عێـراق
پێكهاتنی هاوسه‌نگی ئۆلی ـ نه‌ته‌وه‌یی یان راوه‌ستان له زه‌لكاودا؟
پێكهاتنی هاوسه‌نگی ئۆلی ـ نه‌ته‌وه‌یی یان راوه‌ستان له زه‌لكاودا؟
ئه‌نجومه‌نه‌كانی "سه‌حوه" كه ئێسته زیاتر له 70 هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه، به‌شێكیان ئه‌ندامانی پێشووی قاعیده‌و حیزبی به‌عسن كه ماوه‌یه‌كه به‌ره‌ی خۆیان گۆڕیوه‌ته‌وه‌و، به‌رهه‌ڵستكاریی قاعیده ده‌كه‌ن‌و توانیویانه تا راده‌یه‌كیش هێمنی به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه سوننه نشینه‌كانی به‌غداشدا زاڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی كاریگه‌ریی كورتخایه‌نی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه دیاره، به‌ڵام رۆڵی درێژخایه‌نی ئه‌وان لێڵ‌و ناڕوونه
ساڵی 2003، كاتێك "دیك چینی" جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌واڵی رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی راگه‌یاند، گوتبوی: "شه‌قامه‌كانی عێراق لێوان‌لێو له خه‌ڵكێكه كه خه‌ریكی جێژن گرتنن، گه‌رچی شیمانه‌ی ئه‌وه ئه‌كرێت كه پاشماوه‌یه‌ك له هێزه ئاسایشییه‌كانی رێژیمی عێراق مابێته‌وه، به‌ڵام كاریگه‌ریی ئه‌وان له‌سه‌ر دۆخه‌كه زۆر كه‌مه". ئه‌م چه‌شنه بیركردنه‌وه‌و روانینه نه‌ته‌نیا له واشنگتۆن به‌ڵكوو له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌مریكایی له عێراقیشدا زاڵ بوو، به جۆرێك بووه هۆی ئه‌وه كه پۆل برێمه‌ر حاكمی ئه‌مریكایی عێراق به ئه‌زموون وه‌رگرتن له "سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی نازییه‌كان" له ئاڵمان‌دا پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، بێ هیچ ئاڵترناتیڤێك وێڕای نافه‌رمی راگه‌یاندنی حیزبی به‌عس، فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق ـ كه له ساڵی 1921دا له لایه‌ن بریتانیه‌كانه‌وه درووستكرابوو و، زیاتر له نیو میلیۆن سه‌رباز‌و ئه‌فسه‌ری له‌خۆ ده‌گرت ـ هه‌وره‌ها له‌سه‌ر كار لابردنی ئه‌ندامانی حیزبی به‌عسی له كاروباره ده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند. پاش په‌سند كردنی ئه‌م فه‌رمانه‌و به یاسابوونی، هه‌زاران مامۆستای زانكۆ‌و قوتابخانه‌و كارگێڕی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كار لابران، ئه‌وه له كاتێكدا بوو، زۆریان له دڵه‌وه به‌عسی نه‌بوون‌و به زۆر فۆرمی ئه‌ندامه‌تی له حیزبی به‌عسیان پێ پڕكرابۆوه، ئه‌م كرداره راسته‌وخۆ په‌راوێزكه‌وتنی حه‌شیمه‌تی سوننه مه‌زهه‌بی عێراقی لێكه‌وته‌وه، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به‌عس له سوننه‌كانی ئه‌و وڵاته بوون‌و به ده‌رخستنی ئه‌وان له بازنه‌ی بڕیاردان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات‌دا، كه‌لێنێكی قووڵ پێكهات كه بووه دینامیزێكی كاریگه‌ر بۆ لایه‌نگرانی رێژیمی پێشوو و رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌و دژبه‌رانی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له عێراقدا، تاكوو بتوانن ئاگری خوێناویترین‌و پڕ تێچووترین یاخی‌بوونی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك له هه‌مبه‌ری تاقانه جه‌مسه‌ری دنیادا داگرسێنن. بێ به‌رنامه‌یی ئه‌مریكا پاش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی عێراق‌و كرده‌وه‌و بڕیاره قه‌یران خوڵقێنه‌كانی برێمه‌ر حاكمی نیزامی عێراق، كارێكی وای كرد كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌شێ له خه‌ڵكی عێراق، بێجگه هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك به چاو هێزێكی ئازادیبه‌خش، به‌ڵكوو وه‌كوو داگیركه‌رێك كه ئاسایشی ئه‌وانی تێكداوه بڕواننه هێزه هاوپه‌یمانه‌كان‌و رۆژ به رۆژ توند‌وتیژی په‌ره بستێنێت‌و ئاڵۆزییه‌كان فراوانتر بێت. هه‌روه‌ها گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ش گۆڕه‌پانی شه‌ڕی خۆیانیان پاش ته‌نگ پێ‌هه‌ڵچنرانیان له ئه‌فغانستان گواسته‌وه بۆ عێراق‌و ئه‌و بۆشایی‌و هه‌ل‌ومه‌رجه هه‌ستیاره‌یان به قازانجی خۆیان قۆسته‌وه‌و به هۆی هاوسنووری عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و دوو وڵاتی گێره شێوێنی ناوچه (ئێران‌و سووریه)و كه‌ڵك وه‌رگرتنی ئاوه‌ژوو له باوه‌ڕی ئایینی‌و ئایینزای دانیشتووان، ده‌ریایه‌ك له خوێن‌و تاوان‌و جینایه‌تی بێ‌وێنه بخوڵقێنن. به جۆرێك كه تا ئێستاش زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌لقاعیده له عێراقدا خه‌ڵكانی بیانین‌و ئه‌ندامه‌كانیشان خه‌ڵكی ساده‌ی عێراقین‌و تا ئێسته‌ش 90%ی خۆكوژه‌كان له عێراقدا خه‌ڵكی بیانی بوون، هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له ئه‌لقاعیده به‌ده‌ستكه‌وتوون له ماوه‌ی 12 مانگ، واتا تا مانگی ئووتی 2007، 720 چه‌كداری تیرۆریست له 22 وڵاته‌وه هاتوونه‌ته نێو عێراقه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو‌و بێ سنوور، به جۆرێك كه هیچ جیاوزاییه‌ك له نێوان خه‌ڵكی ئاسایی‌و هێزه سه‌ربازییه‌كان دانانێن. به پێی راپۆرتی رێكخراوی بێهداشتی جیهانی كه له‌م ماوه‌دا بڵاوی كردۆته‌وه، له مه‌ودای سێ‌ساڵی هه‌وه‌ڵی هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر عێراق (مارسی 2003 تا ژوئه‌نی 2006)، 151هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل به هۆی توند‌وتیژی گیانیان به‌خت كردووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی توند‌وتیژی‌و ئاڵۆزتربوونی رۆژ له دوای رۆژی بارودۆخی عێراق بووه هۆی ئه‌وه كه له ساڵی رابردوودا ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا به هه‌ناردنی 30هه‌زار هێزی دیكه‌ی بۆ عێراق، ژماره‌ی هێزه‌كانی بگه‌یه‌نێته 168هه‌زار كه‌س به فه‌رمانده‌یی "ده‌یڤید پتریوس" (ژێنڕاڵی چوار ئه‌ستێره‌ی 55 ساڵه‌و خاوه‌نی دوكتۆرای پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له زانكۆی پرینستۆن‌و فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رزی ناتۆ له بۆسنی‌دا له ساڵانی 2001و 2002دا)، زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانیش كه پشتیوانی ته‌واوی سه‌رۆك بوشیشی له‌گه‌ڵدا بوو، گه‌ڵاڵه‌ی ناوبراو بوو و هه‌روه‌ها ئه‌مریكا له‌به‌ر دۆخی ناسه‌قامگیری عێراق، ناچاربوو كه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئاڵۆزیی عێراق، واتا كۆماری ئیسلامی ئێران، زه‌نجیره وتووێژێك له 7/3/1386ی هه‌تاوییه‌وه له به‌غداد ده‌ست پێبكات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به ئێران بهێنێت كه له رێگه‌ی یه‌كه‌كانی سوپای قودس‌و میلیشیای شێعه‌و سوننه‌كانه‌وه، له كاروباری نێوخۆی عێراقدا ده‌ستێوه‌ردان نه‌كات‌و واز له پشتیوانی لوجیستێكی، ماڵی‌و په‌روه‌رده‌و راهێنانی تیرۆریستان‌و گرووپه تایبه‌ته‌كان‌و دابینكردنی بۆمبگه‌لی پاڵ رێگایی پێشكه‌وتوو (EFPs)و مه‌وادی ته‌قینه‌وه‌ی جی. ئێم. تی بۆیان، بێنێت. له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی عێراق له رێكه‌وتی 21/8/86، كۆنفڕانسی وڵاتانی دراوسێی عێراق، به به‌شداری 20 وڵاتی دیكه‌ی جیهان له ئه‌ستانبۆل به‌ڕێوه‌چوو تا بتوانن رێگاچاره‌یه‌كی كورتخایه‌ن بۆ نزمكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵۆزی‌و گرژیه‌كانی عێراق بدۆزنه‌وه. له نێوخۆی عێراقیشدا موقته‌دا سه‌در ئاخوندی بناژۆخوازی شیعه‌و فه‌رمانده‌ی سوپای مێهدی (جیش المهدی) له مانگی ئووت دا، داوای له هێزه‌كانی كرد تا چالاكی چه‌كدارییان بۆ ماوه‌یه‌كی سنووردار راوه‌ستێنن، ئه‌مریكاش به پێوه‌ندی گرتن به عه‌شیره‌ته سوننه‌كانه‌وه هاوپه‌یمانێتی نوێی دروست كردوو و توانی له كۆتایی ساڵی 2007دا ئارامییه‌كی رێژه‌یی له به‌غدا‌و ناوچه‌كانی نێوه‌ڕاست‌و باشووری عێراقدا سه‌قامگیر بكات، به جۆرێك كه كاریگه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق 75% نزم بۆته‌وه‌و، 70%ی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانیشی پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها راده‌ی كوژرانی خه‌ڵكی سڤیل به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2006، 75% كه‌م بووته‌وه. له ساڵی 2007دا، ئه‌لقاعیده 4500 هێرشی بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل ئه‌نجام داوه‌و له ئاكامدا 3870 هاووڵاتی كوژران‌و 18هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون، له‌به‌رانبه‌ریشدا ئۆپه‌راسیۆنی هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان له عێراقدا دژی چه‌كدارانی ئه‌م رێكخراوه‌یه، كوژرانی 2400 چه‌كداری تیرۆریست‌و ده‌ستگیركردنی 8800 چه‌كداری دیكه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، هه‌وره‌ها ئاماری كوژرانی خه‌ڵكی سڤیل له مانگی دێسامبری 2007دا، 480 كه‌س بووه كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوو مانگی پێشتر (900 كوژراو) نزیك بۆته‌وه، له حاڵێكدا له مانگی دێسامبری 2006دا هه‌ژماری كوژراوانی سڤیل 2000 هه‌زار كه‌س بووه، له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌ی په‌لاماری ته‌قینه‌وه له رێگه‌ی ئۆتۆمبیله‌وه له نیوه‌ی مانگی ئۆكتۆبردا، به شێوه‌ی نێوه‌نجی 600جار له هه‌فته‌دا بووه، له حاڵێكدا هه‌ژماری ئاوه‌ها هێرشگه‌لێك له مانگی ژوئه‌ندا ـ 1600جار له هه‌فته‌دا‌و له مانگی سیپتامبر 900 جار بووه. واته راده‌ی توند‌وتیژی له‌شه‌ش مانگی رابردوودا 60% نزم بۆته‌وه‌و پاراستنی به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان كراوه‌ته‌وه، له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه یه‌كێك له كێشه هه‌ره‌گه‌وره‌كانی عێراق له پاش ئازادییه‌وه تاكوو ئه‌مرۆژ هه‌بوونی گرووپه میلیشیا جۆربه‌جۆره‌كانه‌و ئه‌و چه‌كدارانه گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ری سه‌ر رێگای ته‌ناهی‌و یاساته‌وه‌ری پاش قاعیده بوون، ته‌نانه‌ت بڕیار وابوو بێجگه هێزه‌كانی سوپا‌و پۆلیس‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هیچ لایه‌نێك مافی چه‌كداركردنی ئه‌ندامانی نه‌بێت‌و ته‌نانه‌ت له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنفڕانسی ئه‌ستانبۆلیشدا هاتبوو كه "ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كاندا ببێ‌و سه‌رجه‌م میلیشیا‌و گرووپه نایاسایی‌یه‌كان چه‌ك بكات". به‌ڵام ئه‌مریكاییه‌كان نه‌ك ته‌نیا نه‌یانتوانی ئه‌كاره جێبه‌جێ و سوپاكانی مێهدی‌و به‌در‌و .. چه‌ك بكه‌ن، به‌ڵكوو روویان له چه‌كداركردنی زۆر عه‌شیره‌تی سوننه‌ش له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا كرد. دوای ئه‌وه كه ساڵی رابردوو عه‌شایره سوننه‌كانی شاری ئه‌نبار به هۆی وه‌زاڵه هاتن له كوشتن‌و بڕین‌و ته‌قینه‌وه‌ی به‌رده‌وام‌و ئازاره‌كانی ئه‌لقاعیده دژ به‌و رێكخراوه راپه‌ڕین، دواتر ئه‌نجومه‌نێكیان به هاوكاری ئه‌مریكاییه‌كان به نێوی "ئه‌نجومه‌نی سه‌حوه"(مجلس الصحوه) واتا "رابوون" دامه‌زراند، پاشان له دیاله‌و ئێستاش له موسڵ خه‌ریكن‌و تا هه‌نووكه‌ش له موسڵ 25 هه‌زار كه‌س بۆ به‌شداری له ریزه‌كانی سه‌حوه‌دا، ناونووسی‌یان كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێندێك سه‌رۆك عه‌شیره‌تی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه‌ركووك، وه‌ك: حه‌ویجه‌و عه‌باسی‌و زاب‌و ریاز‌و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری جه‌له‌ولاو مه‌نده‌لی بۆ چه‌ك هه‌ڵگرتن‌و پێ‌ئه‌سپاردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌كه‌یان، رێككه‌وتووه. ئه‌نجومه‌نه‌كانی "سه‌حوه" كه ئێسته زیاتر له 70 هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه، به‌شێكیان ئه‌ندامانی پێشووی قاعیده‌و حیزبی به‌عسن كه ماوه‌یه‌كه به‌ره‌ی خۆیان گۆڕیوه‌ته‌وه‌و، به‌رهه‌ڵستكاریی قاعیده ده‌كه‌ن‌و توانیویانه تا راده‌یه‌كیش هێمنی به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه سوننه نشینه‌كانی به‌غداشدا زاڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی كاریگه‌ریی كورتخایه‌نی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه دیاره، به‌ڵام رۆڵی درێژخایه‌نی ئه‌وان لێڵ‌و ناڕوونه. له لایه‌كه‌وه شیعه‌كان‌و ته‌نانه‌ت كورده‌كانیش له‌م گرووپانه ده‌ترسن‌و به‌رانبه‌ر به‌وان بێ‌متمانه‌ن‌و پێیان وایه ئه‌م كاره چه‌كداركردن‌و ساپۆرتی ماڵیی گرووپگه‌لێكه كه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كی هه‌میشه‌یی دێنه ئه‌ژمار، له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌وان به شیعه‌كان به هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆر له ئێرانه‌وه نزیكن‌و له ژێر باندۆری ئه‌و وڵاته‌دان متمانه ناكه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌م گرووپانه به هۆی به‌شداری له شه‌ڕی دژی قاعیده‌دا، خوازیاری به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسین‌و ئاماده‌بوونیشیان قورسایی به‌ره‌ی ته‌وافوق، باڵی سه‌ره‌كی سوننه‌كان له پاره‌له‌مانی عێراقدا (44 ئه‌ندام) بۆ رۆڵگێڕان له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق‌و نوێنه‌رایه‌تی سوننه‌دا لاواز ده‌كات. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكادا بۆ به‌شداریكردنی زیاتری سوننه له كاروباری سیاسی عێراقدا‌و پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی له‌و وڵاته‌داده‌وڵه‌تی عێراق گه‌ڵاڵه پێشنیارێكی له 26ی دێسامبری 2007دا په‌سند كرد كه به پێی ئه‌و پرۆژه‌یه، بڕیاره هه‌زاران كه‌س له 50 هه‌زار ئاژاوه‌گێڕی به‌ندكراو ئازاد بكرێن، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پارله‌مانی عێراق رۆژی سێ‌شه‌ممه 12/1/2008، یاسایه‌كی نوێی كه به یاسای "دادگه‌ری‌و لێپرسینه‌وه" ناودێر كراوه، به ده‌نگی ئه‌رێنی 142 نوێنه‌ر له كۆی 275 نوێنه‌ری پارله‌مان په‌سند كرد به پێی ئه‌م بڕیاره نوێیه كه چاكسازی قانوونی ریشه‌كێشكردنی به‌عس بوو، هه‌زاران كه‌س له ئه‌ندامانی حیزبی به‌عس، ده‌توانن خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی ده‌وڵه‌تی‌و نیزامیی خۆیان بن‌و ئه‌و كه‌سانه‌شیان كه خانه‌نشین ده‌كرێن، مووچه‌ی خانه‌نشینیان پێده‌درێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م یاسانه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی دۆسییه‌ن‌و تاوانی كوشتن‌یان له‌سه‌ره، ناگرێته‌وه. له هاتنه ئارای ئه‌م یاسادا بێجگه هه‌وڵ‌و خواستی ئه‌مریكا، پێكهاتنی ئه‌نجومه‌نه‌كان سه‌حوه‌و پاشه‌كشه‌ی حیزبه سوننه‌كان (به‌ره‌ی توافوق، فه‌زیله)و لیستی ئه‌لعێراقییه‌و باڵی سه‌در، له ده‌وڵه‌تی مالێكی هۆكاری كاریگه‌ر له‌م بواره‌دا بوون. شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر یاسای ئاماژه پێكراو به هه‌نگاوی شێلگیرانه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و پارله‌مان‌و هه‌روه‌ها سوننه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات پێشڤه‌چوون به خۆیه‌وه ببینێت، ئه‌لقاعیده كه ئێستاكه له به‌غدا‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا بۆ ناوچه عه‌ره‌به‌كانی سوننه‌ی باكوور راونراون، رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتر بكه‌ونه په‌راوێزه‌وه‌و، له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و دۆخه نوێیه‌شدا، ململانێیه‌كانی نێوخۆی عێراق له فۆرمی نیزامی‌و چه‌كدارییه‌وه بۆ شێوازی سیاسی بگۆڕدرێت، كه ئه‌وه‌ش ده‌توانێت ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ پێكهاتنی ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كوو ته‌نیا گه‌ره‌نتی له به‌رده‌وامی ئه‌و ره‌وته نیوه ئارام‌و رێژه‌ییه هه‌نووكه‌یی‌یه‌دا، كه زۆر هه‌ستیار‌و له هه‌مان كاتدا له‌رزۆكێشه. له‌م نێوه‌دا ئۆسامه‌بن لادن له كۆتایی مانگی دێسامبردا له خه‌ڵكی عێراق داوای كرد كه: "باشاری تێكۆشانی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، چونكه به‌شداری له درووستكردنی ده‌وڵه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی به واتای چوونه‌ده‌ره‌وه له ئایینی ئیسلامه". له‌ملاشه‌وه ئه‌مریكا هه‌ر رۆژه رێگای تازه تاقی ده‌كاته‌وه‌و، بۆیشی گرینگ نیه كه به چ نرخێ ئاسایش له عێراقدا دابین بكات . هه‌روه‌ك بینیمان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كیی‌ترین وڵاتی ته‌وه‌ری ئاژاوه‌گێڕی‌و به‌شدارانی پێشووی ریزه‌كانی قاعیده‌و ئه‌ندامانی به‌عس دانیشتن‌و نزیكی‌و هاوپه‌یمانیی ساز كردووه، چونكه ئاسایشی عێراق نه‌ته‌نیا له سه‌ر ره‌وتی گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، به‌ڵكوو كاریگه‌ری گرینگیشی له‌سه‌ر ململانێكانی دوو حیزبی دێموكرات‌و كۆماریخوازی ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماریی 2008دا هه‌یه. ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "به‌رده‌وامی ئاماده‌بوونی سه‌ربازان‌و ئه‌رته‌شی ئێمه له عێراقدا، به‌دواداچوونی پاراستنی ته‌ناهی‌و به‌هاكانی دێموكراسی ئه‌مریكایی له نێوخۆی وڵاتدایه". هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌دا جۆرج بوش له 8/1/2008دا سه‌فه‌رێكی بۆ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كرد كه ده‌توانین دژایه‌تی كردنی تیرۆر، سووربوون له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئاناپۆلیس بۆ ئاشتی، سه‌قامگیركردنی ره‌وتی ئاسایشی عێراق‌و به په‌راوێزخستنی ئێران وه‌كوو خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه ناوبه‌رین، به‌ڵام ژێنراڵ ده‌یڤید پتریوس هاوكات رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای مانگی ژانوویه‌وه، ژماره‌ی هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له چه‌ك‌وچۆڵێك كه له رێگه‌ی ئێرانه‌وه ده‌نێردرێت، به‌رزبۆته‌وه، به تایبه‌ت له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، تیرۆریستان بۆمبی نوێی دژه زرێپۆشیان چاندووه كه توانای تێكشكاندنیشیان هه‌یه، هه‌روه‌ها له راپۆرتی تازه‌ی پێنتاگۆنیشدا هاتووه كه: " له یارمه‌تیدان به شه‌ڕخوازانی شیعه‌ی عێراقی له لایه‌ن ئێرانه‌وه، كه‌م بوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ پێك نه‌هاتووه".
له درێژه‌ی توندوتیژیه‌كانی عێراق رۆژی 20/1/2008، چه‌كدارانی "جوندلسه‌ما" له به‌سره‌و ناسریه شه‌ڕێكی شه‌قامییان دروستكرد كه 97 كوژراو‌و 217 بریندار لێكه‌وته‌وه، هه‌ڵبه‌ت 80 كه‌سی كوژراو له چه‌كداره‌كانن، ئه‌م گرووپه پێشتریش له ساڵی 2006دا هه‌وڵی داگیركردنی شاری نه‌جه‌فیان دابوو، هه‌روه‌ها هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان له پرۆسه‌و پلانی سه‌ربازی "فانتۆم فینیكس"دا كه سوپای ئه‌مریكا له به‌غدا‌و ناوچه‌كانی دیكه ئه‌نجامی ده‌دات، له‌م ماوه‌دا نزیك له 65 هێرشی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر مۆڵگه‌و بنكه‌كانی قاعیده له به‌غداد‌و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری‌و به پێچه‌وانه‌ی جاران خه‌ساری خه‌ڵكی سڤیل‌و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان كه‌متر‌و خه‌ساری شه‌ڕخوازان به‌رز ده‌بێته‌وه. به‌ڵام پێشڤه‌چوونی راسته‌قینه كاتێك دێته ئاراوه كه سوپا‌و پۆلیسی عێراقی له دیدی كۆمه‌ڵگای خۆیانه‌وه، به پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق بناسێندرێن، چونكه ته‌نیا هێزێكی ته‌یار‌و به ئه‌زموونی نیزامی له شوێنێك وه‌ك عێراقدا كه شه‌ڕخوازن له ئاپۆرای خه‌ڵكی ئاسایی شه‌قام‌و بازاڕدا خۆیان حه‌شار داوه، له ژنان‌و منداڵان‌و به ساڵاچووان‌و مرۆڤی ساویلكه بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، به‌رهه‌م‌و ئاكامێكی ئه‌وتۆی نابێت‌و ئاسایشی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك‌و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاتیش په‌ك ده‌كه‌وێت. ره‌وتی رووداوه‌كانی ئه‌م دوایی‌یه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا له 2008دا بێجگه له پاراستنی قورسایی هێزی نیزامی بایه‌خێكی ته‌واویش به سه‌ره‌نجڕاكێشانی سوننه‌كان بۆ به‌شداری له كاروباری سیاسی ده‌دات‌و تێ‌ده‌كۆشێ ئاماده‌یی نیزامی، هێزه فره ڕه‌گه‌زه‌كان وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتی له‌سێبه‌ردا، رۆڵ بگێڕێت‌و به پێچه‌وانه‌ی جاران له بواری سه‌ربازییه‌وه هێنده خۆی زه‌ق نه‌كاته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و ئه‌ركه به سوننه هاوپه‌یمانه‌كانی بسپێرێت. راستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌نگاوه نوێیانه‌ی سه‌ر ئاستی نیزامی‌و سیاسی عێراق له 2008دا بێ هیچ دڕدۆنگییه‌ك، باڵانس‌و هاوسه‌نگییه‌ك له نێو عه‌ره‌بی سوننه‌و شیعه‌و كورده‌كان پێكدێنێت‌و به‌شداری‌و رۆڵی سوننه له ده‌سه‌ڵاتدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێش ده‌خات كه خۆی له خۆیدا لایه‌نی ئه‌رێنی‌و نه‌رێنی تایبه‌تی خۆی بۆ كورده‌كان هه‌یه، به تایبه‌ت له سه‌ر مادده‌ی 140 له‌مه‌ڕ كه‌ركووك‌و ناوچه دابڕاوه‌كانی خانه‌قین‌و موسڵ، بوودجه‌ی هه‌رێم، گرێبه‌ستی نه‌وت‌و مووچه‌ی پێشمه‌رگه، به جۆرێك كه ساڵی 2008 بۆ كورده‌كان بووه‌ته ساڵی چاره‌نووسساز كه تا چ راده‌یه‌ك بتوانن به قازانجی كورد بیقۆزنه‌وه، چونكه له نێوان سێ‌گۆشه‌ی سوننه ـ شیعه ـ كورددا، بێجگه له مه‌ترسی، بوار‌و ده‌رفه‌تی باش بۆ رۆڵگێڕی كورده‌كان گونجاوتر له هه‌موو لایه‌كه. هه‌روه‌ها بۆ ده‌وڵه‌تی كۆماریخوازانی ئه‌مریكاش دواهه‌مین ده‌رفه‌تی سنوورداری تاقیكردنه‌وه‌ی پلانه‌كانیان. له هه‌ل‌ومه‌رجێكی هه‌ستیار‌و پڕ مه‌ترسداردایه، چونكه ئه‌مریكا به میلیشیاكردنی سوننه‌كان كه شیمانه‌ی دزه‌كردنی تیرۆریستان بۆ ریزه‌كانی زۆر زۆره، راوه‌ستان له زه‌لكاو‌و یاریكردن به ئاگر تاقی ده‌كاته‌وه. بێجگه له‌مه‌ش هێزه فره ڕه‌گه‌زه‌كان پێكۆڵگه‌لێك وه‌ك په‌ره‌دان به خزمه‌تكاری‌و خۆشبژێوی، دابینكردنی ئاو‌و كاره‌با‌و سووته‌مه‌نی، دابینكردنی كار‌و خێراكردنی ره‌وتی ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی‌و .. هتدیان له پێشدایه. هه‌ڵبه‌ت جێی ئاماژه پێكردنه كه پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌مریكاش باندۆری تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كانی عێراق هه‌یه، چونكه دێموكراته‌كان له رواڵه‌تدا‌و به پێی پڕوپاگه‌نده‌كانیان، دژی شه‌ڕ‌و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیانن‌و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا دوو گه‌ڵاڵه‌یان بۆ دابه‌شكردنی عێراق به سی هه‌رێمی كورد، شیعه‌و سوننه هێناوه‌ته ئاراوه، یه‌كه‌م له لایه‌ن ژوزێڤ بایدین، به‌رپرسی كۆمیسیۆنی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سینای ئه‌مریكا، كه‌پلانی ناوبراو به كۆی ده‌نگ له كۆنگرێسدا په‌سندیش كراوه، هه‌روه‌ها پێشنیاری مادلین ئۆلبرایت، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌و راوێژكاری سه‌ره‌كی هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دێموكراته‌كان بۆ سه‌ركۆماری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه عێراق به شێوه‌ی رانه‌گه‌یه‌ندراو به سی هه‌رێمی كۆنفیدراڵ دابه‌ش بكرێت.
لێكدانه‌وه‌ی لاینه جۆراوجۆره‌كانی پرسی عێراق‌و ره‌وتی ئاڵۆوگۆڕ‌و رووداوه‌كان، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه 2008، هه‌روه‌ك جورج بوش له سه‌فه‌ری خۆی بۆ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست رایگه‌یاند: "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێد بۆ عێراق بێت"، به‌ڵام بێگومان بۆ كورد ساڵێكی چاره‌نووسساز‌و ئه‌سته‌م‌و دژوار له پێش دایه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر