عارف نادری ده‌رباری به‌ڵێنی کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به کورد ده‌دوێت | |
21/02/2009 | |
![]() |
عارف نادری |
عارف نادری له‌و بڕوایه‌دایه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کوردسـتان خاوه‌ن سه‌رچاوه و سامانێـکی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام له پـرۆژه ئابووریـیه‌کاندا ناوچه کوردیـیه‌کانی هه‌ر له ئازربایجانی ڕۆژئاواوه تاکو لوڕســتان پـشـتگوێ خراون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌رده‌وام له کوردستاندا سیاسه‌تی جینۆساید له هه‌موو بواره‌کاندا په‌یڕه‌وکراوه، به تایبه‌تی له بواری فه‌رهه‌نگی و ئابووری. ده‌شڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی پـێیان‌وایه ئه‌گه‌ربێت و خه‌ڵکی کوردسـتان له بواری ئابووریدا سه‌ربه‌خۆ بن ئه‌وا ده‌بێته هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی له بواری سیاسی‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند ببن و بتوانن له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ڕابوه‌ستن و هه‌وڵی جوداخوازی بده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر