به‌ندیخانه تاكه‌كه‌سییه‌كان،
كۆڵیتی تۆقان‌و به‌رزه‌خی ئه‌هریمه‌نی
به‌ندی تاكه‌كه‌سی گرینگ‌ترین چه‌كی رێژیمه دیكتاتۆه‌ركانه بۆ كۆیله‌كردن‌و ژێرده‌سته‌كردنی ئینسان‌و ئازادی، مرۆڤ له تاریكی‌و ته‌نیایی به‌ندی تاكه‌كه‌سیدا ره‌وشتی مرۆڤانه‌ی له‌ده‌ست دهدهاو ده‌بێته ئامرازێك له‌ده‌ستی لێكۆڵه‌ردا له حاڵێكدا كه جیهانی دێموكرات‌و یاساته‌وه‌ر ساڵانێكه، كه مرۆڤ‌و مافه سروشتی‌و ره‌واكانی ئه‌وی كردۆته ژێده‌ری ته‌واوی یاسا‌و به‌رنامه‌كانی خۆی‌و له ده‌وری په‌یمانێكی جیهانیی به ناوی "جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ" كۆبوونه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه هه‌نووكه‌ش گرینگ‌ترین ته‌نگژه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی سێهه‌م‌و په‌ره‌ئه‌ستێن پێشێلكردنی مافی مرۆڤه‌و به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه سیستمی حكوومه‌تی‌و یاسا له خزمه‌تی خۆش بژێوی‌و به‌خته‌وه‌ری شارۆمه‌نداندا بێ، شارۆمه‌ندان له خزمه‌تی یاسادان‌و له ژێرناوی یاسا‌و په‌رلمان‌و دادگاكانی فۆرمالیته‌دا، ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و سه‌ركوت ده‌كرێن. نموونه‌ی زه‌قی ئه‌م جۆره حكومه‌تانه، كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، كه له رواڵه‌تدا سیستمێك به پێكهاته‌ی پارلمانی‌و ده‌نگ وه‌رگرتن‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه دامه‌زراندووه‌و، خواره‌وه‌ی زۆربه‌ی په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشی واژۆكردوه، به‌ڵام هه‌میشه به بیانووی پێكناكۆكیی نێوه‌رۆكی ئه‌و په‌یمانانه له‌گه‌ڵ ئایینی سپیتایی ئیسلام، له جێبه‌جێ كردنیدا خۆیانیان دزیوه‌ته‌وه. له حاڵێكدا كه به پێی خاڵی 32ی یاسای بنچینه‌یی، هه‌ر جۆره ده‌ستبه‌سه‌ركردنێكی بێ‌مۆڵه‌ت‌و بێ راگه‌یاندنی به نووسراوه به گومانلێكراو‌و تێگه‌یاندن‌و راده‌ست نه‌كردنی دۆسییه‌ی سه‌ره‌تایی به سه‌رچاوه‌ی خاوه‌ن ره‌وایی دادوه‌ری قه‌ده‌غه‌یه‌و به پێی خاڵی 38، "هه‌ر چه‌شنه ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانان یاخود سوێندخواردن قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌و شێوه دانپێدانان‌و سوێنده، بایه‌خ‌و ره‌واییه‌كی نیه‌و سه‌رپێچی له‌و رێسایه، به پێی یاسا سزا ده‌درێ." هه‌روه‌ها به پێی مادده‌ی 5ی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌ر شێوه ئه‌شكه‌نجه یا سزا‌و هه‌ڵسوكه‌وتی سته‌مكارانه‌و به پێَچه‌وانه‌ی مرۆڤایه‌تی‌و هێژایی مرۆڤ قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌م واتایه‌ش له مادده‌ی 7ی په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مه‌ده‌نی‌و سیاسی جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به پێی خاڵی 39ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران: "ئه‌تكی رێز‌و ئابڕووی كه‌سێك كه به پێی یاسا، قۆڵبه‌ست، ده‌ستبه‌سه‌ر، زیندانی یان دوور خراوه‌ته‌وه، به هه‌ر جۆرێك كه بێ، قه‌ده‌غه‌یه‌و سزادانی به دواوه‌یه". ئه‌م خاڵه سه‌رنجڕاكێش‌و مرۆڤدۆستانانه له ئێران‌و به تایبه‌ت له كوردستاندا، ئاداری به‌سه‌ر پاداراه‌وه نیه. چونكه تیۆرسییه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی رێژیم، نه‌ته‌نیا توندوتیژی به خراپ نازانن، به‌ڵكو به سپیتاش ناودێری ده‌كه‌ن‌و ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی ئایینی نوێژی هه‌ینیشدا كه بۆ سوكنایی رۆح‌و پاڕانه‌وه‌ی خودای دلۆڤانه، ئیمامی جومعه‌و بانگه‌وازده‌ری مه‌عنه‌وییه‌ت، چه‌ك یان شمشێر به‌ده‌ست له هه‌مبه‌ری نوێژكه‌ران، گوتار ده‌خوێنێته‌وه، به واتایه‌كی‌تر قورئانه‌كان، بێجگه له سه‌رنێزه‌كان جێگه‌یه‌كیان نیه، چونكه ئه‌وانه له درێژایی مێژوودا‌و، ئه‌مڕۆژیش، بۆ سه‌لماندنی هه‌بوون‌و ئاماده‌گی‌و ره‌وایی خۆیان، پێویستییه‌كی ته‌واویان به‌سزادان‌و به كرده‌وه‌یی كردنی توندوتێژییه، به جۆرێ كه له ئێران‌و كوردستاندا، ئه‌شكه‌نجه چ له كاتی لێپرسینه‌وه‌و، چ له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران‌و زینداندا، به مه‌به‌ستی تێكشكانی جه‌سته‌و رۆحی به‌ندكراو، جێبه‌جێ ده‌كرێ، قازی‌و داواكار‌و لێپرسه‌ر‌و دادستان‌و لێژنه‌ی داوه‌ری تاقه كه‌سێكه‌و به قسه‌ی خۆیان" له‌وێدا، ته‌نانه‌ت خودا‌ش ئاماده‌گیی نیه". ئه‌شكه‌نجه له‌وێ بۆ پێكهێنان‌و ته‌شك گرتن‌و په‌روه‌رده‌ی توخمێكه، كه ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێ، ده‌بێته هۆی هاتنه‌ئارای، قۆناخگه‌لێكی دیكه وه‌كوو: (1ـ به ده‌رخستنی ته‌واوی زانیارییه‌كان، 2ـ وتووێژی راگه‌یاندن، 3ـ گۆڕانی شوناس‌و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان،و ... هتد). به‌ندكراو له به‌ر زۆر‌و توندوتیژی، له ده‌سكه‌وته‌كانی ژیانێكی سرووشتی بێبه‌ش ده‌بێ، ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌رووبه‌ری ده‌پچڕێ، رۆژنامه، رادیۆ، كتێب، ته‌له‌فۆن‌و چاوپێكه‌وتنی بنه‌ماڵه‌و پارێزه‌ر به‌ربه‌سته، له خه‌وتن‌و چوون بۆ ده‌ستشوویی به‌رگریی ده‌كه‌ن، ناڵه‌و هاواری زیندانیانی دیكه‌ی بۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به سێداره‌دانی ده‌سكرد ئازاری ئه‌ده‌ن، هاوڕێیانی له لای ئه‌و به خائیین ئه‌نوێنن، به ماوه‌یه‌كی نادیار له شوێنێكی تاریك‌و ناخۆش به‌ندی ده‌كه‌ن، هه‌وای 50 پله‌ی سارد‌و گه‌رم، نه‌بوونی هه‌وا، بێ‌ده‌نگیی ته‌واو تێكده‌رانه، خامۆش‌و رۆشن كردنی په‌یتا په‌یتای تیشكێكی تیژ، ده‌رد‌و ره‌نجی زینده به‌چاڵێك به گۆشت‌و پێست هه‌ست كردن‌و هتد، هه‌ست‌و له‌مس ئه‌زموون ده‌كا، ئه‌م قوخڵی تۆقان‌و به‌رزه‌خی شه‌یتانییه، به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سیی" پێ ده‌ڵێن، زیندانێك كه له ژوورێكی (5/1× 5/1 میتر) یان (3×1 میتر)دا سازكراوه‌و به‌ندكران له‌وێدا خراپترین جۆری ئه‌شكه‌نجه‌ی ناجه‌سته‌ییه. ده‌ستپێك‌و ده‌ركه‌وتی بۆ سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كلیسا له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و سه‌رده‌مێكیش له وڵاته كۆمۆنیسته‌كان باو بووه، به‌ڵام ئاكامێك بێجگه رووخان‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌رگی ئینسانه‌كانی به‌دواوه نه‌بوه. به هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمی ئاخونده‌كان له ئێران، پرۆژه‌ی سه‌ركوت به‌رزبۆته‌وه‌و هاوكاتیش كه‌ڵكوه‌رگرتن له میتۆد‌و شێوه‌جۆراوجۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه، به تایبه‌ت "ئه‌شكه‌نجه‌ی سپی"، ره‌هه‌ندی به‌ربڵاوتری به خۆوه گرت، كارگێڕانی رێژیم جیا له ئه‌زموونه‌كانی رێژیمی په‌هله‌وی بۆ تێكشكاندنی نه‌یاران، له رێگه‌ی حیزبی تووده‌و‌و ئاژانسی سیخوڕی K.G.Bو به‌كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانی ئه‌وان، نه‌ته‌نیا رێبه‌رانی حیزبی تووده‌شیان "ته‌واب" كرد، به‌ڵكوو به ناوی شرۆڤه‌كه‌ری قورئانیش گه‌ڕاندیانه‌وه نێو كۆمه‌ڵگا. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌زموونی ژووری تاكه‌كه‌سییان له رێژیمی پێشوو و ئێستاكه هه‌یه، هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ خراپتر‌و قیزه‌ونتر له رابردوو ده‌زانن، ئه‌گه‌رچی یه‌كێك له به‌رپرسانی ده‌زگای دادوه‌ری "هه‌بوونی ژووری تاكه‌كه‌سی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و، ئه‌ڵێ، ته‌نیا به پێی یاسا‌و به بڕیاری قازی له بڕێك كاتدا سویت گه‌لێكی شیاو له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ربوونه‌كاندا ساز بووه، كه بۆ ماوه‌یه‌كی سنووردار ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ لێپرسینه‌وه‌ی لێ‌بكرێ، له‌وێدا راده‌گیرێ". به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه به ده‌گمه‌ن ئازادیخوازێكی كوردستانی یان ئێرانی په‌یدا ده‌بێ كه له درێژایی 28 ساڵی رابردوودا لانیكه‌م یه‌كجار به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سیی تووش نه‌بووبێ. هه‌نووكه له زیندانی ئێوین كه به‌ندیخانه‌یه‌كی فه‌رمی‌و ئه‌منییه‌تییه، سێ به‌ش هه‌یه، به‌شێكی به ناوی به‌ندی "209"ی ئیتلاعاته، كه له‌وێدا زۆربه‌ی تۆمه‌تبارانی سیاسی‌و ئه‌منییه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رن‌و ژووری تاكه‌كه‌سیی تێدایه، له كوردستاندا هه‌موو گرتوخانه‌كانی "ئیتلاعات"و "حیفازه‌ت ئیتلاعاتی سوپا"، خاوه‌نی ژوورگه‌لی تاكه‌كه‌سین، ئیدی گرتووخانه‌كانی نا یاسایی وه‌كوو" گرتووخانه‌ی ته‌وحید‌و ... پێویستییان به باسكردن نیه. به‌ندی تاكه‌كه‌سی هه‌لومه‌رجێك پێك دێنێ كه تۆمه‌تبار له بازنه‌ی لێپرسێنه‌ران یه‌خسیر ده‌بێ‌و لێپرسه‌ر ئه‌و مافه به خۆی ده‌دا كه نه‌ته‌نیا جه‌سته‌ی تۆمه‌تبار ئازار بدا. به‌ڵكوو رۆحی ئه‌ویش له په‌نجه‌كانیدا بگوشێ‌و به‌هۆی سازدانی شه‌ڕی ده‌روونییه‌وه، له ئاكامدا تۆمه‌تبار بكاته گوێڕایه‌ڵ‌و كۆیله‌ی خۆی‌و ئه‌وه‌ی كه پێی باشه، تاوانبار دانی پێدا بنێ‌و به‌ده‌ست شووتنه‌وه له‌خۆ، له به‌رانبه‌ری دوربیندا راوه‌ستێت‌و به ته‌واوی ئه‌و گوناه و تاوانانه‌ی كه لێپرسه‌ری خستوویه‌تییه سه‌ر زاری، بیاندركێنێ. كێشه‌ی تراژدیك ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی تۆمه‌تبارانێك كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ند ده‌كرێن، هه‌موو تاوانێك ده‌خه‌نه پاڵ خۆیان‌و له هه‌ر جۆره بڕوایه‌ك پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌و، به رواڵه‌ت "ته‌واب" ده‌بن‌و دژ به خۆیان دانپێنان ده‌نووسنه‌وه، به هۆی میتۆده تایبه‌تییه‌كانی فیزیكی‌و ده‌روونی به ناچاری "تۆبه‌نامه"و داخوازی "لێبووردن" ده‌نووسنه‌وه، جێگه‌یه‌ك كه مه‌رجی ئازادبوون به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ده‌ست هه‌ڵگرتن له بیروباوه‌ڕ‌و دانپێنان‌و قبووڵی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له لایه‌ن لێپرسه‌ره‌وه ده‌ستنیشان كراوه، چونكه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له خه‌پاندن‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی ـ ده‌روونی داسه‌پاو به‌سه‌ر به‌ندكراودا، ده‌بنه ئامیانی په‌رێشانی‌و تێكشاندنی تا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له ده‌روون‌و بیاڤی تاكه‌كه‌سیدا هه‌یه‌تی‌و پاراستوویه‌تی، بیاندركێنێ‌و ببێته ده‌سته‌مۆیان، له‌و دۆخه‌دا ئاواتی مه‌رگ خواستن، گه‌وره‌ترین ئاره‌زووی زیندانییه، چونكه كه‌سی دابڕاو بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی خێراتر به په‌تی سێداره، ده‌ست ده‌كا به تاوانباركردنی خۆی‌و دانپێنانی چه‌وت به‌رانبه‌ر به خۆی، به‌ڵكوو له تۆقان‌و ته‌نیاییه‌ك كه رامان‌و وره‌و متمانه‌و بڕوایی لێ‌ئه‌ستاندووه، رزگاری بێ. نموونه‌كانی دانپێنانی كۆمه‌ڵێكی به‌رین له كه‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕ‌و ناسراوه‌كانی ئێرانی له كۆتایی ده‌یه‌ی 60و سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 70ی هه‌تاوی له به‌رنامه‌ی "هویت"و دانپێنانی چه‌ند ساڵی رابردووی "عێزه‌تووڵڵای سه‌حابی، عه‌لی ئه‌فشاری، مه‌نوچێهر محه‌ممه‌دی‌و ...) و دانپێنانی ماوه‌ی پێشی (سیامه‌ند پوورزه‌ند، رامین جیهانبه‌گلۆ، كیان تاجبه‌خش، عه‌لی شاكری، هاله ئیسفه‌ندیاری‌و ...) هه‌یه، كه له ده‌نگ‌و ره‌نگی رێژیمیشدا بۆ چاولێكردنی گشتی بڵاوكرایه‌وه.
گوشاره‌كانی پێكهاتوو له به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سی به‌ڕاده‌یه‌ك دوور له‌وێناو تۆقێنه‌ره، كه خانمی شیرین عیبادی كه ته‌نیا 25 رۆژ له ژووری تاكه‌كه‌سیدا بووه، ئه‌ڵێ:" به‌ندكران له ژووری تاكه‌كه‌سیدا، گرفتی سه‌ر زمانگرتنی ئه‌وی كه تا ته‌مه‌نی 14 ساڵان به ده‌ستییه‌وه ناڵاندبووی دیسانه‌وه بووژاندۆته‌وه."
ئه‌گه‌رچی له دۆخێكی ئاسایدا وا بیرده‌كرێته‌وه كه به‌رگه‌گرتن له به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام باندۆری ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی چه‌ند قات‌و خراپتر‌و به‌رده‌وامتر له پێكدادانی كرداری فیزیكییه، به جۆرێكه زیندانیی تاكه‌كه‌سی كاتی ئه‌شكه‌نجه‌بی جه‌سته‌یی پێ باشتره تاكوو وه‌ختی لێپرسینه‌وه‌كان. لێپرسێنه‌ران ده‌یانه‌وێ قوربانیانی خۆیان به جۆرێك تێكبشكێنن كه هیچ شوێنه‌وارێك له كرداری ئه‌وان به‌جێ نه‌مێنێ، چونكه دواندنی قوربانی زۆرجار ئامانجێكی لاوه‌كی‌و برێك جاریش كه‌م بایه‌خه، به‌ڵكوو له‌و سۆنگه‌یه‌وه به دوای ئامانج‌و مه‌به‌ستی گه‌وره‌تره‌وه‌ن‌و ئه‌وه‌ش داماڵینی "كه‌سێتی"یه‌و ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌شكه‌نجه پێكدێنێ. له ئینسانێكی ئه‌تككراو و سووك بوودا ده‌كرێ به ساناییدیمه‌ن‌و نموونه‌گه‌لی ترس خوڵقێن له‌به‌رانبه‌ری چاوی ئۆپۆزیسیۆندا ده‌ربخات. ئه‌شكه‌نجه، مرۆڤگه‌لێك ده‌ئافرێنێ، كه هه‌ستی لاوازیی‌و بێ‌ده‌رتانی له ده‌روونیدا شه‌پۆل ئه‌داو ئه‌وه‌ش، هه‌ر شێوه به‌خۆپه‌رمان و متمانه‌یه‌ك به جیهانی ده‌وروپشت ده‌سڕێته‌وه، به‌م بۆنه‌وه كه به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سی‌و لێپرسینه‌وه‌كانی خراپترین جۆری ئه‌شكه‌نجه‌ی ناجه‌سته‌یی‌یه.
چه‌له‌نگه كوردستانییه‌كان زیاتر له هه‌مووان ئه‌شكه‌نجه‌و ترسی چاڵه‌ره‌شه‌كانی رێژیمی ئیسلامی‌یان چێشتووه، كچان‌و كوڕانێكی زۆر لێوه بوون‌و بێ‌تاوانانێكی زۆریش به گوناهی نه‌كراو، دانیان نا، هه‌ڵبه‌ت فره‌كه‌سیش توانای به‌رخۆدانیان هه‌بوو و داره‌كانی سێداره‌یان راموسی. له هاوینی 84دا ده‌یان كه‌س له چه‌له‌نگه كوردستانییه‌كان به‌ندیخانه‌كانی جه‌نایه‌تییان ئه‌زموون كرد، بۆ وێنه ئه‌شكه‌نجه‌گه‌لی رۆحی له‌سه‌ر دوكتۆر رۆئیا تلووعی، وه‌كوو: ده‌ستدرێژی‌و هه‌ڕه‌شه‌و ...، كه به زۆره‌ملێ زۆر تۆمه‌تی ناڕاستیان له‌سه‌ر ساغ كردوه‌و، دیمانه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنیشیان له‌گه‌ڵی رێكخست، ئیجلالی قه‌وامی رۆژنامه‌وانی ئازا، به هۆی ئاماده‌نه‌بوون بۆ وتووێژی ته‌له‌ڤیزیۆنی پاش چه‌ندین مانگ هه‌ڵكردن له ژووری تاكه‌كه‌سی، ره‌وانه‌ی چاڵه‌ڕه‌شه‌كانی رێژیم كرا، كاوه جه‌وانمه‌رد، ئاكۆكورد نه‌سه‌ب، یاسر گوڵی، رووناك سه‌فازاده، نیشتمان ئه‌حمه‌دی، هانا عه‌بدی، حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، سه‌باح ناسری‌و هیدایه‌ت غه‌زاڵی ـ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی بلاڤۆكی خوێندكاری "رۆژامه"و ... له ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كانی رێژیمدان. عه‌دنان حه‌سه‌نپوور رۆژنامه‌وانی حوكمی ئێعدام دراو‌و هیوا بوتیمار چالاكی ژینگه، له ژێرگوشاری ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی‌و جه‌سته‌یی‌و مانه‌وه‌ی درێژماوه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا دانیان به شتگه‌لێك ناوه كه به ته‌وای بێ‌بنه‌ماو ناڕاسته، به‌ڵام ترس و پاڵه‌په‌ستۆی تاكه‌كه‌سی به‌ناچاری مرۆڤ به‌ره‌و له‌ئامێزگرتنی مه‌رگ راده‌كێشێ، چونكه بێ‌ده‌نگیی هه‌میشه‌یی، ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی هه‌ڵاتن له‌و مه‌رگ‌و سوكایه‌تییه به‌رده‌وامه‌یه. له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه نزیك به پێنج مانگه كه محه‌ممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند، به‌رپرسی رێكخراوی به‌رگری له‌مافی مرۆڤی كوردستان له به‌ندی تاكه‌كه‌سیی زیندانی ئێوینی تاران‌دا، له هه‌لومه‌رجێكی دژه‌مرۆڤانه‌دا راگیراوه به جۆرێ كه تا ئێستاش نه‌یتوانیوه چاوی به پارێزه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێ، به چاوی به‌ستراو‌و ده‌ست‌وپێی كه‌له‌بچه‌كراو، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ناوبراو له نه‌خۆشییه‌كانی ته‌وژمی خوێن، نه‌خۆشی پێستی، چڵككردنی رووده‌و ئازاری گورچیله‌كانی ره‌نج ده‌كێشێ‌و ده‌بوا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بایه. له ده‌ره‌وه‌ی زیندانیش مووچه‌كه‌یان كه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی بژێوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه، بڕیویانه‌و بۆ گوشارخستنه‌سه‌ری زیاتریشی كچه‌كه‌ی "تونیا كه‌بودوه‌ند" به‌رده‌وام له‌ژێر لێپرسینه‌وه‌و دادگایی دایه. به‌هۆی نه‌خۆشیی گورچیله‌وه ده‌بێ به‌رده‌وام سه‌ردانی ده‌ستشوویی بكا، به‌ڵام ده‌بێ هه‌رجار بۆ چوونه ده‌ستشوویی داخوازیی به نووسراوه پێشكه‌ش بكا. رێژیم به هه‌موو جۆره گوشار‌و ئه‌تك كردنێك‌و بێ‌رێزییه‌ك ئه‌ویان كردۆته گاڵته‌جاڕ‌و سووكایه‌تیی پێده‌كه‌ن، به‌ڵكوو بتوانن زانیارییه داواكراوه‌كانیان لێوه‌رگرن‌و ... هه‌روه‌ها زیاتر له 14 مانگه، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، مامۆستای بوێری كامیارانی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جۆراوجۆری جه‌سته‌یی و رۆحی له به‌ندیخانه تاكه‌كه‌سییه‌كانی ئێوینی تاران‌و سنه‌دایه، هاوكاتیش بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لامارو ئازاری رێژیم ...
به‌ندی تاكه‌كه‌سی گرینگ‌ترین چه‌كی رێژیمه دیكتاتۆه‌ركانه بۆ كۆیله‌كردن‌و ژێرده‌سته‌كردنی ئینسان‌و ئازادی. ئه‌و جۆره‌ی كه ناوه‌ندی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ رایگه‌یاندوه:" به‌ندی تاكه‌كه‌سی چه‌كێكی تۆقێنه‌ر‌و پڕمه‌ترسییه له ده‌ستی ده‌وڵه‌ته دژبه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندی تاكه‌كه‌سی هه‌میشه ئامێزی بۆ چالاكانی مافی مرۆڤ ئاوه‌ڵایه، ئامێزێك كه ئابڕو و هێژایی مرۆڤ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و ...، مرۆڤ له تاریكی‌و ته‌نیایی به‌ندی تاكه‌كه‌سیدا ره‌وشتی مرۆڤانه‌ی له‌ده‌ست دهدهاو ده‌بێته ئامرازێك له‌ده‌ستی لێكۆڵه‌ردا. له‌م سۆنگه‌وه‌یه كه رێژیمه دابڕاوه‌كان له خه‌ڵك له‌گه‌ڵ به‌نده تاكه‌كه‌سییه‌كاندا پێوه‌ندییه‌كی چڕ‌وپڕیان هه‌یه، ته‌واوی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه ده‌رخه‌ری پاشگه‌زبوونه‌وه‌و په‌ژیوانیی پاش به‌ندی تاكه‌كه‌سین خۆیان ده‌ره‌نجامی به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سین."
به سه‌رنجدان به ژماره‌ی زۆری پێشلكردنی مافی مرۆڤ له كوردستان‌و ئێران، ئۆپۆزیسۆن ده‌بێ به زه‌قكردنه‌وه‌ی زۆرتری ئه‌م خاڵانه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی به‌رینی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ندییه‌كان به ته‌نیا نه‌هێڵێ‌و به‌ستێنی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤدۆستانه، دژ به رێژیمی ئاپارتایدی ئاخوندی بڕه‌خسێنێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر