رێژیمی ئیسلامی،
په‌ره‌ئه‌ستاندنی فه‌رهه‌نگی یان هه‌وڵدان بۆ ژینۆسایدی سپی
"ناوه‌ندی ئیسلامیی رۆژئاوای وڵات" كه به‌رپرسه‌كه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تیی رێبه‌ره‌و له ژێر رێنوێنییه‌كانی تایبه‌تی ئه‌ودا چالاكی ده‌كات، له 30ی ساڵی رابردوودا هاوڕێ له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌و ئیتلاعات، یه‌كێك له سێ كوچكه‌ی جینایه‌ت‌و خیانه‌ت له كوردستاندا بووه
1ی جۆزه‌ردان (21ی مانگی مه‌ی)، رۆژی جیهانیی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگییه. رێكخراوی زانستی، كولتووری‌و فێركاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (یوونسكۆ)، پاش پێكهێنانی كۆنفڕانسی جیهانی فه‌رهه‌نگ‌و په‌ره‌ئه‌ستاندن له مێكزیكۆسیتی له ساڵی 1982دا، ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌می (1988 تا 1997) وه‌كوو "ده‌یه‌ی جیهانی په‌ره‌ئه‌ستاندنی فه‌رهه‌نگی"و رۆژی 21ی مانگی مه‌ی، وه‌كوو رۆژی جیهانیی په‌ره‌ئه‌ستاندنی فه‌رهه‌نگی راگه‌یاند. به پێی پێناسه‌كردنی ئه‌و كۆنفڕانسه، فه‌رهه‌نگ بریتیه له "كۆمه‌ڵێكی ته‌واو له تایبه‌ته‌مه‌ندییه جیاكه‌ره‌وه‌كانی رۆحی، ماددی، فیكری‌و سۆزداری، كه كۆمه‌ڵگایه‌ك یان گرووپێكی جڤاكی به‌دیار ده‌خات. نه‌ته‌نیا هونه‌ره‌كان، به‌ڵكوو شێوازه‌كانی ژیان، مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ، سیستمه‌كانی به‌هاو داب‌ونه‌ریت‌و بڕواكانیش له خۆ ده‌گرێت". ئێمه‌ی كورد له حاڵێكدا ئه‌م رۆژه جیهانییه تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین كه له سێ پارچه‌ی داگیركراوی كوردستاندا به تایبه‌تی رۆژهه‌ڵات، هه‌ڕه‌شه‌و سنوورداركردنی ئازادییه‌كانی تاك‌و كۆمه‌ڵ له لایه‌ك‌و، په‌ره‌سه‌ندنی توند‌وتیژی‌و سازكردنی ئاڵۆزی‌و بشێوی له كۆمه‌ڵگادا له لایه‌كی دیكه‌وه، په‌ره‌ئه‌ستاندنی فه‌رهه‌نگی كوردی‌یان به ته‌واوی دواخستووه‌و، زه‌برێكی كاریگه‌ریشیان له بنه‌ماكانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی، كه هه‌ر هه‌مان فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌و، شوناسێكی جیاوازتر له "ئه‌ویتر"ت بۆ دیاری ده‌كات، وه‌شاندووه. چونكه بێ په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی، بزووتن‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له درێژخایه‌ندا، ده‌سته‌به‌ر نابێت‌و لێكترازانی یه‌كانگیری نه‌ته‌وه‌یی لـێ‌ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ته‌نیا فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شه كه گرێدراوی‌و تۆكمه‌یی نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌كات. هه‌روه‌ك "ریمۆند شاسڵه" ده‌ڵێت: "جه‌ختكردن له‌سه‌ر شوناسی فه‌رهه‌نگی (نه‌ته‌وه‌یی)، مه‌رجی پێویستی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌ربه‌خۆیی‌و پشكووتنی توانایی تاكه‌كان‌و په‌ره‌ئه‌ستاندنی هارمۆنیكی كۆمه‌ڵگایه. كردارێكه رزگاریده‌ر، چه‌كێكه بۆ خه‌بات له پێناوی سه‌ربه‌ستیی راسته‌قینه‌دا".
هه‌روه‌ك فه‌رهه‌نگ توخمی پێویستی جڤاك له قه‌ڵه‌م ده‌درێت‌و له پێوه‌ندییه‌كی هه‌مه‌كی له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێداندا، هێزی نێوخۆی كۆمه‌ڵگا به ژمار دێت، پێویستیی به بڕێك هۆكار‌و ره‌خساندنی به‌ستێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كه بریتین له: Aـ په‌ره‌سه‌ندنی خوێنده‌واری‌و دابینكردنی راهێنانی گشتی، Bـ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆحی زانستی له كۆمه‌ڵگادا، Cـ لێكۆڵێنه‌وه‌و توێژینه‌وه، Dـ په‌ره‌سه‌ندنی سیستمه‌كانی زانیاری‌و پێوه‌ندی، Eـ گۆڕانكاری له به‌هاكان، Fـ بردنه‌سه‌ری به‌شداریكردن. به‌ڵام مێژووی ده‌وڵه‌ته‌كانی باڵاده‌ست به‌سه‌ر كوردستان‌و یاسا بنه‌ڕه‌تی‌و سیاسه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان، نه‌ك به شێوازێكی نهێنی و پۆشراو، به‌ڵكوو به ئاشكرایی، په‌ره‌ئه‌ستاندنی فه‌رهه‌نگیی خۆیانیان به ئاسمیلاسیۆن‌و سڕینه‌وه‌ی كولتووره جیاوازه‌كانی چوارچێوه‌ی وڵاته ده‌ستكرده‌كانیان به‌ستۆته‌وه‌و، به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌واوی كه‌ره‌سته‌و ئامرازه نوێیه‌كان هه‌وڵی به به‌هاكردنی نابه‌هاكان‌و سه‌پاندنی فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ده‌ن. سیاسه‌تی هاوچه‌شن كردنی فه‌رهه‌نگ‌و شوناسی دانیشتووانی ئێران له ژێر دروشمی "وڵاتی په‌تی، زمانی په‌تی، نه‌ته‌وه‌ی په‌تی" له سه‌رده‌می پاشایه‌تی ره‌زاخانی په‌هله‌ویدا، بووه به به‌شێكی گرینگ له پرۆژه‌ی سازكردنی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی، ئه‌و رێژیمه. سیاسه‌تێك كه له یه‌كه‌م هه‌نگاودا، سووكایه‌تی پێكردن به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و قه‌ده‌غه‌كردنی زمان‌و هه‌ڵاواردنی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و ئابووریی لێكه‌وته‌وه‌و، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی به شێوه‌یه‌كی یاسایی‌و گشتگیر پراكتیزه كرا. له‌م نێوه‌شدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له 60%ی حه‌شیمه‌تی ئێران، نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانن، گرینگ‌ترین بیاڤێك كه له‌وێدا ئاسمیله‌كردن‌و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی به ته‌واوی به‌دیار كه‌وت، بیاڤی فه‌رهه‌نگی بوو. پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌و به‌تاڵانچوونی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لان‌و پاوانكردنی له لایه‌ن رێژیمی مه‌لاكانه‌وه، نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، تووشی گوشار‌و مه‌ترسیی زیاتر هاتن. رێژیم له لایه‌ك پشتیوان‌و په‌ره‌ده‌ری زمانی فارسی‌و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، وه‌كوو كولتووری هاوبه‌شی ئێرانیان بوو، له لایه‌كی دیكه‌وه خاوه‌ن ئیدئۆلۆژییه‌ك بوو، كه جیاواز له‌و كولتووره‌ی بوو، كه بانگه‌شه‌ی خاوه‌نداریی ده‌كرد، واتا له لایه‌ك بۆ سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌كان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێرانی ده‌هێنا ئاراوه‌و، له لایه‌كی دیكه‌وه، بانگه‌وازی ئۆممه‌ت به جێگه‌ی میلله‌ت‌و، جاڕی ئیمپراتووریی ئیسلامی‌و هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كولتووری شۆڕشی ده‌دا. له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌ره‌ئه‌ستاندنی فه‌رهه‌نگیی، راهێنانه‌و، مرۆڤه‌كان له ژێر رووناكایی راهێنان‌و بارهێنان دایه كه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت‌و له بواری ده‌روونی، كه‌سێتی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، پته‌و‌و قایم ده‌بن‌و توانایه‌كی به‌ربڵاو بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به بایه‌خه فه‌رهه‌نگییه‌كان په‌یدا ده‌كه‌ن‌و، ئه‌م توانا هزری‌و خوڵقێنه‌ره‌یه كه په‌ره‌ئه‌ستاندن به‌دی دێنێت، له به‌ر ئه‌مه دوو ئه‌سڵی "زانست باوه‌ڕی"و "مرۆڤ ته‌وه‌ری" له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی په‌ره‌ئه‌ستاندنن. كه هه‌ردووی ئه‌م بنه‌مایانه له‌گه‌ڵ بنه‌مای فكری‌و شێوه روانین‌و بیرۆكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی، ناته‌با‌و دژوازن. له حاڵێكدا كه ده‌بێت بۆ خێراتركردنی ره‌وتی په‌ره‌ئه‌ستاندنی فه‌رهه‌نگی، سه‌رنجدان به فه‌رهه‌نگ له سیستمی په‌روه‌رده‌و راهێنان‌و له ساڵه‌كانی پێش سه‌ره‌تاییدا (زاڕۆكستان)و ساڵه‌كانی یه‌كه‌می خوێندنه‌وه، بایه‌خی پێ‌بدرێت، به‌ڵام به ئیدئۆلۆژیك بوونی سیستم‌و وانه‌كانی په‌روه‌رده‌و به په‌راوێزكه‌وتنی ئۆمانیته‌و یاسا‌و ماف، نه‌ته‌نیا توانای گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگیی نیه، به‌ڵكوو گه‌وره‌ترین مه‌ترسیشه بۆ سه‌ر فه‌رهه‌نگی گه‌لانی ئێران‌و ته‌نانه‌ت فارسه ئێرانییه‌كانیش‌و، سیستمی فه‌رهه‌نگی رێژیم، شێوازێكی ئاشكرای به لاڕێدابردنی فه‌رهه‌نگییه. هه‌روه‌ها گرینگ‌ترین وه‌زاره‌تی رێژیم كه ئه‌ركی پاراستن‌و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی وڵاتی له ئه‌ستۆیه، "وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی ئیسلامی"یه، ناوی ئه‌م وه‌زاره‌ته، خۆی له خۆیدا ده‌رخه‌ره‌ی هه‌موو راستییه‌كانه، ئه‌ویش بردن‌و راكێشانی فه‌رهه‌نگی ئێرانی‌و نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران به‌ره‌و ئاقارێكی جیاوازتره، واته ئیرشادی ئه‌وانه به‌ره‌و كولتوورێكی ئیسلامی كه ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی مه‌زهه‌بێكی تایبه‌تیدا، راڤه ده‌كرێت. جیا له‌مه‌ش وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا، به جێگه‌ی په‌ره‌دان به گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی، زۆرتر رۆڵی سانسۆری فه‌رهه‌نگیی گێڕاوه. كه ئاكامه‌كانی هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان، پاكتاوكردن‌و په‌راوێزخستنی بیرمه‌ندان‌و تیۆرسییه‌نه بلیمه‌ته‌كان‌و دواكه‌وتوویی هه‌مه‌لایه‌نه بووه.
كورده‌كان یه‌كێك له نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران بوون كه زۆرترین هه‌وڵی ئاسیمیلاسیۆنی كولتوورییان له‌سه‌ر بووه، رێژیم له‌سه‌ره‌تای ساڵانی ده‌یه‌ی 60، جیا له ته‌نگ هه‌ڵچنین به زمان‌و فه‌رهه‌نگی كوردی‌و به‌ربه‌ستی جۆراوجۆر سازكردن‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، هه‌وڵی‌دا كه ئه‌گه‌ر ئه‌و زمان‌و فه‌رهه‌نگه گیانێكیشی تێدا مابێت، بیخاته خزمه‌تی ئیدئۆلۆژی دوگمی خۆیه‌وه، بۆیه له یه‌كێك له ناوه‌نده ئیستراتێژیكییه‌كانی خۆیه‌وه بۆ رووبه‌ڕووی بوونه‌وه‌ی كولتووری گه‌لان، واته "سازمان تبلیغات اسلامی"، ده‌ستی دایه بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی كوردی به نێوه‌رۆكی ئایینی‌و چه‌واشه‌كراو، هه‌وره‌ها بڵاوكردنه‌وی گۆڤاری "ئامانج"، "اصحاب انقلاب"و "ته‌پیان"، خه‌ریك بوو جگه له دووڕوویی كردن‌و سیاسه‌ت كردن به زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی، كولتووری سه‌ده نێونجی‌و توندوتیژیی بڵاوده‌كرده‌وه، كه ده‌توانین پێكهاتنی تاقمه به‌كرێگراوه‌كانیش له ژێر ناوی " پێشمه‌رگه موسڵمان" له‌م راستایه‌دا هه‌ڵسه‌نگێنین. هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند ساڵه‌دا (سازمان تبلیغات اسلامی)، ماڵپه‌ڕێكی ئێنترنێتی كوردیی به‌سه‌رمایه‌ی ده‌ستپێكی 15 میلیۆن تمه‌نی به‌رێخستووه. له سیاسه‌ته دژه كولتوورییه‌كانی دیكه‌ی رێژیم له كوردستان، دامه‌زرانی "ناوه‌ندی گه‌وره‌ی ئیسلامیی رۆژئاوای وڵات" (مركز بزرگ اسلامی غرب كشور) له ساڵانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 60دا بوو، ئه‌م ناوه‌ندانه له دۆخێك‌دا كرانه‌وه، كه رێژیم جیا له داخستنی زانكۆكان به بیانووی به ناو شۆڕشی فه‌رهه‌نگییه‌وه، هه‌زاران كه‌س له مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی كوردستانی به تۆمه‌تی بێ‌بڕوایی به متافیزك له سه‌ر كاره‌كانیان وه‌لا نابوو. "ناوه‌ندی ئیسلامی رۆژئاوای وڵات" كه به‌رپرسه‌كه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی رێبه‌ره‌و له ژێر رێنوێنییه‌كانی تایبه‌تی ئه‌ودا چالاكی ده‌كات، له 30ی ساڵی رابردوودا هاوڕێ له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌و ئیتلاعات، یه‌كێك له سێ كوچكه‌ی جینایه‌ت‌و خیانه‌ت له كوردستاندا بووه. ئه‌م ناوه‌نده كه به پێی ده‌ربڕینی به‌رپرسانی، له ساڵانی هه‌وه‌ڵی شه‌سته‌كاندا، نزیكه‌ی 60 میلیۆن تمه‌ن بودجه‌ی ده‌ستپێكی چالاكیی بووه، خاوه‌ن بوودجه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌ربڵاو‌و ده‌سه‌ڵاتێكی له راده‌به‌رده‌ره‌و، به‌رپرسی 30 ساڵه‌ی ئه‌و ناوه‌نده، "ئاخوند موسه‌وی"، هه‌میشه به شێوه‌ی ئاشكرا هانی سه‌ركوتی هه‌مه‌لایه‌نه‌و داخستن‌و كوێركردنه‌وه‌ی هه‌موو درزێكی داوه. به‌رده‌وام به بانگه‌وازه‌وه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی گرتووه كه رێژیم له كوردستاندا، نه‌رم‌و نیانه‌و پێویسته گورج‌و گۆڵتر هه‌ڵوێست بگرێ. ئه‌م ناوه‌نده بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ‌و باشاری فه‌رهه‌نگی كوردی، له ساڵی 86دا، بێجگه له كردنه‌وه‌ی "ده‌بیرستانی مه‌عارف" له شاری سنه، له مانگی ره‌شه‌مه‌ی 86یشدا، "حه‌وزه‌ی علمییه‌ی خواهران خدیجه"ی له سنه‌دا دامه‌زراندووه، كه هه‌نووكه نزیك به 500 خانمی خستۆته ژێر په‌روه‌رده‌ی خۆیه‌وه. ئه‌م كرده‌وانه‌ی رێژیم له حاڵێكدایه كه زانكۆكان، قوتابخانه‌كان‌و ناوه‌نده كولتوورییه‌كانی كوردستان له كه‌مترین كه‌ره‌سته‌و ئامرازه‌كانی پێویستی خوێندن بێبه‌شن‌و ته‌نانه‌ت له خوێندنگاكانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی‌و دواناوه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، تاقیگه‌یه‌ك به لانیكه‌م به‌شێك له پێداویستییه‌كانی ستاندارده‌وه، بوونی نیه. له لایه‌كی دیكه‌وه "رێكخراوی ده‌نگ‌و ره‌نگی وڵات" كه له یاسادا وه‌كوو "راگه‌یه‌نێكی نه‌ته‌وه‌یی" ناونراوه، به ماڵیاتی خه‌ڵكی به‌ڕێوه ده‌چێت‌و تاك به تاكی خه‌ڵك مانگانه مافی ئابوونمانی ده‌ده‌ن، بۆته گه‌وره‌ترین مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه له سه‌ر كولتووری كورد به گشتی، رێژیم به دامه‌زراندنی كاناڵه‌كانی: "كورد"، زاگرۆس"، مه‌هاباد"و... له چوارچێوه‌ی پارێزگاكان، هه‌وڵی له خشته بردنی فه‌رهه‌نگ‌و شێواندنی زمانی یه‌كگرتووی كوردی ده‌دا‌و به پێشاندانی رواڵه‌تێكی ناشیرین، ئاڵۆز‌و هه‌ژار‌و لاواز له فه‌رهه‌نگ‌و زمانی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ناوزه‌دكردنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی كورد به ورده فه‌رهه‌نگی "قه‌ومی"و ناوچه‌یی، هه‌وڵی سووككردن‌و شێواندنی سیمای بنه‌ما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ده‌دات. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا له رێگه‌ی گرینگ‌ترین ناوه‌ندی په‌ره‌ئه‌ستاندنی فه‌رهه‌نگی "ده‌نگ‌و ره‌نگی وڵات" به‌رده‌وام كورده‌كان له ته‌شكی چه‌ته، رێگر، مرۆڤـ سه‌ربڕ‌و گرێدراوی دوژمنانی خه‌ڵك‌و خاكی ئێران نوێندراون‌و ته‌نانه‌ت سینه‌مای ئێرانیش پڕ له‌و نموونانه‌ن، بێجگه له‌مانه‌ش له‌و راگه‌یه‌نانه‌دا كورده‌كان وه‌كوو: "سه‌هیوونیست"(ئه‌لف. ئه‌حمه‌دی ـ به‌رنامه‌ی تا مێهر)، "گه‌مژه"(ئێمه كه كورد‌و تورك نین، یه‌كتری فام نه‌كه‌ین ـ له سه‌ر زاری نوێنه‌رێكی مه‌جلیس)و ... پیشان دراون. له لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سیاسه‌تی رێژیم گۆڕینی پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تی شاره‌كانی كوردستانه، بۆ نموونه له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا رێژیم به یارمه‌تی زۆری بانكی‌و پێدانی پله‌ی ئیداری حه‌شیمه‌تێكی به‌رچاوی ناكوردستانیی، هێناوه‌ته شاری سنه‌وه، یان حه‌شیمه‌تی شاری بیجاڕ له نێوه‌ڕاستی شه‌سته‌كاندا زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س بووه، به‌ڵام ئێستا دانیشتوانی ئه‌و شاره رێژه‌یان به 200 هه‌زار كه‌سیش ناگات، یان جیاكردنه‌وه‌ی گوندی سووره‌به‌رد، زێدی شێخ شه‌هابه‌دینی سووره‌به‌ردی‌و لكاندنی به پارێزگای زه‌نجانه‌وه، تاكوو ناسنامه‌ی كوردی شێخ شه‌هابه‌دین بگۆڕدرێت، یان له شاری نه‌غه‌ده له یه‌ك ده‌یه‌ی رابردوودا به هه‌زاران كورد به هۆی فشاری ده‌وڵه‌ته‌وه به ناچار كۆچیان كردووه، جیا له‌وه‌ی كه زۆرجار مۆڵه‌تی یاسایی خانووسازی به كورده‌كان نادرێت، ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش مزگه‌وتێكی تازه بنیاتنراوی كورده‌كانیان به بیانووی ئه‌وه‌ی كه حیزبی دێموكرات ره‌خنه‌ی تێده‌كات، له بنه‌ڕه‌ته‌وه رووخاندیان، یان پشتیوانی رێژیم له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی‌تر بۆ كڕینی زه‌وی‌و زاری كورده‌كان بۆ نموونه: كڕینی زه‌وییه كشت‌و كاڵییه‌كانی ده‌شتی قوروه له لایه‌ن به‌هارییه‌كانی هه‌مه‌دانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه له شاره‌كانی شنۆ، ورمێ، سایین قه‌ڵا‌و... جیا له‌وه‌ی كه رێژیم به‌رده‌وام به گۆڕینی ناوی كوردیی گوند‌و شوێنه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان زه‌بر له فه‌رهه‌نگی كوردی ده‌دات، له به‌رانبه‌ر ناونانی منداڵان به كوردی له‌مپه‌ر ساز ده‌كا، له شاره‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا له قوتابخانه‌كاندا به كوردی قسه كردن قه‌ده‌غه‌یه، ده‌ستێوه‌ردانی شاییه‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن‌و هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی نێرینه‌و مێینه له یه‌كتر ده‌ده‌ن، قه‌ده‌غه‌كردنی رێوڕه‌سمه خوێندكارییه‌كان به زمانی كوردی‌و داخستنی ته‌نیا ناوه‌ندی فێركاریی زمانی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان "سۆما" له ساڵی رابردوودا، به‌رگرتن له ناونانی شه‌قام‌و كۆڵانه‌كان به كوردی، به‌رگرتن له دانانی په‌یكه‌ره‌ی كوردی له نێو گۆڕه‌پانی شاره‌كان بۆ نموونه: په‌یكه‌ره‌ی مامۆستا قانێع له مه‌ریوان‌و جووتیاری كورد له قووروه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆنگره‌گه‌لێك كه له مه‌ڕ كولتووری كوردی بوون، بۆ نموونه: كۆنگره‌ی مه‌وله‌وی له قوروه، زمان‌و ئه‌ده‌بی كه‌لهوڕی له كامیاران‌و گۆران له دێولاندا، سازكردنی كۆمه‌ڵه قوتابخانه‌گه‌لێك له ژێرناوی "ره‌ستگاران" كه قوتابییه به‌هره‌مه‌نده ئاست به‌رزه‌كان وه‌رده‌گرێت‌و به شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت له پێناو ئامانجه دیاریكراوه‌كانی خۆیان په‌روه‌رده‌یان ده‌كات، نه‌بوونی سینه‌ما‌و كتێبخانه‌ی گشتی سه‌رده‌میانه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند له زۆربه‌ی شاره‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی ئینتێرنێت له ناوچه كوردستانییه‌كان، به تاڵان بردنی به‌رده‌وامی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی كوردستان له لایه‌ن ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌كانی رێژیم‌و گرینگی نه‌دان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره دیرۆكییه‌كان، نه‌دانی مۆڵه‌ت به كامكاره‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی فێرگه‌ی زانستی مۆسیقا له كوردستاندا، دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌ی ئایینی‌و ئه‌تنیكی له‌و شارانه‌ی كوردستان كه ئه‌تنیكی دیكه‌شی لێ ده‌ژین، مۆڵه‌ت نه‌دان به داخوازی بڵاو بوونه‌وه‌ی كتێبی كوردی، رۆژنامه‌و گۆڤاری كوردی، پارازیت خستنه سه‌ر كاناڵه ئاسمانییه‌كان‌و فیلترینگی ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان‌و جێبه‌جێ نه‌بوونی ئه‌سڵی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌و خوێندنی دوو واحێد زمانی كوردی له زانكۆدا، داخستنی بڵاڤۆكه كوردییه‌كان، NGOكان‌و ئه‌نجومه‌نه فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بییه‌كان‌و مه‌رگی گوماناوی چالاكانی یارسانی باشووری رۆژهه‌ڵات وه‌كوو: سه‌یید خه‌لیل عالینژاد، عه‌بباس چه‌مچه‌ماڵی‌و...، مۆڵه‌ت نه‌دان به به‌ڕێوه‌چوونی فه‌رمی جێژنی نه‌ورۆز‌و رۆژی زمانی زگماكی‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی‌و جیهانییه‌كانی دیكه له كوردستاندا‌و... .
ئه‌م ئاماژانه ته‌نیا به‌شێك له پیلان‌و له‌مپه‌ر سازكردنه‌كانی رێژیم بۆ ئاسیمیلاسیۆن‌و ژینۆسایدی كولتوور‌و ناسنامه‌ی كوردییه، كه لایه‌نه جۆراوجۆره‌كان ده‌توانن به له‌قاودانی، جیا له ئاشكراكردنی رواڵه‌تی دزێوی داگیركاری له ئێران، وه‌كوو به‌ڵگه‌یه‌كی تاوان دژ به‌و رێژیمه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كه‌ڵكی لـێ‌وه‌رگرن. هه‌روه‌ك كۆڕی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له دیسامبری 1992دا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه بڵاوی كردۆته‌وه، له مادده‌ی یه‌كه‌میدا ده‌ڵێ: "هه‌ر وڵاتێك ده‌بێ له كه‌وشه‌نی خۆیدا، له بوونی كه‌مایه‌تییه‌كان‌و شوناسی ئه‌تنیكی یان ره‌گه‌زی‌و هه‌روه‌ها له شوناسی كولتووری، ئۆلی‌و زمانی ئه‌وانه پشتیوانی بكات‌و هه‌لومه‌رجێك پێكبێنێت كه گه‌ره‌نتیی پته‌و بوونی ئه‌م شوناسه بكات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر