بۆچی كوردێك نه‌بێته
كاندیدای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئێران‌دا؟
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 200 چالاكی مه‌ده‌نی و ریفۆرمخوازی كورد؟، چاویان به ئاغه‌ی خاته‌می كه‌وت و داوایان له ناوبراو كرد كاندیدای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌می سه‌ركۆماری ئێران بێت. پێشتر له‌مه‌ش چه‌ندین نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵای دیكه به‌واژۆی كۆمه‌ڵێك چالاكڤانی كورد له بواره جۆراوجۆره‌كان یان هێندێك لاوی كورد ئاراسته‌ی خاته‌می كرابوو. پاساوی ئه‌مجۆره كه‌سانه‌ش بۆ هێنانه ئارای ئاوه‌ها داواكارییه‌ك، گشتگیربوونی سه‌ركوت، توندوتیژی زبر‌و كوشت و بڕ له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی بناژۆخوازان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دایه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مجۆره چالاكی و داواكارییانه له خولی حه‌وته‌می سه‌ركۆماری(لایه‌نگری له ناتقی نووری)و خولی نۆهه‌م(ریفۆرمخوازانی كورد؟)یشدا، له ئارادا بووه، كه بێجگه شكست و دۆڕانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به هۆی قبووڵنه‌كردنیان له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌و كوردستانیی كۆماری ئیسلامییه‌وه، ئاكامێكی دیكه‌ی بۆیان نه‌بووه. به جۆری كه له كۆی زیاتر له سێ ملیۆن ده‌نگی كورد ته‌نیا 350 هه‌زار ده‌نگیان بۆ به‌رئه‌ندامه‌كه‌یان له سه‌ركۆماری نۆهه‌م دا ده‌سته‌به‌ر كرد. هه‌ڵبه‌ت شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه له ئه‌گه‌ری به‌شداری به‌شێك له كورده‌كان، ده‌نگه‌كانیان بۆ ریفۆرمخوازان بێت. به‌ڵام ره‌وایی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ته‌نیا گرێ‌دراو به زه‌وه‌ندی ده‌نگده‌ران و رێژه‌ی به‌رچاوی به‌شداری له پاڵ سندۆقه‌كانی ده‌نگداندا نییه، چوونكه پێویستیی به هه‌ر دوو توخمی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی یه‌وه هه‌یه. چۆنایه‌تی به‌و مانایه كه ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵات تا چه‌نده ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان له بواری پراكتیكدا هه‌بووه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا تا كاتێك قه‌واره‌و پێكهاته‌ی رێژیم به شێوه‌ی هه‌نووكه‌یی بێت، هه‌ڵبژاردنێكی ره‌وا به ژمار نایێت و هه‌ڵبژێراوانیش ناتوانن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌و دڵخوازی زۆرێنه‌ی خه‌ڵكن. چوونكه هه‌ڵبژاردن له نێوان خراپ و خراپتر(مه‌رگ و ته‌وی توند)دایه، ئاماده‌بوونه‌كه‌ش له رووی زۆره‌ملی و ناچارییه‌وه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئۆپۆزیسیۆنی كورد و گه‌لی كورد به‌ته‌نیایی توانای رووخاندنی ئه‌و رێژیمه‌و پاشه‌كشه‌پێكردنیان له كوردستان له كورتخایه‌ندا نییه. هه‌روه‌ها نه‌مانتوانیوه بایكوتكردن وه‌كوو كارتێكی گوشاری كاریگه‌ر بۆ پاراستن و دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان به‌كار بهێنین، ته‌نانه‌ت هێندێكجار به‌شێك له چه‌له‌نگانی نێوخۆی وڵات، بێ ده‌نگی، گۆشه‌گیری و له په‌راوێزه‌وه مانه‌وه‌و خۆدزینه‌وه‌یان كه سه‌داسه‌د حاڵه‌تی ناچالاكی بووه، ناو ناوه‌ته ته‌حریم. هه‌ڵبه‌ت تێكۆشانی حیزبه‌كان له رێگه‌ی ته‌شكیلاتی ئاشكرا‌و نهێنی خۆیانه‌وه به شێوه‌ی كانالیزه‌و ئۆرگانیزه‌كراو له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه جێ ده‌گرێ و پێویستی به خوێندنه‌وه‌و شیكاریی جیاوازی خۆی هه‌یه.
له ئاوه‌ها دۆخ و هه‌لومه‌رجێكدا كه به‌شێك له خه‌ڵك و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی نێوخۆ به هه‌ر هۆیه‌ك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بن و وه‌كوو ئه‌مجاره‌و جارێ پێشووش ته‌نانه‌ت رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی و بازاڕگه‌رمییش ده‌گێڕن، بۆچی یه‌كێك له خۆیان یان كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی كورد پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكه‌ن و هه‌میشه به دوای ئه‌وه‌دان كه باوكێكی رۆحی و مه‌عنه‌وی بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه‌و له ژێر سێبه‌ری ئه‌ودا، به ناوی خه‌ڵك و به قازانجی خۆیان، بازرگانی به ده‌نگی كورد بكه‌ن و بیخه‌نه مه‌زات(مزایده)وه.
به پێی یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئێران كورده‌كان مافی كاندیدابوونی سه‌ركۆمارییان هه‌یه، به‌ڵام سونییه‌كان له‌و مافه بێبه‌شن. به‌م پێیه زۆرێنه‌ی كوردیش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شێعه مه‌زهه‌بن و باشتر ئه‌وه‌یه ریفۆرمخوازانی كورد؟ یان هه‌ر گرووپێكی دیكه، به‌رئه‌ندامێكی كوردیان هه‌بێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانن به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سه‌رنجی بیروڕای گشتی كۆمه‌ڵگای ئێرانی و كوردستانی له هه‌ر دوو ئاستی ده‌سه‌ڵات و بیاڤی گشتی و ته‌نانه‌ت جیهانیشدا به‌ره‌و لای خۆیان و داخوازییه‌كانیان راكێشن. ئه‌م هه‌نگاوه هاوكات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه چین و تۆێژه جۆراجۆره‌كان و چالاكانی بیاڤی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی وڵات به‌رانبه‌ر به پرسی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی زیاتر بكه‌ن و رێژه‌ی ئاستی وشیاری سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ڵك به گشتی به‌رز بێته‌وه.
له لایه‌كه دیكه‌وه، پشتیوانی له كوردێكی شێعه‌مه‌زهه‌ب و خه‌ڵكی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆی لی خۆیدا ده‌سپێكێكه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و دیواری بێ متمانه‌یی و قبووڵی یه‌كترنه‌كردنه‌ی كه له نێوان كورده‌كان به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر هه‌یه‌و رێژیمیش ئه‌و كه‌لێنه‌ی قووڵتر كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌كرێ گوتاری نه‌ته‌وایه‌تی كورد‌و باسكردن له مافه‌كانی كورد چ وه‌ك نه‌ته‌وه‌و، چ وه‌ك شارۆمه‌ندێك له شارودێ‌دا بخرێته رۆژه‌ڤه‌وه‌و قسه‌و باسی له‌سه‌ر بكرێت. نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئیزن بدرێت رێژیم هه‌موو هه‌ڵبژاردنه شانۆیی‌یه‌كانیشی بكاته میكانیزمێك بۆ دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌و ئاژاوه‌گێڕی له نێو چین و تۆێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردیدا. ئه‌گه‌رچی هیچ گومان و دوو دڵێیه‌ك له‌وه‌دا نیه كه له ئه‌گه‌ری وه‌ها كرده‌وه‌یه‌كدا رێژیم كاندیدای كورده‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و مۆڵه‌تی به‌شداریكردنی پێنادات، به‌ڵام له‌و ماوه زه‌مه‌نییه‌دا، ده‌رفه‌تێك له به‌ر ده‌ستدایه كه ده‌كرێ به كه‌ڵوه‌رگرتن له‌و ماوه، بیروڕای گشتیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌و ئاقارێكی تایبه‌ت رابكێشرێ، كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، گاریگه‌ری زیاتر و به‌ربڵاوترت هه‌بێت و له كارتی خه‌ڵك بۆ مسۆگركردنی خواسته‌كان كه‌ڵك وه‌ربگیردرێت و رێك‌بخرێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئێستاكه كه مه‌یدانی سه‌ره‌كی خه‌بات له نێوخۆی وڵات و شاره‌كانه، گۆره‌پانی خه‌باته‌كه‌ش كه‌وشه‌ن و پانتایی چالاكی مه‌ده‌نییه، باشتر وایه ئێمه له هه‌موو ده‌رفه‌ت و بۆشایی‌یه‌ك بۆ زه‌برلێدان له رێژیم و به‌هێزكردن و قایمكردنی به‌ستێنی هه‌وڵه‌كان و دابینكردنی به‌رژه‌وندییه‌كانمان كه‌ڵكی پێویست وه‌ربگرین. له‌م بواره‌دا ده‌كرێ پانتایی شانۆی هه‌ڵبژاردن كه رێژیم وه‌كوو ئامرازی خه‌پاندن و ده‌مامكی دیموكراسی و گه‌مژه‌كردنی خه‌ڵك كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرێت بكه‌ینه گۆڕه‌پانی به‌ره‌نگاری و له‌قاودانی سیاسه‌تی چه‌واشه‌كارانه‌و پۆپۆلیزمانه‌ی رێژیم و گشتگیرتركردنی گوتاری نه‌ته‌وایه‌تی له بیاڤی گشتیدا، كرده‌یه‌ك كه ده‌توانێ به تێچوویه‌كی كه‌م، گوشارێكی زۆر بخاته سه‌ر توتالیتاریزم و ریزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ش له پرش و بڵاوی و په‌رچه‌قاندن بپارێزێت و هاوخابه‌تی و هاوپێوه‌ندی و یه‌كانگیریه‌كان قایمتر و چڕوپڕتر بكاته‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ر كورده‌كانی لایه‌نگری به‌شداری و شه‌به‌نگی ریفۆرمخوازانی كورد؟ بانگه‌شه‌ی كوردستانیبوون و كوردایه‌تی ده‌كه‌ن بۆچی هه‌نگاوێكی وه‌ها هه‌ڵناگرن و به به‌رئه‌ندامكردنی كوردێك داخوازییه‌كان ئاراسته‌و رووربه‌رووی ده‌سه‌ڵات ناكه‌نه‌وه، یان ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانیش كورد به شیاوی ده‌سه‌ڵاتداری و به‌ڕێوه‌به‌ری نازانن، یان له بنه‌ڕه‌تدا بڕوایان به پرسی كورد وه‌كوو دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌كی 15 ملیۆنی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا نیه،گه‌لۆ بۆچی حازرنین وه‌كوو كورد ئاماده و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بن، به‌ڵام به ناوی كورد و له سه‌ر حیسابی كورد هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌ك ده‌كه‌ن؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر