سنه،
ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی ـ مێژوویی له ئه‌ستۆدایه
ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی ـ مێژوویی له ئه‌ستۆدایه
چه‌ند رۆژێكی دیكه، 22ی مانگ، بیسته‌مین ساڵڕۆژی تێرۆری رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد، دوكتور قاسملوویه. رێبه‌رێك كه به‌شێكی زۆر له میراتی سیاسیی هه‌نووكه‌یی‌و وشیاریی نه‌ته‌وایه‌تی‌و پرستیژی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌وخه‌باته‌كه‌مان، قه‌رزاری ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی مێژووین. له هاوینی 84ه‌وه گه‌لی كورد، ئه‌و رۆژه‌ی كردۆته رۆژی "به‌رخودانی مه‌ده‌نی" یان "به‌رخودانی شۆڕشگێڕانه" له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا‌و له‌و رۆژه‌دا به شێوازی جۆراوجۆر رێزیان له رێبه‌ریان گرتووه‌و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانیان به‌رانبه‌ر به داگیركه‌ر دووپات كردۆته‌وه. له‌م نێوه‌دا، ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی ـ مێژوویی له ئه‌ستۆی سنه، وه‌كوو شاری خوێن، شاری هه‌ڵمه‌ت، شاری قوربانی، شاری به‌رخودان‌و تێكۆشانی مه‌ده‌نییه.
ئه‌گه‌رچی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، كرماشان گه‌وره‌ترین شاری كوردستانه‌و مه‌هابادیش كوانۆی به‌رده‌وامی شۆڕشه‌كان بووه، به‌ڵام ئێستاكه به هۆی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ره‌وه، سنه چ بۆ كورد‌و چ بۆ كۆماری ئیسلامی گرینگیی ستراتژیكی خۆی هه‌یه‌و ده‌توانن بڵێین به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی رۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ره‌هه‌نده‌كانی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و هونه‌رییه‌وه ده‌گێڕێت. بۆیه جۆری هه‌ڵوێستگرتنی سنه‌و سنه‌ییه‌كان باندۆڕێكی قووڵ‌و به‌رین له‌سه‌ر رای گشتیی كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و ئێران داده‌نێت‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی شیاویشی له راگه‌یه‌نه جیهانییه‌كاندا ده‌بێت.
كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، به تایبه‌ت ئه‌م دوایی‌یه، هه‌وڵی داوه دێموگرافی‌و پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تیی شاری سنه بشێوێنێت‌و له رێگه‌ی كۆچبه‌ركردنی خه‌ڵكی شاره ناكوردستانییه‌كان بۆ ئه‌وێ‌و دابینكردنی ئیمكاناتی خۆشبژێوی‌و مانه‌وه‌یان‌و هه‌روه‌ها دانانیان له پۆسته جۆراوجۆره ئیدارییه‌كاندا، هه‌وڵی باڵاده‌ستكردنی هێژمۆنیی ئه‌وان له سنه‌دا ده‌دات. له لایه‌كی دیكه‌وه، سنه له ده‌ستپێكی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه هه‌میشه قه‌ڵای كوردان بووه، پرسێك كه شه‌هیدكردنی زیاتر له 400 كه‌س له نه‌ورۆزی خوێناویی 58دا، گولله‌بارانكردنه‌كانی خه‌ڵخاڵی له‌و شاره‌دا، سێی ره‌شه‌مه‌ی 77و هاوینی 84، بایكۆته به‌رده‌وامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چالاكیی به‌ربڵاوی NGOكان، چاپه‌مه‌نییه كوردییه‌كان‌و رێژه‌ی زۆری خوێندكار‌و ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كانی نیشته‌جێ‌و زیندانییانی سیاسی، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه سنه وزه‌و پوتانسییه‌لێكی په‌نگراو و تایبه‌تی تێدایه. هه‌روه‌ها سنه له خۆگری ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی - نه‌ته‌وه‌یی، دێموكراتیك، چه‌پ، مه‌زهه‌بی ـ وڵاته هه‌موویان له‌وێدا به پێی پێگه‌و چالاكییه‌كانیان، قورسایی خاسی خۆیانیان هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌و شاره نموونه‌یه‌كی تایبه‌ت له فره‌چه‌شنی‌و فره‌ده‌نگی بێت. له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، سنه به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوغرافیایی‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه ، له‌خۆگری خه‌ڵكی هه‌ر چوار پارێزگای رۆژهه‌ڵاتی وڵات‌و زۆر شاری ئێرانیشه، تایبه‌تمه‌ندییه‌ك كه له شاره‌كانی دیكه‌دا نیه‌و له‌م رۆچنه‌یه‌وه، هه‌ڵوێستی سنه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر پارێزگاكانی دیكه‌و بیروڕای ئێرانییه‌كاندا ده‌بێت.
هه‌ڵوێستێك كه ده‌توانێ به شێوه‌ی هاوكات ریزه‌كانی گه‌لی كورد له نێوخۆی وڵات‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به یه‌كتر نزیك‌و، تۆكمه‌یی‌و یه‌كانگیری‌و هاوپێوه‌ندییه‌كانمان پته‌وتر بكات‌و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاویشی له پارێزگا‌و شاره‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا بێ‌و ئه‌و زه‌ینییه‌ته‌ی كه پێی وایه شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی كورد نه‌یتوانیوه به شێوه‌ی سه‌داسه‌د له هه‌رێمی موكریان تێپه‌ڕ بێ‌و گوتاری خۆی گشتگیره‌وه بكات، بسڕێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه بوونی ئه‌و فره‌ره‌نگی‌و فره‌ده‌نگییه ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه ئاوانسێكه بۆ ئێمه، ده‌توانێ له لایه‌ن داگیركه‌ریشه‌وه وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به ئێمه به‌كار بهێنرێت. بۆیه هه‌ڵوێستی سنه ده‌توانێ به‌رپه‌رچه‌دانه‌وه‌یه‌كی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییانه‌ش بێت.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی رێزگرتن له یادی شه‌هید قاسملوو، به هۆی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی هێندێك له شاره‌كان، یه‌ك له‌وان سنه، حه‌وت خاڵی پێشنیاریی ئاراسته‌ی خه‌ڵك كردووه كه به پێی هه‌لومه‌رجێك یان چه‌ند خاڵ له‌وانه جێبه‌جێی بكه‌ن. بۆ كوژاندنه‌وه‌ی چرای ماڵه‌كان، ساڵی رابردوو سنه پێشوازییه‌كی به‌رچاوی كردبوو، به‌ڵام داخستنی بازاڕه‌كان له ئاستی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی كه له سنه هه‌یه، نه‌بوو. سه‌باره‌ت به ناودێركردنی"شه‌قامی پاسداران"، به "شه‌قامی "دوكتور قاسملوو"، یه‌ك له‌و خاڵانه‌یه كه له سنه‌دا ده‌توانێ به ئاسانی‌و زووترین كات جێ بگرێت‌و له‌م چه‌ند رۆژه‌شدا هه‌وڵی جێگرتنی دراوه. چوونكه سنه‌ییه‌كان بۆ خۆیان باشترین سه‌رمه‌شقی خه‌ڵكی كوردستان بۆ گۆڕینی ناوه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی رێژیم له سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون‌و ...
بۆیه له‌م ده‌رفه‌ته هه‌ستیاره‌دا، كه سه‌رنجی زۆربه‌ی میدیای جیهانی له سه‌ر ئێرانه‌و رێژیم به هۆی ساخته‌كاریی به‌ربڵاو له هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و سه‌ركوتی هۆڤانه‌ی خه‌ڵكی تاران‌و شاره‌كانی دیكه ره‌وایی ئایینی، كاریزماتیك‌و سیاسی خۆیی به ته‌واوی له‌ده‌ست داوه‌و له‌گه‌ڵ پێكوڵ‌و لێگه‌ڕێكی سه‌یردا ده‌سته‌ویه‌خه‌یه. خاوه‌ن ده‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی سنه له شۆڕش‌و رێبه‌ری خۆیان‌و جێبه‌جێكردنی به‌شێك له‌و حه‌وت خاڵه، ده‌توانێت گیانێكی نوێ به به‌ری خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ماندا بكات‌و "نا"یه‌كی گه‌وره‌ی دیكه به سیاسه‌تی ژینۆسایدی سپی رێژیم‌و پیلانی په‌رته‌وازه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌وری یه‌كتر بێت. بێ‌گومان رووناكبیران، چالاكڤانانی سیاسی، مه‌ده‌نی، جڤاكی، فه‌رهه‌نگی، وه‌كوو هێزی ژێده‌ر به تایبه‌تی‌و خه‌ڵكی سنه به گشتی له‌م قۆناخه‌دا، ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی ـ مێژووییان له ئه‌ستۆدایه.
هه‌سته ئه‌ی لاوی سنه، هیوات ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنه
كورد ئه‌بێ ئازاده بێ، هه‌سته چ باكی مردنه
خوێنی بێ‌تاوانی لاوانم له بیر ناچێته‌وه
یه‌ك گرین، بۆ گرتنی مافی ئه‌وان كۆبینه‌وه
هه‌سته باكو یه‌ك گرین تا ئه‌وجی سه‌ركه‌وتن بڕۆین
ده‌نگی گولله گه‌ر بهێڵێ، به‌و پۆلیسانه بڵێین:
هه‌ڵ گه‌ڕێنه‌و ئه‌و چه‌كه، تۆ دوژمنت ون كردووه
دوژمن ئه‌و خوێنخواره‌یه، مافی من‌و تۆی بردووه
م.شه‌ریف.ح
Gerus46@yahoo.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر