خوێندكارانی كورد،
"رێگه‌ی نوورانی"و "پێگه‌ی ئینسانی"
12بانه‌مه‌ڕ، 40مین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی كاك ئیسماعیل شه‌ریفزاده، خوێندكاری بواری ئه‌ندازیاری ئێلێكترۆنیك‌و یه‌كێك له رێبه‌ران‌و بیردۆزانی شۆڕشی 47 ـ 46 له كوردستاندایه، كه له كاتی چالاكیی حیزبی‌و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رێژیمی پاشایه‌تیدا، خۆی‌و هاوڕێیانی شه‌هید ده‌بن. یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وه‌كوو زه‌رووره‌تێكی مێژوویی‌و هه‌روه‌ها وه‌ڵامێكی پێویست به بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كوردستان، بۆ دیاریكردنی هێمای جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ له بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی ئێران، ساڵی پار، ئه‌و رۆژه‌ی وه‌كوو "رۆژی خوێندكاری كورد" راگه‌یاند. شایانی ئاماژه‌یه كه ساڵی 84، خوێندكارانی كورد، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كوردیان له تاران پێك هێنا، كه له‌وێدا داوای ده‌ستنیشانكردنی رۆژێكی تایبه‌ت وه‌كوو هێمای خوێندكاری كورد كرا، یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتیش، كه حیزبه‌كه‌ی دیاریكه‌ری "ئاڵای كوردستان" وه‌كوو گرینگ‌ترین سه‌مبۆلی نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت، سروودی نه‌ته‌وه‌یی، رۆژی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، رۆژی شه‌هیدانی كوردستان‌و ... بووه، وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كان‌و فاكته‌ره‌كانی دیاریكردنی رۆژێكی تایبه‌ت وه‌كوو هێما، به بیر‌وڕا گۆڕینه‌وه له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكارانی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه، 12ی بانه‌مه‌ڕی پێشنیار كرد، كه له‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی خوێندكارانی كورد رووبه‌ڕوو بوو.
ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و یاده‌دا، به شێوه‌یه‌كی خێرا ئاریشه‌و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م چالاكانی خوێندكاریی رۆژهه‌ڵات له نێو كوردستان‌و ئێران‌دا لێك ده‌ده‌ینه‌وه. دامه‌زرێنه‌ری حكوومه‌تی ئیسلامی، له یه‌كه‌م ئاخێوه‌ری خۆیدا له "به‌هه‌شتی زه‌هرا" گوتی: "... ئێوه‌ش به پێگه‌ی ئینسانی ده‌گه‌یه‌نین"و ئه‌مڕۆ پاش 30 ساڵ، وه‌چه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و (ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد)، پاش ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه ناڕاست‌و بێ‌بنه‌مایانه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه: "رێگای ئێمه رێگایه‌كی نوورانییه‌و ئێوه به‌ره‌و ئه‌و رێگا نوورانییه ده‌به‌ین". به‌رهه‌می "پێگه‌ی ئینسانی"و "رێگای نوورانی" ئه‌وان، ئه‌زموون كردنی رۆژانه‌ی مه‌رگ، به‌ندیخانه، ئه‌شكه‌نجه، شۆفاری، برسییه‌تی، بێ‌به‌شی له مافه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی مرۆڤ‌و ... بووه، كه خوێندكاران‌و زانكۆ وه‌كوو سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئاوه‌ز‌و ئاوه‌زمه‌ندی قوربانیی به‌رده‌وامی ئیدئۆلۆژیی دوگمی ئه‌وان بوون‌و به شۆڕشی به‌ناو فه‌رهه‌نگیی 59، ده‌ستی پێ‌كردوه‌و تا هه‌نووكه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ك "تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كی هه‌موو سیستمێكی تۆتالیتێر ئه‌وه‌یه كه نه ته‌نیا ره‌فتار، به‌ڵكوو ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤیش كۆنترۆڵ ده‌كات"، له ساڵی خوێندنی (85 ـ 86) به تاوانی راده‌ربڕین‌و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز له چوارچێوه‌ی سیستم‌و سه‌ربه‌خۆیی له ئه‌ندێشه‌دا، زیاتر له 1925 بڕیار له لایه‌ن كومیته‌كانی ئینزیباتی كه دادگای نێوخۆی زانكۆكان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌رێن، به‌رانبه‌ر به خوێندكاران ده‌ركراوه، لانیكه‌م 128 خوێندكاری سه‌ر به ئایینی به‌هایی له زانكۆ ده‌ركراون، زیاتر له 249 كه‌س قۆڵبه‌ست كراون، زیاتر له 95 خوێندكار راپێچی به‌ندیخانه كراون‌و هێندێكیان هێشتاكه‌ش له ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی به‌ندی 209ی ئیتلاعات‌و 325ی سپا‌و 8ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی زیندانی ئێویندا ماونه‌ته‌وه، 340 چالاكی خوێندكاری له‌گه‌ڵ بێ‌به‌شی له خوێندن، قه‌ده‌غه‌بوونی رۆیشتنه زانكۆ‌و دادگایی رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه، ده‌ركردنی زیاتر له 40 كه‌س له مامۆستایان‌و داخستنی زیاتر له 90 بڵاڤۆكی خوێندكاری‌و بێبه‌شیی سه‌دان خوێندكار له خه‌وتنگه‌و پێداویستییه‌كانی خه‌وتنگه‌و ده‌یان خوێندكاریش تووشی زه‌بر‌و زه‌نگ‌و توند‌وتیژیی رێژیم هاتوون. هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی‌كردنه سه‌ر كچێكی خوێندكاری زانكۆی رازیی كرماشان له لایه‌ن جێگری حه‌راسه‌تی زانكۆ‌و ده‌ستدرێژی‌كردنه سه‌ر كچێكی خوێندكاری زانكۆی ئازادی ئاشتیان له لایه‌ن لێپرسینه‌ره‌كه‌یه‌وه، چالاك كردنی دامه‌زراوه‌ی رێبه‌ری‌و به‌سیجی خوێندكاری، دانانی دووربینگه‌لی مه‌دار به‌سراو له په‌ڕانپه‌ڕی زانكۆكان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی پیشه‌یی خوێندكاری، ئه‌ستێره‌داركردنی خوێندكاران، پراكتیزه‌كردنی پاڵاوتنی عه‌قیده‌تی‌و سیاسی به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و خودی یاساكانی رێژیمیش، وه‌رنه‌گرتنی سه‌ركه‌وتووه پله باڵاكانی تاقیكردنه‌وه‌ی دوكتۆرا به‌هۆی كرده‌وه‌ی هه‌ڵاواردنی وه‌زاره‌تی زانست، هه‌ڵاواردنی به‌رچاو له وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی زانستی له زانكۆكان‌و نه‌دانی بوورسییه به خوێندكاران بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و ... به‌شێك له ژیانی رۆژانه‌و به‌سه‌رهاتی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ساڵی رابردوویه.
ساڵی 86 هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بانگهێشت كردن، قۆڵبه‌ستكردن، لێپرسینه‌وه‌و گوشار‌و هه‌ڕه‌شه، دانانی كه‌سانی سیخوڕ‌و سه‌ربازی به جێگه‌ی مامۆستایانی به‌ئه‌زموون‌و توانای زانكۆكان، شه‌پۆل‌و شاڵاوی سه‌ركوت‌و داپڵۆسینه‌كان، ره‌هه‌ندگه‌لێكی تازه‌تری به‌خۆیه‌وه بینی‌و هه‌نووكه له شێوه‌ی لابردنی فیزیكیی خوێندكاران كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ئه‌م ره‌وته كه له كۆتایی‌یه‌كانی ساڵی 85 به كوشتنی "ته‌وحید غه‌فارزاده"، خوێندكاری زانكۆی سه‌بزه‌وار له لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی به‌سیجی خوێندكاری له نێو زانكۆدا پێك هات، له ساڵی 86دا به كوشتنی "زه‌هرا به‌نی یه‌عقووب"، خوێندكاری پزیشكی له گرتووخانه‌ی هێزه‌كانی پاراستن له هه‌مه‌دان‌و كوشتنی "سوممه‌یه كاكاوه‌ند"، خوێندكاری مافی زانكۆی "مه‌یبۆدی یه‌زد" له لایه‌ن ئه‌ندامێكی هێزی پاراستن‌و ده‌ركردنی حوكمی سێداره بۆ "یه‌عقووب مێهرنه‌هاد" له زاهیدان، په‌ره‌ی سه‌ند‌و له ئه‌نجامدا به شه‌هیدكردنی دڕندانه‌ی "ئیبراهیم لوتفۆڵڵایی"، خوێندكاری ترمی حه‌وتی بواری ماف له زانكۆی په‌یام نووری سنه، له رێكه‌وتی 25/11/86دا گه‌یشته ترۆپكی جینایه‌ت، ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌ناو نوێنه‌رانی خودا، پێگه‌ی ئینسانی‌و رێگه‌ی نوورانی ناوی ده‌نێن. به ته‌واوی ئه‌م گوشارانه‌وه، خوێندكاران جگه له خه‌بات‌و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش (كورد، چه‌پ) وێڕای بیر‌وڕای جیاواز، به‌گشتی زیاتر له 210 كۆبوونه‌وه‌و مانگرتنی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان پێك هێنا، كه له سه‌ره‌تای ساڵی 77یشه‌وه به به‌رده‌وامبوونی سه‌رهه‌ڵدانی خوێندكاری له زانكۆی شیراز‌و سه‌هه‌ندی ته‌ورێز هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
ساڵی 86، ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له زانكۆدا گوتی: "شانازی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌مه‌یه كه كراوه‌ترین فه‌زای سیاسیی له مێژووی وڵات‌دا دروست كردوه"، هه‌روه‌ها موحسێنی ئێژه‌یی له رێكه‌وتی 26/8/2007دا گوتی: "هیچ خوێندكارێك به‌هۆی رێباز‌و پێوه‌ندیی فیكری‌و سیاسیی تایبه‌تی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر نیه‌و ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ین كه خوێندكاره‌كان ده‌بێ بیر‌وبۆچوونی خۆیان ده‌ربڕن، ئێمه په‌لاماری ئه‌و خوێندكارانه ناده‌ین كه ده‌یانه‌وێت بڕوا‌و روانگه‌كانی خۆیان بڵێنه‌وه". له حاڵێكدا ئامار‌و دێكۆمێنته‌كان پیشانده‌ری زۆر رووداوی دژه مرۆڤانه‌و تراژیكن، بۆ نموونه: رووتكردنه‌وه‌ی گیراوانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی‌كردنه سه‌ریان به شووشه‌ی ساردی‌و هێلكه‌ی كوڵاو‌و ... هتد. راستی ئه‌وه‌یه كه رێژیمی ئێران به پشت به‌ستن به "یاساكانی ئاسایشی" كه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو شرۆڤه كراون، هه‌موو چه‌شنه راده‌ربڕینێكی ئاشكرا‌و جیابیرانه سه‌ركوت ده‌كات، رێژیم به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و یاسایانه‌و تاوانباركردنی گیراوان به "دژایه‌تی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی"، بێ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی مه‌حكه‌مه‌په‌سند‌و لێژنه‌ی داوه‌ری‌و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر، به تاوانی سه‌رسووڕهێنه‌ر وه‌كوو "شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا" مه‌حكوومیان ده‌كات. رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: "یاساگه‌لی ناڕوونی ئاسایشی ئێران ئه‌و مۆڵه‌ته به حكوومه‌ت ده‌دات كه به بۆنه‌ی كۆبوونه‌وه، رێكخستن‌و چالاكیی سیاسیی ئاشتیخوازانه، بێ‌گوێدانه هیچ پرنسیپێك تاكه‌كان سه‌ركوت‌و سزا بدات". له حاڵێكدا پارامێترگه‌لێك وه‌كوو: ته‌مه‌ن، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، شوێن، ئاوه‌زمه‌ندی، توانایی بیركردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی دیارده‌كان، پرسی نه‌ته‌وایه‌تی‌و رادیكاڵ‌بوون، رۆحییه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌و تابۆشكێنانه‌و ... ئه‌ركه‌كانی خوێندكار‌و به‌تایبه‌ت خوێندكاری كورد زێده‌تر كردۆته‌وه، ئه‌وان ده‌بێ جیا له گرینگی‌دان به فێربوون‌و زانست، په‌ره به كرانه‌وه‌ی بیاڤی گشتی، هه‌وڵ بۆ گشتگیربوونی فه‌رهه‌نگی دێموكراسی، مافی مرۆڤ، یاساته‌وه‌ری، ره‌خنه‌و دیالۆگ‌و رێزدانان بۆ بیر‌وڕای جیاواز‌و وشیاریی نه‌ته‌وایه‌تی بده‌ن. هه‌روه‌ها شوناسی تایبه‌تی "كوردبوون"و هه‌وڵ بۆ پێناسه‌كردنی راسته‌قینه‌و سه‌ربه‌خۆیانه‌ی ئه‌و چه‌مكه، گرینگ‌ترین په‌رۆشی‌یه كه سیما‌و ته‌شكێكی تایبه‌ت‌و جیاوازتر به بزاڤی خوێندكاری كورد ده‌به‌خشێ. هه‌ڵبه‌ت چالاكانی نێوخۆی وڵاتیش له بانه‌مه‌ڕی 84دا، به دامه‌زراندنی "یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی خوێندكارانی كورد" به مه‌به‌ستی سازكردنی هاوئاهه‌نگی‌و تۆكمه‌كردنی هه‌رچی زیاتری پێوه‌ندی له نێوان ناوه‌ند‌و بڵاڤۆكه چالاكه‌كانی خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی ئێران‌دا پێك هات، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه زۆر هه‌نگاوی باش‌و جێ بایه‌خی له‌و بواره‌دا هه‌ڵگرتووه‌و به ئاماده‌بوونی چالاكانه‌ی خۆیان له ته‌واوی گۆڕه‌پانه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی، وه‌كوو سه‌رچاوه‌ی دینامیزی به‌رخۆدان‌و شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی شۆڤینیانه‌و تایبه‌تی داگیركه‌ری سه‌ره‌ڕۆ ده‌رهاتوون. ساڵی رابردوو، قۆناغێكی ئه‌سته‌م‌و پڕمه‌ترسی بۆ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كورد بوو، جیا له داخستنی دامه‌زراوه‌و بڵاڤۆكه‌كانیان، له پێناو شكاندنی سامی شه‌وه‌زه‌نگ‌و دڕدان به تاریكی‌و داگیرسانی مه‌شخه‌ڵێك له شه‌وانی ئه‌نگوسته‌چاوی نیشتماندا، به خوێنی سووری خۆیان‌و به‌رخۆدانی نێوی زیندان، رێژیمی سه‌ركوتیان شه‌رمه‌زار كرد‌و وێڕای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كان، لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕینی دیكه‌یان له خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و سه‌رده‌میانه هه‌ڵدایه‌وه، هه‌ڵبه‌ت بێگومان تێچوویه‌كی زۆریانیش له‌و پێناوه‌دا دا، شه‌هیدبوونی كاك "ئیبراهیم لوتفۆڵڵایی"، مانه‌وه‌ی "یاسرگوڵی"، "سه‌باح نه‌سیری"، "حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی"، "رووناك سه‌فازاده"، "هیدایه‌ت غه‌زاڵی"و ... له زینداندا، زیندانی‌بوونی "فاتمه گوفتاری" دایكی یاسر‌و لێدان‌و بێ‌ڕێزی به دایكی رووناك‌و گرتنی باوكی یاسر‌و بێ‌رێزی‌و هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌ی سه‌باح‌و ... هتد ته‌نیا گۆشه‌یه‌كی چكۆله له‌و جینایه‌تانه‌یه، هه‌روه‌ها لێره‌دا ناوی خوێندكارانی كوردی گیراو، قۆڵبه‌ستكراو، هه‌ڵپه‌سێراو‌و بێبه‌شكراو له خوێندن له ساڵی 86دا ده‌خه‌ینه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران، هه‌ڵبه‌ت بێگومان نه‌مانتوانیوه ناوی به‌شێكی‌تر له خوێندكارانی كوردی ماف پێشێلكراو به ده‌ست بخه‌ین:
1ـ ئیبراهیم لوتفۆڵڵایی (رۆژی شه‌هیدبوون 25/11/86 ـ خوێندكاری ترمی 7ی ماف له په‌یام نووری سنه)، 2ـ سه‌باح نه‌سیری (گه‌لاوێژی 86 گیراوه ـ خوێندكاری كارناسی باڵای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی تاران ـ به‌رپرسی گۆڤاری رۆژامه)، 3ـ یاسر گوڵی (ره‌زبه‌ری 86 گیراوه ـ زانكۆی ئازادی سنه ـ كارناسی باڵای ئه‌ستێره‌دار ـ سكرتێری پێشووی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی خوێندكارانی كورد)، 4ـ هیدایه‌ت غه‌زاڵی (گه‌لاوێژی 86 ـ ده‌روونناسی زانكۆی عه‌لامه ـ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژامه)، 5ـ حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی (گه‌ڵاڕێزانی 86 ـ زانكۆی ئازادی ئیلام)، 6ـ ئاسۆ ساڵح (جۆزه‌ردانی 86 ـ ئێلێكترۆنیكی زانكۆی كوردستان ـ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی حه‌وتوونامه‌ی "دیدگاه")، 7ـ سۆهراب كه‌ریمی (18 سه‌رماوه‌زی 86 ـ كارناسی باڵای زانستی سیاسی له زانكۆی ئازادی تاران)، 8ـ فه‌رشاد دۆستی‌پوور (18ی سه‌رماوه‌زی 86 ـ خوێندكاری ئه‌ندازیاری میكانیكی زانكۆی هه‌مه‌دان)، 9ـ محه‌ممه‌د ساڵح عیومه‌ن (18/9/86 ـ خوێندكاری كارناسی سیاسیی زانكۆی تاران)، 10ـ عه‌لی شاكری (23/10/86 ـ زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌یام نووری سنه)، 11ـ په‌یمان نێعمه‌تی (18/2/86 ـ ترمی كۆتایی مۆدیرییه‌تی بازرگانیی زانكۆی ئازادی سنه ـ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری "هاوڕێ")، 12ـ عوبه‌ید زارعی (4/4/86 ـ خوێندكاری زانكۆی كوردستان)، 13ـ شێركۆ خالید (كامپیۆتێری زانكۆی ئازادی سنه)، 14ـ مه‌سعوود مه‌نسووری (ره‌زبه‌ری 86 ـ زانكۆی بارهێنانی مامۆستایانی ره‌جایی تاران)، 15ـ شه‌ماڵ رۆسته‌می (ره‌زبه‌ری 86 ـ زانكۆی بارهێنانی مامۆستایانی ره‌جایی تاران)، 16ـ فه‌رۆخ مورادی (27/1/86)، 17ـ هێمن ئه‌حمه‌دی (27/1/86)، 18ـ سوله‌یمان محه‌ممه‌دی (ده‌بیری شوورای پیشه‌یی زانكۆی عه‌لامه‌و وته‌بێژی به‌رگری له مافی خوێندنی زانكۆی عه‌لامه)، 19ـ ئه‌یوب ئه‌حمه‌دی (زانكۆی هه‌مه‌دان)، 20ـ عه‌لیڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان، 21ـ شۆڕش په‌رویزی (رێبه‌ندانی 86)، 22ـ خه‌بات یۆسفی، 23ـ پارسا كرمانجیان (20/9/86 ـ بیناسازیی زانكۆی ئازادی كرماشان)، 24ـ رووناك سه‌فارزاده (17/7/86 ـ گرافیكی زانكۆی ورمێ)، 25ـ سالار سه‌فایی (خوێندكاری عومران ـ مه‌رگی گوماناوی)، 26ـ سیروان فه‌ره‌همه‌ندی (كشت‌و كاڵی تاران ـ مه‌رگی گوماناوی)، 27ـ شه‌هاب یاری (12/11/86 ـ رازیی كرماشان)، 28ـ عه‌لیڕه‌زا حه‌یده‌ری (كرماشان)، 29ـ مه‌هدی ئه‌ڵڵایاری (20/8/86 ـ كارناسی باڵای ئه‌ندازیاری شیمی زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف)، 30ـ كه‌وسه‌ر عه‌تایی (9/11/86 ـ كشت‌و كاڵی ورمێ)، 31ـ دیمه‌ن ره‌حمه‌توڵڵایی (9/11/86 ـ كشت‌و كاڵی ورمێ)، 32ـ بێهرووز مه‌حموودی (9/11/86 ـ زانستی ورمێ)، 33ـ فه‌رزاد عه‌تایی (9/11/86 ـ زانستی ورمێ)، 34ـ كاوه ناسری (9/11/86 ـ زانكۆی ورمێ)، 35ـ عه‌لی ره‌مه‌زانی (9/11/86 ـ زانكۆی ورمێ)، 36ـ سه‌لام نه‌باتی (17/11/86 ـ ده‌روونناسی په‌یام نووری مه‌ریوان)، 37ـ جه‌مشید به‌هرامی (17/11/86 ـ هونه‌ری زانكۆی ته‌ورێز)، 38ـ جه‌واد عه‌لیزاده (18/9/86 ـ كارناسی باڵای مافی مرۆڤ)، 39ـ ئارام نوسره‌ت پوور (خاكه‌لێوه‌ی 86)، 40ـ هاوار ئه‌مینی (خاكه‌لێوه‌ی 86)، 41ـ ئیبراهیم ره‌سووڵ‌پوور (19/3/86 ـ رازیی كرماشان)، 42ـ ئه‌دیبه كه‌لانته‌ری (19/3/86 ـ رازیی كرماشان)، 43ـ شه‌راره مه‌ولوودی (19/3/86 ـ رازیی كرماشان)، 44ـ سیاوه‌ش محه‌ممه‌دی (19/3/86 ـ رازیی كرماشان)، 45ـ ئاره‌ش خاندڵ (گه‌لاوێژی 86 ـ زانكۆی لۆڕستان)، 46ـ كارۆ سدیقیانی (3/1/2008 ـ كارناسی باڵای ئه‌ندازیاری میكانیكیی زانكۆی عیلم‌و سه‌نعه‌تی تاران)، 47ـ بێهنام نوورمحه‌ممه‌دی (زانكۆی ورمێ)، 48ـ مه‌هنار محه‌ممه‌دزاده (زانكۆی ورمێ)، 49ـ هیوامه‌جیدزاده (زانكۆی تاران)، 50ـ كاوه ره‌زایی (زانكۆی هه‌مه‌دان)، 51ـ فاتمه جه‌واهێری (14/10/86 ـ پزیشكیی كرماشان)، 52ـ سروه عامری (6/11/86 ـ زانستی سیاسیی كرماشان)، 53ـ پووریا مۆفه‌رێح (زانكۆی مه‌هاباد)، 54ـ كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دی (2/12/86 ـ زانكۆی ته‌ورێز ـ كوژران به شێوه‌ی گوماناوی)، 55ـ فه‌رزاد عومه‌رزاده (بانه‌مه‌ڕی 86 ـ زانكۆی مه‌هاباد)، 56ـ شه‌هلا یووسفی، (خه‌ڵكی شنۆ)، 57ـ محه‌ممه‌دوریا عه‌بدوڵڵاهی (ره‌شه‌مه‌ی 86، تاران)، 58ـ په‌رویز ستاری، 59ـ بانگهێشت كردنی زیاتر له 30 خوێندكاری زانكۆی ورمێ بۆ كومیته‌ی ئینزباتی، رێكه‌وتی 22/10/86
به‌ڵگه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه خوێندكاران هه‌روه‌ك نه‌ته‌وه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی زوڵم‌و تاساندنی زێده‌ترن، چونكه له لای داگیركه‌ران، كوردبوون‌و كوردستانی‌بوون تاوانێكی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م شوناسه تێگه‌یشتنێكی مۆدێڕن‌و ره‌خنه‌یی‌و چاوكراوه‌و ئاكادیمیكیشی له پاڵ بێت، له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی پانگراوه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و بانگه‌وازه ئیدئۆلۆژیكه شوڤینییه‌كانیان، بێگومان بۆ ئه‌وان بیركردنه‌وه‌و پرسیار، تێپه‌ڕكردنی هێڵه سووره‌كان‌و به‌زاندنی بڤه‌و تابۆكانه. بۆیه به‌رده‌وام تاوانی جیایی‌خوازی، دوژمنی، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بێگانه، شێواندنی بیر‌وڕای گشتی‌و دژایه‌تیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و ... هتدیان داوه‌ته پاڵ خوێندكاری كورد‌و ئاماده‌بوونی ئه‌وان له زانكۆدا به "هێرشی ماره ژه‌هراوییه‌كان بۆ سه‌ر زانكۆ" ناوزه‌د كردوه.
ئه‌مه‌یه تراژیدیای بوونی ئێمه، له نێو دڵی گه‌رده‌لوولی كۆنه‌په‌رستی‌دا، به‌ڵام بێگومان توند‌وتیژی رووت‌و ئاشكرا‌و رووهه‌ڵماڵراوانه‌ی داگیركه‌ر، نیشانه‌یه‌كه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ئاسۆی روونی نیشتمان له به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێدا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر