مامۆستا ره‌بیعی، مه‌شخه‌ڵێكی بڵێسه‌دار
جیاوازی، سه‌ربه‌ستی، بڕیار، فره‌یی، جۆراوجۆری‌و ...، چه‌مك‌و پێناسه‌گه‌لێكن كه ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتێر به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ بوونیان قبووڵ بكات. حه‌قیقه‌تێك كه له نێوان بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی پاوانكراوی خۆیدا، پرسی تاساندن‌و سڕینه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی دژبه‌ر‌و جیاواز، وه‌كوو به‌شێك له پێكهاته‌ی خۆی ده‌چه‌سپێنێت‌و وه‌كوو هۆكار‌و گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی جێبه‌جێی ده‌كا. به‌مجۆره مێژووی قوربانیكردن‌و قوربانی‌بوونی شكڵ ده‌گرێ‌و مێژوویه‌كی سوور‌و خوێناوی كه شه‌وه‌زه‌نگ‌و تاریكی به‌رهه‌میه‌تی، به‌دی دێت.
مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعی، یه‌كێك له هه‌ره مه‌زنترین قوربانیانی جیابیری له سیستمی یه‌كخوازیی (مونیسم) كۆماری ئیسلامی بووه. مامۆستا بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن رۆڵ‌و به باندۆر بوو، هاوكاتیش بۆ هێژموونیی خۆسه‌پێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار، وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له قه‌ڵه‌م ده‌درا. ئه‌و ئاماده نه‌بوو به پێی حه‌زی سوڵتان‌و پیاوه‌كانی بجووڵێته‌وه‌و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا، حه‌قیقه‌ت چه‌واشه‌و هزری خۆی راده‌ستی باره‌گای حاكم بكات. بۆیه مامۆستاش بووه قوربانیی تێرۆر‌و تێرۆریزم.
كرماشان، چ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ستراتژیك‌و چ وه‌ك شاره‌گه‌وره‌ی كوردستان بۆ ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئێران، به تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه‌و هه‌یه. رێژیم هه‌روه‌ك سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی خۆی ویستوویه‌تی له كرماشانیشدا به نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كیی مه‌زهه‌بی له نێوان كورده‌كانی شیعه‌و سوننی‌و یارسان، واته كۆنترۆڵكردنی ئه‌وان له لایه‌ن یه‌كترینه‌وه، جێگه پێیه‌ك بۆخۆی بدۆزێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی رێژیمیشدا، كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینی‌یه سه‌ربه‌خۆكانی ناوچه‌كه تێ‌كۆشاون كه به رۆشنگه‌ری‌و ئاگایی‌به‌خشینی به‌رده‌وام به خه‌ڵك‌و پێناسه‌یه‌كی مرۆڤانه‌و كراوه‌تر له پێكه‌وه‌ژیان‌و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی باوه‌ڕ‌و بیر‌وبۆچوونه جیاوازه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر‌و دروستكردنی هه‌ست‌و تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌خوازی‌و وڵات دۆستی، به‌ره‌نگاری پیلانه‌كانی رێژیم ببنه‌وه. بێ هیچ دڕدۆنگییه‌ك، یه‌كێك له سیما هه‌ره دیاره‌كانی ئه‌م ره‌وته له باشووری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت كرماشان، مامۆستا ره‌بیعی بووه. مامۆستا له لایه‌كه‌وه وه‌كوو ئیمام‌و رێبه‌ری ئایینی سوننه مه‌زهه‌به‌كان،رۆڵێكی هه‌ره‌گرینگی له دۆستایه‌تی، یه‌كیه‌تیی‌و یه‌كانگیریی سوننه‌و شیعه‌و یارساندا گێڕاوه، هاوكاتیش به خوێندنه‌وه‌ی دروستی خۆی له ئایین پێشی له گه‌شه‌كردنی بناژۆخوازیی مه‌زهه‌بی كه ده‌یتوانی خزمه‌ت به ئامانجه‌كانی رێژیم بكا‌و بیانووی بۆ بتاشێت، گرتبوو. له لایه‌كی دیكه‌وه، مامۆستا به‌هۆی ئاشنایه‌تی‌و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد‌و ئاگایی به‌ربڵاوی له‌سه‌ر مێژوو، ئه‌ده‌بیات‌و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ خزمه‌ت به ئایین، خزمه‌تی به زمان‌و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگیی نه‌ته‌وه‌كه‌شی ده‌كرد. چوونكه ئه‌و كاره‌ی وه‌كوو خاڵی پێكه‌وه‌لكان‌و پێوه‌ندیی كورده‌كان به ته‌واوی جیاوازییه مه‌زهه‌بی‌و زاراوه‌یی‌یه‌كانیانه‌وه ده‌زانی. بۆیه مامۆستا هاوكات له‌گه‌ڵ فێربوونی وانه ئایینیه‌كان له مزگه‌وتدا، فێربوونی زمان‌و مێژووی كوردیشی به ئه‌رك‌و پێویستییه‌كی مرۆڤی‌و ئایینی ده‌زانی‌و له‌سه‌ر پاراستن‌و فێربوون‌و فێركردنی پێداگری‌و جه‌ختی ده‌كرده‌وه.
كۆماری ئیسلامی به تێرۆركردنی مامۆستا (12/9/1375)، ویستی هه‌م مامۆستا نه‌مێنێت‌و هه‌میش له‌و رێگه‌یه‌وه یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌كان له كرماشان‌دا لێك بترازێنێت. به‌ڵام وریایی گشتی، هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش‌و خاوه‌ن ده‌ركه‌وتنیان له مامۆستا ره‌بیعی ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه مه‌شخه‌ڵێك كه مامۆستا دای‌گیرساندوه، رووناكییه‌كه كه هه‌رگیز كوژانه‌وه‌ی بۆ نابێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر