كۆماری ئه‌هریمه‌نی؛
ته‌بایی ئاگر‌و ئاسن له ژێر ناوی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی‌دا
ته‌بایی ئاگر‌و ئاسن له ژێر ناوی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی‌دا
سه‌ره‌ڕۆیی‌و توند‌وتیژی له ژێر سێبه‌ری به‌ناڕه‌وای ئایین‌و خودادا، 29 ساڵه كه واتای رێژیمی ئیسلامی‌و ده‌سه‌ڵاتی متافیزیكی ئاخونده‌كان له نێوخۆی وڵاتدایه، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا بێ‌پرنسیپیی سیاسی‌و خۆدزینه‌وه له راستییه‌كان‌و حاشا لـێ‌كردنیان، سیاسه‌تی پێره‌وكراوی ئه‌و حكوومه‌ته بووه. كۆماری ئیسلامی له لایه‌كه‌وه خواری زۆربه‌ی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤی واژۆ كردووه‌و به‌ردی پشتیوانی له مافخوراوانی دنیا له سینگی خۆی ده‌دا، له لایه‌كی دیكه‌وه به بیانووی پێكناكۆكیی به‌شێك له‌و په‌یماننامانه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی ئه‌وان له ئایین، پشتگوێ ده‌خه‌ن. هه‌روه‌ك ئایه‌تۆڵڵا میسباح یه‌زدی، له تئۆریسیه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی رێژیم گوتوویه: "به‌رابه‌ر زانینی مافی شارۆڤه‌ندان له گا په‌ره‌ستیش ناحه‌زتره،" چونكه له روانگه‌ی متافیزیكی خاوه‌ندارانی ئایینه‌وه كه خۆیان به بژارده‌ی خودا‌و، شوێن كه‌وتن‌و قبووڵكردینان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به ئه‌رك (ته‌كلیف) حیساب ده‌كه‌ن، به‌رابه‌ری‌و ئۆمانیزم پارادۆكسێكی مه‌ترسیداره. بۆ پاراستنی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ش، خه‌ڵكی ساویلكه به ئاگری خودا‌و كه‌سانی بوێر‌و خۆڕاگریش به شێوه‌یه‌كی بێ‌به‌زه‌ییانه‌و نامرۆڤانه ته‌فر‌وتوونا ده‌كرێن، ئه‌وان بۆ پیشاندانی هه‌بوون‌و ئاماده‌گیی خۆیان، پێویستییان به زه‌بری ئاسن‌و بۆنی خوێن هه‌یه، بێ‌ئه‌وه‌ی كه ئه‌و راستییه قبووڵ كه‌ن كه: "خه‌ڵكێك كه به بینینی خوێن ڕشتن خوو بگرن، زۆر زوو فێر ئه‌بن كه ناكرێ بێ‌خوێن رشتن تۆڵه بكرێته‌وه." به‌ڵام ئه‌زموونی ئه‌م سێ ده‌یه‌یه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان قه‌ت ئاماده‌ی قبووڵكردنی ئه‌ویترێك نین‌و ره‌وتی رووداوه‌كانی ئه‌م دوایی‌یه‌ی كوردستان‌و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی دیكه‌ی ئێران سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن. له حاڵێكدا به پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ، كه رێژیمی ئیسلامیش قبووڵی كردووه، "ناساندنی ئابروومه‌ندی‌و هێژایی ده‌روونیی ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی به‌شه‌ری‌و مافی یه‌كسان‌و لێدانه‌ماڵراوی ئه‌وان بنه‌مای دادپه‌روه‌ری، ئازادی‌و ئاشتی له جیهاندایه."
كۆماری ئیسلامی وێڕای پێشێلكردنی ته‌واوی پرنسیپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ‌و مافی شارۆڤه‌ندی، ته‌واوی یاساكانی ره‌چاوكراوی جیهانیی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌زگای داد له ده‌وڵًه‌تی ژێر پێ خستووه‌و، كه‌س ناتوانێ ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیی ئێرانیشدا، به‌رگریی سیاسی ـ حقووقی له خۆی بكات. له‌و باره‌یه‌وه رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی 7ی ژانوویه‌ی 2008 له راپۆرتی ساڵانه‌ی‌دا كه له‌مه‌ڕ 75 وڵاتی جیهان ئاماده كراوه، رایگه‌یاند: "كه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران به پێی "یاسا ئه‌منییه‌تییه‌كان" كه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو مانا كراونه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌شنه ده‌ربڕینێكی ئاشكرای بیر‌وڕا سه‌ركوت ده‌كا. ئه‌م رێژیمه به پێی یاسا هێما بۆ كراوه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان بێ هه‌بوونی تۆمه‌ت‌و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر به زیندانی تاكه‌كه‌س‌و درێژماوه مه‌حكووم ده‌كا." هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رێزدانان بۆ مافی سه‌ره‌تایی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی ئازادیی راده‌ربڕین‌و كۆبوونه‌وه، له یه‌كساڵی رابردوودا به "خراپتر"بوونی خۆی درێژه‌ی داوه." هه‌روه‌ها له راپۆرتی رێكخراوی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤدا "خانووی ئازادی" كه رۆژی 16ی ژانوویه بڵاو كرایه‌وه، هاتووه كه: "له ئێران‌دا ئازادیی سیاسی به‌گشتی نیه‌و رۆژانه له لایه‌ن رێژیمه‌وه نه ته‌نیا چالاكانی جیابیری سیاسی، به‌ڵكوو چالاكانی بواره‌كانی دیكه‌ش (كۆمه‌ڵایه‌تی، خوێندكاری، كرێكاری‌و ...) به تۆمه‌تگه‌لی هاوچه‌شن، وه‌ك "هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی"و ... ده‌ستبه‌سه‌ر‌و راپێچی به‌ندیخانه‌و ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كان ده‌كرێن." له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه به پێی راپۆرتی رێكه‌وتی 5/2/2008ی رێكخراوی پارێزگاری له رۆژنامه‌وانان، هه‌ڵكه‌وتوو له نیۆیۆرك، "كۆماری ئیسلامی به چواره‌مین زیندانی رۆژنامه‌وانان له جیهاندا ناسێندراوه." هه‌روه‌ها به پێی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "له ساڵی 2006دا، له ئێران 177 كه‌س به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له سێداره دراون، له حاڵێكدا له ساڵی 2007دا، 297 كه‌س به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له سێداره دراون." ئه‌گه‌ر ئێمه ئاماری له سێداره‌دانه‌كانی مانگی ژانوویه‌ی 2008یشی له ئێران‌و كوردستان (36 كه‌س)ی پێ زیاد كه‌ین، بێگومان ئه‌و ژماره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشووی خۆی، به‌رز بوونه‌وه‌یه‌كی 100%ی نیشان ده‌دات. له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا بێجگه له سێداره‌دانی مێرمنداڵانی ژێر هه‌ژده ساڵ‌و كوچك واران، له نیوه‌ی دووهه‌می ساڵی 86دا، نمایشدانی بڕینی ده‌ست‌و پێی چه‌پیش هاتۆته ئاراوه، به‌جۆرێ كه ئێران پاش وڵاتی چین، پله‌ی دووهه‌می له سێداره‌دان هه‌یه. ئه‌م دیارده دزێوانه نه ته‌نیا كاره‌ساتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نیه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه، نواندنی رووی راسته‌قینه‌ی كۆماری ئه‌هریمه‌نیی ئاخونده‌كانه، چوونكه به پێی ئامۆژگاریی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی: "ره‌حم به موحارێبه‌كان (شه‌ڕكه‌رانی دژ به خودا) ساویلكه‌بوونه. سووربوونی ئیسلام له به‌رانبه‌ری دوژمنانی خودا له پره‌نسیپه دڕدۆنگی هه‌ڵنه‌گره‌كانی نیزامی ئیسلامییه، هیوادارم به تووڕه‌یی‌و نفره‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆتان له هه‌مبه‌ر دژبه‌رانی ئیسلامدا، ره‌زامه‌ندیی خودای مه‌زن بۆ لای خۆتان راكێشن... ." یان ئه‌وه‌ی كه ئه‌سه‌دوڵڵا لاجوه‌ردی، له ئه‌شكه‌نجه‌ده‌رانی زیندانه‌كانی رێژیم‌و قه‌سابه‌كانی ئیتلاعات له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: "مه‌ترسیدارتر له ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل‌و مونافقین، كه‌سانێكن كه له‌م وڵاته‌دا كاریگه‌رییان هه‌یه (مونافقینی نوێ)، ئێمه یان حیزبوڵڵاهیمان هه‌یه، یان مونافێق، نێونجێك نیه، نابێت به رێسا‌و یاسا خۆمان ببه‌ستینه‌وه، ده‌بێ هه‌ركه‌سێك كه تۆزقاڵێك جیاواز بیر ده‌كاته‌وه، گسك بدرێت."
راسته هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به جۆرێك له جۆره‌كان له ژێر سه‌ركوتی ئاخونده‌كاندا ده‌ناڵێنن‌و كه‌س لێی بێبه‌ری نه‌بووه، به‌ڵام له كوردستان، به‌هۆی سته‌می توندۆتیژی نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد، جینایه‌ت‌و بێ‌به‌زه‌یی له‌وپه‌ڕی خۆی دایه. له لایه‌كه‌وه به‌هۆی رۆژه‌ڤبوونی كێشه‌ی ناوكیی ئێران‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری وڵاتانی دێموكراتیكی جیهان، سه‌رنج‌و بایه‌خێكی ئه‌وتۆ به پرسی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا نادرێ، هه‌روه‌ك گرووپی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (Human Rights watch) له‌م رۆژانه‌دا رایگه‌یاند كه: "ئه‌مریكا، ده‌وڵه‌تانی ئورووپایی‌و دێموكراتیك له به‌رابه‌ر ده‌وڵه‌تانی پێشێلكه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ كه‌مته‌رخه‌من، ئه‌وان له بواری خاڵه گرینگه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كه ده‌بێته هۆی كاراتربوونی دێموكراسی، وه‌كوو: ئازادیی چاپه‌مه‌نی، ئازادیی كۆبوونه‌وه‌و، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، كاریگه‌رییه‌ك كه بتوانێ ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به پێكۆڵ بكێشێت، گوشار ناخه‌نه سه‌ر حكومه‌ته‌كان." له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی میدیای ئازاد‌و جیهانی‌و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی چالاكی بۆ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، حكوومه‌ت بێ سڵ‌كردنه‌وه، له توند‌وتیژی‌و له‌سه‌ر گوشاره‌كانی به‌رده‌وامه، به جۆرێك كه رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، هه‌ڵكه‌وتوو له تاران، رایگه‌یاندبوو كه: "هه‌ر پێنج خوله‌ك له كوردستاندا مافی مرۆڤ به جۆرێك له جۆره‌كان پێشێل ده‌كرێت." ئێمه لێره‌دا بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌و ده‌رخستنی زیاتری راستییه‌كان به به‌شێك له‌و كرده‌وه دژه مرۆڤانانه‌ی رێژیم كه له نیوه‌ی دووهه‌می ساڵی 86دا، واته له رێكه‌وتی 1/7/86 تا 20/11/86، له ماوه‌ی چوار مانگ‌و نیودا ئه‌نجامی داوه ئاماژه ده‌كه‌ین، هه‌ڵبه‌ت جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م ژمارانه‌ی كه باسی لـێ ده‌كرێ، ته‌نیا ئه‌و زانیارییانه ده‌گرێته‌وه كه له نێوخۆی كوردستاندا درزیان كردۆته ده‌ره‌وه. رێژیم له حاڵێكدا حاشا له بوونی هه‌ر جۆره زیندانییه‌كی سیاسی له كوردستاندا ده‌كا‌و تا هه‌نووكه‌ش هیچ یاسا‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌كی له‌مه‌ڕ ده‌ستگیركراوان‌و زیندانییانی سیاسی بۆ كاركردن په‌سند نه‌كردووه، ته‌نیا له‌م ماوه كورته‌دا، "553 كه‌س" له چوار پارێزگای كوردستاندا به تۆمه‌تی لایه‌نگری له حیزبه كوردییه‌كان، بڕوای جیاواز‌و دژایه‌تیی رێژیم، قۆڵبه‌ست‌و راكێشی به‌ندیخانه‌و به‌ناو دادگاكانی رێژیم كردووه، كه هێشتاكه‌ش به‌شێكی زۆریان له زیندانه‌كانی رێژیم دان. هه‌ر له‌م ماوه‌دا به‌هۆی ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی رێژیمه‌وه، "60 كه‌س" له شاره‌كانی سه‌ڵماس، كامیاران، ماكۆ، بۆكان، مه‌ریوان، داڵاهۆ، سه‌قز، مه‌هاباد، ورمێ، سه‌رده‌شت‌و پیرانشار، گیانیان له‌ده‌ست داوه. رێژیم نه ته‌نیا هیچ قه‌ره‌بوویه‌كی بنه‌ماڵه كوژراوه‌كانی نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكوو بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمی كوژاروه‌كانیش خوازیاری پاره‌یه‌كی زۆر بووه، بۆ نموونه: ته‌رمی "هه‌مزه زه‌ین مه‌لا" خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، پاش وه‌رگرتنی یه‌ك میلیۆن تمه‌ن به بنه‌ماڵه‌كه‌ی دراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه به‌شێكی زۆر له‌م كوژراوانه كاسبكارانی ناوچه سنوورییه‌كانن. هه‌وره‌ها چه‌ندین كه‌سیش به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له سێداره دراون. له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رێژیمه‌وه "47 كه‌س" بریندار بوون، ته‌نانه‌ت پاش برینداربوونیش به تاوانی به‌رگولله‌ی هێزه‌كانی رێژیم كه‌وتن، تووشی گرفت‌و دادگایی‌كردن هاتوون. له درێژه‌ی ئه‌م كوشتن كاریانه‌دا به هۆی مین چاندنی ناوچه سنوورییه‌كان له لایه‌ن رێژیمه‌وه له‌م ماوه‌دا، "10 كه‌س" گیانیان له‌ده‌ست داوه، كه زۆر جاریش ده‌بێ بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه خه‌ساری ماددی مینه ته‌قیوه‌كه، قه‌ربوو بكه‌نه‌وه.
له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، سه‌ركوتی ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له پاییز‌و سه‌ره‌تای زستانی ئه‌مساڵدا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری به‌خۆه‌وه بینی، له حاڵًێكدا چالاكان به هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی ناوه‌نده جیهانییه‌كان به حوكمی له سێداره‌دانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور‌و هیوا بوتیمار‌و له به‌ندكردنی سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، محه‌ممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند، پێیان وابوو كه به شێوـ له درێژه‌ی سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران‌و كوردستاندا، له‌م ماوه‌یه‌دا، كه‌سانێك وه‌كوو (1ـ رووناك سه‌فازاده، 2ـ هانا عه‌بدی، 3ـ نیشتمان ئه‌حمه‌دی، 4ـ چنوور فه‌تحی، 5ـ شه‌هین محه‌ممه‌دی، 6ـ فاتمه گوفتاری، 7ـ رابێعه قوبادی، 8ـ زه‌ینه‌ب یوسفی، 9ـ سارا عه‌زیز زاده، 10ـ سروه محه‌ممه‌دی، 11ـ زه‌ینه‌ب بایزیدی‌و 12ـ شلێر ئه‌حمه‌دی...) تووشی زیندان، دادگایی‌كردن‌و هه‌ڕه‌شه هاتوون.
Bـ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كوردستانیش وه‌كوو چالاكترین بزووتنه‌وه‌ی نێوخۆیی كورد له ئاستی كوردستان‌و ئێران‌دا، زه‌برێكی قورسی لێكه‌وت، له كوشتن له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌وه، بگره تاكوو به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سی‌و بێبه‌ش بوون له خوێندن‌و لێپرسینه‌وه‌ی "كۆمیته ئینزیباتییه‌كان"، هه‌ر له‌م چه‌ند مانگه‌دا بێجگه سه‌باحی نه‌سیری‌و هیدایه‌ت غه‌زاڵی، خوێندكارانی دیكه: (1ـ سۆهراب كه‌ریمی، 2ـ فه‌رشاد دۆستی پوور، 3ـ یاسر گوڵی، 4ـ حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، 5ـ شۆڕش په‌رویزی، 6ـ عوبه‌ید زارعی، 7ـ خه‌بات یۆسفی، 8ـ په‌رویز ستاری، 9ـ محه‌ممه‌د ساڵح ئیوومه‌ن، 10ـ جه‌واد عه‌لیزاده، 11ـ فاتمه جه‌واهیری، 12ـ سروه عامری، 13ـ ئه‌كبه‌ر پاشایی، 14ـ پارسا كرمانجیان، 15ـ عه‌لیڕه‌زا حه‌یده‌ری، 17ـ سه‌لام نه‌باتی‌و... ) له چاڵه ره‌شه‌كانی رێژیمدان.
Cـ له كوردستان بێجگه له داخستنی چه‌ند بلاڤۆكی خوێندكاری، حه‌وتوونامه‌ی كه‌ره‌فتوو، داخستنی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی سۆما‌و چه‌ندین ئه‌نجوومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بی‌و NGO، چالاكانی ئه‌و بوارانه‌ش تووشی گرتن‌و دادگایی‌و توند‌وتیژی هاتن. بۆ نموونه (1ـ دادگایی‌كردن به‌رپرسانی رۆژهه‌ڵات، 2ـ دادگایی‌كردنی به‌رپرسانی ئاشتی، 3ـ دادگایی‌كردنی به‌رپرسانی په‌یام مه‌ردۆم، 4ـ حسێن ئه‌حمه‌دی، 5ـ ئومید ئه‌حمه‌دزاده، 6ـ ئاكۆ كوردنه‌سه‌ب، 7ـ كاوه جه‌وانمه‌رد، 8ـ له‌یلا مه‌ده‌نی، 9ـ ئیجلال قه‌وامی، 10ـ ره‌زا وه‌لی‌زاده، 11ـ جه‌هانگیر هاشمی، 12ـ واحد پارسا (ژینگه‌پارێز)، 14ـ ره‌زا عه‌لیپوور، 15ـ فه‌رهاد ئه‌مین پوور، 16ـ ئه‌میر بابه‌كی‌و ...)
Dـ كوردستان ئه‌م چه‌ند مانگه بۆ مامۆستایانیش، رۆژانێكی ره‌ش‌و شه‌وه‌زه‌نگی بوو، به جۆرێك ده‌یان قوتابخانه له شار‌و گونده‌كانی كوردستان به هۆی قۆڵبه‌ست بوون، دوورخستنه‌وه، بێبه‌ش كردن له كار‌و دادگایی‌كردنی مامۆستایان رووبه‌ڕووی ته‌گه‌ره‌و كۆسپ بوونه‌وه، له‌م ماوه‌دا كه‌سانێ وه‌كوو: (1ـ موهه‌ندیس محه‌ممه‌د مورادی، 2ـ خه‌لیل فاتحی، 3ـ حه‌مید سه‌عیدی، 4ـ لوقمان سه‌داقه‌ت، 5ـ عه‌لی حێشمه‌تی، 6ـ ئیسماعیل شادی، 7ـ سیامه‌ك مورادی، 8ـ جه‌لال ره‌ئوفی، 9ـ عه‌لی سادقی، 10ـ په‌یمان نه‌ویدیان، 11ـ دوكتور محه‌ممه‌د ره‌شیدیان (مامۆستای زانكۆ)، 12ـ ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی، 13ـ محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د نێژاد، 14ـ ته‌وه‌كوللی، 15ـ مه‌سعوود كوردپوور‌و ...) ئه‌مه له حاڵێكدایه كه نزیكه‌ی دوو ساڵه فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر، مامۆستای قوتابخانه‌و ئه‌ندامی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دایه.
Eـ چالاكانی كرێكاریی كوردستانیش كه له 11ی گوڵانی 86 له شاری سنه كه‌وتنه به‌ر په‌لامار‌و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیر كران، له‌م ماوه‌یه‌شدا، كه‌وتنه‌به‌ر شه‌پۆلی نوێی گرتنه‌كان‌و بێجگه هه‌وڵی كوشتنی مه‌حموودی ساڵحی چالاكی كۆڵنه‌ده‌ری كرێكاری، كه‌سانێ وه‌كوو: (1ـ هادی حاجی میرزایی، 2ـ مه‌جید حه‌میدی، 3ـ عه‌تا حسێنی، 4ـ ره‌حیم حسێنی، 5ـ كاوه كه‌ریمی، 6ـ خالید بێخاڵی، 7ـ ئه‌نوه‌ر حسێن زاده، 8ـ به‌ختیار ره‌حیمی‌و ...) ده‌ستبه‌سه‌ر یان حوكم دراون.
Fـ هه‌وره‌ها له‌م ماوه‌دا مامۆستایانی ئایینی وه‌ك: (1ـ مامۆستا ئه‌یوب گه‌نجی، 2ـ سه‌یفه‌دینی حسێنی، 3ـ مه‌لاحسێن جوانڕۆ، ...) كه‌وتنه به‌ر زه‌بری سه‌ركوتی رێژیمی ئایینی ئێران.
ئه‌م نموونانه‌ی سه‌ره‌وه، ته‌نیا هێمایه‌كی بچووك بۆ راستییه‌كی تۆقێنه‌ر له كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، كه به هۆی نه‌بوونی خاوه‌نداری له‌و گه‌له له نێوخۆی وڵات‌و له ئاستی ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا، مه‌رگێكی رۆژانه ئه‌زموون ده‌كات، كه وه‌كوو زیندووترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م جینایه‌تانه ده‌كرێ به سێداره‌دانی شه‌هیدان: كه‌یومه‌رس محه‌ممه‌دی‌و نادری محه‌ممه‌دی، كوشتنی نامرۆڤانه‌ی خوێندكاری سنه‌یی: "ئیبراهیم لوتفووڵڵاهی" له ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی رێژیم، كوشتنی دڕندانه‌ی چالاكی سیاسی كامیارانی: "فه‌رزاد قوبادی" زیندانی كردنی "چیا جه‌واهێری"، منداڵی دوو ساڵه‌ی "ئه‌حمه‌د جه‌واهێری"، چالاكی كرماشانی ئاماژه بكه‌ین. ئه‌مه راستیی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندایه، به‌ڵام هه‌روه‌ك: كارل پووپێر" ده‌ڵێت: "داهاتوو ئاوه‌ڵایه، پێشتر ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌و ...، ده‌رفه‌تگه‌لێك كه له داهاتوودا شاراوه‌ن، به ئه‌ژمار نایه‌ن، ... هه‌موو ئێمه له‌وه‌ی كه داهاتوو له خۆیدا حه‌شاری داوه،ه به‌رپرسایه‌تیمان هه‌یه ... ئه‌ركی ئێمه‌یه كه فاڵی خراپ لێنه‌ده‌ین، به‌ڵكوو به جێیه، بۆ پێكهێنانی دنیایه‌كی باشتر تێ‌بكۆشین".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر