ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م،
په‌ره‌ئه‌ستاندن یان قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری له كوردستاندا؟
خامنه‌یی، رێبه‌ری رێژیم له سه‌فه‌ری خۆیدا بۆ پارێزگای كوردستان، ئه‌گه‌رچی دانی به رێژه‌ی بێكاری‌و دواكه‌وتوویی ئابووری كوردستاندا نا، به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه "به‌ڕاستی پرۆژه ئه‌نجامدراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م له كوردستاندا شایانی ستایشكردن و پێزانینه". پێناسه‌یه‌ك كه ئاماره‌كان و راستییه‌كانی به‌رده‌ست پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنێت.
هاتنه‌سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی چواره‌می په‌ره‌ئه‌ستاندنی وڵات (88 ـ 84)، له حاڵێكدا سێ به‌رنامه‌ی پێشووتر لانیكه‌م له ناوچه كوردستانییه‌كاندا هیچ یه‌ك له ئاكامه‌كانی خۆی به ته‌واوی نه‌پێكابوو. به‌جۆری كه كه‌مترین پشكی به‌رهه‌مهێنانی پارێزگایی له به‌رهه‌مهێنانی گشتی وڵات له مه‌ودای به‌رنامه‌ی سێهه‌مدا، هی پارێزگای ئیلام بووه‌و پشكی پارێزگای كوردستان له به‌رهه‌مهێنانی ناخالیسی نه‌ته‌وه‌ییدا 2/1 بووه. هه‌روه‌ها 75 له‌سه‌دی ئاسانكارییه بانكییه‌كان له ساڵی 83دا ته‌رخانی 7 پارێزگای گه‌وره‌و پێشكه‌وتووی وڵات كراوه‌و به‌پێی پێوه‌ر و ده‌ركه‌وته‌كانی گه‌شه‌سه‌ندوویی كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگاكانی ئیلام، كوردستان، كرماشان و لوڕستان له پله‌ی "زۆر بێبه‌ش"دا جێیان گرتووه‌و له بواری راده‌ی خۆشبژیوی رێژه‌ییه‌وه ئیلام له خوارترین ئاستدا جێ ده‌گرێ‌و رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی بێكارییش له‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌ره‌وه‌ی 30 له‌سه‌ده. ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌سڵی 48ی یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رێژیمه كه ده‌ڵێ "سه‌رچاوه‌و ئیمكاناتی ئابووری ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له ته‌واوی ناوچه‌كانی وڵات‌دا دابه‌ش بكرێ". له‌لایه‌كی دیكه‌وه زۆرترین پشك و ژماره‌ی پرۆژه‌و بوودجه‌ی ته‌رخانكراو و راده‌ستكراو له ساڵی 84وه تا هه‌نووكه، پارێزگاكانی تاران، ئیسفه‌هان، قه‌زوین‌و مه‌ركه‌زی وه‌ریان گرتووه‌و كه‌مترین بوودجه‌ش به‌ری ئیلام، كوردستان و... كه‌وتووه. هه‌روه‌ها له "گه‌ڵاڵه‌ی ئاماده‌كاری پیشه‌یی‌و كانزایی" (گرح ێ‌مایش صنعتی و معدنی)، كه له چوارچێوه‌یدا 800 یه‌كه‌ی پیشه‌یی به 300هه‌زار میلیارد ریال بوودجه‌وه په‌سند و دیاری كراوه‌و بڕیاره له‌نێوان ساڵه‌كانی 87 تا 1390 جێبه‌جێ بكرێت. به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو بۆته‌وه، پشكی پارێزگای كوردستان له‌و 800 پرۆژه‌یه، 19 پرۆژه‌و له 300 میلیارد سه‌رمایه‌گوزاری، 300هه‌زارو 500 میلیارد ریال ته‌رخانی كوردستان كراوه. له حاڵێكدا، گیلان 62، كرمان40، خوراسانی ره‌زه‌وی 37و مازنده‌ران 37 پرۆژه‌یان به‌ركه‌وتووه. ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد و كابینه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، دوو جار سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان و كوردستانیان كردووه. بۆ نموونه له سه‌ردانی ئاخردا، له‌سه‌ر 154 په‌سندكراو له ئیلام، 185 له كرماشان و 190 له كوردستاندا ساغ بوونه‌ته‌وه. سه‌فه‌رگه‌لێك كه بێجگه ره‌خنه‌ی توندی كارناسانی بواری په‌ره‌ئه‌ستاندنی ئابووری، رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی به‌ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵك له مه‌جلسیشدا بۆته‌وه. هه‌ر له‌م راستایه‌دا زستانی 87، نوێنه‌رانی كرماشان به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندراوێكی توند و كه‌موێنه، سه‌فه‌ری ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادیان بۆ كرماشان بایكۆت كرد، ئه‌وان نووسیبوویان: "ئێمه ناتوانین دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی! بوودجه‌ی پارێزگاكان به وه‌رگرتنی ئاوانسی نه‌ته‌وه‌یی له قه‌ڵه‌م بده‌ین". ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ناوی "بوودجه‌ی پارێزگا" به په‌سندكراوه‌كانی سه‌فه‌ری سه‌ركۆمار ده‌گۆڕدرێت چوونكه له یاسای بوودجه‌ی ئێران‌دا، ریزێك به‌ناوی بوودجه په‌سنكراوه‌كانی سه‌ركۆماری بوونی نیه‌و سه‌رچاوه‌ی بوودجه‌ی ئه‌و په‌سندكراوانه ناڕوونه. هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 81ی قانوونی به‌رنامه‌ی چواره‌مه، كه به‌پێی ئه‌وه "شوورای گه‌ڵاڵه‌داڕشتنی پارێزگا" ئه‌ركی ته‌رخانكردنی بوودجه‌كانی له ئه‌ستۆیه‌و بوودجه ده‌بێ به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی په‌ره‌ئه‌ستاندنی پارێزگاكان رێكبخرێت". هه‌ر له‌م راستایه‌دا، عه‌بدولجه‌بار كه‌ره‌می، به‌ناو نوێنه‌ری شارستانه‌كانی سنه، دیوانده‌ره‌و كامیارانیش به‌ر له هاتنی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له ره‌شه‌مه‌ی 87 به ده‌ركردنی نامه‌یه‌كی له‌قاوده‌رانه وێڕای ئاماژه به ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی په‌سندكراوه‌كانی ده‌وری دووهه‌می سه‌ركۆماری بۆ كوردستان گوتبووی: "نوێنه‌رانی پارێزگا نه‌ته‌نیا له نێوه‌رۆكی په‌سه‌ندكراوه‌كان به‌ڵكوو له ژماره‌یانیش هه‌واڵێكیان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه... نوێنه‌رانی خه‌ڵك به نامه‌حره‌م ده‌زانن". ناوبراو وێڕای بایكۆتكردنی ئه‌و سه‌ردانه، سه‌ردانه‌كه‌ی به "سه‌فه‌ره ده‌وره‌ییه خه‌ڵك خه‌ڵه‌تێنه‌كان" ناوزه‌د كردبوو. سه‌فه‌رگه‌لێك كه به ته‌واوی ئامانجی پۆپۆلیستی‌و پرۆپاگه‌نده‌یی هه‌بووه‌و هیچ یه‌ك له په‌سندكراوه‌كانی ده‌وره‌ی یه‌كه‌میشی تا هه‌نووكه جێبه‌جێ نه‌كراوه. بۆ نموونه: له 30 میلیارد تمه‌نی ته‌رخانكراو بۆ پیشه خێراقازانجه‌كانی ئیلام، ته‌نیا 2 میلیارد‌و 600 میلیۆن تمه‌ن دابین كراوه‌و بانكه‌كانی پارێزگای ئیلام له كۆی یه‌ك هه‌زار و 410 میلیارد ریاڵ په‌سندكراو بۆ پلانه خێراقازانجه‌كان ته‌نیا 400 میلیارد ریاڵیان راده‌ستی داواكاران كردووه. هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی كارخانه‌ی سیمان، نه‌خۆشخانه‌ی ئاودانان، هه‌شت كارخانه‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌یی، پترۆشیمیی دێهلۆران، به‌نداوی سیكانی ده‌ڕه‌شاد و به‌ڵێنه‌كانی بواری رێگاوبان هێشتاكه‌ش جێبه‌جێ نه‌كراون. له سه‌فه‌ری ساڵی 85ی كرماشان‌دا به‌ڵێنی دروستكردنی 7 به‌نداوی پێیان دا، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌نگاوێكی بۆ هه‌ڵنه‌گیراوه‌و دابڕینی كاره‌باش له كرماشان زۆرتر له هه‌موو پارێزگاكانی ئێرانه. ته‌نانه‌ت پرۆژه‌ی سازكردنی زانكۆی پیشه‌یی كرماشان كه بڕیار وابوو تا ساڵی 88 ته‌واو بكرێ، كاره‌كه‌ی به نیوه‌چڵی راگیراوه‌و پلانی كارخانه‌ی قه‌ند و پاڵاوگه‌ی نه‌وتیش نه‌كه‌وتۆته بواری كردارییه‌وه. له كوردستانیشدا بۆ وێنه ته‌نیا په‌سندكراوی كابینه له به‌شی كاره‌بادا كه بڕیار بوو 20 میلیارد ریاڵی بۆ ته‌رخان بكرێ، ته‌نیا 20 له‌سه‌دی بوودجه‌كه ته‌رخان كرا‌و له ئاكامدا پرۆژه‌كه په‌كی كه‌وت. له ئازه‌ربایه‌جانیشدا، پترۆشیمیی مه‌هاباد كه ده‌بوا له‌نێوان ساڵانی 83 تا 86 به قۆناغی به‌رهه‌مهێنان بگه‌یشتبا، پاش 4 ساڵ له‌و رێكه‌وته‌ش ته‌نیا 7% پێشكه‌وتنی كاریی هه‌بووه.
له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانداری مه‌هاباد رایگه‌یاندووه كه له سێ ساڵی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌تی نۆهه‌مدا، 2700 پرۆژه ئه‌نجام و بۆ 7 هه‌زار كه‌س كار دابین كراوه. پارێزگاری كرماشان باس له دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ 9 هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا ده‌كاو پارێزگاری كوردستانیش وێڕای جه‌خت كردن له‌سه‌ر نزمبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له 5/14% بۆ 1/9% بانگه‌شه‌ی دروستكردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ 60 هه‌زار كه‌س ده‌كات. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ته‌نیا له ساڵی 87دا، كارخانه‌ی رستن و چنینی كوردستان وه‌كوو گرینگ‌ترین سه‌رمایه‌گوزاری ده‌وڵه‌ت تووشی داهێزران هات و هه‌روه‌ها شیركه‌تی رستن‌و قاڵیی رۆژئاوای كرماشان، كارخانه‌ی په‌ڕڕیس، شیركه‌تی ئاتیلا ئۆرتۆپد، كانزای زێڕی جاجكه‌سانی كوردستان، شیركه‌تی شلێری مه‌هاباد، تواندنه‌وه‌ی ئاسنی كوردستان، شیركه‌تی سه‌ما، به‌نداوی چراغ وه‌یسی سه‌قز، به‌نداوی سیازاخی دیوانده‌ره، كارخانه‌ی تراكتۆرسازیی كوردستان و... به‌شێكی زۆر له كرێكارانی خۆیانیان به‌هۆی نه‌بوونی پشتیوانی ده‌وڵه‌تی‌و پابه‌ندنه‌بوونی ده‌وڵه‌ت به به‌رپرسایه‌تییه‌كانی، له كاره‌كانیان ده‌ركرد كه زیاتر له 3000 كه‌س بوون. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی شارۆچكه پیشه‌ییه‌كانی كوردستان باس له راوه‌ستانی كاروباری 100 یه‌كه‌ی پیشه‌یی له پارێزگادا ده‌كات. هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی لێدوانی پارێزگاری كوردستان، رۆژنامه‌ی "ئیعتیماد" به پشت به‌ستن به زانیاری به‌رپرسان رێژه‌ی بێكاری له ساڵی 85دا زیاتر له 20% راگه‌یاندبوو و نوێنه‌ری مه‌ریوان له مه‌جلیسیش باسی له 19% كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كاندا ناوی كارخانه‌ی زه‌به‌لاحیان له‌سه‌ر دانراوه له راستیدا ته‌نیا هیندێ كارگه‌ی بچووكن كه ئه‌وپه‌ڕی كاریان مۆنتاژ كردنه. چوونكه رێژیم به جێگه‌ی په‌ره‌ئه‌ستاندنی راسته‌قینه‌و گرنگیدان به ژێرخانه‌كان و سامانه مرۆڤییه‌كان، به‌جێی بایه‌خدان به لایه‌نی زانستی، لایه‌نی پرۆپاگه‌نده‌یی پرۆژه‌كان له‌پێش چاو ده‌گرن. هه‌روه‌ها ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی سیاسه‌تی ئابووری‌و گه‌شه‌پێدانی رێژیم له كوردستاندا سه‌رنجدان به سه‌رچاوه سروشتیه په‌نگراوه‌كانه كه ئه‌مه‌ش بوار بۆ به‌تاڵان بردنی مه‌وادی خاو خۆش ده‌كات و بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پارێزگاكانی دیكه له‌رێگای كانزا ژێرزه‌وینییه‌كانی كوردستان ره‌وتی روو له گه‌شه‌ی پێشكه‌وتنیان بپێون.
له بواری كشت‌وكاڵیشه‌وه، كێشه‌ی ئاو و كاره‌باو پێداویستی هه‌یه. چوونكه دوو به‌نداوی "گاوشان"و "كازمی" ئاوی كوردستان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و به‌نداوه‌كانی دیكه‌ش پێشكه‌وتنێكی كاریی به‌رچاویان نیه. هه‌روه‌ها زیاتر له سێ میلیۆن هێكتار له زه‌وییه‌كانی كوردستان به‌هۆی مینرێژبوونه‌وه بێ‌كه‌ڵك ماونه‌ته‌وه‌و بۆنه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گیانی بۆ سه‌ر وه‌رزێرانی كورد.
گه‌یاندنی هێڵی ئاسنینی تاران بۆ سنه، پلانی فرۆكه‌خانه‌ی سه‌قز، پترۆشیمی كوردستان و لاستیك سازی ئه‌و چه‌ند پرۆژه‌یه بوون كه ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م له ماوه‌ی چوارساڵی رابردوودا زۆرترین مانۆڕی پروپاگه‌نده‌یی له‌سه‌ر داوه، به‌ڵام هیچ كامیانی بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد هاوڕێ له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی له سه‌فه‌ری مانگی ره‌شه‌مه‌ی 87دا، رایگه‌یاند كه بوودجه‌یه‌كی زیاتر له 6 هه‌زار میلیارد ریاڵ (600 میلیارد تمه‌ن) ته‌رخانی پارێزگای كوردستان كراوه. پارادۆكس له‌مه‌دایه كه خامنه‌ییش له سه‌ردانی خۆی بۆ كوردستان، رۆژی هه‌ینی 25/2/88 له‌گه‌ڵ كابینه‌دا دانیشتنێكی سێ‌كاتژمێریان هه‌بوو و راگه‌یاندرا كه ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌و سه‌فه‌ره‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، بوودجه‌كه‌ی زیاتر له 600 میلیارد تمه‌نه. به‌م پێیه ئه‌م كێشه‌یه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له سه‌فه‌ری خامنه‌ییدا هیچ بوودجه‌و پرۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ كوردستان ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه. ئه‌گه‌رچی ئه‌وان رایانگه‌یاندووه له داهاتوودا، پاش په‌سه‌ندكردنی خامنه‌یی، پێرستی پرۆژه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێ كه له سه‌فه‌ری كۆتایی مانگی ره‌شه‌مه‌ش 190 په‌سه‌ندكراو بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
له حاڵێكدا هه‌نووكه‌ش 191 په‌سندكراوی سه‌فه‌ری یه‌كه‌می ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له ساڵی 85 بۆ كوردستان نه‌كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێ‌كردنه‌وه. به‌م واتایه پلانێكی موتاڵاكراو و راسته‌قینه بۆ په‌ره‌ئه‌ستاندنی كوردستان له ئارادا نیه. چوونكه په‌ره‌ئه‌ستاندن پێویستی به دامه‌زراوه‌و پێكهاته‌گه‌لێكی پێناسه‌كراو، كه سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی‌و خه‌ڵك ته‌وه‌ر، سیستمی دادوه‌ریی كارا‌و سه‌ربه‌خۆ، سیستمی په‌روه‌رده‌و ته‌كنیكی‌و پیشه‌یی شیاو و... بنه‌ماكانیه‌تی‌و ده‌وڵه‌تی ته‌ك به‌رهه‌می (نه‌وت)و ناته‌با له‌گه‌ڵ دێموكراسی ناتوانێ ده‌سته‌به‌ری بكات. بۆیه باشترین پێناسه بۆ هۆكاری دواكه‌وتوویی ناوچه كوردستانییه‌كان، قسه‌ی خودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاده كه له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ناو نوێنه‌رانی كورد له مه‌جلیسی هه‌شته‌مدا گوتبووی: "دوژمنانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه نایانه‌وێت به‌هره‌و كه‌ره‌سه په‌نگراوه‌كانی كوردستان گه‌شه بكات".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر