28ی گه‌لاوێژ‌و فتوای جیهاد
"شه‌ڕ له كوردستان باشترین عێباده‌ته"
وته‌ی سه‌ره‌وه یه‌كێك له ده‌یان گوته‌ی "ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی" دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌مه‌ڕ نه‌ته‌وه‌ی كورده. كۆمارێك كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه به بنیاتنانی سیستمێكی توتالیتر بۆ گه‌یشتن به ئامانجه دزێوه‌كانی بانگه‌وازكه‌ری بوژانه‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی بو، به‌م بۆنه‌وه نه‌ته‌وه‌و ئێتنیكه‌كانی دیكه نه‌یانده‌توانی له رێبازی ئه‌واندا خاوه‌نی هیچ جێگایه‌ك بن، به‌ڵكو به‌ربه‌ستێكی قایم له به‌رانبه‌ر پرۆژه‌ی هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش‌و پێكهێنانی ئوممه‌تی ئه‌واندا ده‌ژمێردران. ئه‌م رێژیمه كه له سه‌ره‌تاوه توانیبوی جیا له سه‌ركوتی بزاڤه نه‌ته‌وه‌یی ـ مه‌زهه‌بییه‌كانی ناوچه‌گه‌لی توركمه‌نسه‌حرا‌و ئه‌هواز‌و ئازه‌ربایجان، ده‌نگی ئازادیخوازانی ناوچه نێوه‌ندییه‌كانی ئێرانیش تا راده‌یه‌ك بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، له كوردستان به بۆنه‌ی رێبه‌ریی به ته‌دبیر‌و دوربینی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و رێبه‌ره‌كه‌ی نه‌ته‌نیا نه‌یتوانیبو خه‌ڵك بكێشێته پاڵ سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان به یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رێژیم‌و ئه‌وان بكاته سوته‌مه‌نی ئاگری رق‌و گرێی ده‌روونیی ئیدئۆلۆژیك‌و سوكبوونی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی خۆی پاش روخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وه‌ییه‌كان، به‌ڵكو به پیچه‌وانه‌وه كوردستان داڵده‌و روگه‌ی ئاواتی ته‌واوی ئازدیخوازانی ئێرانی‌و گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر له‌سه‌ر رێگای جێگیربونی دیكتاتۆریه‌تی مه‌زهه‌بی بو، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كورد جیا له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی دڕندانه‌ی رێژیم‌و له قاودانی به‌رده‌وامی پڕۆژه‌ی توند‌و تیژی‌و تاساندن‌و داخراوه‌یی، له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م زاڵبونه سه‌ده نێوه‌راستییه‌ش، ئاڵاهه‌ڵگری گۆڕه‌پانی خه‌بات له رێگای گه‌یشتن به ئازادی بوون. له‌به‌ر ئه‌مه رێژیم له یه‌كه‌می جێژنی نه‌ورۆزی پاش سه‌ركه‌وتن واتا له نه‌ورۆزی 58 هێرشێكی قورسی دژ به دانیشتوانی شاری سنه ده‌ست پێ‌كرد‌و جه‌نایه‌تی مێژویی "سنه‌ی خوێناویی" به كوشتنی زیاتر له 400 كه‌س خوڵقاند، هاوته‌ریبیش له‌گه‌ڵ ئه‌م كوشت‌وبڕه پاش 31 رۆژ له رێكه‌وتی 31/1/58 به گه‌ڵاڵه‌یه‌كی له پێش داڕێژراو، وێڕای تێكدانی میتینگی حیزبی دێموكرات له شاری نه‌غه‌ده، سه‌دان كه‌س له حه‌شیمه‌تی ئه‌م شاره‌ی ئاوقه‌ی مه‌رگ‌و هه‌زاران كه‌سیشی ماڵوێران‌و ئاواره كرد. به‌مجۆره كه‌شێكی پڕ له مه‌ترسیی به‌سه‌ر به‌شێكی كوردستان زاڵ كرد‌و هاوكات له‌گه‌ڵیدا لێژنه‌كانی به‌ناو "حسن نیت"ی بۆ گوێگرتن‌و گواستنه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به ناوه‌ند‌و وتووێژ له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان ره‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام له راستیدا ئامانجی رێژیم له گرتنه‌به‌ری ئه‌م ته‌شكه ئاشتیخوازانانه ته‌نیا‌و ته‌نیا چه‌واشه‌كاری، كوشتنی كات‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان‌و به‌ڕێكردنی پاساری زۆرتر بۆ هه‌رێمی ژێرده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان بو.
یه‌كێك له ناوچه ئێستراتێژیكه‌كان بۆ هه‌ر دو لایه‌ن، شاری پاوه‌و شوێنه ئێستراتێژییه‌كانی ئه‌وێ بو، كه رێژیم یه‌كێك له شه‌ڕڤانترین مۆره‌كانی خۆی ـ كه له شه‌ڕه پارتیزانییه‌كانی لوبنان ئه‌زمونی زۆری به ده‌ست خستبو ـ به ناوی "مسته‌فا چه‌مران"ی بۆ قه‌ڵاچۆكردن‌و زاڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، به‌ره‌و شاری پاوه ره‌وانه كرد؟ رێژیم هاوكاتیش بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆی، پێش له‌وه له رێگه‌ی به‌كرێگیراوانی كه‌شی شاری له هه‌مبه‌ر پارته كوردییه‌كان ژاراوی(مسموم) كردبو. چه‌مران‌و پاسدارانی هاوڕێی كه هه‌ر له ساته سه‌ره‌تاییه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كورده‌كان له لایه‌ن تاقمێك له خه‌ڵكی چه‌كداری ده‌وروپشتی پاوه توشی شكستێكی قورس هاتبو له پاسگای ژێرفه‌رمانی‌دا له گه‌مارۆیه‌كی پاڵه‌په‌ستۆدا قه‌راری گرتبو، وێڕای ده‌رفه‌تخوازی له كه‌سه چه‌كدراه‌كان بۆ رازی‌كردنی هێزه‌كانی بۆ خۆ به ده‌سته‌وه‌دان، له‌و بۆشاییه كه‌ڵكی خۆی وه‌رده‌گرێت‌و وێڕای پێوه‌ندی به ناوه‌ند‌و فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵات كه شه‌خسی خومه‌ینی بو، خوازیاری به‌ڕێكردنی هێز‌و چه‌ك‌و چۆڵی زیاتر بۆ پاوه‌و گشت كوردستان ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م داواكارییه پێشتر له لایه‌ن ئاخوند "صفدری" له سنه‌و "ملاحسنی" له ورمێ‌و ... ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران كرابوو.
له‌م پێناوه‌دا ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی وه‌ك رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ـ فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ـ پێشه‌وای ئایینی ئێران‌و خاوه‌ندار‌و فه‌رمانده‌ری موسڵمانانی جیهان!؟ له رێكه‌وتی 28/5/58 فتوای جیهادی دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و به پێویست‌و به ره‌وا زانینی رشتنی خوێنی كورده‌كانی ده‌ركرد كه به‌م كاره جیا له ده‌ستوری حكومه‌تی، ره‌وایی‌و ره‌نگ‌و بۆنی ئایینیشی پێبه‌خشێ. ئه‌م رۆژه بێجگه له هاوكاتبونی له‌گه‌ڵ كودێتای 28ی گه‌لاوێژی 1332ی هه‌تاوی، رۆژی كرانه‌وه‌ی مه‌جلیسی "خێبره‌گان"ی ره‌هبه‌رییش بو، كه‌ده‌بوا دوكتور قاسملووش وه‌ك نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی ورمێ له‌وێ ئاماده بێت. به‌ڵام دوكتور به ئاشناییه‌ك كه له‌سه‌ر چییه‌تی رێژیم‌و ئامانجه‌كانی هه‌یبو، به له به‌رچاوگرتنی روداوه‌كانی پاوه‌و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی دیكه‌ی رێژیم له دانیشتنی خوبره‌گانی رێبه‌ری به‌شداریی نه‌كرد. خومه‌ینی له‌م باره‌وه گوتبوی: "بریا هاتبا، ئه‌من نیازم هه‌بو ئه‌گه‌ر بێ هه‌ر لێره رای‌گرم". خومه‌ینی له فتوای خۆیدا وێڕای ده‌ستور به هێزه‌كانی هه‌وایی، زه‌وینی‌و ده‌ریایی! بۆ هێرش‌و سه‌ركوتی بزوتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی كورد، خوازیاری په‌لاماری لاساییكه‌رانی (مقلدان)ی خۆی له سه‌رانسه‌ر ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر كوردستان بو. هه‌روه‌ها به به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به "سادقی خاڵخاڵی"و ناردنی بۆ كوردستان، له ناوبراو داوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی خودا له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد كرد. خاڵخاڵی له ده‌ستپێكی گه‌یشتنی خۆی، سه‌ره‌تا له پاوه 11 كه‌س‌و پاش ئه‌وه‌ش له سنه ده‌یان كه‌س له لاوانی خوێنده‌واری كوردی به جوخه‌كانی مه‌رگ سپارد. ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری نه‌بونی كه‌سانی جێگای گومان له شوێنی ژیانیان، خزم‌و كه‌سانی ئه‌وانی له نێو برد. بۆ نمونه كه‌سێكی فه‌له‌ج‌و ویلچرسواری به برانكارد له نه‌خۆشخانه‌ی سنه‌وه، گواستۆته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره‌و به جێگه‌ی برا گومان لێكراوه‌كه‌ی گولله بارانی كردوه. خاڵخاڵی كه سه‌دان كه‌س له لاوانی كوردی له شاره‌كانی كورده‌واری به ناحه‌ق‌و به ناڕه‌وا‌و بێ هیچ تێگه‌یاندنی تاوان‌و دادگایی كردنێك به جوخه‌كانی مه‌رگیانی سپارد بوو. له وه‌ڵامی بنه‌ماڵه كوژراوه‌كان‌و بیروڕای گشتی‌دا ده‌یگوت: "ئه‌من به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانی ئیمامی خۆمم، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه تاوانێكیان بووبێت، تۆڵه‌ی ئه‌و جینایه‌ته‌یان لـێ‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ریش بێ‌تاوان بن ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه". له لایه‌كی دیكه‌وه دوره‌په‌رێزترین و به ویژدانترین ئاخوند له سیستمی حكومه‌تی‌دا "تاڵه‌قانی" بوو كه ئه‌ویش له‌و كاته‌دا له وتاره‌كانی نوێژی هه‌ینی تاران دا رایگه‌یاند" كه ئه‌گه‌ر كورده‌كان هه‌روا له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان سور بن، ئه‌من بۆ خۆم چه‌ك له‌شان‌و سوار له‌سه‌ر تانك رێگای ئه‌و هه‌رێمه ده‌گرمه‌به‌ر".
له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه شه‌ڕی كوردستان كه پێش له فتوای جیهاد، جه‌نگی نێوان حكومه‌ت‌و خه‌ڵكی كوردستان بو، به ده‌رچونی بڕیاری جیهاد بوه ئه‌ركێكی ئایینی‌و شه‌ڕی نێوان ئیسلام‌و بێ‌دینی (شرك)، كه پێویست بو هه‌ر موسڵمانێك كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی هه‌بێت ئاماده‌ی گۆڕه‌پانی جیهاد‌و به‌ره‌نگاری بێت. به پێی ئه‌م فتوایه گروپه جۆراوجۆره‌كانی نه‌زان‌و ساویلكه‌و فرێوخواردوی مه‌زهه‌بی له سه‌رانسه‌ری ئێرانه‌وه كلیل به گه‌رده‌ن (كلیلێكیان له گه‌رده‌نیان هه‌ڵواسیبو كه باوه‌ڕیان وابو پاش شه‌هاده‌ت ده‌رگای به‌هه‌شتی پێ‌ده‌كه‌نه‌وه)و تینوی شه‌هاده‌ت! رێگای كوردستانیان گرته پێش. كوژران یان كوشتن مانایه‌كی نه‌بو، گرینگ هاتن‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستوری خودا!؟ بو. ئه‌مانه سه‌ره‌تا وێڕای هێرش كردنه سه‌ر شارستانی پاوه‌و شكاندنی گه‌مارۆی چه‌سپاو به‌سه‌ر چه‌مران‌و هاوڕێیانی ده‌ستیان دایه جه‌نایه‌ت‌و كوشت‌وبڕێكی دڵته‌زێنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرۆسه‌ی سه‌ركوت‌و كوشتاره ته‌واوی كوردستانی گرته‌وه، بۆ نمونه "ملاحسنی" له جێگه‌ی نوێنه‌ری "ولی فه‌قیه" له ورمێ به هاوكاری به‌كرێگیراوانی خۆی په‌لاماری گوندێكی سیڤیل‌و خه‌ڵكه بێ‌په‌ناكه‌ی ده‌دا‌وـ وێڕای گه‌مارۆدانی گوندی "قارنا" له نزیكی شاری نه‌غه‌ده (له رێكه‌وتی 11/6/58) ته‌واوی حه‌شیمه‌تی ئاوایی كه 68 كه‌س ده‌بن به چه‌شنێكی دڕندانه ده‌كوژن، ته‌نانه‌ت سه‌ری كۆرپه‌ی 4 مانگانیش له ژێر پۆتین پان ده‌كه‌نه‌وه‌و ژینۆسایدێكی ده‌گمه‌ن‌و بێ‌هاوتا ده‌خوڵقێنن. خومه‌ینیش له‌م نێوه‌دا به‌رده‌وام به شرۆڤه‌ی مه‌زهه‌بی‌و مزگێنییه‌كانی ئه‌و دنیا به به‌سیجیه گوێ له مسته‌كانی خۆی وره‌ی مه‌رگ دۆستی ده‌به‌خشی، ئه‌و رایگه‌یاند كه " شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ كوفره، نه‌ك كورد"و "كل یوم عاشورا، كل الارچ كربلا". هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی ئه‌و له كوردستاندا له به‌رانبه‌ر وشه‌ی پیرۆز‌و پڕ له شانازی "پێشمه‌رگه" زاراوه‌ی "پێشمه‌رگانی موسڵمانی كورد"یان بۆ به‌كرێگیراوانی خۆیان "جاشه‌كان" داتاشی، تا به خه‌یاڵی خۆیان ببنه ئامیانی شێواندن‌و چه‌واشه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی كورده‌كان. به‌ڵام ئه‌م تاكتیكانه‌ش نه‌یتوانی ئاكامه دڵخوازه‌كانی رێژیم به‌دی بێنێت، چونكه هه‌روا كه حیزبی دێموكرات له 34مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی خۆی به به‌شداری ده‌یان هه‌زار كه‌سی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك رایگه‌یاندبو كه ئێمه خوازیاری دابینبونی مافی نه‌ته‌وه‌یی‌و چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی كێشه‌ی كورد له رێگه‌ی وتووێژ‌و دانیشتنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌ڵامی داخوازییه ره‌واكانی كورده‌كان نه‌داته‌وه‌و دژ به كوردستان هه‌ڵویستی نیزامی بگرێت‌و كرداری چه‌كداری بكا، حیزبی دێموكرات به پشتیوانی چین‌و توێَژه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵك ئاماده‌ی به‌رگری ره‌وایه‌و له بون‌و ماف‌و ئازادییه دێموكراتیكه‌كانی جه‌ماوه‌ر داكۆكی ده‌كا. له‌م پێناوه‌دا بو كه حیزب له به‌رابه‌ر په‌لاماری پاسدارانی رێژیم بۆ سه‌ر كوردستان، وێڕای راگه‌یاندنی شه‌ڕی پارتیزانی له‌به‌رانبه‌ری رێژیم، به‌رخۆدانێكی دلێرانه‌و دیرۆكیی كرد‌و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له تاكتیكی شه‌ڕی پارتیزانی له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كورتدا توانی هێزه‌كانی رێژیم كه به هه‌مو چه‌شن‌و جۆره‌كانی كه‌ره‌سته‌و چه‌كی نیزامی ته‌یار كرابوون، تێك بشكێنێت. بۆ وێنه ده‌كرێت تێكشكاندنی قورسی پۆلێ ته‌یار‌و چه‌كداری رێژیم له رێگه‌ی سه‌رده‌شت ـ پیرانشار‌و له نێوان گونده‌كانی "واوان‌و گرژاڵ" به‌ده‌ست په‌لێك له پێشمه‌رگه‌كان ئاماژه بكه‌ین، كه له كورتخایه‌ندا دۆزه‌خێكیان بۆ پێك هێنا‌و سه‌دان كه‌س له نه‌یارانیان كوشت‌و و ده‌سكه‌وتی زۆریانیش به‌ده‌ست خست. به‌رخۆدانی بوێرانه‌و ئه‌فسانه‌یی پێشمه‌رگه‌كان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خیابانی خه‌ڵك له هه‌مبه‌ر بون‌و هێرشی پاسداره‌كان رۆژ به رۆژ رێژیمی ده‌خسته ته‌نگه‌ژه‌و پاڵه‌پستۆی زیاتر‌و توشی شپرزه‌یی‌و لاوازی‌و هه‌ره‌سهێنانی زۆرتری ده‌كردن، سه‌ره‌نجام به‌و خه‌سار‌و زیانه گه‌ورانه‌ی كه هێزه‌كانی رێژیم توشی ببون خومه‌ینی ناچار بوو له رێكه‌وتی 26/8/58، په‌یامێكی دۆستانه بۆ خه‌ڵكی كوردستان بنێرێت‌و ته‌نوری گه‌رمی شه‌ڕه‌كه دامركێنێت. به‌مجۆره ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به فتوای جیهادی خومه‌ینی ده‌ستی پێ‌كرد‌و به "شه‌ڕی سێ‌مانگه" ناوی ده‌ركرد، كۆتایی پێ‌هات. به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه رێژیمێك كه خوڵقاوی ئیدئۆلۆژییه‌كی دۆگم‌و نه‌گۆڕ‌و پڕ له توند‌وتیژی‌و كوشت‌وبڕ بێ، هیچكات ناتوانێ چییه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاوه‌ژو بكا‌و بیگۆڕێ. هه‌روه‌ك ئه‌و په‌یمامه دۆستانه‌ی خومه‌ینی كه بێجگه فێڵێكی زیاتر بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان شتێكی زیاتر نه‌بو. ئه‌مانه گۆشه‌یه‌ك له چییه‌تی راسته‌قینه‌ی رێژیمی توتالێتری مه‌لاكان له هه‌مبه‌ر كوردستان‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی بو. به گوته‌ی رێبه‌ری ئاشتیخواز‌و خاوه‌نبیری كورد، دوكتور قاسملووی هه‌میشه زیندو:" تاوانی خه‌ڵكی كوردستان ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ئاماده نین دان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاستی ئاخونده‌كان بنێن‌و له به‌شێكی نیشتمانه ئازیزه‌كه‌مان واته له كوردستاندا ئاڵای خه‌باتیان شه‌كاوه راگرتوه، بۆیه كوتونه‌ته به‌ر رق‌و توڕه‌یی له راده‌به‌ده‌ری خومه‌ینی‌و ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی. خومه‌ینی رقی له خه‌ڵكی كوردستانه، چونكه ئازادی‌و دێموكراسییان ده‌وێ، خومه‌ینیش له ئازادی هه‌راسانه".
ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ڕبونی 28 ساڵ له‌و سه‌رده‌مه‌و سڕینه‌وه‌ی دۆخ‌و كه‌شی ژاراوی كراو‌و دوبه‌ره‌كی خوڵقێنی سازكراوی ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌واشه‌كاری رێژیم له پۆششی ئیسلام‌و یه‌كگرتوویی نیشتمانی، ره‌وایی خه‌باتی كورده‌كان‌و ویست‌و داواكارییه ره‌واكانیان نه‌ته‌نیا بۆ به‌شێكی زۆر له ئێرانیان، به‌ڵكو بۆ زۆربه‌ی كلیل له گه‌رده‌نه‌كانی ئه‌و كاتیش رون‌و ئاشكرا بوه، هاوكاتیش چییه‌تی ئه‌هریمه‌نی فه‌رمانڕه‌وایانی نه‌زانی‌و كۆنه‌په‌رستی كه رومه‌تی حاكمانی سه‌ده‌نێوه‌ڕاستی كلیساشیان له هه‌مبه‌ری مێژوودا سپی كردوه، روونتر بۆته‌وه‌و ئیدی دایكانی ئێران زه‌وین له مه‌رگی رۆڵه‌كانی خۆشه‌ویستیاندا میوانداری پیرۆزبایی‌و شاباشی ده‌سه‌ڵاتدارانی زێڕ‌و زور‌و فێڵ‌و دوروویی نابن ...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر