قه‌ده‌غه‌بوونی ئه‌ندێشه‌و بنبه‌ستی عه‌قڵانییه‌ت
دژبه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ زانستگا‌و عه‌قڵانییه‌تی ره‌خنه‌یی، مه‌سه‌له‌یه‌كی نوێ نیه‌و ته‌نانه‌ت پێش له هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامیش زۆرێك له مه‌لاكانی قوتابخانه ئایینی‌یه‌كان له ململانێ‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ زانستی مۆدێڕن‌دا بوون. پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و هه‌له‌ی بۆیان ره‌خساند كه هه‌وڵ بده‌ن له رێگه‌ی "شۆڕشی فه‌رهه‌نگی"و به رۆژه‌ڤكردنی "یه‌كێتی حه‌وزه‌و زانستگا"وه، وێڕای سه‌پاندنی بیرۆكه‌كانی خۆیان، زانكۆیش له ئه‌ندێشه‌ی سه‌رده‌میانه بێ‌به‌ری بكه‌ن، پڕۆسه‌یه‌ك كه به درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی به له پێشگرتنی مێتۆدی جیاواز پراكتیزه
كراوه.
شۆڕشی فه‌رهه‌نگی یه‌كه‌م له پێناو به ئیسلامیكردنی زانكۆكان‌دا له حاڵێك‌دا ده‌ستی پێ‌كرد كه 175 هه‌زار خوێندكار‌و 15 هه‌زار كادری زانستی له ئێران‌دا هه‌بوو، به‌ڵام ره‌وتی هه‌نووكه‌یی كه زۆر كه‌س وه‌كوو "شۆڕشی فه‌رهه‌نگی دووهه‌م" ناوی لێ ده‌به‌ن، ئاراسته‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 5/3 میلیۆن خوێندكار‌و زیاتر له 120 هه‌زار كادری زانستی‌یه. كه‌سانێك كه به گوته‌ی خامنه‌یی له 9ی خه‌رمانانی 88دا، به هۆی خوێندنی زانسته مرۆڤی‌یه‌كان تووشی گومان‌و دڕدۆنگی به‌رانبه‌ر به بنه‌ما ئایینی‌و باوه‌ڕمه‌ندی‌یه‌كان بوون. ئه‌م قسه‌یه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و كه‌لێنه به‌رینه‌یه كه هه‌نووكه وه‌كوو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیار له جڤاكی ئێران‌دا ده‌رده‌كه‌وێت‌و هاوكاتیش جۆره سیستمێكی دوانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێك هێناوه. واته له لایه‌ك رێژیم له رێگه‌ی سیستمی فێركاری خۆیه‌وه هه‌وڵی جێخستنی كۆمه‌ڵێك نۆرم‌و به‌های تایبه‌ت ده‌دات كه له‌گه‌ڵ روحی سه‌رده‌م‌و كه‌رامه‌ت‌و سه‌ربه‌خۆیی ئینسان‌دا نایێته‌وه، له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، خودی تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، خاوه‌نی نۆرم‌و به‌های جیاواز له ده‌سه‌لاتن. ئه‌م جیاوازبوونه كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ خۆی‌دا، به‌رهه‌مهێنه‌ری جیابیری له جڤاك‌و به تایبه‌ت له په‌رانپه‌ڕی زانكۆدایه له لایه‌ن رێژیمه‌وه وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كرده‌یی چاوی لێ‌ده‌كرێت. بۆیه ده‌بینین خامنه‌یی خوێندنی نزیكه‌ی دوو میلیۆن خوێندكار له بواری زانسته مرۆڤی‌یه‌كان به هۆكاری نیگه‌رانی ده‌زانێ‌و خوازیاری "گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له سیستمی فێركاری وڵات‌دا" ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌حمه‌دی‌نژادیش له 14ی خه‌رمانانی 85دا گوتبووی: "سیستمی فێركاری ئێمه 150 ساڵ له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ندێشه‌گه‌لی سێكۆلار‌و ئیستیكباری‌دا بووه". ئه‌م شێوه هه‌ڵوێست‌و هۆشداردانانه له لایه‌كه‌وه دانپێدانان به شكستی سیاسه‌تی ئامووزشی‌و خورانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێندراوی رێژیمه‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، نیشانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سڕینه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دیكه له پانتایی زانستدایه. راستی‌یه‌ك كه كامرانی دانشجوو، وه‌زیری علوومی رێژیم به راشكاوی چوارچێوه گشتی‌یه‌كانی دیاری ده‌كات. ناوبراو له 13/12/88دا رایگه‌یاند كه "ته‌واوی مامۆستایان‌و ئاكادمیستانی ناها‌ومه‌به‌ستی كۆماری ئیسلامی ده‌رده‌كرێن" و "هه‌ركه‌س نه‌توانێت له رێڕه‌وی نیزامه‌وه حه‌ره‌كه‌ت بكا، ده‌بێ له‌م كۆمه‌دا بچێت" و "ته‌نیا پێویستمان به كه‌سانێك له نێو زانكۆكان‌دا هه‌یه كه پابه‌ندیی كردارییان به ئیسلام‌و ویلایه‌تی فه‌قیه هه‌بێت... تاكوو كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام‌و سه‌ركه‌وتوو بمێنێته‌وه".
ده‌ربڕینی وه‌ها هه‌ڵوێستگه‌لێك ته‌نیا لێدوانێكی هه‌ڕِه‌شه‌ئاسا به‌رانبه‌ر به مامۆستایان‌و خوێندكارانی ناڕازی نیه، به‌ڵكوو باس له راستی‌یه‌ك ده‌كات كه رێژیم خه‌ریكه زۆر به وردی‌و هه‌ستیاری‌و خێرایی له كرداردا جێبه‌جێ ده‌كات. ره‌نگه خانه‌نشینكردنی زۆره‌ملیانه، ده‌ركردن‌و بێ‌به‌شكردنی زۆربه‌ی مامۆستایانی سه‌ربه‌خۆ‌و ره‌خنه‌گری زانكۆكان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و به‌تایبه‌ت پاش سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی 22ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، باشترین به‌ڵگه بۆ ده‌رخستنی قووڵایی كاره‌ساته‌كه بن. چه‌ند مانگ پێش له‌مه ئاشكرا بوو كه جگه له "دبیرخانه مگالبات رهبری در دانشگاهها" ، "كومیته‌گه‌لێكی تایبه‌تیش به هاوكاری وه‌زاره‌تی علووم‌و به‌رپرسایه‌تی ده‌وڵه‌تی له هه‌موو زانكۆكان"دا ده‌ستی به كار كردووه، هه‌روه‌ها غوڵامڕه‌زا خاجه‌سروی، جێگری فه‌رهه‌نگی ـ كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌زاره‌تی علووم، 9ی ره‌شه‌مه، هه‌واڵی ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌یه‌كی له ژێر ناوی "به‌ڵگه‌ی گۆڕانكاری فه‌رهه‌نگیی ئاموزشی باڵای وڵات" بڵاو كرده‌وه، كه به گوته‌ی خۆیان "زانكۆی شارستانییه‌ت‌سازی ئیسلامی"یان بۆ به‌دی دێنێت. ئه‌م به‌ڵگه‌یه كه ناویان ناوه‌ته "مانیفست" و خاوه‌نی 11 ته‌وه‌ره، ئامانجی سه‌ره‌كیی "... پاراستن‌و گه‌شه‌پێدانی به‌هاكانی شۆڕشی ئیسلامی به پشتبه‌ستن به ئه‌ندێشه دینی‌و سیاسی‌یه‌كانی ئیمام خومه‌ینی‌و موقامی مه‌زنی رێبه‌ری"یه. یان به واتایه‌كی دیكه ئه‌و جۆره‌ی كه خودی خامنه‌یی گوتوویه: مامۆستایانی زانكۆ ده‌بێ "فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕی نه‌رم"و خوێندكارانیش "ئه‌فسه‌رانی لاوی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ شه‌ڕی نه‌رم" بن...
به پێی ئه‌م روانگه‌و خوێندنه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی ئه‌وه‌یه كه زانست‌و زانستگا پاساوده‌ری دۆخی هه‌نووكه‌یی ئه‌وان بێ‌و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بنه‌مای ره‌وایی پێ‌به‌خشینیان بۆ به‌رهه‌م بێنێت، له حاڵێك‌دا، زانكۆ شوێنی تێڕامان، بیركردنه‌وه، توێژینه‌وه، راده‌ربڕین، ره‌خنه‌و به دیدی گومان‌و رێژه‌یی روانین بۆ هه‌موو گریمانه‌كانه. هه‌روه‌ها زانسته مرۆڤی‌یه‌كان بنه‌مایه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌یان هه‌یه.
به‌ڵام به‌رپرسان‌و تێوریسییه‌نه‌كانی رێژیم به چاوی ئیدئۆلۆژیكه‌وه سه‌یری زانست ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه خزمه‌تی خۆیانه‌وه. ئه‌مه‌ش له راستی‌دا، شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگی دیكه‌یه كه رێژیم خه‌ریكی جێبه‌جێ‌كردنیه. ته‌نانه‌ت ئه‌مجاره به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن‌و ستراتیژیكیشیان بۆی داڕشتووه‌و هه‌ر له قۆناغی زارۆكستان‌و پێش سه‌ره‌تایی‌یه‌وه منداڵانی له‌گه‌ڵ بار دێنن. گه‌ڵاڵه‌گه‌لێك وه‌كوو: "صالحین" ، "ێ‌یه‌های تمدن" ، "احیای معاونت امور پرورشی" ، "خانه‌های عالم" ، "هادیان سیاسی" ، "پلانی ولایت" ، "بسیج نونهالان" ، "ایجاد ستاد همكاریهای وزارت ێ‌موزش و پرورش با حوزه‌های علمیه" و... هێندێك له ره‌هه‌نده دزێوه‌كانی ئه‌م ره‌وته پڕ مه‌ترسی‌یه‌ن كه زه‌بری جه‌رگبڕ له پێكهاته‌ی ناته‌واوی هه‌نووكه‌ی سیستمی ئامووزشی‌و به‌تایبه‌ت زانكۆ له ئێران‌دا ده‌دات. ئه‌گه‌رچی رێژیم به له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی زۆری خوێندكاران‌و مامۆستایانی جیابیر له زانكۆكان‌دا هیچكات به ته‌واوی له هه‌وڵه‌كانی‌دا سه‌ركه‌وتوو نابێ، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كانی پاش 22ی جۆزه‌ردان به جۆرێك تووشی شۆكی كردووه كه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی پشت به‌ستن‌و دڵخۆشكردن به خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی له 9ی به‌فرانبار‌و گه‌وره‌نواندنی به‌شداریی خه‌ڵك له 22ی رێبه‌ندان‌و پێناسه‌كردنی به قازانجی خۆی، مۆڵه‌تی هه‌ر چه‌شنه كردار‌و سڕینه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه به خۆی بدات. له‌م ئاراسته‌یه‌دا، دیسانه‌وه زانست‌و زانكۆ ئامانج‌و قوربانیی یه‌كه‌من. چوونكه زانست‌و زانكۆ به درێژایی مێژوو به‌رهه‌مهێنه‌ری هزری ره‌خنه‌یی‌و بردنه ژێر پرسیاری هه‌موو شتێك له پێناو دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت‌دا بوون. توتالیتاریزم سیستمی كۆنتڕۆڵی ئه‌ندێشه‌و دژبه‌ری له‌گه‌ڵ عه‌قڵانییه‌ت‌دایه، چوونكه بیركردنه‌وه ئاگایی به مرۆڤ ده‌دات‌و ئاگاییش بنه‌مای ماف‌خوازی‌یه، له‌م نێوه‌ش‌دا زانكۆ وه‌كوو مێشكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، له لایه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی گه‌شه‌ی عه‌قڵانییه‌تی ره‌خنه‌یی‌و په‌روه‌رده‌ی بیرمه‌ندانه‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بێته ئامیانی ئه‌وه‌ی كه ئاگایی له كه‌وشه‌نی گشتی‌دا په‌ره‌بستێنێت، دیارده‌یه‌ك كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كرده‌یی بۆ سه‌ر هه‌موو سیستمێكی نه‌خۆش‌و ناسه‌رده‌میانه له هه‌موو زه‌مان‌و شوێنێك‌دایه. بۆیه كۆماری ئیسلامی به تێگه‌یشتن له‌م حه‌قیقه‌ته به راشكاوی كه‌ڕنای شه‌ڕی لێ داوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر