هێزه به‌سیجییه‌كان،
ئه‌رته‌شی 20 میلیۆنی یا فاڵانژه دژه‌گه‌لییه‌كان؟
كۆماری ئیسلامی كه له ده‌سپێكی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆیدا، وه‌همی پیلان‌و گریمانه‌ی دوژمن‌سازیی پێڕه‌و كردوه، هه‌ر له سه‌ره‌تای فه‌رمانڕه‌واییه‌وه، دژایه‌تی‌و دوژمنایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كانی نێوخۆ‌و ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌ق كرده‌وه‌و به بنكه‌ی سیخوڕی زانینی باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا له تاران‌دا، وێڕای داگیركردن‌و بارمته‌گرتنی دیپلۆماته‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌و كاره‌ی به "شۆڕشی دووهه‌م" ناساند. رێژیم به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه زه‌قانه‌وه كه له سه‌ره‌تاوه له هه‌مبه‌ر نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا توشی هاتبوو، پێویستی به هه‌بوونی هێزێكی دارده‌ست‌و گوێ له‌مست، بۆ پاراستن‌و پارێزگاری له ده‌سكه‌وته ده‌سنیشانكراوه‌كان بوو. چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌رته‌شیان له كه‌سانی به‌گومانی خۆیان تاغوتی‌و ناته‌با له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان خاوێن كردبوو، به‌ڵام هێشتا متمانه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان به ئه‌رته‌شییه‌كان نه‌بوو. جیا له‌وانه، ئه‌وان هێزێكی گه‌وره‌یان ده‌ویست كه به جێگه‌ی فه‌رمان وه‌رگرتن له یاسا‌و پارێزگاری گه‌ل‌و وڵات، گوێ له‌مستی رێبه‌ری رێژیم‌و گیان‌فیدای ئیدئۆلۆژی سه‌ده‌نێوه‌ڕاستیی ده‌سه‌ڵاتداران بێ. به‌م بۆنه‌وه، خومه‌ینی له پێنجی سه‌رماوه‌زی ساڵی 58ی هه‌تاویدا، واته له ماوه‌یه‌كی كه‌متر له یه‌ك مانگ پاش شۆڕشی دوهه‌م(؟!) فه‌رمانی دامه‌زرانی به‌سیج یان ئه‌رته‌شی 20 میلیۆنیی ده‌ركرد، به پێی ئه‌و بڕیاره "شۆرای شۆڕشی ئیسلامی" له رێكه‌وتی 19/4/59دا، رێكخراوی به‌سیجی نه‌ته‌وه‌یی پێك هێنا. چونكه خومه‌ینی باوه‌ڕی وابوو "وڵاتێك كه بیست میلیۆن لاوی هه‌یه، ده‌بێ بیست میلیۆن چه‌كداری هه‌بێ."
له لایه‌كی دیكه‌وه هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ به‌سیج‌و ئه‌رته‌ش، دوو هێزی چه‌كداری دیكه پێك هاتبوون، واتا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی‌و كۆمیته‌كان، كه ئه‌م دوو هێزه، به‌تایبه‌تی سوپای پاسداران وێڕای هێزی راهاتو، كه‌ره‌سته‌و ئه‌زمونی نیزامیی رێژیمی په‌هله‌ویی به ته‌واوی له‌به‌ر ده‌ستدا بوو، هاوكاتیش لات‌و چه‌قۆكێشه‌كانی رێژیمی پێشویان له ئاسته جۆراوجۆره‌كانی پێكهاته‌ی خۆیان رێك خستبوو، ئه‌م كۆمه‌ڵه هۆكاره هاوڕێ له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی توند‌وتیژ‌و بێ‌به‌زه‌ییانه‌و وه‌ڵام‌نه‌دانه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و هێزه سیاسییه‌كانی نێو گۆڕه‌پانه‌كه، به‌ستێنی بۆ خۆسه‌پاندن‌و تاكڕه‌وی ئه‌وان ئاماده كردبوو. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له ساڵی 59دا هێزه‌كانی به‌سیج له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران تێكه‌ڵ‌و له ژێر ناوی "واحیدی به‌سیجی موسته‌زعه‌فان"دا، بوونه به‌شێك له‌وان. به رۆیشتنی ئه‌م هێزانه بۆ نێو ریزه‌كانی سوپا، ئه‌م هێزه بوو به یه‌كێك له تۆقێنه‌رترین‌و ته‌یارترین‌و به‌ربڵاوترین تۆڕه‌كانی چه‌كداری ـ تێرۆریستی له ئاستی جیهاندا، كه هاوكات له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌ی جه‌نایه‌تكارانه، هێزێكی زۆریشی له خزمه‌تدایه، تا به‌هۆی بڕێك چالاكیی مه‌ده‌نی جیا له ژێرركێف خستنی شاده‌ماره ئابورییه‌كانی وڵات، كرده‌وه دژه مرۆییه‌كانیشی تاڕاده‌یه‌ك بشارێته‌وه، یاخود بیر‌وڕای گشتی‌و جیهان له هه‌مبه‌ر كاره تیرۆریستییه‌كانی به لاڕێدا به‌رێ. چونكه سوپای پاسداران جیا له دارابوونی هێزه‌كانی زه‌وینی، هه‌وایی، ده‌ریایی، هێزه‌كانی سوپای قودسی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنوور له ئاستی جیهان‌و ناوچه، یه‌كه‌ی "حفاڤت اگلاعات"ی سوپا، وه‌كوو رێكخراوێكی هاوته‌ریبی سازمانی " اگلاعات و امنیت"ی كۆماری ئیسلامی به‌توانا‌و پێداویستیی ماددی‌و ئینسانی‌و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی به‌رین‌و فه‌رمانبه‌ری له خودی رێبه‌ری رێژیم، هێزه‌كانی به‌سیجیشی بۆ به‌ناو چالاكیی ئاوه‌دانی، فه‌رهه‌نگی، رامیاری، راگه‌یاندن‌و وه‌رزشی‌و ... له‌به‌ر ده‌ست دایه.
یه‌كه‌مین ئه‌زمونی به‌سیجییه‌كان به‌شێوه‌ی پراكتیك، كه له رێگه‌ی گروپه‌كانی به‌ناو "مقاومت مردمی" له بنكه‌كانی به‌سیج، كه له‌و كاته‌دا له مزگه‌وته‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵات پێك هاتبوو، یارمه‌تی گه‌یاندن‌و پشتیوانی له سوپا‌و كۆمیته‌كان بۆ سه‌ركوت‌و له خاك‌و خوێن گه‌وزاندنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی دژ به لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار بوو، كه هه‌نووكه‌ش برینی ساڕێژنه‌كراوی كرده‌وه كوێرانه‌كانی ئه‌وان له ئێران‌و كوردستاندا دیار‌و به‌رچاوه، گروپگه‌لـێ كه چاو‌و گوێ‌به‌ستراو‌و رانه‌مه‌ڕانه‌و كلیل له گه‌ردن بۆ په‌ژراندنی فه‌رمانی ئیمامی خۆیان، رێزی ماڵ‌و نان‌و نمه‌كی خه‌ڵكی سوچ به سوچی سه‌رزه‌وینی ئێران‌و كوردستانیان، بێ هیچ دڕدۆنگی‌و پرسیارێك، تێك شكاند. له روانگه‌ی به‌رپرسانی رێژیم‌و هێزه‌كانی به‌سیجدا، به‌سیجی ده‌بێ، (1ـ خوازیاری شه‌هاده‌ت بێ، 2ـ له رێی خودا جیهاد بكا، 3ـ له رێی خودا خزمه‌ت بكا، 4ـ خۆی به شه‌ریفتر له كۆشك نشینه‌كان بزانێ، 5ـ فیداكار‌و گیانبه‌ختكه‌ر بێ، 6ـ و ...).
پاش گۆڕانكارییه‌كانی ساڵی 69ی هه‌تاوی له سوپای پاسداران‌دا، بورۆكراسیی رێكخراوه‌یی به‌سیج به شێوه‌ی خواره‌وه سازمان دراوه، كه به‌رزترینی "ناوچه‌ی مقاومه‌تی به‌سیج"ه، كه بێجگه له تاران كه 29 ناوچه‌ی مقاومه‌تی به‌سیجی تێدایه، له ته‌واوی ناوه‌ندی پارێزگاكانی وڵات‌دا، یه‌ك ناوچه‌ی به‌رگریی هه‌یه. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ش، له ته‌واوی شاره‌كانی وڵات‌دا، یه‌ك "ناحیه‌ی مقاومت بسیج" هه‌یه كه له چه‌ندین بیاڤی به‌رگری پێك هاتووه‌و كۆی ئه‌وانه له وڵات‌دا زیاتر له 3000 بیاڤ ده‌بێ. له هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك یه‌ك یا چه‌ند گوردانی عاشورا (تایبه‌تی پیاوانی به‌سیجی)و گوردانی ئه‌لزه‌هرا (تایبه‌تی ژنانی به‌سیجی) پێك هاتوه كه ئه‌وانیش له پۆلێن‌به‌ندیی نێوخۆیی خۆیاندا به گرووپه‌كانی (ساروڵڵا‌و كه‌وسه‌ر) دابه‌ش بوون، چوونكه به گوته‌ی خومه‌ینی: "جیهاد له ئایینی ئیسلام له فروعی دین‌و واجیباته، كه راوه‌ستاویی ئایین به‌وه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، چوونكه ده‌بێته هۆی سه‌ربڵیندی، گه‌وره‌یی‌و كه‌ماڵ‌و سه‌ربه‌خۆیی كۆمه‌ڵگای موسوڵمانان". به پێی ئه‌م بنه‌مایه هاتنی ژنانی بۆ نێو ریزه‌كانی به‌سیج به فه‌رز زانیوه‌و گوتوویه‌تی: "حه‌زره‌تی زه‌هرا" مجاهده و مخاگبه"ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی سه‌رده‌مدا بووه، ئه‌وانی دادگایی كردوه‌و ...". له نموونه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌وان، هه‌بوونی ژنانی گۆپاڵ به‌ده‌ست له شه‌قامه‌كان‌و سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌و كۆبوونه‌وه‌ی ژنان به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی‌یه‌و ... . حكوومه‌ت له لایه‌ك به‌هۆی به‌رپرسایه‌تی گه‌نده‌ڵی‌و رانت‌خۆری‌و سیاسیه‌تی هه‌ڵه‌ی ئابووری بۆته ئامیانی هه‌ڵاوسانی په‌ره‌ئه‌ستێن له كۆمه‌ڵگادا، به جۆرێ كه له ئێرانی ئێستادا، 25%ی كۆمه‌ڵگا به راده‌ی 75%ی‌تری كۆمه‌ڵ، سامانیان كۆكردۆته‌وه، له حاڵێكدا زۆربه‌ی خه‌ڵك له ژێر هێَڵی هه‌ژاریدان‌و برسیه‌تیش هاوار ده‌كا، له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌ت به بنیاتنانی ناوه‌ندی پشتگیریی وه‌كوو، كۆمیته‌ی ئیمداد، ئیداره‌ی بێهزیستی، رێكخراوی ئه‌وقاف‌و كار‌وباری خێرخوازی، بونیادی جانبازان‌و موسته‌زعه‌فان، قوتابخانه‌ی ره‌ستگاران، سه‌ندوقی قه‌رزولحه‌سه‌نه‌ی به‌سیجیان، نه‌خۆشخانه‌ی خۆڕایی‌و تایبه‌تی بۆ به‌سیجیان، فرۆشگای به‌سیجیان‌و چه‌شن‌و جۆره‌كانی‌تری یارمه‌تیی ده‌رمانی‌و خوارده‌مه‌نی به‌دوای راكێشان‌و به‌ستنه‌وه‌و نزیك‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا به ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت جیا له به‌كارهێنانی به‌سیج له كاتی جیاوازدا، له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا وه‌كو به‌رگێكی براوه بۆ سه‌ركه‌وتنی نزیكترین كه‌س به پێكهاته‌ی به‌سیج‌و گزكردن له كاره‌كان قازانج ده‌كا، بۆ نمونه ده‌كرێ به فێڵكردنی به‌رینی به‌سیجیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی حه‌وته‌م، سه‌ركۆماری نۆهه‌م‌و شۆراكانی سێهه‌م ئاماژه بكه‌ین. یه‌كێك له كۆڵه‌كه بنچینه‌ییه‌كانی گه‌شه‌كردنی به‌سیج، كه رێژیمیش سه‌رنجێكی تایبه‌تی پێداوه، به‌سیجی قوتابیانه. به‌سیجی قوتابیان كه ئه‌ركی چالاكی له قوتابخانه‌و دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی باوه‌ڕمه‌ند‌و به‌كه‌ڵك بۆ دواڕۆژی رێژیمی له ئه‌ستۆ دایه، له قوناخه‌كانی خوێندنی ناوه‌ندی‌و دواناوه‌ندیدا، كاری ئه‌ندام‌وه‌رگرتن ده‌كا. هه‌ڵبه‌ت رێژیم له سه‌ره‌تای سیستمی راهێنانه‌وه، هه‌وڵی جێگیركردن‌و په‌ره‌سه‌ندنی باوه‌ڕی به‌سیجیگه‌ری ده‌دا‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، "حوسێن فه‌همیده" وه‌كو سه‌مبۆڵی مێرمنداڵی ئێرانی به قوتابیان ده‌ناسێنێ‌و پێیان ده‌ڵێ كه ده‌بێ چاولێكه‌ری ئه‌و بن، ئه‌م جۆره سه‌مبۆڵ سازیانه ته‌واو ده‌قاوده‌قی نمونه‌سازیه‌كانی كۆمۆنیست ـ ئیستالنینه‌كانی سۆڤیه‌تی پێشویه. هه‌روه‌ها رێژیم له رۆژی 8ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، رۆژی كوژرانی حوسێن فه‌همیده، به‌سیجی(؟!) 13 ساڵه‌ی ئێرانی، وه‌كو رۆژی "مێرمنداڵان"و "به‌سیجی قوتابیان" داناوه. رێژیم له رێگه‌ی پڕ‌وپاگه‌نده‌ی به‌ربڵاوی راگه‌یاندن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌ندامه‌تیی به‌سیج‌و ناونووسكردن‌و ئاماده‌یی ده‌ربڕین بۆ "عه‌مه‌لیاتی ئیستشهادی"دا له به‌رانبه‌ر شه‌ڕكه‌رانی دژی خودا (محاربین) له قوتابخانه‌كاندا، مێرمنداڵ‌و لاوی ئێرانی‌و كوردستانیان خستۆته نێو بازنه‌و گه‌مه‌یه‌كی ژه‌هراوییه‌وه‌و، ئه‌وان به بیرۆكه‌ی جیهادی‌و گومانی پیلان‌و ئه‌ندێشه‌ی نه‌رێنی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن. رێژیم به به‌ڕێوه‌بردنی كێبه‌ركێی فه‌رهه‌نگی، وه‌رزشی، سه‌فه‌ری زیاره‌تی‌و سه‌یرانگایی، كلاسی حه‌دیس‌و زانستی قورئانی، فیلم‌سازی، شێعر‌و وتار، كۆڕی دوعای كومه‌یل، ده‌سته‌ی پرسه‌گێڕی‌و ده‌یان به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر‌و هه‌مه‌چه‌شن، وێڕای فرت‌و فێڵی دیكه ده‌یه‌وێ سه‌رنجی لاوان راكێشێ‌و بیانباته ریزی خۆیانه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وره‌ی ئاموزشیی قوتابیانی ئه‌ندامی به‌سیج له شه‌ش مانگه‌وه بۆ سێ مانگ‌و تێپه‌ڕكردنی سه‌ربازییه‌كه‌یان له شوێنی نیشته‌جێ‌بوونیان به شێوه‌ی نیوه‌وه‌خت له فێڵه‌كانی‌تریان بۆ راكێشانی لاوان به‌ره‌و ریزه‌كانی به‌سیجه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌سیجی‌بوون تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ چوونه قوتابخانه‌كانی خوێندنی باڵاوه، به‌تایبه‌ت كارناسیی باڵا‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی ئیداری موچه‌خۆرانی ده‌وڵه‌تی. جیا له‌مانه، راكێشانی كچ‌و كوڕانی كوردستانی له ژێر نێوی به‌سیج بۆ بنكه‌كانی مقاومه‌تی به‌سیج، به واتای چوونه نێو ته‌شكیلاتی سوپای پاسداران وه‌كو هێزێكی تیرۆریست‌و دژه‌گه‌لی‌و دژه كوردستانیه، له‌به‌ر ئه‌وه بێزراویی پێوه‌ندی به‌و هێزه‌وه له كۆمه‌ڵگای كوردستان، ئه‌و جۆره‌ی كه شیاویه‌تی، زه‌ق نه‌بۆته‌وه‌و ئه‌م نزیكایه‌تییه بۆته هۆی هه‌روه‌ها رێژیم ده‌یه‌وێ حوسێنی فه‌همیده، مێرمنداڵی 13 ساڵه‌ی ئێرانی كه له ژێر كاریگه‌ریی ئامۆژگارییه‌كانی خومه‌ینی عه‌مه‌لیاتی "ئینتیحاری ـ ئیستیشهادی" به‌ڕێوه برد، بكاته سه‌مبۆلی مێرمنداڵی ئێرانی‌و ره‌وایی به‌خشین به تیرۆریزم‌و عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی له ژێر په‌رده‌ی جیهاد‌و كرده‌وه‌ی ئیستیشهادیدا. له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه رێژیم به‌دوای دروست‌كردنی كه‌لێن له ریزی لاوان‌و له ئاستی گشتی‌تردا له نێوان ته‌واوی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگادایه، چوونكه ته‌شكیلاتی به‌سیج كه له ژێر ركێفی سوپا دایه، به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو له ژێر نێوی سێتادی "امر به معروف و نه‌ی از منكر"دا، به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ شتومه‌كی قاچاق‌و نۆرم‌شكێنیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ... بوونه‌ته چلمێری گوشار‌و سه‌ركوتی تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری رێژیم، ئه‌وان به فه‌رمانی حكومه‌تی نه‌زانی‌و كۆنه‌په‌رستی، ئازادییه گشتییه‌كانی خه‌ڵك پێشێل‌و ئاسایشی سنووری تاكه‌كه‌سی‌و بنه‌ماڵه‌یی شارۆمه‌ندان به‌رده‌وام پێشێل ده‌كه‌ن، زه‌ماوه‌ند‌و میوانییه‌كان ده‌شێوێنن، كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران، كرێكاران‌و سه‌ندیكاكان به‌ره‌و توند‌وتیژی ده‌به‌ن، دانیشتوانی سه‌ر سنوور‌و فرۆشیارانی ورده‌فرۆشی چایی‌و پارچه‌و كریستاڵ به ناوی قاچاخچیه‌وه ده‌كوژن. نموونه‌ی ناخه‌ڵكی‌بوونی ئه‌وان، كوشتنی لاوی بێ‌تاوانی تارانی به چه‌قۆی به‌سیجییه‌ك له میترۆی تاران‌و كوشتنی خوێندكارێكی دیكه له زانكۆی شیراز به‌هۆی قسه‌كردنی ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌یدا به‌ده‌ست چه‌قۆكێشانی به‌سیجییه‌وه بوو، ئیدی كرده‌وه‌ی كه‌سانێك وه‌كو سه‌عید عه‌سكه‌ر‌و گۆپاڵ‌به‌ده‌سته‌كانی حسێنی ئه‌ڵڵاكه‌ره‌م‌و مه‌سعود دێهنمه‌كی‌و سه‌ردار نه‌زه‌ری‌و كه‌سانی‌تری وه‌ك ئه‌وان كه ساڵانێكه به فه‌رمانی "مه‌لا"كان، هه‌ر رۆژ له زانكۆ‌و شه‌قام‌و خانو‌و شوێنی كار‌و سه‌یران‌و پشوودانی خه‌ڵك جینایه‌ت ده‌خوڵقێنن، جێگای خۆی هه‌یه. به‌سیجیانێ كه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به په‌لاماری دڕندانه‌یان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵكیان به بۆنه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ جیره‌به‌ندیی به‌نزیندا سه‌ركوت كرد‌و هێندێك له شارۆمه‌ندانی ئێرانی‌و كوردستانیان له به‌رانبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی زاڵمدا قوربانی كرد. فاڵانژه به‌سیجییه‌كان كه له ژێر كاریگه‌ریی پڕ‌وپاگه‌نده‌ی ژه‌هراویی رێژیم‌دا هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون‌و توشی هاری له هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵگا‌و خه‌ڵكی خۆیان هاتوون‌و له‌به‌ر بڕێك رانت‌و پشتیوانیی ماڵی، خۆیانیان خستۆته به‌ره‌ی دژه‌گه‌لییه‌وه، به جۆرێ كه حكومه‌ت ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه، كۆمه‌ڵگا‌و ریزه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی به دوو لایه‌نی دژ‌و ته‌بای خۆی له‌ت بكا‌و به پێكهێنانی شه‌ڕێكی نێوخۆیی له نێوان جه‌ماوه‌ردا، ته‌مه‌نی حوكمڕانیی خۆیان ده‌مێك درێژتر بكه‌نه‌وه. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه دۆڕاوی سه‌ره‌كی‌و رووڕه‌شیی مێژو‌و و وڵات‌و گه‌ل له كۆتایی‌دا، پاسدارانی نه‌زانی‌و لایه‌نگرانی زێڕ‌و دووڕوویین، ئه‌وانه‌ی كه ئایین‌و دنیا‌و كه‌سایه‌تی‌و شه‌ره‌ف‌و شارستانییه‌تی خۆیانیان له بازاڕی حه‌ڕاج‌و سه‌ودای زاڵمان‌و نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌دا داناوه. له لایه‌كی‌تره‌وه ئه‌م دیارده دزێوه، هۆشیاری‌و چالاكیی زیاتری هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، به‌تایبه‌ت پارت‌و چه‌له‌نگی كوردستانی له بواری رۆشه‌نگه‌ری‌و له‌قاودانی پیلانه دووبه‌ره‌كی‌سازه‌كانی رێژیم‌دا، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر