۆڕشی مه‌خمه‌ڵین"و "دژبه‌رانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات" ناوزه‌دیان ده‌كات.
1ـ مامۆستا حه‌بیبوڵڵا ره‌نجبه‌ر (به‌رپرسی قوتابخانه، به‌رپرسی كۆڕی ئه‌ده‌بی له‌یلاخ، چالاكی مه‌ده‌نی) 2ـ مه‌نسوور مروه‌تی (نووسه‌ر، چالاكی مه‌ده‌نی، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی له‌یلاخ) 3ـ كوورش ره‌نجبه‌ر (مامۆستای قوتابخانه) 4ـ زاهێد ره‌نجبه‌ر (چالاكی مه‌ده‌نی) 5ـ مۆهه‌ندێس محه‌ممه‌د مورادی (مامۆستای هونه‌رستانی فه‌ننی) 6ـ عه‌لی قادرمه‌رزی (كارناسی ده‌روونناسی) 7ـ ئێقباڵ جه‌وانمه‌ردی (مامۆستای قوتابخانه) 8ـ حسێن سه‌عیدی (مامۆستای قوتابخانه، به‌رپرسی گرووپی شاخه‌وانی دێولان)، 9ـ خه‌لیل سه‌یفی لاله (چالاكی مه‌ده‌نی شاره‌كانی قوروه‌و دێولان) 10ـ خالید كاكه‌یی (مامۆستای قوتابخانه‌ی له‌كار ده‌ركراو)، 11ـ حه‌بیبوڵڵا ته‌هماسبی (چالاكی مه‌ده‌نی) 12ـ كاوه ته‌هماسبی (چالاكی مه‌ده‌نی) 13ـ سابێر ره‌وشه‌نی (به‌رپرسی فێرگه‌ی كامپیۆتێری خه‌ییام) 14ـ ساڵێح جه‌وانمه‌ردی (چالاكی مه‌ده‌نی) 15ـ حه‌بیبوڵڵا محه‌ممه‌دی (چالاكی مه‌ده‌نی) 16ـ مه‌فاخێری (چالاكی مه‌ده‌نی) 17ـ سه‌باح نه‌سیری (كارناسی باڵای زانسته سیاسییه‌كان، به‌رپرسی گۆڤاری خوێندكاریی "رۆژامه") 18ـ عه‌لی شاكری (چالاكی خوێندكاری، چالاكی ئه‌ده‌بی‌و مه‌ده‌نی)، 19ـ ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی (چالاكی مه‌ده‌نی ـ به له سێداره‌دان مه‌حكووم كراوه)، 20ـ ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌نایی (چالاكی مه‌ده‌نی، مامۆستای له‌كار لابراوی به سێداره مه‌حكووم كرا‌و) 21ـ ... هتد.
ئه‌م ناوانه ته‌نیا هێندێك له‌و كه‌سانه‌ن كه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه، قۆڵبه‌ست‌و ئه‌شكه‌نجه‌و زیندانی كراون، چونكه ژماره‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له سه‌د كه‌سیش سه‌رتره. به داخه‌وه زۆر جاریش بنه‌ماڵه‌ی گیراوان به‌هۆی زه‌خت‌و گوشاری رێژیم هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی منداڵه‌كانیان بڵاو ناكه‌نه‌وه.
رێژیم له درێژه‌ی شه‌پۆلی سه‌ركوتكردن له له‌یلاخ، له نیوه‌ی دووهه‌می ساڵی 1385ی هه‌تاویدا، چالاكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بی له‌یلاخی به نایاسایی ناوزه‌د كرد‌و چالاكییه‌كانی به ته‌واوی قه‌ده‌غه كرد. هه‌روه‌ها له چه‌ند مانگی رابردوودا، رێژیم به‌پێی پیلان‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێ‌و دژه مرۆڤی زۆربه‌ی چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی، جڤاكی‌و ئه‌ده‌بی ناوچه‌ی له‌یلاخی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دێولان كردووه‌و وێڕای به‌ڵێن نامه لێوه‌رگرتن‌و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكی تایبه‌ت له‌مه‌ڕ دژایه‌تی نه‌كردنی رێژیم‌و پابه‌ندبوون به رێسا‌و یاساكانی رێژیم، ئه‌وانیشی به قوڕئان سوێند داوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئۆپۆزیسیۆنی كوردستانی نه‌كه‌ن‌و له‌نێو جه‌ماوه‌ردا دانیان پێدا نه‌نێن.
به‌ڵام حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی له‌یلاخ هه‌ر وه‌ك له‌م یه‌ك ده‌یه‌ی دواییدا سه‌لماندوویانه له بواری وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی‌و پێبه‌ندبوون به شوناس‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له‌و په‌ڕی وریایی‌و زانایی دان‌و قه‌ت به ده‌ركردنی بڕیاری له سێداره‌دان‌و گرتووخانه، دژ به ئازاترین‌و زاناترین رۆڵه‌كانیان چاوترسێن ناكرێن‌و واز له داخوازیی مافه ره‌وا‌و مرۆڤی‌و كوردستانییه‌كانیان ناهێنن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر