نه‌ورۆزی 2708، هێرشی هۆڤانه‌و رابوونی مرۆڤانه
هه‌میشه نه‌ورۆزی كوردان‌و ئاگری پیرۆزی ئه‌وان تێكه‌ڵ به ئاگری رق‌و قینی چه‌وسێنه‌ران ده‌بێت‌و جێژن‌و نه‌ورۆز‌و شه‌هاده‌ت هاوكات ده‌بنه پێناسه‌و واتای نه‌ورۆزه‌كانی بنده‌ستیمان ه‌ورۆز هه‌زاران ساڵه جێژنی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌كانی كورد، فارس، ئه‌فغانی‌و تاجیك‌و... هتده‌و ساڵی رابردووش وه‌كوو میراتێكی جیهانی به شێوه‌ی فه‌رمی له لایه‌ن رێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی جیهانییه‌وه تۆمار كرا. نه‌ورۆز له لای به‌شێك له‌م گه‌لانه نه‌ك ته‌نیا واتای نوێبوونه‌وه‌ی سروشته، به‌ڵكوو خاوه‌نی واتایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌یه، ته‌نانه‌ت به درێژایی مێژوو وه‌كوو گرینگ‌ترین بۆنه‌و جێژنی سه‌ره‌كیی ئه‌م گه‌لانه ناسێندراوه‌و بایه‌خی پێ‌دراوه. ئه‌گه‌ر نه‌ورۆز له لای ئه‌و گه‌لانه، زۆرتر مانای نوێبوونه‌وه‌ی سروشت یان واتای هاتنه سه‌ركاری پاشایه‌ك ده‌دات، به‌ڵام كورد نه‌ورۆز به رۆژی سه‌ركه‌وتنی كاوه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وا‌و چه‌وسێنه‌ری سه‌رده‌م، واته رووخانی پاشایه‌تییه‌ك ده‌زانێت، بێجگه له‌وه ئه‌م رۆژه به ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی كوردی له 700 ساڵی پێش زایین‌دا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ات. نه‌ورۆز بۆ ئێمه واتای به‌رخۆدان‌و به‌ره‌نگاری‌و هه‌وڵدان بۆ سه‌ركه‌وتنه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه، وه‌كوو پێناسه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆز، سپیتایی خۆی هه‌بێت.
له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌و گه‌لانه زۆرتر بایه‌خ به ئاگركردنه‌وه له چوارشه‌ممه سووری ده‌ده‌ن‌و له‌سه‌ر ئاگر بازبازه‌كانێ ده‌كه‌ن، له حاڵێكدا گه‌لی كورد باوه‌ڕیان وایه كه ده‌بێت تا به‌ر له كۆتایی‌هاتنی كوڵه‌چوارشه‌ممه‌ی ئاخری ساڵ، ماڵ‌و ژینگه‌ی ده‌ور‌وبه‌ر‌و جل‌وبه‌رگیان خاوێن كه‌نه‌وه، به جۆرێ كه نابێت شتی بێ‌كه‌ڵك‌و له‌كاركه‌وتوو له نێو ماڵدا بمێنێت‌و ئاگری چوارشه‌ممه‌ی سوور له نێو به‌ری ته‌واوی ناحه‌زییه‌كان‌و پاكژبوونه‌وه‌ی ژیانه، پاش ئه‌وه ئاگری پیرۆزی نه‌ورۆز له شه‌وی 1ی خاكه‌لێوه، له سه‌ر بانی ماڵان‌و شوێنه به‌رزه‌كانی ده‌ور‌وبه‌ری شار‌و دێ‌و لووتكه‌ی چیاكان ده‌كرێته‌وه، هه‌وره‌ها به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه، كوردان له‌سه‌ر ئاگر باز ناده‌ن، به‌ڵكوو وه‌كوو دیارده‌یه‌كی پیرۆز له ده‌وری ئاگر، شایی ده‌كه‌ن، گۆرانی ده‌بێژن‌و هه‌ڵده‌په‌ڕن، چونكه كوردان هه‌میشه ئاگر، خاك، ئاو‌و هه‌وایان به سپیتایی زانیوه.
له ئێرانی پاشایه‌تی‌و ئاخوندی‌دا، هه‌ردوو رێژیم هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی نه‌ورۆز‌و مێژووی نه‌ورۆزیان به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان داوه، به‌ڵام گه‌لی كورد هه‌میشه تێڕوانینێكی جیاواز له‌وانی بووه‌و، ماناكردنه‌وه‌كانی ئه‌وانی له نه‌ورۆز قبووڵ نه‌كردوه. هه‌رچه‌ن رێژیمی ئاخوندی له لایه‌كه‌وه مێژووی ساخته‌و سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌ی بۆ نه‌ورۆز داتاشیوه‌و هه‌وڵی گرێدانی به گوتار‌و ئیدئۆلۆژیی دوگمی خۆی ده‌دا‌و به پراكتیزه‌كردنی سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و چاوترسێن كردن، هه‌وڵی كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز وه‌كوو هێمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و دژه‌سه‌ره‌ڕۆیی ده‌دا، به‌ڵام گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان قه‌ت نه‌یانهێشووه له هیچ بار‌ودۆخێكدا ئاگری سووری نه‌ورۆز له شه‌وی نه‌ورۆزدا له لووتكه به‌رزه‌كانی نیشتمان بڵێسه‌ی دابمركێت، كه ئه‌وه‌ش تێچووی به‌رچاوی خۆی هه‌بووه.
كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی هه‌رێمێكی میلیتاریزه‌یه كه ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ژیانی خه‌ڵك (تایبه‌تی‌و گشتی) له ژێر چاودێری‌و كۆنترۆڵێكی توند‌و نامرۆڤانه‌و دژواردایه. نه‌رۆزی 2708 له حاڵێكدا له رۆژهه‌ڵات پیرۆز كرا، كه به‌شێكی زۆر له چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی، ژنان‌و خوێندكاری‌و كرێكاری كه پێشڕه‌وانی نێوخۆی وڵات بۆ چالاكی‌و كۆبوونه‌وه‌ن، یان له به‌ندیخانه تاكه كه‌سییه‌كانی رێژیم‌دا بوون، یان گوشاریان له‌سه‌ره‌و مافی به‌شدارییان له هیچ چالاكی‌و بۆنه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا نیه. به‌ڵام به هه‌موو ئه‌مانه‌وه، گه‌ل به به‌ربڵاوی نه‌رۆزیان وه‌كوو هێمایه‌ك بۆ هه‌بوونی پێناسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وایه‌تی‌و جیاوازیی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆز كرد، خه‌ڵك له شاره‌كانی: دێولان، سه‌رده‌شت، سه‌قز، مه‌هاباد، بۆكان‌و... به شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری هاتنه سه‌ر شه‌قام‌و له زۆر شوێندا رووبه‌ڕووی هێزه دژی گه‌لییه‌كانی رێژیم بوونه‌وه. كۆماری ئیسلامی ئه‌وساڵیش وه‌كوو ساڵانی رابردوو ده‌یان كه‌س له لاوانی به‌شداربوونی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی قۆڵبه‌ست‌و راپێچی گرتووخانه‌كان كرد، تا به‌و شێوه‌یه پیرۆزبایی‌یه‌كان به‌رته‌سك بكاته‌وه‌و، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و په‌یامه سیاسییانه‌ی كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز دێنه ئاراوه، پێشگیری بكات. ته‌نانه‌ت بۆ زیاتر به‌ده‌رخستنی دڕنده‌یی خۆی، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ رۆژانی نه‌ورۆز، هه‌رێمی كوردستانی دایه‌ی به‌ر تۆپباران‌و خه‌ڵكی چه‌ندین گوندی ئاواره كرد.
له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی لێكدابڕاودا، له‌به‌ر جیاوازی‌و كه‌لێنی به‌رینی نێوان فه‌رهه‌نگ‌و زمانی كوردان‌و نه‌ته‌وه‌كانی داگیركه‌ری باڵاده‌ست، نه‌ورۆز گڕ‌وتینێكی تایبه‌تتر به‌خۆوه ده‌گرێ‌و به‌م هۆیه‌وه هه‌میشه نه‌ورۆزی كوردان‌و ئاگری پیرۆزی ئه‌وان تێكه‌ڵ به ئاگری رق‌و قینی چه‌وسێنه‌ران ده‌بێت‌و جێژن‌و نه‌ورۆز‌و شه‌هاده‌ت هاوكات ده‌بنه پێناسه‌و واتای نه‌ورۆزه‌كانی بنده‌ستیمان. رۆژئاوای كوردستان یه‌ك له‌و پارچانه‌یه كه به‌رده‌وام قوربانیدانی له پێناو نیشتماندا‌و له به‌ره‌به‌ری نه‌ورۆزدا ئه‌زموون كردوه. بۆ نموونه له به‌ره‌به‌ری نه‌ورۆزی 2704دا، له پیلانێكی پێشتر داڕێژراودا زیاتر له 28 كه‌س له خه‌ڵكی شاری قامیشلۆ غه‌ڵتانی خوێن كران‌و نزیكه‌ی 500 كه‌سیش بریندار بوون. ئه‌م ره‌وته به درێژایی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس درێژه‌ی هه‌بووه. هه‌روه‌ها رۆژی پێنج شه‌ممه، 20ی ئادار له كاتی پێشوازی‌و پیرۆزبایی‌یه‌كانی نه‌ورۆزی قامیشلۆدا، هێزه‌كانی به‌عس، ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد‌و، سێ كه‌س له به‌شداربووانیان به ناوه‌كانی: "محه‌ممه‌د زه‌كی‌ره‌مه‌زان، محه‌ممه‌د مه‌حموود حه‌سه‌ن، مه‌حییه‌دین حاجی جه‌میل عیسا"یان شه‌هید‌و چه‌ندین كه‌سیان بریندار كرد. به‌ڵام ئه‌م توند‌وتیژیانه نه‌ك خه‌ڵكی چاوترسێن‌و پاشه‌كشه‌یان پێی نه‌كرد، به‌ڵكوو گه‌وره‌یی نه‌ورۆز‌و رقی داگیركه‌رانی له په‌یامی ئه‌و بۆنه‌یه زیاتر سه‌لماند. به‌م هۆیه‌وه خه‌ڵك وێڕای په‌ره‌دان‌و به‌ربڵاوكردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز، له رۆژی هه‌ینی 21ی ئادار، به ئاماده‌بوونی زیاتر له 70 هه‌زار كه‌س‌و به دروشمگه‌لی: "شه‌هید نامرن، بژی كوردستان‌و یه‌كیه‌تیی گه‌لی كورد"بمرێ شۆڤێنیزم‌و بمرێ كوشتار"، به داپۆشینی ته‌رمی شه‌هیدان به ئاڵای پیرۆزی كوردستان، پاش رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریی دووكیلۆمێتری، ته‌رمی شه‌هیدانیان له گۆڕستانی "هیلالییه‌ی نوێ" ناشت. ئه‌م كوشت‌وبڕانه له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش خه‌ڵكی رۆژئاوا له كاتی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژ به هێرشی توركیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی به‌عس‌و چه‌ند كه‌سێكیان لـێ شه‌هید بوون، كه یه‌ك له‌وان "عوسمان سلێمان حه‌جی كوبانی" پارلمانتاری پێشووی كوردی بنده‌ستی سووریه له ساڵانی 94 ـ 90، له شاری حه‌له‌ب بوو. كوردی رۆژئاوا نه ته‌نیا ئه‌و توند‌وتیژیانه‌ی به به‌ربه‌ست قبووڵ نه‌كرد، به‌ڵكوو پیرۆزراگرتنی نه‌ورۆزی وه‌كوو به‌ره‌نگاری داگیركه‌ر‌و به‌رزڕاگرتنی بیره‌وه‌ری‌و رێبازی شه‌هیدان به پێویست زانی‌و ئازایانه سیاسه‌تی خانه‌نشین كردن‌و ماته‌مباركردن‌و ته‌ریكخستنه‌وه‌ی كوردیان پووچه‌ڵ كرده‌وه. ته‌نانه‌ت رێژیمی به‌عس ئه‌و به‌رگدوورانه‌ی رۆژئاوایان كه جلوبه‌رگی كوردی‌یان بۆ خه‌ڵك دووریوه، قۆڵبه‌ست‌و راپێچی به‌ندیخانه كردوه. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له 21/3/2008، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی په‌لاماردانی هاووڵاتیانی كورد له شاری قامیشلۆ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه كه "ناكرێت له هه‌مبه‌ر ئه‌و كاره دڕندانه‌یه كه پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌یه، بێده‌نگ بین." هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكاش به توندی كوشتنی خه‌ڵكی سیڤیلی كوردی به‌ده‌ست هێزه‌كانی سووریه له كاتی پیرۆزبایی‌یه‌كانی نه‌ورۆزدا مه‌حكووم كرد.
لایه‌نێكی دیكه‌ی نه‌ورۆز له كوردستان، خرۆشی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك بۆ پیرۆزبایی‌یه‌كانی نه‌ورۆز له باكووری كوردستانه. باكوور پڕحه‌شیمه‌تترین پارچه‌ی كوردستانه، كه مێژوویه‌كی خوێناویی وه‌ك پارچه‌كانی دیكه پشت سه‌ر ناوه. نه‌ورۆز له باكوور به‌هۆی سیاسه‌تی نكۆڵی له گه‌لی كورد تا نێوه‌ڕاسته‌كانی ده‌یه‌ی 90ی زایینی به ته‌واوی قه‌ده‌غه بوو. خه‌باتی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی ئه‌و پارچه‌یه‌و گوشاره‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا بۆ سه‌ر توركیه بووه ئامیانی ئه‌وه‌ی كه، ئه‌و هه‌له بۆ خه‌ڵك بڕه‌خسێت كه به شێوه‌ی فه‌رمی نه‌ورۆز پیرۆز بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌م پیرۆزبایی‌یانه‌ش تاكوو هه‌نووكه بێ‌ته‌گه‌ره‌و كۆسپ‌و بێ له‌مپه‌ڕ نه‌بووه‌و، هه‌موو ساڵێك نه‌ورۆزی باكووریش كه‌وتۆته به‌ر ده‌ستڕێژ‌و هێرشی هۆڤانانه‌ی راسیزمی كه‌مالیزم.
نه‌ورۆزی 2708، سه‌ره‌تا له شاری ئامه‌د به به‌شداریی نزیكه‌ی یه‌ك میلیۆن كه‌س پیرۆز كرا، نه‌ورۆزی بێ‌وێنه‌ی ئه‌و ساڵی ئامه‌د سه‌ره‌تا به یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێ‌كرد، كه داخوازیی ئه‌م رێزگرتنه له شه‌هیدان له لایه‌ن پێشكه‌شكه‌ری ئاهه‌نگه‌كه‌وه ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر كرا، پاشان سه‌رۆكی پارلمانتارانی كورد له پارلمانی توركیه، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورك، شاره‌داری ئازای ئامه‌د عوسمان بایده‌مر، به‌ڕێز له‌یلا زانا‌و نوێنه‌رانی كوردی پارلمان‌و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی دیكه، كه هێندێكیان‌و یه‌ك له‌وان ئه‌حمه‌د تورك، جلوبه‌رگی فه‌رمی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستانیان له‌به‌ردا بوو، له سه‌كۆی ئاماده‌كراوی ئاهه‌نگه‌كه ئاماده بوون‌و به زمانی كوردی وێڕای پیرۆزبایی جێژنی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسه‌ته‌كانی رێژیمیان دژ به گه‌لی كورد خسته به‌ر ره‌خنه‌و سوپاسی تێكۆشان‌و هه‌ڵوێستی نیشتمانی‌و مرۆڤانه‌ی گه‌لیان كرد. رێزدار له‌یلا زانا، وێڕای تیشك خستنه سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی پرسی كورد‌و سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ، گوتی: "دین عیباده‌ته، به‌ڵام ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوونی ئێمه‌یه".
ئه‌م رێوڕه‌سمه له هه‌لومه‌رجێكی لانیكه‌م میلیتاریزه‌دا به‌ڕێوه چوو، چونكه پێش له ئاهه‌نگه‌كه سه‌دان نه‌فه‌ربه‌ری زرێپۆش له شاری ئامه‌د، جێگیر ببوون، هه‌روه‌ها له كاتی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان‌و هێلی‌كۆپتێره‌كانی توركیه به‌رده‌وام له‌سه‌ر شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌و، شاره‌كه‌دا له فڕین‌دا بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه كورده‌كانی ئه‌ستانبوڵ به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد، به‌ڵام پیرۆزبایی‌یه‌كانی نه‌ورۆز له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی باكووری كوردستان كه‌وته به‌ر شه‌پۆلی راوه‌دوونان‌و سه‌ركوتی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی توركیه به پشتیوانیی ئه‌رته‌ش‌و به كه‌ڵكوه‌رگرتن له گازی فرمێسك رێژ، گوشاری ئاو، گۆپاڵی ئه‌لكترۆنی‌و ده‌ستڕێژی گولله بڵاوه‌یان به به‌شدارانی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز كرد. له شاره‌كانی وان، سیرت، جۆله‌مێرگ، هه‌كاری، گه‌ڤه‌ر، ئۆرفا، ماردین، ئێزمیر‌و ... به سه‌دان كه‌س بریندار یان قۆڵبه‌ست‌و زیاتر له 800 كه‌س راده‌ستی به‌ندیخانه‌كان كران. بۆ نموونه رۆژی یه‌كه‌م له شاری وان، 69 كه‌س بریندار بوون كه 20 كه‌سیان گولله‌ی هێزه‌كانی پۆلیسیان به‌ركه‌وتبوو. هه‌روه‌ها له‌و وێنانه‌ی كه كه له راگه‌یه‌نه جیهانییه‌كانه‌وه بڵاو كرایه‌وه، هێزه‌كانی تورك زۆر بێ به‌زه‌ییانه‌و هۆڤانه، منداڵان‌و ژنانی به ته‌مه‌نیشیان داپڵۆسین‌و گۆپاڵكاری ده‌كرد. له ئاكامی ئه‌و په‌لامارانه‌دا "زه‌كیه ئارینج‌و ره‌مه‌زان داڤ" له شاری وان‌و "ئێقباڵ یاشار"ی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له گه‌ڤه‌ر شه‌هید كران. به‌ڵام ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه نامرۆڤانه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك نه ته‌نیا چۆكی به گه‌ل نه‌دا، به‌ڵكوو گه‌ل رۆژ دووشه‌ممه 24/3/2008 به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری 50 هه‌زار كه‌سی له شاری وان، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی كرده‌وه‌كه، به‌شداری پرسه‌ی شه‌هید زه‌كیه بوون، هه‌روه‌ها له گه‌ڤه‌ر خه‌ڵك به ده‌رهێنانی ته‌رمی شه‌هید ئێقباڵ كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی له لایه‌نی پۆلیسی توركه‌وه نێژرابوو، رێوڕه‌سمێكی به‌شكۆی جه‌ماوه‌رییان پێك هێنا‌و به شێوه‌یه‌كی شایسته ناشتیان. كرده‌وه توند‌وتیژه‌كانی پۆلیس‌و هێزه تایبه‌تییه‌كان، بووه هۆی ئه‌وه جه‌ماوه‌ر بوێرانه‌تر له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شۆڤینی‌دا ده‌ركه‌ون‌و نه‌ورۆز به شكۆیه‌كی بێ‌وێنه پیرۆز بكه‌ن. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵك گه‌یشته ئاستێك كه ئه‌ردۆغان ناچار بوو له DTP داوای هێوركردنه‌وه‌ی شاره‌كان بكات.
پیرۆزكردنی نه‌ورۆز له كوردستانی ئازاد‌و تێكه‌ڵبوونی ته‌واوی پیرۆزبایی نه‌ورۆز‌و چالاكیی نه‌ته‌وایه‌تی، ده‌رخه‌ری هاوئاهه‌نگیی خه‌باتی شاخ‌و شار له میكانیزمێكی گونجاو‌و سه‌رده‌میانه‌دا بوو، به جۆرێ كه شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی كوردستان له هه‌ر سێ پارچه‌ی كۆلۆنیالدا، به پێی ده‌رفه‌ت‌و هه‌لومه‌رجی ره‌خساو، بووه مه‌ته‌رێزی به‌رخۆدان‌و به‌ره‌نگاری دژ به سیاسه‌تی نكۆڵی، تواندنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی گه‌ل‌و هێماكانی شۆڕش‌و كولتووری نه‌ته‌وه‌یی‌و ناسنامه‌و شوناسی كوردستانیمان. هه‌روه‌ك سكرتێری گشتیی حیزب، به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، له په‌یامی نه‌ورۆزیی خۆیدا ئاماژه‌ی پێ‌كرد كه: "هاوكات له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ‌و جێژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزی كورداندا، هه‌نگاوه‌كانمان بۆ بڕینی رێگای پڕ له كه‌ند‌و له‌ندی خه‌بات پته‌وتر‌و، هیوای رزگاری له بنده‌ستی‌و چه‌وسانه‌وه له دڵماندا به‌تینتر‌و، ئاسۆی سه‌ركه‌وتن‌و گه‌یشتن به ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، رۆشنتر‌و گه‌شتر ده‌بینین."
***
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر