شانتاژی دیكتاتۆر
له په‌نای په‌یكه‌ره‌ی ئازادی‌دا
له په‌نای په‌یكه‌ره‌ی ئازادی‌دا
رۆژی سێ‌شه‌ممه 22/2/88، خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی گه‌یشته شاری سنه،سه‌ردانێك كه ناكرێ وه‌كوو سه‌ردانه‌كانی دیكه‌ی ناوبراو بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران یان سه‌فه‌رێكی ئاسایی لێبڕوانرێ. ئه‌گه‌ر كوردستان له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه به هۆی هه‌ڵوێستی جۆراوجۆر دژ به سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیی و پاوانكردنی شۆڕش‌و یه‌ك له‌وان به‌شداری‌نه‌كردن له رێفراندۆمی یاسا بنچینه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو: "مه‌ته‌رێزی به‌رخودان‌و ئازادی ئێران" له قه‌ڵه‌م ده‌درا. هه‌نووكه‌ش له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی چواره‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م رێژیمه‌دا، به هۆی ئاستی به‌رزی وشیاری سیاسی‌و نه‌ته‌وایه‌تی، چالاكترین ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی له ئاستی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا، پێشه‌نگایه‌تی له بواری ناڕه‌زایه‌تی گشتی‌و به‌رخۆدانی مه‌ده‌نی، ژماره‌ی به‌رچاوی زیندانیانی سیاسی ـ مه‌ده‌نی ـ خوێندكاری‌و بوونی پوتانسییه‌لێكی به هێزی شۆڕشگێڕانه، هه‌روه‌ها سیستمی فدرالیزم له باشووری كوردستان‌و پێشكه‌وتنی به‌رچاوی دۆزی كورد له توركیه‌و داننان به بوون‌و جیاوازییه‌كانی، كۆمه‌ڵه ده‌ركه‌وت‌و فاكته‌رێكن كه قورسایییهكی تایبه‌تیان به رۆڵی كورد‌و كوردستان له ئێران‌دا به‌خشیوه‌و بۆته ئامیانی ئه‌وه‌ی كه هێشتاكه‌ش كوردستان وه‌كوو ده‌روازه‌ی ئازادی‌و گه‌وره‌ترین مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌رمانی كۆماری ئیسلامی له قه‌ڵه‌م بدرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رێژیم به هۆی له ده‌ستدانی ره‌وایی نه‌ریتی، كاریزمایی‌و یاسای ئایینزا ته‌وه‌ر، تووشی قه‌یرانی ره‌وایی سیاسی، قه‌یرانی به‌شداریكردنی سیاسی و قه‌یرانی باڵاده‌ستی سیاسی هاتووه‌و دۆخێكی هێناوه‌ته ئاراوه كه جه‌ختكردن له سه‌ر چه‌مكگه‌لێكی وه‌كوو: برایه‌تیی شۆڕشگێڕانه، برایه‌تیی ئیسلامی‌و به‌ستراوه بوون به ئومه‌تی تاقانه باندۆری پێشووی خۆی له ده‌ست داوه‌و، دڕدۆنگی‌و بی متمانه‌یی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌و وڵاتی ته‌نیوه‌ته‌وه. دۆخێك كه له ئاستی كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، زیاتر وه‌كوو هێماكانی "شورش سرد" (په‌ره‌سه‌ندنی گیروده‌بوون به مادده سڕكه‌ره‌كان، گه‌شه‌ی خه‌مۆكیی سه‌رتر له پله‌ی نۆرماڵ، خۆكۆژی و ...) یان به واتایه‌كی دیكه به‌شێك له كۆمه‌ڵگا خه‌رێكه به ده‌ستی خۆی، خۆی له نێو ده‌بات. به‌ڵام حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه له كوردستاندا كوانووی "شورش گرم" به‌تینه‌و ئیراده‌یه‌كی وه‌چۆكدا نه‌هاتوو له ئارادایه كه رێژیم نه‌یتوانیوه له ڕێگه‌ی سه‌فه‌ربه‌ركردنی سیاسیی كۆمه‌ڵانی ڕه‌شۆكیی خه‌ڵك یان تێكه‌ڵكردنی ئایین‌و حكوومه‌ت له یه‌كتر، كه‌لێنی قووڵ‌و به‌رینی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رته‌سك‌و كه‌مڕه‌نگ بكاته‌وه. شایه‌د رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵكی كوردستان له 30ی شانۆی هه‌ڵبژاردنی رێژیم‌و ته‌نانه‌ت چه‌شناوچه‌شنی‌و جۆرێ به‌ره‌نگارییه‌كانیش باشترین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه بێت. بۆیه سیاسه‌تی ناچاركردن‌و تۆقاندن، به ئیدئۆلۆژیكردن‌و دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌شگه‌لێك له جڤاكیش وه‌ڵامده‌ری ئه‌م بۆشایییه نه‌بووه.
ئه‌گه‌رچی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توتالیتێر، پۆپۆلیزم، رهمهكیگهراییو میلیتاریسمه‌و، ئه‌م سێ ره‌هه‌نده ره‌نگدانه‌وه‌و به‌رجه‌سته‌بوونی له سه‌ردانی خامنه‌یی بۆ كوردستاندا، پڕره‌نگتر له هه‌میشه بوو. دۆخ‌و فه‌زایه‌كی میلیتاریزه‌و ره‌شبگیری‌و كونتڕۆڵكراو كه ساڵانی ده‌یه‌ی60ی به ته‌واوی وێنا كرده‌و، واته ئه‌و كاته‌ی كه خامنه‌یی بۆ ئاخرین جار به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه هاتبووه كوردستان. چوونكه سیستمی سه‌ره‌ڕۆ‌و سوڵتانی ئه‌گه‌رچی دیارده‌یه‌كی سیاسییه به‌ڵام خاوه‌نی سیاسه‌تێكی دیاریكراو‌و ناسراو نیه‌و ئه‌مه‌ش به ته‌واوی له قسه‌كانی خامنه‌ییدا وه‌ده‌ركه‌وت. قسه‌گه‌لێك كه سێ ته‌وه‌ری سه‌ركیی شیعه‌ـ سوننی، هه‌ڵبژاردن‌و سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌یی له خۆ ده‌گرت‌و ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا به‌رچاو بوو، هه‌وڵی خامنه‌یی‌و سیستم بۆ زه‌قكردنه‌وه‌ی هه‌ستیاری ئایینزایی‌و داشكاندنی پرسی كورد له پرسی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه بۆ په‌رۆشییه مه‌زهه‌بییه‌كان، واته نكۆڵێكردنی ناراسته‌وخۆ له بوونی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و حاشالێكردنی بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه، خامنه‌یی كوردستانی وه‌كوو:"مه‌كۆی ئیمان، فه‌رهه‌نگ‌و هونه‌ر‌و فیداكارییه گه‌وره‌كان ناو برد. هه‌ولێك كه به دوای ئه‌وه‌یه چییه‌تی‌و نێواخنی سیاسی دۆزی كورد بسڕێته‌وه‌و له هێندێ ورده مافی كولتووریدا به‌رته‌سكی بكاته‌وه، له حاڵێكدا داخوازیی خه‌ڵكی كورد مافی دیاریكردنی چاره‌نووسه. بۆیه ده‌بینین سیاسیترین پارێزگای ئێران به "پارێزگای فه‌رهه‌نگی" ناو ده‌بات و له رێگه‌ی "ته‌قییه"و گوتار ده‌رمانییه‌وه وێڕای شێواندن‌و به لاڕێدابردنی بیروڕای گشتی، نێواخنی راسته‌قینه‌ی چه‌مكه‌كانی چه‌واشه ده‌كرد. به جۆرێ كه ته‌نیا هه‌نگاوی كرداریی له‌م ماوه‌دا، ئیزنی بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگی سوننه‌مه‌زهه‌ب له ناوه‌ندی ده‌نگ‌وره‌نگی سنه‌دا بوو. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه چه‌ند مانگ له‌مه‌وپێش كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ئایینی‌و فه‌رهه‌نگی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویان كرده‌وه كه "خه‌ڵكانی سوننه‌مه‌زهه‌ب له ئێران‌دا یه‌كێك له ئه‌سته‌مترین، تاڵترین‌و پڕتێچووترین ده‌ورانی ژیانی خۆیان له مێژووی هاوچه‌رخدا ئه‌زموون ده‌كه‌ن". خامنه‌یی به به‌رۆژه‌ڤكردنی كێشه‌ی مه‌زهه‌بی له كوردستاندا خۆیانی به هاوباوه‌ڕی ته‌ریقه‌ته‌كانی "نه‌قشبه‌ندی" و "قادری" نیشان ده‌دا، له حاڵێكدا پاش شۆرشی 57، رێڕه‌وانی هه‌ر دوو رێبازه‌كه كه‌وتنه به‌ر په‌لامارو رێبه‌ری هه‌ر دوو ته‌ریقه‌ت "شیخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی" و "شیخ هادی هاشمی" له دوور خراویدا كۆچی دواییان كرد.
خامنه‌یی له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "بوونی قه‌ومییه‌ته‌كان ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ وڵاتی ئێمه". له حاڵێكدا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له دانیشتنێكی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئیسلامی له تاران‌دا "پرسی قه‌ومییه‌ته‌كانی به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ ئوممه‌تی ئیسلامی ناوبرد". هه‌روه‌ها به پاوانكردن‌و كه‌ڵك ئاژوو له گوتاری ئۆپۆزیسیۆن وێڕای باسكردن له "سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌یی" جه‌ختی له سه‌ر خاوه‌ندارێتی "مێژوو، كولتوور، بوونێتی، داب‌ونه‌ریت‌و شانازییه‌كانی" ده‌كرد، پرسێك كه پرسی شوناس پارێزییه‌و گه‌لی كورد به هۆی خاوه‌ن لێده‌ركه‌وتنی رووبه‌رووی سه‌ركوت‌و ئاسیمیلاسیۆنی رێژیم بۆنه‌ته‌وه. هه‌ر له‌م راستایه‌دا به شێوه‌یه‌كی رووهه‌ڵماڵراوانه پارێزه‌رانی "سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌یی" كوردی به گرێدراوانی ئه‌مریكا‌و سه‌هیۆنیزم ناوزه‌د كرد. له به‌شێكی دیكه‌دا گوتی"روانگه‌ی ئێمه به‌رانبه‌ر به كوردستان، روانگه‌یه‌كی ته‌ژی له خۆشه‌ویستی، برایه‌تی، یه‌كیه‌تی‌و هاودڵی‌یه"و "دژبه‌رانی سه‌ربه‌رزیی ئێران ویستوویانه، ئه‌م پارێزگایه بكه‌نه پارێزگایه‌كی ئه‌منییه‌تی". هه‌ره‌وه‌ها غوڵام‌حسێن موحسێنی ئێژه‌ییش پاش دانیشتنی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت له سنه‌دا گوتی"كوردستان پرسی ئه‌منییه‌تیی نیه". به‌ڵام حه‌قیقه‌ت سه‌داسه‌د به پێچه‌وانه‌یه‌و هه‌موو ده‌ركه‌وت‌و به‌ڵگه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ڕوانگه‌ی ئه‌منییه‌تی به‌رانبه‌ر به كوردستان زاڵه‌و میلیتاریزه‌بوونی كوردستان باشترین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه‌یه. هه‌روه‌ها خامنه‌یی وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌كان له ئێران‌و فه‌رمانده پله به‌رزه‌كانی هاوڕێی "گه‌ڵاڵه‌ی خۆجێیكردنی ئه‌منییه‌تی كوردستانیان" هێناوه‌ته ئاراوه. میكانیزمێك كه به دوای به كوردستانكردنی شه‌ڕی نیِوان نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه. خامنه‌یی له هه‌نگاوێكی چه‌واشه‌كارانه‌دا، وێڕای رێزگرتن له "پێشمه‌رگانی كوردی موسڵمان" (به‌كرێگیراوانی كورد)، كوژرانی ئه‌وانه بۆ 5400 كه‌س له پارێزگای كوردستاندا گه‌ڕانده‌وه، له حاڵێكدا به پێی ئاماره‌كانی پێشتری رێژیم ژماره‌ی به‌كرێگیراوانی كوژراو له نێوان 1450 بۆ 1500 كه‌سه‌و پاشماوه‌ی ئه‌وانه له شه‌ڕی نێوان عێراق‌و ئێران‌دا كوژراون. به‌ڵام خامنه‌یی هه‌موویانی خسته ریزی سیستمی به‌كرێگیراوییه‌وه. هه‌روه‌ها خامنه‌یی بۆ لێكترازانی ریزه‌كانی گه‌لی كورد به زیندووكردنه‌وه‌ی دۆزی سه‌رۆك عه‌شیره‌و عه‌شیره‌گه‌رایی، هێندی كه‌س به ناو سه‌رۆك عه‌شیره‌ی هه‌ر سێ پارێزگای كوردستان، كرماشان‌و ئازه‌ربایه‌جانی رۆژئاوای له سنه‌دا كۆ كرده‌وه‌و داوایانی لێ‌كرد كه له خوجێیكردنی ته‌ناهیی كوردستاندا یارمه‌تیده‌ر‌و پێشه‌نگیان بن. پیلانێك كه ده‌یه‌وێت به گه‌مژه‌كردن‌و خه‌پاندنی كه‌سانێك له خه‌ڵكی كورد، ئه‌و هاوسۆزییه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌ی كه بیچمی گرتووه، لاواز‌و ته‌ریك بخاته‌وه.
خاڵێكی دیكه‌ی سه‌رنجڕاكێشی قسه‌كانی خامنه‌یی، ناچاربوون به دانپێدانان به بێكاری‌و نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری له كوردستاندا بوو. به‌ڵام زۆر رووهه‌ڵماڵراوانه هۆكاره‌كه‌یی گه‌ڕانده‌وه بۆ سیاسه‌تی رێژیمی پاشایه‌تی‌و هه‌روه‌ها بوونی دژبه‌رانی شۆرش له ساڵانی سه‌ره‌تای دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌و هه‌روه‌ها باسی له دروستكردنی 11 به‌نداو له كوردستاندا كرد. له حاڵێكدا زۆربه‌ی ئه‌و به‌نداوانه به نێوه‌چڵی ماونه‌ته‌وه‌و ته‌نیا یه‌ك ـ دوو ئاوبه‌ندێك كه ئاوی كوردستان بۆ پارێزگاكانی ناوكوردستانی ده‌بات كاری له سه‌ر كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه سیاسه‌تی ئابووریی رێژیم له سه‌ر بناغه‌ی دابه‌شكردنی هه‌ژاری، سواڵكردن ـ خێراتی كردن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ست به نیاز‌و گرێدراویی هه‌رچی زیاتر به ده‌وڵه‌ت داڕێژراوه، نه‌ك بایه‌خدان به ژێرخانه‌كان، ته‌رخانی بودجه‌و سه‌رمایه‌دانانی پێویست‌و گونجاو له گه‌ل پوتانسییه‌له جۆراوجۆره‌كان. هاوكاتیش به‌شدار نه‌بوونی كورد له ده‌سه‌ڵاتدا، له‌مپه‌ڕێكی سه‌ره‌كی دیكه بۆ بێبه‌شی كوردستان له سامانی وڵات‌و بێ‌به‌هره‌یی له بودجه‌كانی په‌ره‌ئه‌ستاندنی ئابوورییه.
ئه‌گه‌رچی خامنه‌یی‌و فاڵانژه‌كانی هه‌موو ئیمكاناتی خۆیانیان سه‌فه‌ربه‌ر كرد تا به‌ڵكوو له رێگه‌ی ته‌قیه‌كردن، گوتار ده‌رمانی‌و شانتاژی پۆپۆلیستییه‌وه، سیمایه‌كی جیاواز له كۆماری ئیسلامی بنوێنن. به‌ڵكوو له‌و رێگه‌وه به دنیای ده‌ره‌وه، خه‌ڵكی ئێران‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بسه‌ڵمێنن كه ئه‌وان له سیاسییترینو شۆڕشگێرترین هه‌رێمی ئێرانیشدا، ئۆتۆریته‌ی سه‌ره‌كین. ته‌نانه‌ت خامنه‌یی هه‌وڵی ده‌دا به زمان‌و گوتارێكی زۆر جیاوازتر له جاران له گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستاندا قسه بكات به‌ڵام هه‌میسانیش وشه كلیدییه‌كانی لێدوانه‌كانی‌و نێواخنه‌كه‌ی دووپاتبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی وشه‌گه‌لی "دوژمن" و "به‌كرێگیراو" بوو و هێمای ئاماده‌بوونی "چه‌فیه"كه‌ی گه‌ردنی. ته‌نانه‌ت له مه‌ریوانیشدا ناچار بوو چیه‌تیی راسته‌قینه‌ی خۆی به ده‌رنخات‌و له هه‌مبه‌ر خه‌ڵكی كاسبكاری سه‌رسنووردا گوتی: "به توندترین شێواز رووبه‌رووتان ده‌بینه‌وه". په‌یڤێك كه راستگۆیانه‌ترین ده‌ربڕینی خامنه‌یی له كوردستاندا بوو و ده‌رخه‌ری روانگه‌ی راسته‌قینه‌ی به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر