واواك،
سه‌ربازانی بێ‌ناونیشانی مێهدی یان رواڵه‌تی دزێوی سه‌ركوت؟
پانزده‌ی مانگی به‌فرانبار هاوكاته له‌گه‌ڵ دان پێدانانی واواك(وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی) به كوشتنی چوار كه‌سایه‌تی ئێرانی به ده‌ستی تاقمێك له ئه‌ندامانی ئه‌و وه‌زاره‌ته له كۆتایی پاییزی 1377ی هه‌تاوی، ئه‌و راگه‌یندراوه كه له ژێر گوشاری بیروڕای نێوخۆ‌و بیانی خرایه به‌ر رای جه‌ماوه‌ره‌وه، له راستی‌دا ته‌نیا هێمایه‌كی خێرا به راستیه‌ك بوو كه خه‌ڵكی كوردستان‌و ئێران ساڵانێك بوو به ده‌ستیه‌وه ده‌یانناڵاند.
كۆماری ئیسلامی پاش هاتنه سه‌ركار، وای بۆ ده‌چوو كه توانای راكێشان‌و وه‌رگرتن‌و یه‌كده‌ستكردنی گشت كۆمه‌ڵگا بێ له به‌رچاو گرتنی ئه‌تنیك‌و پێكهاته‌ی جیاوازی ئه‌وانی هه‌یه‌و له به‌ر ئه‌وه ده‌توانێ، مێژوو، كۆمه‌ڵگا، ئه‌ندێشه‌ی تاك‌و كۆی نێوخۆ‌و ته‌نانه‌ت به‌شێك له دنیایش بخاته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه‌و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش، به‌هێز كردن‌و پاراستنی كۆماری ئیسلامی كه سه‌رچاوه‌و به‌دیهێنه‌ری ئه‌و مه‌به‌سته‌یه، پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بوو.
ئه‌و گه‌ره‌نتیه‌ش له روانگه‌ی تیۆریسیه‌نه‌كانی رێژیم ده‌زگایه‌كی به‌هێزی هه‌واڵگیری‌و سیخوڕی بوو، ئه‌گه‌رچی هیچ كه‌سێك نكۆڵی له‌وه ناكا كه هه‌بوونی ده‌زگای پاراستن‌و زانیاری پێویستی سه‌ره‌كی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكه، به‌ڵام واواكی ئێران رۆڵێكی "SS"یانه‌و K.G.Bیانه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت‌و بووه چلمێری سه‌ركوت‌و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی شارۆڤه‌ندان.
یه‌كه‌مین گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زرانی واواك له مه‌جلیسی ئه‌وه‌ڵی پاش شۆڕش ئاماده كرا‌و له مه‌جلیسی دووهه‌مدا، واتا له ساڵی 63دا په‌سه‌ند كرا‌و ئاخوند ره‌ی‌شه‌هری بوو به یه‌كه‌مین وه‌زیری واواك، به‌ر له‌وه ئه‌و كاره له لایه‌ن سوپای پاسداران‌و كومیته‌كانی سه‌ر به‌و سوپایه جێبه‌جێ ده‌بوو، ته‌نانه‌ت له كاتی په‌سه‌ند كردنیشیدا پێداگری له سه‌ر ئه‌و كرابوو كه واواك له دڵی سوپادا بمێنێته‌وه، چونكوو سوپا گرنگترین ئامرازی ده‌سه‌ڵاتی نیزامه، له به‌ر ئه‌مه پێویسته ئه‌م باسكه نیزامییه، باسكێكی زانیاریشی هه‌بێ، تاكوو رێبه‌ر باشتر بتوانێ وڵات به‌ره‌و ئامانجی دڵخوازی خۆی رابكێشێ، ته‌نانه‌ت خومه‌ینیش ناڕه‌زایی ده‌ربڕیبوو، "كه له كوێی دنیادا سیستمی هه‌واڵگرییان كردۆته وه‌زاره‌تخانه كه ئێوه دووهه‌مینی بن"، به‌ڵام به چه‌شنێكی دیكه ئه‌م دژوازییانه چاره‌سه‌ر بوو، چونكوو خومه‌ینی گوتبووی: "ئێمه نامانه‌وێ ئه‌و شتانه (كرده‌وه‌كانی واواك) بلكێته ئێمه‌وه"، له‌به‌ر ئه‌وه له لایه‌كه‌وه به رواڵه‌ت واواك وه‌زاره‌تێكی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بوو كه وه‌زیره‌كه‌یشی له مه‌جلیس ده‌ستنیشان ده‌كرا، به‌ڵام له راستی‌دا هه‌موو شتێك به پێچه‌وانه‌وه بوو، چونكوو وه‌زیری واواك له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆیشی له‌گه‌ڵدا بێ، دیاریكراوی رێبه‌ر باڵای نیزام‌و گوێڕایه‌ڵی راسته‌وخۆی ئه‌و بووه، هه‌روه‌ك له خودی ئه‌ساسنامه‌ی واواكیش‌دا هاتووه: " وه‌زیری واواك ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك گرێدراوی سیستمی ویلایه‌ت بێ، ده‌بێ "موجته‌هێد" بێ، تا ئه‌گه‌ر حوكمێكی دا، ته‌نیا بڕیارێكی ئیداری نه‌بێ‌و به‌ڵكوو حوكمی ئایینیش بێته ئه‌ژمار".
واواك به پێی بنه‌ماكانی دامه‌زرانی له چوار بیاڤی سه‌ره‌كیدا چالاكیی هه‌یه كه بریتین له: (1 ـ هه‌واڵگیری نێوخۆ، 2ـ هه‌واڵگیری بیانی، 3ـ دژه سیخوڕی، 4ـ پاراستن "حه‌راسه‌ت"، هه‌روه‌ها ستراتیژی واواك له لایه‌ن شوورایه‌كه‌وه كه راسته‌وخۆ له لایه‌ن رێبه‌ری نیزامه‌وه ده‌ستنیشان كراون، دیاری ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌ركه هه‌ستیاره‌كان كه جێبه‌جێكردنی كاردانه‌وه‌ی قووڵی ده‌بێت له ئه‌ستۆی شوورای باڵای واواك (كومیته‌ی تایبه‌ت) ده‌بێ. هه‌روه‌ها به پێی ماده‌ی 18ی ئه‌ساسنامه‌ی واواك : "ئه‌ركی ته‌واوی ناوه‌نده حوكمییه‌كانه كه هاوكاری پێویست له بواری دابینكردنی هێزی مرۆیی، كه‌ره‌سته‌و ئه‌زموونگه‌لی سیخوڕی به ئامانجی ئاسانكاری له جێبه‌جێ كردنی به‌رپرسایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بكه‌ن"، به پێی ماده‌ی 19ی گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زرانی واواك: "بودجه‌ی واواك هه‌رساڵه له لایه‌ن خودی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه پێشنیار‌و پاشان به ناوی بودجه‌ی نهێنی له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی گشتی وڵات‌دا ده‌ستنیشان ده‌كرێ"، ئه‌مه‌یش له حاڵێكدایه كه كاتی وه‌ئه‌ستۆگرتنی واواك له لایه‌ن عه‌لی فه‌لاحییان (28/5/68)و سه‌ركۆماریی ره‌فسه‌نجانی‌دا شاده‌ماره‌كانی ئابووری وڵات له ده‌ستی واواك یان سوپای پاسداران دا بووه. هه‌روه‌ها لاوازی‌و بێ‌هه‌ڵوێستی سیستمی چاودێری‌و كۆنترۆڵی واواك كه مه‌جلیسی رێژیمه، به‌تایبه‌ت له مه‌جلیسی چواره‌م‌و پێنجه‌م ئه‌و هه‌له‌یان بۆ واواك ره‌خساند كه ته‌واوی وڵات بخاته ژێر چاوه‌دێری‌و گوشاری جۆرا‌وجۆر، ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانی پارلمانیش بكاته مۆره‌ی ده‌سته‌مۆی‌خۆی‌و ملهۆڕانه‌و بێ هیچ سنوورێك ده‌سه‌ڵاتداری بكا. خومه‌ینی به بۆنه‌ی دامه‌زرانی واواك گوتبووی: "هه‌ریه‌ك له ئێوه ئه‌ركی سه‌ر شانتانه كه بیانخه‌نه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه، كه‌سانێك كه ته‌نانه‌ت دراوسێی ئێوه‌یشن‌و...، پاراستنی حكومه‌ت سه‌رتر له هه‌موویاساكانی بنه‌مایی‌و ئاساییه، حكومه‌ت له كاتێكدا كه به قازانجی بزانێت، ده‌توانێ یاسا بنه‌ماییه‌كانیش رابگرێت". هه‌ر له‌وباره‌وه ئاخوند مێسباح یه‌زدی یه‌كێك له به‌رچاوترین تیۆریسیه‌نه‌كانی رێژیم ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانجه ئیسلامییه‌كان، جگه له رێگه‌ی توندوتیژیی، رێگایه‌كی دیكه‌ی نه‌بێت، ئه‌و كاره پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره"، ترسناكتر له هه‌موو ئه‌و بیرۆكه مه‌ترسیدارانه، ئه‌وه‌یه كه ئیسلام له لای ئه‌وان به ته‌واوی هاوواتای به‌رژه‌وه‌ندیی دنیایی‌و بیر كردنه‌وه‌ی ئه‌وانه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا به‌ستێن‌و بوارێكی ئاماده‌یه بۆ رسكانی توند‌وتیژی‌و سه‌ركوتێكی توند‌و حاشا هه‌ڵنه‌گره له هه‌مبه‌ر هه‌رچه‌شنه جودابیری‌و رامانێكی جیاوازدا.
ئه‌م بنه‌ما فیكرییانه بووه به هۆی ئه‌وه‌ی كه واواك بێ ئاوڕدانه‌وه له رابردووی نزیكی پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ده‌قاوده‌ق پێ بنێته جێ‌پێی ساواك‌و ته‌نانه‌ت ته‌واوی ئه‌زموونی كوشت‌و بڕ‌و هێندێ له ئه‌شكه‌نجه‌كه‌رانی پێشوویش بهێننه نێو ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری خۆی‌و به تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له چه‌مكی ده‌سه‌ڵات‌و ئۆتۆریته، ده‌ست بداته توندوتیژییه‌كی رووت‌و زۆر بێ‌به‌زه‌ییانه هێز‌و ده‌سه‌ڵاتی ئاگر‌و ئاسن‌و خوێن بێنێته نێو كۆمه‌ڵگا‌و بیكاته به‌شێكی سه‌ره‌كی له كولتووری كۆماری ئیسلامی‌و مۆتكه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر بكاته سێبه‌ری هه‌ر چه‌شنه بۆچوون‌و هه‌ڵوێست‌و قه‌ڵه‌م و هه‌نگاوێكی پێچه‌وانه‌ی هێڵه سووره ده‌ستنیشانكراوه‌كانی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جیا له كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌واوی كه‌ره‌سته‌و ئامرازه‌كانی به‌رده‌ست بایه‌خێكی زۆر به پڕوپاگه‌نده (ده‌نگ‌و ره‌نگی كۆماری ئیسلامی، رۆژنامه‌كانی: كه‌یهان، جمهوری ئیسلامی، ره‌ساله‌ت، شه‌له‌مچه‌و یاله‌سارات‌و جیبهه‌و...)، واتا به‌شی راگه‌یاندنی واواك دراوه.
واواك بۆ زیاتر له دوو ده‌یه هه‌وڵی دا كه به سازدانی كه‌ش‌و هه‌وای ترس‌و تۆقاندن، ئه‌شكه‌نجه، تۆمه‌تباركردن به سیخوڕی، داننان به گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی‌و تیرۆری كه‌سێتی كه‌سایه‌تی‌یه‌كان‌و هتد نه‌یارانی ئیدئۆلۆژی رێژیمی حاكم ته‌فر‌و توونا‌و شارۆڤه‌ندانی دیكه‌ش گه‌ر هاوڕا نه‌بوون بێ ده‌نگ و سڕ‌و ده‌سته‌ئه‌ژنۆ بمێننه‌وه.
واواك به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ناوه‌ند‌و سیستمێك بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له پێناو ته‌ناهی وڵات‌و دابینكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵگا، بووه ده‌وڵه‌تێكی نهێنی‌و هاوكات ئه‌ركی سێ ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتی (ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری، ده‌زگای یاسا دانان، ده‌زگای داد) به شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه جێبه‌جێ ده‌كرد. واواك ته‌نیا له ماوه‌ی وه‌زاره‌تی فه‌لاحیاندا زیاتر له 80 كه‌سایه‌تی ناوداری كوردستانی‌و ئێرانیی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌و نێوخۆی وڵات به شێوه‌یه‌كی دڕندانه تیرۆر كرد، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌وڵه‌تی رێفۆرمخوازدا نزیكه‌ی ده كه‌س له چالاكان‌و رووناكبیرانی ئێرانی بوونه قوربانیی ده‌زگای ئاسایشی ئێران، هه‌روه‌ها له‌و چه‌ند ساڵه‌دا 300 چالاكی ئۆپۆزسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كوردستانی عێراقدا كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری تاقمه تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی.
"كریستین دلانوئا" ده‌ڵێت: "هه‌رچی پۆلیسی سیاسی به‌هێزتر بێ، به‌و راده‌یه له هه‌مبه‌ر تێگه‌یشتنی پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه چاوه‌دێریی ده‌كا زه‌بوونتره‌و له ئاكامدا وێنایه‌كی هاوتای پێكهاته‌ی دڵه‌ڕاوكه‌كانی ده‌رده‌خا ..."، واواكیش له‌وانه‌یه توانیبێتی بۆ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی به‌رده‌وامیی كۆماری ئیسلامی ده‌سته‌به‌ر بكا، به‌ڵام ئه‌وان به پێڕه‌و كردنی سیاسه‌تی به دوژمن زانینی جودابیران، به‌رده‌وامیش دوژمنسازییان كردووه، به كرده‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی خۆیان بوونه ئامیانی مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه بۆ كۆماری ئیسلامی، كه ئه‌وه‌ش به دوژمنكردنی كۆمه‌ڵگا به گشتی‌و چالاكانی بواره جۆراوجۆره‌كان به‌تایبه‌تییه، هه‌رچه‌ند له سه‌رده‌می رێفۆرمخوازاندا، واواك هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه به جێگه‌ی سیاسه‌تی تووندوتیژی (سخت افزاری)، به هه‌ڵواسینی ده‌مامكی دێموكراسی سیاسه‌تی نه‌رمبڕانه(نرم افزاری) له هه‌مبه‌ر چالاكان پێڕه‌و بكا، به‌ڵام چونكوو له بنه‌مادا خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی دێموكراتیك نه‌بووه، شكه‌ستی هێناو، دیسانه‌وه چووه نێو بازنه‌ی پێشووی خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌ر چه‌شنه هه‌واڵێك بۆ یاسامه‌ند كردنی واواك بێ‌بایه‌خ‌و ئه‌سته‌مه، چونكوو پێكهاته‌یه‌كی هه‌واڵگیری دێموكراتیك ته‌نیا له سیستمێكی پارلمانی دێموكراتیكدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت‌و سه‌ره‌كیترین هۆكاریش بۆ ئه‌و كاره، ده‌سه‌ڵاتێكی سێكۆلار‌و دێموكراتیكی فیدراڵه كه ته‌واوی چین‌و توێژه‌كانی ئێران تێیدا به‌شدار‌و خاوه‌نی بڕیار‌و سه‌روه‌ری خۆیان بن، جیا له‌مه هیچ حكومه‌تێكی تاك ره‌هه‌ند‌و ناوه‌ندگه‌را ناتوانێت به هێزی ئاگر‌و ئاسن‌و خوێن‌و خه‌پاندن به ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وای خۆی ره‌وایی ببه‌خشێت، یان ئه‌وه‌ی كه پێی وابێت پاش تواندنه‌وه‌ی نه‌یاران، ئازادی‌و دێموكراسی ده‌سته‌به‌ر ده‌كا، چونكوو سیستمێكی ره‌وا له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ره‌وا‌و به كه‌ره‌سته‌ی ره‌وا گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی ده‌بێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر