د.شه‌ره‌فكه‌ندی،
پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون‌و هێمای شۆڕشگێڕی
وڵاتانی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كه به‌شێكیان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له قه‌واره‌و پانتای هه‌نووكه‌یییاندا ته‌شكیان گرت‌و به شێوه‌یه‌كی نادڵخوازانه گرێبه‌ستی به هاووڵاتی كردنی هێندێك له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یان له چوارچێوه‌ی وڵاتی ده‌ستكردی خۆیاندا به زۆره‌ملێ‌و بانگه‌شه‌ی فریوكارانه داسه‌پاند، بێ ئه‌وه‌ی كه پاش دیاریكردنی سنووره‌كانیان دان به بوونی جیاوازی‌و شوناسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی هاوپه‌یمان یان كه‌مینه كه‌وتوو له پێكهاته‌ی وڵاتی ده‌ستنیشانكراوی خۆیاندا بنێن. كورده‌كان یه‌ك له‌و نه‌ته‌وانه بوون كه به سه‌ر چوار وڵاتی ناوچه‌دا خاكه‌كه‌یان دابه‌شكراو، خه‌ڵكه‌كه‌ی تووشی په‌رته‌وازه‌یی‌و دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر هاتن، ئه‌م دۆخه له لایه‌ك سه‌ركوتی سیستماتیكی نه‌ته‌وه‌كانی به‌دواوه بوو‌و تیرۆر به‌شێكی سه‌ره‌كی له چیه‌تی‌و پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری‌و ئۆتۆریته‌ی خۆسه‌پێنه‌رانه‌ی ئه‌وانی پێكهێنا، تاكوو ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی دڵخواز‌و تاقانه‌یان پێكبێت، به‌ڵام له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدان‌و شۆڕشێكی درێژخایه‌ن‌و بێ‌پسانه‌وه له درێژایی یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوودا بوو. تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كیی جووڵانه‌وه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی‌و یه‌ك له‌وان كوردستان، پێویستیی به بوونی رێبه‌ری كاریزما، خاوه‌ن ئۆتۆریته‌و لێبڕاو له گۆڕه‌پانی خه‌باته، ئه‌گه‌رچی حیزبی دێموكرات له نێوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا به مۆدێڕنكردنی ته‌ڤگه‌ڕی كورد‌و ئۆرگانیزه‌كردنی شۆڕش هه‌وڵیدا كه تاكه‌كان بتوانن هه‌ركام به پێی توانای خۆیان رۆڵ بگێڕن‌و له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه زه‌بر‌و هێرشێك بۆ سه‌ر رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه، به‌رده‌وامی خه‌بات، سه‌ربه‌خۆیی رێكخراو‌و وره‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان بپارێزن. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه قه‌د نه‌بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك رۆڵی كاریگه‌ر‌و سه‌ره‌كی رێبه‌ر له‌بیر بكه‌ن، چونكه رێبه‌رانی كورد به‌تایبه‌ت رێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی له حیزبی دێموكرات‌دا، ته‌نیا رێبه‌رێكی ئاسایی نه‌بوون، ئه‌وان به شێوه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ڕۆیی داگیركه‌ر‌و دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و هه‌وڵی وشیاریی جه‌ماوه‌ر به نیسبه‌ت مافه‌كانیان‌و فه‌رهه‌نگ سازییان داوه. بۆیه رێبه‌رانی دێموكرات وه‌كوو تاكه‌كه‌سی خۆیانیش له لایه‌ن دوژمنه‌وه جێی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بوون‌و له راستیدا بوونی رێكخراو‌و ته‌ڤگه‌ره‌كه‌یان له بوونی ئه‌و رێبه‌رانه‌دا زانیوه، بێ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ن كه رێبه‌رانی دێموكرات به مۆدێڕنكردنی خه‌بات، واتا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئاوه‌زمه‌ندیی ئامرازی‌و ئاوه‌زمه‌ندیی رخنه‌گرانه بنه‌مایه‌كی پته‌و‌و قایمیان داناوه كه شه‌هیدبوونی تاكه‌كان یان هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێكی دیكه‌ی دژبه‌رانه ناتوانێ شوێندانه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له سه‌ر جووڵانه‌وه هه‌بێت، چوون جووڵانه‌وه له سه‌ر سیستمێكی زانستی دامه‌زراوه‌و هه‌موو كه‌س له‌وێدا به پێی توانا جێگه‌ی خۆیی پێده‌درێت، له راستیدا رێبه‌رانی دێموكرات، هیچكات بزووتنه‌وه‌و خه‌ڵكیان نه‌كرده گرێدراو‌و پاشكۆی خۆیان، به‌ڵكوو خۆیانیان له‌وپه‌ڕی خاكه‌ڕایی‌دا ته‌رخانی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان كرد‌و تا دوا دڵۆپی خوێنی خۆیان فیداكارییان نواند. هه‌روه‌ك كه‌متر له یه‌ك سه‌ده، چوار رێبه‌ری بلیمه‌ت‌و نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ی پیلان‌و تیرۆری ده‌وڵه‌تی‌و به به‌رنامه له لایه‌ن رێژیمی ناوه‌ندیی ئێرانه‌وه شه‌هید ده‌بن، نرخێك كه له راستیدا، تێچوویه‌كی هه‌ره گه‌وره بۆ یه‌ك نه‌ته‌وه ده‌ژمێردرێت.
ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی بیسته‌م به تیرۆری سمكۆی شكاك ده‌ست پێده‌كا‌و به تیرۆری شه‌ره‌فكه‌ندیی رێبه‌ر كۆتایی پێدێت. دوو رێبه‌ر كه هه‌ردوویان له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی رێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی، شۆڕشگێڕ‌و پڕمه‌ترسی بۆ داگیركه‌ر بوون، دوو رێبه‌رێك كه بێ بوونی ئه‌وان بۆشایی‌یه‌كی گه‌وره‌و كه‌لێنێكی قووڵ له دیرۆكی نیشتماندا به‌دیار ده‌كه‌وت. شه‌هید سمكۆ وه‌كوو ناسیۆنالیست ترین رێبه‌ری شۆڕشی كلاسیكی كورد به شه‌ڕی چه‌كداری، بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه، كردنه‌وه‌ی فێرگه‌ی زمانی كوردی، پێوه‌ندی به وڵاتانی زلهێز، هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، خه‌باتگێڕانی ئێرانی (شۆڕشی جه‌نگه‌ڵ)، هه‌روه‌ها گرووپه ئازادیخوازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستیی كوردی قایم كرد‌و پێشیخست. له كۆتایی سه‌ده‌شدا، دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی به رێبه‌رایه‌تی كردنی بزووتنه‌وه له دژوارترین قۆناخی خۆیدا، گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان‌و هه‌رمان‌و به‌رده‌وامی خه‌باتی كرد. خه‌باتێك كه بێ بوونی كاك سه‌عید، پاراستن‌و به‌هێزتربوونی ئه‌سته‌م‌و شیمانه‌نه‌كراو بوو‌و جگه له ئه‌و وه‌كوو به‌ئه‌زموونترین‌و تێگه‌یشتووترین كه‌س له قوتابخانه‌ی دێموكرات‌و قاسملوو، له كه‌سێكی دیكه نه‌ده‌وه‌شایه‌وه. بۆیه باوه‌ڕكردنی شوێندانانێكی ئاوه‌ها به‌رین‌و گشتگیر له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیی هه‌ستیار‌و ناسكدا پێویستیی به رامان‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵتر هه‌یه. سه‌ركرده‌یه‌ك كه ده‌اتوانین بڵێین دوژمن زۆر زووتر له نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه‌سایه‌تی مه‌زن‌و توانایی‌و مه‌ترسییه‌كانی بوونی ئه‌وی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری خۆی هه‌ست پێكردبوو، بۆیه له پێناو له نێوبردنی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌دا گه‌وره‌ترین تێچوویی ته‌رخان كرد به جۆرێ كه گه‌وره‌ترین تێچوویه‌ك كه تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی ئێران بۆ تیرۆری رێبه‌رێكی نه‌ته‌وه‌ی كورد یان ئێرانی دابێتی‌و هه‌ر ئێستاش خه‌ریكه ده‌یدا، تێچووی تیرۆری دوكتور سه‌عیده.
سیستمی تیرۆری ئاخونده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو پاش تیرۆری دوكتور قاسملوو، ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاشبه‌تاڵ یان لانیكه‌م به ته‌واوی لاواز‌و پرش‌و بڵاو بێت‌و هه‌روه‌ها به نه‌بوونی دوكتور قاسملوو پردی پێوه‌ندیی كورد له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا بڕۆخێ‌و حیزبی دێموكرات به دابڕان له سه‌رچاوه‌ی ئه‌ندێشه دێموكراتیك‌و مرۆڤـ ته‌وه‌رانه‌كانی دوكتور قاسملوو ناسیۆنالیزمی دوگم‌و به‌رچاوته‌نگانه پێڕه‌و بكات‌و به‌ره‌و توند‌و تیژیی رووت‌و بێ‌ئه‌نجام بكێشرێت‌و ده‌سته‌ویه‌خه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات‌و نێوخۆیی بێت، به‌ڵام به بوونی دوكتور سه‌عید نه‌یتوانی هیچ یه‌ك له ئامانجه‌كانی دیكه‌ی تیرۆره‌كه بپێكێت. كاك سه‌عید ساڵانێك پێش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران هاوسه‌نگه‌ری‌و هه‌ڤاڵییه‌تی دوكتور قاسملووی هه‌ڵبژاردبوو، به درێژایی ساڵانی پاش شۆڕش‌و خه‌باتی شار‌و شاخ پشتیوانی به‌هێزی قاسملوو‌و به كرده‌یی كردنی بیرۆكه زانستییه‌كانی بوو، به واتایه‌كی دیكه شه‌ره‌فكه‌ندی، قاسملوویه‌كی دیكه له ریزه‌كانی شۆڕشدا بوو، راسته شه‌هید قاسملوو بیرمه‌ندێكی بێ‌هاوتای سه‌رده‌می خۆی‌و ته‌نانه‌ت پاش خۆیشی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه توانی زیاتر له خۆدی دوكتور قاسملوو ئیده‌و تیۆرییه‌كانی گشتگیر‌و بڵاو بكاته‌وه‌و ئه‌ندێشه‌ی قاسملوو بكاته وانه‌ی قوتابخانه‌كانی شۆڕش‌و له زانكۆی دێموكرات‌دا كادری زانا‌و لێهاتووی پێی په‌روه‌رده بكات، كاك سه‌عید بوو. كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕ، لێبڕاو، ناسراو‌و خۆشناو، نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست‌و گرینگتر له هه‌مووی ئاكادمیست‌و دنیادیده‌و ئاشنا له‌گه‌ڵ بارودۆخ‌و سیاسه‌تی جیهانی، ناوچه‌یی‌و كوردستانی، هه‌روه‌ها وه‌كوو دیپلۆماتێكی به‌ئه‌زموون‌و كارامه كه ساڵانێك له ناوه‌نده ئاكادمیكه‌كانی ئورووپادا خوێندبووی‌و ئه‌زموونی مودیرییه‌ت‌و رێبه‌رایه‌تی قاسملووی له گۆڕه‌پانی كرده‌وه‌و چالاكی‌دا ئه‌زموون‌و ناس كردبوو، بووه كه‌سایه‌تییه‌ك كه توانی تیرۆری دوكتور قاسملوو له كۆست كه‌وتنه‌وه بكاته وره‌و دینامیزمێك بۆ تێكۆشانی زیاتر‌و به‌ره‌نگاری هه‌مه‌لایه‌نه‌تر، هه‌روه‌ك خۆدی دوكتور قاسملوو گوتبووی: "باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان درێژه‌پێدانی رێگایانه". بۆیه كاك سه‌عید بووه ئامانجی تیرۆری رێژیمی ئیسلامی‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی كاك فه‌تاح عه‌بدولی، كاك هومایون ئه‌رده‌ڵان‌و كاك نووری دێهكوردی له رێكه‌وتی 17ی سێپتامبری 1992 به‌رامبه‌ر به 26ی خه‌رمانانی 1371 له وڵاتی ئاڵمان تیرۆر كران. تیرۆرێك كه گورزێكی جه‌رگبڕ‌و ناوه‌خت له كورد‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام گه‌وره‌ترین ریسواییشی بۆ به‌رپرسانی پله به‌رزی كۆماری ئیسلامیی به دواوه بوو‌و بووه هۆكارێك بۆ سه‌لماندنی به‌ڵگه‌مه‌ندی تیرۆری سیستماتیك‌و ده‌وڵه‌تیی رێژیمی ئێران‌و به‌ربه‌ستێك بۆ كۆتایی هاتن به‌و ره‌وته یاخیگه‌رییه له ئاستی ئورووپادا. ئه‌گه‌ر كورد به تیرۆری كاك سه‌عید خه‌سارێكی گه‌وره‌و قه‌ره‌بوونه‌كراوی لێكه‌وت، به‌ڵام رێژیمی ئێرانیش قه‌ت نه‌یتوانی به ئاكامه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی خۆی بگات‌و جینایه‌تی خۆی په‌رده‌پۆش بكا.
كاك سه‌عید نموونه‌ی بێ‌وێنه‌ی رێبه‌ران‌و بیرمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌یی كورد بوو، به جۆرێ كه ده‌توانین بڵێین كه‌سێكی دیكه له رێبه‌رانی كورد ناتوانێ سه‌باره‌ت به باوه‌ڕمه‌ندیی كوردایه‌تی‌و كوردستانی بوون شان له شانی شه‌هید شه‌ره‌فكه‌ندی بدات. كاك سه‌عیدیش وه‌كوو دوكتور قاسملوو باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه "كورد هه‌مووی یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌و كوردستانیش یه‌ك خاكه كه دابه‌شكراوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی لێكدابڕاوه. بۆیه ئه‌گه‌ر رۆڵه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بیانهه‌وێ به سه‌ر یه‌كه‌وه خاوه‌نی كیانێكی خۆیان بن، ئه‌وه مافی بێ ئه‌ملا‌و ئه‌ولای خۆیانه. جا ئه‌وه ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی دوژمنان‌و نه‌یارانی كورده‌وه به جیاوازیخوازی داده‌نرێ، له روانگه‌ی كورد‌و له راستیش دا یه‌كگرتنه‌وه‌یه".
یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دوكتور سادق وه‌كوو رێبه‌رانی دیكه‌مان ده‌سنیشانكردن‌و باس كردن له مافی دیاریكردنی چاره‌نووس‌و به‌رجه‌سته‌كردنی مافی كورد وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌دا بێ حاشاكردن یان خۆدزینه‌وه له‌و حه‌قیقه‌ته به راشكاوی ئاوڕیان لێ داوه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی راستی‌یه‌كانی سه‌رده‌م‌و سیاسه‌ت كردن له سه‌ر بنه‌مای دروست‌و ئه‌رزی واقێع، باشترین گوتاری سه‌رده‌میانه‌و لواوترین مكانیزم‌و داخوازییان ئاراسته كردووه. ئه‌مڕۆ كاتێك سه‌رنجێكی خێرای وتار‌و لێدوان‌و وتووێژه‌كانی كاك سه‌عید ده‌ده‌ی، ده‌بینی كه ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره شۆڕشگێڕه تا چه‌نده خوێندنه‌وه‌كانی له هه‌مبه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان، پرسه جیهانییه‌كان‌و چه‌مكه سیاسییه‌كان دروست‌و زانستیانه بووه. ئه‌گه‌رچی سه‌رده‌می ژیانی كاك سه‌عید له فه‌زای شه‌ڕی ساردی دوو جه‌مسه‌ری رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتدا بووه، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی فیكری‌و قووڵایی ئه‌ندێشه‌ی دوكتور، فه‌زا ده‌ستكرد‌و درۆینه‌كانی تێپه‌ڕ كردووه‌و به جۆرێك شی كردۆنه‌ته‌وه كه پاش نزیك به دوو ده‌یه ره‌نگی تازه‌و خوێندوه‌ی ئه‌مڕۆییان پێوه دیاره. روانگه‌و بیر‌و بۆچوونه‌كانی شه‌هید سادق سه‌باره‌ت به میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، مه‌رجه‌كانی پێكهاتنی به‌ره‌یه‌كی ئێرانی ـ كوردستانی، پرسی ژنان، پێگه‌ی خه‌ڵك له شۆڕش، پرسی تیرۆریزم، كولتووری دێموكراسی‌و...، بیرێكی ئه‌وه‌نده زانستی‌و سیاسی‌یان له پشته كه له پاڵ بۆچوونه هه‌ره به‌رزه‌كانی قاسملووی رێبه‌ر‌و مامۆستایدا، بۆته هه‌وێن‌و بنه‌مای شۆڕش‌و هه‌ڵوێستی به‌جێگه، نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌میشه واقیعبینانه‌ی حیزبی دێموكرات‌و هه‌نووكه‌ش پڕاوپڕه له ئاماژه‌و سه‌رنجی ورد‌و به‌نرخ بۆ شۆڕش.
كاك سه‌عید ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی تا ئێستا رێژیمی كۆماری ئیسلامیی راگرتووه، هێز‌و نفوزی خۆی نیه، به‌ڵكوو لاوازی هێز‌و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنه، واته هێزی رێژیم له لاوازی ئۆپۆزیسیۆن دایه". هه‌روه‌ها له روانگه‌ی شه‌هید شه‌ره‌فكه‌ندی‌یه‌وه: "پێوانه‌ی هه‌موو شتێك ویسته دێموكراتیكه‌كانی خه‌ڵكه".
***
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر