داگیركه‌ری ئێرانی‌و
مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌ی مانگرتووان
حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه گیراوانی سیاسی ـ مه‌ده‌نی نێو گرتووخانه‌كانی ئێران، كۆمه‌ڵه كه‌سایه‌تی‌و كه‌سانێكی رووناكبیر‌و پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن، كه رۆڵ‌و جێ‌په‌نجه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌وان له بواری كار‌و چالاكییاندا دیار‌و به‌رچاوه. ئه‌و بزاڤه‌ی كه هه‌نووكه له‌ژێر ناوی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و به‌رخۆدانی شۆڕشگێڕانه ناوی لێده‌برێت، راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به جۆرێك له جۆره‌كان گرێدراوی ره‌نج‌و تێكۆشانی ئه‌وانه. بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆو توتالیتاریزمی ئێرانی به‌تاوانی هه‌وڵدان بۆ وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی له‌ژێر ناوی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌ناهیی نه‌ته‌وایه‌تی‌و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خودادا، بڕیاری مه‌رگ‌و به‌ندیخانه‌و دوورخرانه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه‌و به هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژانه‌ی رووت‌و كرده‌وه‌ی هۆڤانه، سامانه مرۆڤییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له ئاشویتزی مه‌لاكاندا ده‌وره داوه‌و، هه‌وڵ بۆ پاكتاوی یه‌كجاری ئه‌وان ده‌دات.
به‌ڵام له‌م نێوه‌دا گیراوان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له مێتۆدێكی نوێی خه‌بات له رۆژهه‌ڵات‌و ئێران، جارێكی دیكه‌ش سه‌لماندیان كه ئه‌وان قه‌ت داماوی شوێن‌و كات نابن‌و ده‌توانن له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ئافرێنه‌ری شێوازی نوێی به‌ره‌نگاری بن، ئه‌وه‌ش به‌رخۆدانی نێو گرتووخانه‌و چاڵه‌ڕه‌شه‌كانی رێژیم له ئاستێكی به‌رین‌و به‌رچاودا بوو. ئه‌وان توانییان گرتووخانه له خاڵی كۆتایی‌و زه‌مه‌نی بێ‌ده‌نگییه‌وه بكه‌نه دینامیزم‌و میكانیزمێك بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو بێ‌ده‌نگییه‌كان، توانییان سام‌و ترسی تۆقێنه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌كان بشكێنن‌و به به‌رخۆدان‌و هاتنه ده‌نگ له نێوان بازنه‌ی مه‌رگ‌و تۆقان‌و ئاگرو ئاسندا لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕین له به‌ره‌نگاری‌و خه‌باتی ناتوند‌و تیژانه‌ی به‌نرخ به‌دی بهێنن. كرده‌وه‌یه‌ك كه توتالیتاریزم به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ چاوپۆشیی لێ بكات، چونكه بوونی ئه‌و به ته‌واوی گرێدراوی خولقاندنی كه‌ش‌وهه‌وای ترس‌و بێ‌متمانه‌یی، توندوتیژی، زه‌برو زه‌نگی به‌رده‌وام‌و بۆنی خوێن‌و بارووته. له‌به‌ر ئه‌مه هۆڤانییه‌تی توتالیتاریزم زیاتر له هه‌موو كاتێك چیه‌تیی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌ده‌ر ده‌خات.
له‌م راستایه‌دا ده‌بینین له‌م ماوه‌دا جگه له پێڕه‌وكردنی هه‌موو زه‌خت‌و گوشارێك بۆ سه‌ر مانگرتووانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی، هاوته‌ریب هه‌وڵی ته‌ریك خستن‌و سووكایه‌تی كردن به بنه‌ماڵه‌ی گیراوان‌و تیرۆریانیش ده‌درێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌ی گیراوان
به پێچه‌وانه‌ی رابردوو دۆزی رۆڵه‌كانیان له پرسێكی تاكه‌كه‌سییه‌وه ده‌رباز كرد‌و به سازكردنی جۆرێك له پێوه‌ندی‌و به‌دواداچوونی هاوبه‌ش‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی پێكه‌وه‌یی، دۆزه‌كه‌یان كرده دۆزێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و، هاوخه‌می‌و هاسۆزییه‌كی تا راده‌یه‌ك باشیان به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ جاران له پارچه‌كانی دیكه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا پێكهانی‌و چاره‌نووسی رۆڵه‌كانی خۆیانیان به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌سته‌وه‌و، هه‌وڵه‌كانی رێژیمیان بۆ كه‌مڕه‌نگ كردنی حه‌قیقه‌تی مه‌سه‌له‌كان‌و بێ‌به‌هاكردنی چالاكانیان پووچه‌ڵ كرده‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی هه‌ڵوێستێكی نوێ‌و جیاواز بوو، كه خه‌باتی زیندان‌و تێكۆشانی ده‌ره‌وه‌ی زیندانی پێگه‌و به‌سته‌وه‌و، یه‌كانگیری كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه رێژیم كه نه‌یتوانیوه به تاقیكردنه‌وه‌ی پلان‌و فڕ‌وفێڵه جۆراوجۆره‌كانی وره‌ی به‌رزی مانگرتووان به‌چۆكدا بێنێت‌و باوه‌ڕمه‌ندی پته‌و‌و قایمیان به خه‌بات‌و چالاكی لاواز‌و خه‌سیو بكات، ده‌ستی داوه‌ته سه‌ركوت‌و گوشاری سیستماتیك‌و هاوكات له زیندان‌و ده‌ره‌وه‌ی زیندان‌و ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره له رێگه‌ی توندوتیژی له هه‌مبه‌ر بنه‌ماڵه گیراوان، وێڕای چاوترسێن كردنی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو، به‌ندكراوانیش ناچار به بێ‌ده‌نگی‌و قبووڵكردنی داخوازییه‌كانی رێژیم بكات.
له‌م راستایه‌دا ده‌بینن له به‌لووچستان پاش له سێداره‌دانی "یه‌عقووب مێهرنه‌هاد"، برای ته‌مه‌ن 16 ساڵی ناوبراو به‌ناوی "ئیبراهیم" به 5 ساڵ به‌ندیخانه مه‌حكووم ده‌كات، له رۆژی جیهانی ئاشتی دایكی "عه‌لی حه‌یده‌ریان" له مه‌یدانی به‌سیجی شاری سنه‌دا داپڵۆسین ده‌كا، "باوكی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی" له مه‌زرا‌و ده‌ره‌وه‌ی گوند ده‌كه‌وێته به‌ر په‌لامار‌و هه‌ڕه‌شه، باوكی "یاسر گوڵی" پاش بێ‌رێزی، ماوه‌یه‌ك له به‌ند ده‌كرێ‌و دایكیشی خاتوو "فاتمه گوفتاری" هه‌نووكه له گرتووخانه‌دایه. برای ته‌مه‌ن 12 ساڵانی "فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر" له لایه‌ن به‌شی پاراستنی سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ڕفێنرێت‌و پاش ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و ئازارێكی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی شاری كامیاران ئازاد ده‌كرێ، هه‌روه‌ها براكه‌ی دیكه‌ی‌و خاتوو "سه‌ڵته‌نه"ی دایكیشی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌و مه‌ترسییان له‌سه‌ره، ئه‌وپه‌ڕی بێ‌حورمه‌تی به‌رانبه‌ر باوكی "فه‌رهاد حاجی میرزایی"و بنه‌ماڵه‌ی چالاكی خوێندكاریی كورد "حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی" ده‌كرێ‌و...هتد.
له‌م نێوه‌دا دیارده‌یه‌كی نوێتر، تیرۆری بنه‌ماڵه‌ی مانگرتووان به شێوه‌ی گوماناوی‌و له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌یه. دوایین‌و تازه‌ترین نموونه‌ی ئه‌م پیلانه‌ی رێژیم تیرۆری كاك "ئه‌شره‌ف حسێن په‌ناهی"یه. كاك ئه‌شره‌ف له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا سه‌رپه‌رستی سێ منداڵی ته‌مه‌ن 3، 8و 12 ساڵه‌ی براكه‌ی بوو، بێ گوێدان به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیتلاعات به‌دوای دۆسییه‌ی ئه‌نوه‌ردا ده‌ڕۆیشت، هه‌واڵه پێوه‌ندیداره‌كانی له‌و باره‌وه به ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤـ‌و راگه‌یه‌نه‌كان ده‌دا، بۆیه چه‌ندین جار له لایه‌ن رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر‌و داوای لێكرابوو كه نابێ به‌دوای په‌روه‌نده‌كه‌ی ئه‌نوه‌ردا بچێ‌و ئاخرین جار چه‌ند رۆژی به‌ر له تیرۆركردنی بانگهێشتی ئیتلاعاتی قوروه‌و، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرابوو. چالاكییه‌كانی ئه‌شره‌ف‌و به‌رخۆدان‌و كۆڵنه‌دانه‌كانی ئه‌نوه‌ر له گرتووخانه‌و به‌شداری چالاكانه‌ی له مانگرتنه‌كان، پشتیوانی خه‌ڵكی ناوچه به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی گه‌وره‌دێی قوریچا‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان له به‌رده‌م دادگای شۆڕشی شاری سنه‌دا، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش له چالاكانی قوریچای قۆڵبه‌ست بكرێن‌و پاش ئه‌شكه‌نجه‌و ئه‌زموونی به‌ندیخانه تاكه‌كه‌سییه‌كان به بارمته‌گه‌لی 70 میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد بكرێن، كه له‌م نێوه‌دا چاره‌نووسی "فه‌ردین حسێن په‌ناهی" پاش نزیكه‌ی دوومانگ هه‌روه‌ها نادیاره‌و هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌شره‌ف بۆ له‌قاودانی كرده‌وه دژه مرۆڤییه‌كانی رێژیم دژ به به‌ندكراوانی سیاسی بۆ رێژیم قبووڵ نه‌ده‌كرا، چونكه ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانی رێژیم پێشتر له ناوچه‌ی له‌یلاخ‌و قوروه زه‌برو زه‌نگیان به‌كار ده‌هێنا‌و بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ هه‌واڵێك له‌وباره‌وه بڵاو بێته‌وه، یان بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان قه‌ت زاوری ئه‌وه‌یان نه‌بوو بیدركێنن، هه‌ر وه‌ك له‌كاتی گیرانی ئه‌نوه‌ر‌و ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی‌دا تا كاتی ده‌ركردنی بڕیاری مه‌رگیان هه‌واڵێكی ئه‌وتۆ له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌شره‌ف دوو برای له‌نێو ریزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندان‌و گه‌وره‌دێی قوریچایش له‌پاڵ بڵواناوا‌و باشماخ له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی خۆڕاگرترین شوێنه‌كان له شارستانه‌كانی دێولان، قوروه‌و بیجاڕ له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی ده‌سته‌مۆكردن‌و به‌كرێگیراوی رێژیم‌دا بووه، له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا به هه‌موو شێوازێك باشاری سیاسه‌ته‌كانی رێژیم‌و ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌كانی داوه، له بواری وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی دیكه له ئاستێكی به‌رزتردایه‌و هه‌وڵ‌و پیلانه‌كانی رێژیمیش بۆ دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ئه‌گه‌رچی له یه‌كساڵی رابردوو به بوار ره‌خساندن بۆ بناژۆخوازانی ئیسلامی هه‌وڵی به‌لاڕێ بردنی لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌وێی داوه، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و كارانه، ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌وتۆیی بۆ داگیركه‌رانی ئێرانی ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه. بۆیه كوشتنی ئه‌شره‌ف له ئاوه‌ها كاتێكی هه‌ستیاردا، جگه له‌وه‌ی به‌شێك له پڕۆژه‌ی رێژیم بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گیراوان‌و بنه‌ماڵه‌كانیانه، مه‌به‌ستی تایبه‌تیشی له‌پشته، ئه‌ویش چاوترسێنكردنی خه‌ڵكی شارستانه‌كانی دێولان‌و قوروه‌یه، كه پێیان وانه‌بێ ده‌توانن به پێچه‌وانه‌ی جاران خاوه‌نداری له گیراوان بكه‌ن‌و له رێگه‌ی میدیای كوردی‌و جیهانی‌یه‌وه هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه ئاشكرا بكه‌ن، یان هه‌وڵ بده‌ن هاوپێوه‌ندییه‌كی كوردستانی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا پێك بێنن، چون رێژیم هه‌میشه وه‌كوو ناوچه‌یه‌كی دابڕاو له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد ده‌ڕوانێته به‌شێكی زۆر له ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه تێكۆشان‌و چالاكییه‌ك به توندی سه‌ركوتی ده‌كات‌و زوڵمێكی چه‌ند قاتی له‌وێدا زاڵه‌و هێژمۆنیی ترس‌و تۆقان گشتگیرتره.
له‌به‌ر ئه‌م دۆخه تایبه‌تیه نواندنی توندوتیژی رووت له‌و ناوچانه لانیكه‌م له كورت خایه‌ندا ترسێكی به‌رین ساز ده‌كا‌و زه‌برێكی كاریگه‌ر له ره‌وتی چالاكییه‌كان‌و به‌ره‌نگارییه‌كان ده‌دات‌و به پێچه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی دیكه پشتیوانیی جه‌ماوه‌ریی لێ ناكه‌وێته‌وه. له ئاوه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا ئه‌ركێكی قورس‌تر ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی چالاكان، ئۆپۆزیسیۆن‌و راگه‌یه‌نه كوردییه‌كان كه تێبكۆشن به تیشك خستنه سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤـ له ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵات‌و ئاوڕدانه‌وه له كێشه‌كانیان وێڕای پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی رێژیم ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تیش پێشبخه‌ن.
چونكه ئه‌م كرده‌وانه‌ی رێژیم له راستیدا پڕۆسه‌یه‌كی فره‌ره‌هه‌ند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندووی وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی، ئاشنابوون له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤـ‌و مافی شارۆمه‌ندی‌و شێوازێكی تایبه‌ت له‌تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رخۆدانی شۆڕشگێڕانه‌و رۆشنبیری له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی تۆقێنه‌ر‌و داپڵۆسێنه‌ره، كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵی ئاسمیله‌كردنی شوناس‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، سامانه به‌هاداره‌كانی نه‌ته‌وه‌ش كه مرۆڤی بیرمه‌ند‌و ئازاكانی یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن، پاكتاو بكات.
به‌ڵام خه‌مناكتر له هه‌موو ئه‌مانه خه‌مساردی‌و كه‌متر خه‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه ئه‌و ره‌نجه پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی به بوون‌و به‌خته‌وه‌ری ئه‌وانه‌وه هه‌یه. له وه‌ها دۆخێك‌دا خاوه‌نداری له رۆڵه‌كانی گه‌ل‌و بنه‌ماڵه‌كانیان، ئاوه‌زمه‌ندی‌و متمانه به‌خۆكردن‌و به یه‌ك كردن، كۆتایی توتالیتاریزم‌و ئاپارتایدی ئاخوندییه...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر