2007 پاڵه په‌ستوی كورد له ته‌نگژه‌ی نوشوست‌و ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌دا
ئه‌گه‌رچی كوردستان له شه‌ڕی چاڵدێراندا (1514ی زایینی)و به پێی په‌یماننامه‌ی زه‌هاو (1639ی زایینی) دابه‌شكرا، دواییش بوو به چوارپارچه‌و به گوته‌ی پڕۆفیسۆر بێشكچی: "هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی توركیه، ئێران، عێراق‌و سووریه بوون به خاوه‌نی كوردستانی خۆیان، ته‌نیا كورده كه مافی هه‌بوونی كوردستانی نیه"، به‌ڵام به درێژایی نزیك به پێنج سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌م گه‌له به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی داوه‌و سنووره ده‌ستكرده‌كان نه‌یانتوانیوه چاره‌نووسی هاوبه‌شی ئه‌م نه‌ته‌وه لێكدابڕن‌و له چوارچێوه‌ی كێشه‌یه‌كی نێوخۆیی‌دا په‌رده‌ی به‌سه‌ر راكێشن‌و بێتوێننه‌وه. ساڵی 2007ی زایینی وه‌كوو ساڵی ده‌سته‌به‌ربوونی ئازادی‌و ته‌ناهی زۆرتر‌و ده‌ستپێكی مه‌رگی دیكتاتۆره‌كان ده‌هاته به‌رچاو، له به‌رئه‌وه‌ی له دوایین رۆژی ساڵی كۆندا (30/12/2006) سه‌ددام به پێی بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه له سێداره درا، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بۆ كورد هیوا‌و وزه‌یه‌كی نوێ بوو تا شێلگیرانه‌تر له جاران بۆ دابینكردنی دێموكراسی‌و لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی خه‌بات بكات. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ساڵ پێوه‌ندی چڕ‌وپڕی هێزه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر‌و هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان له‌مه‌ڕ رووداوه‌كانی پارچه‌كانی دیكه، به تایبه‌ت پاراستن‌و به‌رگری له ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو. له هه‌نگاوێكی بایه‌خداردا هه‌ڤده پارت‌و رێكخراوی سیاسی كوردستان له رێكه‌وتی 29/4/2007 دا به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانیان له ژێر نێوی "هه‌ڤكاری" پێك هێنا تا وێڕای نزیك كردنه‌وه‌ی كورده‌كان له یه‌كتر، هه‌وڵی به رۆژه‌ڤ كردنی پرسی كورد‌و به جیهانی كردنی بده‌ن، كه ئه‌م چه‌شنه هه‌وڵانه به شێوازی جۆراوجۆر له ئورووپا‌و كوردستاندا پێڕه‌و كراوه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیه بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ته‌نیا نه‌یتوانی ببێته كارتێك بۆ لاواز كردنی كورد، به‌ڵكوو ببوه ئامیانی تۆكمه‌بوونی ریزه‌كانی گه‌ل له هه‌ر چوارپارچه‌ی وڵات‌و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌شیان له هه‌مبه‌ری هه‌ر چه‌شنه مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی توركیه كه پشتیوانی ئێران‌و سووریه‌شی‌له پشت بوو، شه‌پۆلێكی وشیاری نه‌ته‌وه‌یی هێنا ئاراوه كه زیاتر له ئاكامی نه‌رێنی، ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێكه‌وته‌وه‌و، ئه‌وه‌ی به نه‌یارانی كورد سه‌لماند كه ناتوانن وه‌كوو جاران ملهوڕانه پشت به میكانیزمی سه‌ركوت‌و هێرش‌و هه‌ڕه‌شه ببه‌ستن‌و وێڕای پراكتیزه‌كردنی پیلانه‌كانیان، خۆیان له ده‌ره‌نجامه‌كانی بدزنه‌وه. به جۆرێكه توركیه جارێكی تر بووه هۆی به نێو نه‌ته‌وه‌یی بوونی پرسی كورد‌و بێ ئه‌زموون وه‌رگرتن له به‌سه‌رهاتی وڵاتانی چه‌ند ئه‌تنیكی، نفره‌تێكی مێژوویی به‌رانبه‌ر خۆی خوڵقاندوو، خۆی كرده ئه‌ویترێك بۆ كورده‌كانی دیكه‌ش.
باشووری كوردستان:
باشووری كوردستان كه دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو به پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ـ ژماره 688 له 9/4/1991دا‌و پاراستنی هێمنایه‌تی هێڵی 36 ده‌ره‌جه‌و پاشانیش رووخانی رێژیمی به‌عس (9/4/2003)، حكوومه‌تێكی فیدڕاڵی له چوارچێوه‌ی عێراقی دێموكراتیكی فیدڕاڵ‌دا به پێی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته پێكهێنا. ئه‌م هه‌رێمه ئه‌گه‌رچی تا هه‌نووكه‌ش ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی باشووری نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، به‌ڵام وه‌رچه‌رخانێكی دیرۆكی‌و مه‌زن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كورددا، بوو. هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2007دا رووبه‌ڕووی زۆر قه‌یرانی نێوخۆیی‌و ناوچه‌یی بووه‌وه، له لایه‌كه‌وه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی پیلانی رۆژانه‌ی تێرۆریستان بوو كه هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمیان ده‌دا، بۆ نموونه: (1ـ ته‌قینه‌وه‌ی 9/5/2007 له هه‌ولێردا، 2ـ دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له كه‌ركووك كه زیاتر له 500 كه‌س شه‌هید‌و 200 كه‌س برینداری لێكه‌وته‌وه، 3ـ له ئاكامی زه‌نجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی تیرۆریستی له قه‌زای شێخان (14ی ئاگۆستی 2007) زیاتر له 500 كه‌س شه‌هید بوون‌و 4ـ و ....). له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی ئێران‌و توركیه به درێژایی ساڵی رابردوو سه‌روه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمیان پێشێل‌و ناوچه سنوورییه‌كانیان داوه‌ته‌به‌ر ده‌ستدڕێژی‌و تۆپباران‌و له شه‌وی 16/12/2007یشدا توركیا بوردمانی ئاسمانیشی ده‌ستپێكردوه. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا تیرۆریسته‌كانی "انصاروالاسلام" له ئیرانه‌وه به‌رده‌وام دزه‌یان كردۆته هه‌رێم‌و پارێزه‌رانی سنووریان داوه‌ته‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. ئه‌مریكاش له 2007دا هێرشی كرده سه‌ر نووسینگه‌ی ئێران له هه‌ولێر‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و نووسینگه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی شاندی ئێرانیشی به تاوانی یارمه‌تی تیرۆریستان ده‌ستبه‌سه‌ركرد، ئه‌م كاره گه‌مارۆی ئابووری ئێران دژ به هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه كه ئاكامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو، له كۆتایی‌دا بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران كونسوولگه‌ری خۆی له هه‌ولێر‌و سلێمانی‌دا بكاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت له 2007دا ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئورووپا‌و رووسیه‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باره‌گای خۆیانیان له هه‌ولێر كردۆته‌وه كه سه‌ركه‌وتنێكی دیپلۆماسی بۆ هه‌رێمی كوردستانه‌و ره‌وایی یاسایی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌رێم گه‌ره‌نتی ده‌كات. له زه‌بر گه‌یاندنه‌كانی دیكه به ژێرخان‌و ئابووری باشوور، وشكردنی چاڵه نه‌وته‌كانی دیاله‌و مه‌نده‌لیی سه‌ر به پارێزگای خانه‌قین‌و هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ به‌ربه‌ست دروست كردن له به‌رانبه‌ر ئاوی ئه‌و چۆمانه‌یه كه ده‌ڕژێنه باشووری كوردستانه‌وه، به تایبه‌ت رووباری سیروان، كه ئه‌م دوو كرده‌وه‌یه‌ی ئێران مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌م پارچه‌یه.
له هه‌نگاوه به‌نرخه‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌ت له‌و ساڵه‌دا راكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی‌و هه‌وڵدان بۆ به‌دامه‌زراوه‌یی‌كردنی حكوومه‌ت بوو، ئه‌گه‌رچی حكوومه‌ت ساڵێكی پڕكاری تێپه‌ڕكردووه، زۆر پرۆژه‌ی باشی به‌ڕێوه برد، به‌ڵام سێ گرفتی سه‌ره‌كیی به‌رده‌م حكوومه‌ت هه‌روا به بێ‌چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه كه بریتین له‌و: 1ـ جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140 (سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی كه‌ركووك‌و ناوچه كوردییه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان)، 2ـ كێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق كه له لایه‌نی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه واژۆكراوه، 3 ـ بودجه‌ی پێشمه‌رگه، ئه‌م سێ خاڵه بۆ گه‌لی كورد پرسگه‌لێكی چاره‌نووسسازن، چونكه چاره‌سه‌ری ئه‌وانه ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتمانی كورد‌و بنه‌مای ئابووری‌و هێزی پارێزه‌ری ئه‌و كیانه نه‌ته‌وه‌ییه له باشووری كوردستاندا ده‌سته‌به‌ر بكا. له بواری ناوه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمیشدا سێ وه‌زاره‌تی (دارایی، پێشمه‌رگه‌و نێوخۆ) له‌به‌ر ئاماده نه‌بوونی به‌ستێنی پێویست نه‌یانتوانی یه‌كبگرنه‌وه. لایه‌نێكی دیكه‌ی چالاكییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كاركردن بۆ پێشخستنی ئاستی رۆشنبیری دانیشتووانی هه‌رێمه، كه بێجگه كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كاناڵی ئاسمانی‌و خۆجێی‌و رادیۆ‌و رۆژنامه، چه‌ند زانكۆی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و چه‌ند زانكۆی بیانیشی كردۆته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه به داخه‌وه كێشه‌ی سووتان‌و خۆكوشتنی ژنان كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشدا كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌م به‌شه‌دا له ئاستێكی به‌رزدایه‌و لووتكه‌ی ئه‌م كاره‌ساتانه‌ش كوشتنی كچه كوردی ئێزیدی "دۆعا" بوو. ئه‌م دیاردانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه هێشتاكه كۆمه‌ڵگای كورد پێویستی به چالاكیی به‌ربڵاوتر له بواری فه‌رهه‌نگی‌و سڕینه‌وه‌ی كولتووری توندوتیژی له هزر‌و زمان‌و كرده‌وه‌و ژیانی رۆژانه‌یدا هه‌یه.
رۆژئاوای كوردستان:
كوردانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سووریه كه 10%ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته پێكدێنن جگه له سیاسه‌تی ته‌عریب‌و نكۆڵی‌و سه‌ركوتی به‌رده‌وام، له 45 ساڵی له‌مه‌وبه‌ره‌وه (5ی ئۆكتۆبری 1962) زیاتر له 300 هه‌زار كوردی رۆژئاوای كوردستان ناسنامه‌یان لێ‌ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه‌و له هه‌موو مافێكی هاووڵاتی بوون بێبه‌ش كراون‌و له ژێر نامرۆڤانه‌ترین گوشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌دان، چالاكانی سیاسی‌و مافی مرۆڤ به‌رده‌وام تووشی گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتن‌و به‌ندیخانه ده‌بن‌و له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوچه كوردنشینه‌كان بێ‌به‌شكراون. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ركوته‌كانی ساڵی پاردا، ده‌توانین به سه‌ركوتی خۆپیشاندانی 5/10/2007 له شاری قامیشلو به بۆنه‌ی چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌ی ناسنامه‌ی هاووڵاتیانی كورد ئاماژه بكه‌ین، هه‌وره‌ها ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی 11/8/86ی كوردانی رۆژئاوا دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه سێ شه‌هید‌و ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه. هه‌رچه‌ند به‌شار ئه‌سه‌د باسی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كوردانی بێ‌ناسنامه‌ی كردبوو، به‌ڵام به كرده‌وه نه‌ته‌نیا هه‌نگاوی هه‌ڵنه‌گرت، به‌ڵكوو پێشێلكاری مافی كوردان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د وێڕای سه‌ردانی توركیه پشتیوانی خۆی بۆ هێرشی توركیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی باكوور راگه‌یاند. به گشتی ساڵی 2007 له رۆژئاوادا ساڵی بێ‌ده‌نگ كردن‌و تۆقان‌و ته‌عریبی به ئاشكرای ناوچه كوردنشینه‌كان بوو. هه‌رچه‌ند كوردانی ئه‌وێ خاوه‌نی چه‌ندین رێكخراوی سیاسین كه به شیوه‌ی نافه‌رمی یان نهێنی له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كارادا خۆیان رێك بخه‌ن، كه‌متر توانیویانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی ئه‌و وڵاته به قازانجی ویست‌و داوا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان دابنێن، گه‌رچی هه‌وڵ بۆ یه‌كڕیزی‌و هاوهه‌ڵوێستی له‌و بواره‌دا، له ساڵی رابردوودا خێراییه‌كی زێده‌تری به خۆوه بینیوه.
باكووری كوردستان:
ساڵێ 2007 له باكوور بێجگه له زیاتربوونی زوڵم‌و زۆری ده‌وڵه‌تی تورك ساڵێ ته‌نگژه‌ی راسته‌قینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كورد له نێوان نوشوست‌و ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌دا بوو. هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای میتی توركیه، ئیسلامییه‌كانیش به رێبه‌رایه‌تی AKP، هێژموونی زاڵی PKK یان رووبه‌ڕووی مه‌ترسیدارترین قه‌یران كردوه، توانیان وه‌كوو هێزێك له كوردستاندا به هۆی وه‌رگرتنی ده‌نگی كورده‌كان ره‌واییه‌ك به‌ده‌ست بخه‌ن‌و تا ئه‌و راده‌یه بچنه پێش كه بڵێین له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2008ی شاره‌وانییه‌كاندا ده‌بنه تاقانه هێزی سیاسی له ئاستی كوردستاندا. سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ردۆغان كه خێزانی كورده‌و له به‌ر ئه‌وه توانی به ده‌نگی كوردان بچێته په‌رله‌مان، ئێستاكه جگه له راوێژكاری كورد، زیاتر له 70 نوێنه‌ری په‌رله‌مانی حیزبه‌كه‌ی‌و پێنج له وه‌زیرانی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ناو كوردن‌و ئه‌یه‌وێت ته‌له‌ڤیزیۆنێكی كوردییش دابمه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها به دوای ئه‌وه‌دایه پاشكۆی كوردی AKP وه‌كوو حیزبی سه‌ره‌كی كوردان به نێوه‌نده جیهانییه‌كان بناسێنێت. له لایه‌كی دیكه‌وه DTP كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2007دا سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی وه‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌رده‌وام له ژێرگوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی داخستندا بووه‌و تور‌كان ئه‌وانیان به یاسادانه‌رانی تیرۆر ناوزه‌د كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه دادگای توركیه جگه له ئازادكردنی بكه‌رانی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌مزینان، رێبه‌رانی تیرۆریستی حیزبووڵڵای كوردستانی ته‌نیا به چه‌ند ساڵ زیندان سزا داوه‌و، ویستی بوژاندنه‌وه‌یه‌تی. هه‌روه‌ها به‌ڵێنییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه له‌مه‌ڕ ئازادی زمان‌و فه‌رهه‌نگ‌و راگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌كان‌و چاكسازی له یاسادا قه‌تیس ماوه‌و، هه‌نگاوێكی جێ سه‌رنج هه‌ڵنه‌گیراوه. ته‌نانه‌ت به‌شێك له شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی باكوور وه‌كوو "حه‌سكیف"كه له سێ به‌شی (قه‌ڵاو قه‌ڵای بچووك‌و شار" پێكهاتووه، به هۆی دروستكردنی به‌نداوی "ئله‌سوو" له‌سه‌ر رووباری دیجله رووبه‌ڕووی له نێوچوون بووه‌ته‌وه. باكوری كوردستانی له 2007دا رووبه‌ڕووی ئه‌سته‌م ترین قه‌یرانی خۆی بۆته‌وه، له لایه‌ك بزووتنه‌وه‌ی شاخی كه‌وتووته نێو لیسته‌ی تیرۆر‌و به‌ر هێرشی ئاسمانی‌و زه‌وینی توركیا، له نێوخۆی وڵاتیش خه‌ڵك له‌به‌ر درێژبوونه‌وه‌ی خه‌بات‌و تێچووی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌و شۆڕشه تووشی بێ هیوایی‌و بۆشاییه‌ك له هه‌ڵوێست‌و بڕیارداندا بوون. یه‌كێك له رێكاره‌كانی ده‌ربازبوون له‌م قۆناخه‌دا ئه‌وه‌یه كه چه‌له‌نگانی باكوور، وێڕای پشتگیری له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان، رێبه‌ری PKK كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورددان‌و رێزدانیان بۆ شۆڕشی شاخ‌و به‌رخۆدانی چه‌ندین ساڵه‌یان، بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی گۆڕه‌پانه‌كه خۆیان بن. چونكه ئه‌وان له نیو جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵگادان‌و به پێی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست‌و بواره‌كانی چالاكی، چاكتر له هه‌موو لایه‌ك ده‌توانن قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد له باكووردا بناسن‌و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌نگاو هه‌ڵبگرن هه‌روه‌ها پشتیوان‌و رێنیشانده‌ری شۆڕشی شاخیش بن. جیا له‌وه بزووتنه‌وه‌ی كورد پێویسته له كۆستی بیرۆكه‌ی ماركسیستی ـ لێنینیستی خۆی ده‌رباز‌و له ئاستی خه‌باتی سیاسی‌دا پلۆرالیزم قبووڵ بكات، چونكه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر شێوه خه‌بات‌و تاكتیكه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد له جیهانی ته‌ك جه‌مسه‌ریی ئه‌وڕۆكه‌ی دنیادا بێجگه له خه‌سار له بزووتنه‌وه‌و به‌دواخستنی، ده‌ستكه‌وتێكی به نرخی به‌دواوه نابێت. باكوور ده‌بێ به كه‌مترین تێچوو، گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت له هه‌وڵی ئه‌ندامه‌تی توركیه له یه‌كیه‌تیی ئوورووپادا به ده‌ست بخات واتا به نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی پرسی كورد.
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان:
رۆژهه‌ڵاتیش وه‌كوو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ساڵێكی پڕ له سه‌ركوت‌و تۆقانی تێپه‌ڕ كرد. شه‌پۆلی سته‌مگه‌ری ته‌واوی چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵكی گرته‌وه، سه‌ركوتی خوێندكاران، به‌ندكردنی رۆژنامه‌وانان، سه‌پاندنی حوكمی مه‌رگ به‌سه‌ریان‌و داخستنی رۆژنامه‌كان، سه‌ركوتی مانگرتنی كرێكاران، مامۆستایان، گوشار بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و لاوان، ته‌قه له كاسبكارانی سه‌رسنوور‌و كوشتنی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی بێ‌تاوان، ئازاردانی خه‌ڵك به بیانووی حیجابی ئیسلامی‌و كۆكردنه‌وه‌ی ئانتینی مانگیله‌كان، سه‌ركوتی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بۆ دابه‌شكردنی به‌نزین‌و كوشتنی خه‌ڵك له كرماشان‌و ئیلام، كه‌می سووته‌مه‌نی له كوردستان، له به‌ندكردنی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئاگردانی ناوچه كوێستانییه‌كان‌و سووتاندنی دارستانه‌كان، مینڕێژكردن‌و هه‌وڵی دیواردانان له‌سه‌ر سنووری هه‌رێم، سه‌ركوتی یارسانه‌كان، خۆسووتاندنی ژنان‌و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌ڵاق‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری مادده بێهۆشكه‌ره‌كان، قه‌ده‌غه‌كردنی به‌ڕێوه‌چوونی بیره‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاره خوێندكارییه‌كان، كۆسپ‌و له‌مپه‌ردانان بۆ فیلمسازان‌و هونه‌رمه‌ندانی كورد، پارازیت‌و فیلترێنگ، ده‌ركردنی مامۆستایان‌و كارمه‌ندان‌و له سێداره‌دانی چالاكانی سیاسی‌و هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌سه‌ندنی سیستمی جاشایه‌تی‌و ... به‌شێك له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له 2007دا بوو.
له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه ئه‌و بۆشاییه‌ی كه به بۆنه‌ی لێكترازانی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات هاتبووه ئاراوه‌و حكوومه‌ت‌و ناحه‌زانی بزووتنه‌وه‌ی كوردیش هه‌وڵیان ده‌دا كه هه‌ره‌سهێنانی جووڵانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات بۆ خه‌ڵك وێنا بكه‌ن، به‌ڵام به هۆی ده‌سكه‌وته سیاسییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و چالاكی دێپلۆماسی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا، هه‌روه‌ها به‌ربڵاوتربوونی خه‌بات‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی رۆژانه‌ی خه‌ڵك، به تایبه‌تی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری له 22ی پووشپه‌ڕ ساڵڕۆژی تێرۆری رێبه‌ری مه‌زن د.قاسملوو، ئه‌و كه‌لێنه پڕ كرایه‌وه‌و، خه‌باتی رۆژهه‌ڵات گیانێكی تازه‌ی به‌به‌ردا هات. حیزبی دێموكرات له سه‌ره‌تای ساڵی 2007دا به ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان (UNPO) سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگیرا، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وێڕای په‌ره‌پێدان به چالاكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ وه‌رگرتنی چه‌ند ئه‌ندامی‌تر، چالاكیی به‌رچاو له بواری راگه‌یاندن‌و پێوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حیزبه جیهانی‌و كوردستانییه‌كان، له كۆتایی ساڵیش‌دا بوو به ئه‌ندامی ژێنڤاكاڵ كه رێكخراوێكه دژی مینی نه‌فه‌ره‌و له ژێر چاودێری‌و پشتیوانیی UNدا چالاكی ده‌نوێنێ. له بڕیاره پێویسته‌كانی دیكه ساڵی رابردوو ده‌ستنیشانكردنی رۆژی 12ی بانه‌مه‌ڕ (رۆژی شه‌هیدكردنی ئیسماعیل شه‌ریف زاده له رێبه‌رانی جوڵانه‌وه‌ی 46 ـ 47) له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه وه‌كوو "رۆژی خوێندكاری كورد" بوو. له دیارده ناخۆشه‌كانی دیكه‌ی 2007، ئازادكردنی كازمی دارابی، بكوژی شه‌هید د.شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێیانی له ئاڵمان بوو كه له رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا ره‌وانه‌ی ئێران كرایه‌وه، گه‌رچی ئه‌م كاره به رواڵه‌ت جێبه‌جێ كردنی یاسای ئاڵمان بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌نده وا به قازانجی تیرۆر‌و سیستمی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی ته‌واو ده‌بێ، ناتوانێ له خانه‌ی سه‌روه‌ری یاسادا جێ بگرێت.
ساڵێ 2007 بۆ كورد هه‌م ساڵی نوشوست له هه‌ندێ بوار‌و هه‌م ساڵی ده‌ستكه‌وتی به نرخ له هه‌ندێ بواری دیكه‌دا بوو. هه‌روه‌ها بۆ كورد به ئاشكرا ده‌ركه‌وت كه نابێ به ته‌واوی پشت به هێزه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی‌و مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ببه‌ستێت، به‌ڵكوو پێویسته له‌گه‌ڵ هێزه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش پێوه‌ندی بنیات بنێ‌و دیپلۆماسییه‌كه‌ی له دیپلۆماسی سۆزدارییه‌وه بگۆڕێ بۆ دیپلۆماسی عه‌قڵانی، روون و ئاشكرایه مه‌رجی هه‌ره سه‌ره‌كی‌و گه‌ره‌نتی هه‌ر پێشڤه‌چوون‌و سه‌ركه‌وتنێك له نێو ریزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورددایه‌و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێ دابینكه‌ری رزگاری بێت. هه‌روه‌ك "سێر جێرمی گرینستۆك" باڵوێزی ناسراوی بریتانیا ده‌ڵێت: كورد پێویسته واقعبینانه بیر بكاته‌وه، چونكه ئه‌مریكا‌و رووسیا‌و بریتانیا، به‌رژه‌وه‌ندییان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌و كورد ناخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه‌وه".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر