شوێن پێی ئیده‌یه‌كی دواكه‌وتوو له وانه‌كانی خوێندندا
بێ گومان له دنیای ئه‌مڕۆدا هه‌موو كه‌سێك له سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یه كه دروستكردنی ئه‌مڕۆكه‌و سبه‌ینێیه‌كی جیاواز پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به سیستمی په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌وه هه‌یه، سیستمێك كه به‌هاكانی ژیان راده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌كا‌و له‌گه‌ڵ بایه‌خه مرۆڤییه‌كاندا ئاشنایان ده‌كا. بۆیه په‌روه‌رده‌یه‌كی سالم‌و سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی سه‌رده‌میانه ده‌توانێ جێ متمانه‌ترین گه‌ره‌نتی بۆ دێموكراسییه‌كی سه‌قامگیر له داهاتوو‌و جڤاكێكی ته‌ژی له ئاسایش‌و ئاشتی‌و ێكه‌وه‌هه‌ڵكردن بێت. له ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه بوونیشدا كاریگه‌ریی فێركردن‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی نادروست، مرۆڤه‌كان ده‌سته‌ویه‌خه‌ی كۆمه‌ڵێك پارادۆكس‌و كێشه‌ی ده‌روونی‌و سه‌رگه‌ردانیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات‌و كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر رووخێنه‌ری لێ ده‌كه‌وێته‌وه. سیستمێك كه له ئاسایی‌ترین حاڵه‌تدا، ئیراده‌و متمانه‌و وره له مرۆڤه‌كان زه‌وت ده‌كا‌و به جێگه‌ی به‌ها بنه‌ماییه‌كان، كۆمه‌ڵێك دژه‌به‌های دیكه‌یان به ناوی به‌هاكانی جڤاكی پێ قاڵب ده‌كات، سیستمێك كه ده‌كرێ ناوی سیستمی به كۆیله‌كردن‌و سیستمی بێ ئیراده‌كردنی ناو بنێن. چوونكه له‌و مێتۆده په‌روه‌رده‌یی‌یه‌دا به پێچه‌وانه‌ی شێوازی دێموكراتیك كه هه‌موو شتێك رێژه‌یی‌یه‌و له سه‌ر بنه‌مای زانستی، واته تاقیكردنه‌وه‌و گومانكردن شكڵی گرتووه‌و ئامانجی مرۆڤ، ماف‌و هه‌روه‌ها به‌رپرسایه‌تییه‌كانیه‌تی، ئه‌و ته‌نیا به دوای سه‌پاندنی تاقانه لێڕوانینێك وه‌كوو حه‌قیقه‌تی ره‌ها‌و گشتگیره. سیستمێك كه به جێگه‌ی تێگه‌یشتوویی پرسیار ته‌وه‌ر، ئاگایی‌و سه‌ربه‌خۆیی له بڕیار‌و مافگه‌رێتی، ئه‌رك ته‌وه‌ر‌و هانده‌ری سۆزدان‌و خۆ قوربانیكردنه. له‌م روانگه‌یه‌وه پێكهاته‌ی ئامووزشی له‌هه‌ر وڵاتێك، ده‌رخه‌ری ستراتیژی‌و گوتاری زاڵ به سه‌ر سیستمی سیاسی له‌و وڵاته‌یه. بۆیه ده‌بینین رێژیمه هێژمۆنیخوازه‌كان هه‌میشه گرینگییه‌كی تایبه‌تیان به گۆڕانی فه‌رهه‌نگی داوه، گۆڕانێك كه ئامانجی سه‌ره‌كیی گۆڕانی ئیدئۆلۆژیك‌و كۆنتڕۆڵكردنی سیستمی ئامووزشییه.
به‌ڵام كۆماری ئیسلامی پاش پێڕه‌وكردن‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سی ساڵه ناچار بوو دان به شكستی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی‌و سیاسه‌ته ئامووزشییه‌كانی خۆیدا بنێت‌و مێتۆدی دژه باوتر له‌م باره‌وه بگرێته‌به‌ر. به جۆرێك كه میسباح یه‌زدی ئه‌م شكسته‌ی پشت‌ڕاست كردۆته‌وه‌و خامه‌نه‌ییش له‌م دواییانه‌دا وێڕای ره‌خنه‌ی توند‌و راشكاوانه له خه‌ساره‌كانی سیستمی ئاموزشی ئێران به تایبه‌ت له ئاستی زانكۆدا، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گرژی‌و كێشه‌كانی وڵاتی بۆ خوێندنی زانسته مرۆڤییه‌كان گه‌ڕانده‌وه، زانستێك كه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی له سیستمی په‌روه‌رده‌ی مۆدێڕنه. هه‌ڵبه‌ت خامنه‌یی پێشتریش له ساڵی 1385دا داوای ئاڵوگۆڕێكی قووڵی له سیستمی ئاموزشی ئێران‌دا هێنابووه ئاراوه، بۆیه ده‌بینین هه‌نووكه حاجی بابایی، وه‌زیری په‌روه‌رده هۆكاری جیاكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی كچان‌و كوڕان له یه‌كتر بۆ داخوازی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی پێكهێنانی گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی له سیستمی په‌روه‌رده‌و راهێناندا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. پلانێك كه ده‌بێ له چوارچێوه‌یدا كتێبه ده‌رسییه‌كان پیاوانه‌و ژنانه بكرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌شێك له به ناو سه‌نه‌دێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ "گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له په‌روه‌رده‌و راهێنان" دایه. هه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد ئه‌مه دووپاتكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی چه‌ندین جار دۆڕاوه. وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی پێشوو گوتبووی "شوێن پێ شه‌یتانی له كتێبه ده‌رسییه‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه‌و گه‌ره‌كیه‌تی به گۆڕینی سیستمی ئاموزشی له ئێران‌دا قوتابخانه‌كان، نوێژی هه‌ینی، مزگه‌وته‌كان‌و ماڵه‌كان له یه‌كتری گرێ بدات". بۆیه ده‌بینین به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌ڵاواردنه ره‌گه‌زییه ئاشكرایه له سیستمی په‌روه‌رده‌دا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی پڕمه‌ترسی دیكه‌ش بۆ سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی سالم وه‌كوو: سپاردنی كارگێڕی 4200 قوتابخانه به قوتابخانه ئایینی‌یه‌كان، ناردنی 33 هه‌زار بانگه‌شه‌كه‌ری مه‌زهه‌بی بۆ قوتابخانه‌كان، ناوه‌ندی بارهێنان‌و قوتابیانی بژارده بۆ رۆیشتنه نێو قوتابخانه ئایینی‌یه‌كان، گه‌ڵاڵه‌ی دانانی مه‌لای ئایینی ته‌واو وه‌خت له قوتابخانه‌كان، رێداری سیاسی، به‌سیجی زارۆ‌كان، گۆڕانكاری به سه‌ر كتێبه‌كانی مێژوو‌و...كه‌وتۆته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا یه‌كێك له پرسه سه‌ره‌كییه‌كان چۆن كۆنتڕۆڵ كردن‌و چۆن ئاراسته كردنی سیستمی په‌روه‌رده بووه ئه‌وه‌ی كه وه‌كوو پڕۆژه‌ی "ئیسلامی كردنی وانه‌كانی خوێندن" ناوی لێده‌به‌ن‌و له‌م ئاراسته‌یه‌شدا "به‌رنامه‌ی وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی" له حه‌وت فاز‌و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌سڵی ره‌چاوكردنی بنه‌ما ئیسلامییه‌كانی فێركردن‌و راهێنان، روانگه‌كانی خومه‌ینی‌و خامنه‌یی، خاوه‌ن بۆچوونه‌كانی قوتابخانه ئایینی‌یه‌كان‌و... هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی دراوه.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ئیسلامیكردنی وانه‌كان، پڕۆژه‌ی په‌راوێزخستنی ژنانیش له كۆمه‌ڵگا‌و سیستمی ئاموزشی به هاتنه ئارای گه‌ڵاڵه‌كانی: سه‌همیه‌به‌ندیی ره‌گه‌زی، خۆجێی كردنی وه‌رگرتنی خوێندكاران، جیاكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی‌و...، هه‌نووكه‌ش جیاكردنه‌وه‌ی وانه‌كانی خوێندن به ته‌واوی خۆی ده‌رخستووه.
بێ هیچ دوودڵییه‌ك یه‌كێك له فاكته‌ره گرینگه‌كانی پێشكه‌وتن‌و كرانه‌وه‌و مۆدێرنیزم له كۆمه‌ڵگایه‌كدا، رێژه‌ی به‌شداری‌و ئاماده‌یی ژنان له بیاڤی گشتی‌و رۆڵگێڕانیان له بواره جۆراوجۆره‌كان دایه، ئه‌مه‌ش له واقیعدا له گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌و جیهانبینیی كۆماری ئیسلامی كه نه‌ریت ته‌وه‌ر‌و پیاوسالارانه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا ناته‌با‌و نه‌گونجاوه. چوونكه سیستمی ئامووزشی، په‌روه‌رده‌یه‌كه بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگا له ئاستی كه‌لان‌و كاریگه‌ردا، له حاڵێكدا له سیستمی په‌روه‌رده‌یی ئێران‌دا له لایه‌ك سایكۆلۆژیاییه‌كی دژه ژنانه له نێو تان‌و پۆی وانه‌كان ئاخێنراوه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه ژنی چاك وه‌كوو "دایكی چاك" و "كابانێكی چاك" وێنا كراوه. بۆ نموونه له كتێبێكی فێركاری كۆمه‌ڵایه‌تی پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی رۆڵی ژن، كابانی، شووداری، پێڕاگه‌یشتن به ئه‌ركی قوتابخانه‌ی منداڵانی‌و كاروباری ناوماڵ ده‌ستنیشان كراوه. ته‌نانه‌ت له ئاستی زانكۆشدا، رشته‌ی "مودیرییه‌تی خانه‌داری"ی داناوه. سیاسه‌تێكی په‌روه‌رده‌یی كه به دوای پاراستنی كۆمه‌ڵگای نه‌ریتی‌و ناڕێكخراوه‌یی مه‌ده‌نی له رێگه‌ی جڵه‌وداركردنی ژنانه‌وه‌یه. بۆیه عه‌لی ئه‌حمه‌دی، وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده ده‌ڵێ: "ده‌بێ ته‌واوی سیستمی ئامووزشی له سه‌ر بنه‌مای جیاوازی له نێوان كچان‌و كوڕاندا بنیات بنرێت"، پڕۆسه‌یه‌ك كه فه‌رهه‌نگی هاوكاری، هاوبه‌شی‌و یه‌كسانی له نێو ده‌با‌و كه‌لێنێكی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ فه‌رهه‌نگی ساز ده‌كات له حاڵێكدا له هه‌موو دنیا ئاراسته‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌یی به‌ره‌و ئاقارێكه كه هه‌ر جۆره جیاوازییه‌ك له نێوان كچ‌و كوڕدا كه‌مڕه‌نگ‌و له‌نێو بچێت.
هه‌روه‌ك له ره‌وتی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانیشدا ده‌ركه‌وت، ژنانیش هێزێكی هه‌ره كاریگه‌ر بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی رێژیم‌و به‌رده‌وامیی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانن، هاوكاتیش به‌شداری ژنان له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌كوو تاكگه‌لێكی یه‌كسانیخواز‌و ماف ویست هه‌ره‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئۆرگانیزامی ئیدئۆلۆژیك‌و هه‌ڵاواردنكاری ده‌سه‌ڵاته‌و تووشی داهێزران‌و لێكترازانی ده‌كات. بۆیه ده‌بینین له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا دیسانه‌وه سیستمی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی جیاكاری ره‌گه‌زی له ره‌وتی په‌روه‌رده‌دا پڕ ره‌نگتر ده‌بێته‌وه‌و له نێوان پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تدا دیوار‌و مه‌ودا ساز ده‌كات. له سونگه‌یه‌كی دیكه‌وه پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی ئاوه‌ها ئه‌گه‌رچی له ئاكامدا شكستی به‌دواوه ده‌بێ، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێ كه تێچوویه‌كی هه‌ره مه‌زن به سه‌ر جڤاكدا ده‌سه‌پێنێت‌و یارمه‌تی به به‌رده‌وامی‌و ره‌گ داكوتانی زیاتری كولتووری دواكه‌وتوویی ده‌دات. پلانێك كه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی شێلگیڕانه به‌رپه‌رچی نه‌درێته‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت‌و له قاوده‌رانه له باره‌یه‌وه نه‌یێته ئاراوه، له داهاتوودا چاره‌سه‌ریی دژواره‌و نرخێكی زه‌وه‌ندی تێده‌چێت، سیستمێك كه زانستی ئینسانی‌و ئۆمانی به میراتی شه‌یتانی‌و هه‌ڵاواردن، جیاكاری، توندوتیژی‌و خوێندنه‌وه‌ی تاكڕه‌هه‌ندی له ئایین‌و تابۆسازی به میراتی خوداوه‌ندی ده‌ناسینێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر