هه‌ڵه‌بجه مه‌رگێك له بوولێڵه‌دا
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی 16 مارس‌و بیسته‌مین ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه(16/2/1988) بڕیاری له سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید (عه‌لی كیمیایی) یه‌كێ له تاوانبارانی ئه‌و جینایه‌ته له رۆژی 1/2/2008دا به فه‌رمی ده‌ركرا.
به‌ڵام ئه‌مه له كاتێكدایه كه داگیركرانی كوردستان بێ هیچ به خۆ پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و ژینۆسایدی سوور‌و سپی به‌رده‌وامن‌و هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ ده‌ستراگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی خێراتر بۆته‌وه. هه‌ر وه‌ك مێژووی وڵاتانی توركیه‌و ئێران‌و سووریه سه‌لماندوویه ته‌یار بوونیان به چه‌كه جۆرا‌وجۆره‌كان نه‌ك به مه‌به‌ستی به‌رگری‌و پاراستنی خۆیان نیه، به‌ڵكوو به مه‌به‌ستی رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستیانه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان ئه‌و وزه‌یه وه‌ك تواناییه‌ك بۆ هاوسه‌نگی خۆیان له ئاستی جیهانیدا زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بێگومان‌و به پێی ئه‌زموون، به‌كار بردنی بێجگه له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی خودی ئه‌و وڵاته ده‌ستكردانه، لایه‌نی ده‌ره‌كی ناگرێته‌وه، هه‌روه‌ك له شه‌ڕی نێوان ئێران‌و عێراقدا ته‌نیا هه‌ڵبجه‌و سه‌رده‌شت‌و هێندێك گوندی ناوچه‌كانی كرماشان‌و باشووری له خۆ گرته‌وه. ته‌نانه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌كی به‌رته‌سك له لایه‌ن توركیه‌وه بۆ شه‌ڕی كورده‌كان كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه.
ئه‌گه‌رچی له كۆنفرانسی لاهه (1899)و پاشان به پێی پرۆتۆكۆلی ژێنێف (1925)و جاڕنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (1972) به‌كارهێنان‌و په‌ره‌پێدان‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ قه‌ده‌غه‌و په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی(9ی دیسامبری1948)یش بۆ پێش‌گرتن له پاكتاوی نه‌ژادی په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام كیمیاباران، رووخانی زیاتر له 9000 گوندی چوارپارچه‌ی كوردستان‌و كوشتنی زیاتر له 50000 خه‌ڵكی سڤیلی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئه‌م رێژیمانه له نێوخۆدا سیاسه‌تی سه‌ركوت پێڕه‌و ده‌كه‌ن‌و له ده‌ره‌وه‌شدا به ئیمتیازدان‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌ره‌كی، راستییه‌كان په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن‌و بێ سڵ كردنه‌وه، مافی پێشێلكردنی هه‌موو یاسا‌و رێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به خۆیان ده‌ده‌ن. كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری ئه‌و راستییه‌یه. چونكوو ئه‌و شێوه به‌كاربردنه‌ی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ جگه له كورد هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ناگرێته‌وه، راسته هێرۆشیما‌و ناكازاكیش (1945) قوربانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ بوون، به‌ڵام فاكته‌ری جیاكه‌ره‌وه لێره‌دایه كه ژاپۆن به‌شێك له به‌ره‌ی شه‌ڕێكی گه‌وره بوو، جیا له‌وه‌ش ئه‌و وڵاته له لایه‌ن وڵاتێكی دیكه‌وه(ئا‌مریكا)، ئه‌ویش له پێناو كۆتایی هێنان به مه‌ترسییه‌كی تۆقێنه‌رتر، بوردمان كرا. به‌ڵام كوردستان له لایه‌ن وڵاتێكه‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد شارۆمه‌ند‌و برای ئایینی ئه‌ون، هه‌روه‌ها له پێناو چێكردنی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تێك، كه نه‌ته‌وه‌ی كوردی به له‌مپه‌ر‌و ئاسمیلاسیۆنی به پێویست ده‌زانی، هاته ئاراوه. ئه‌م ره‌هه‌ندانه خۆی له خۆیدا قووڵی‌و جیاوازی ئه‌و دوو جینایه‌ته له یه‌كتر جودا‌و به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه.
دیوێكی دیكه‌ی ئه‌م كاره‌ساته، لاوازی‌و بێ‌ده‌سه‌ڵاتی‌و ده‌سته‌ئه‌ژنۆ بوونی كورد بۆ قاودانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌و دێكۆمێنت كردن‌و ناساندنی به بیر‌وڕای گشتی جیهانی بوو. جووله‌كه‌كان كاره‌ساتی هۆلۆكاست (1943)و ئه‌رمه‌نییه‌كان كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی‌یه‌كانیان(1915) وه‌ك جینایه‌تێك دژ به مرۆڤایه‌تی‌و ژینۆساید ناساند‌و توانییان نه‌ك ته‌نیا بیكه‌نه هه‌وڵێك بۆ تۆكمه‌بوون‌و پته‌وكردنی ریزه‌كانیان‌و به‌ڵگه‌ی ئاشكرای دڕنده‌یی دوژمنانیان، به‌ڵكوو وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ پێكهێنان‌و ره‌وایی به‌خشین به كیانی سه‌ربه‌خۆی خۆیان به‌كاریان هێنا. به‌ڵام كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كورده‌كان، یه‌ك له‌وان هه‌ڵه‌بجه قه‌ت نه‌یتوانی له ئاستی خۆیدا پیشان بدرێت‌و سه‌رنجی بیر‌وڕای جیهانی بۆ خۆی رابكێشێت.
شایه‌د ئه‌گه‌ر دوژمنایه‌تی نێوان دوو داگیركه‌ری ئێران‌و عێراق نه‌بوایه‌و هێندێك زانیاری به شێوه‌ی نهێنی له لایه‌ن شه‌هید دوكتور قاسملووه‌وه نه‌خرابوایه به‌ر ده‌ستی راگه‌یه‌نه جیهانییه‌كان، ئه‌و كاره‌ساته له ئێستاش نامۆتر ده‌بوو، به جۆرێك كه وڵاتانی رۆژئاوایی‌و زۆر وڵاتی دیكه‌ی دنیا پاش رووخانی به‌عس، واته 15 ساڵ دوای رووداوه‌كه باسیان له هه‌ڵه‌بجه ده‌كرد.
به راستی پێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك گرینگترین‌و زیندووترین به‌ڵگه‌ی ژینۆسایدی كورد له چ ئاستێكدایه، ئێمه تا چه‌ند توانیومانه بۆ له‌قاودانی نامرۆڤایه‌تی دوژمنانمان‌و ده‌سته‌به‌ر كردنی پشتیوانی دۆسته‌كان‌و یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان سوودی لێ وه‌رگرین. به داخه‌وه ده‌توانین بڵێین زۆر زۆر كه‌م، چونكوو ئێمه‌ی كورد تا هه‌نووكه نه‌مانتوانیوه به راده‌ی پێویست‌و به پێی هێز‌و قورسایی جه‌ماوه‌ری‌و هه‌لومه‌رجی گرینگی ژیئۆپۆلۆتیكی كوردستان‌و به دواداچوونی مافه‌كانمان له رێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له یاسا‌و رێكخراوه جیهانییه‌كان‌و بایه‌خدان به رۆڵی لابی له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا‌و گرینگی‌دان به پێوه‌ندی دیپلۆماتیك ئاماده‌ی مه‌یدانی سیاسه‌ت بین، به‌ڵكوو، هه‌میشه ویستوومانه به هه‌ڵخڕاندنی هه‌ست‌و به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه پشتیوان بۆ خۆمان به‌ده‌ست بێنین.رێگایه‌ك كه به شێوه‌یه‌كی كاتی، هاوسۆزی‌و هاوخه‌مییه‌ك دێنێته ئاراوه، به‌ڵام ئاكامێكی لۆژیكی‌ورێگاچاره‌یه‌كی راسته‌قینه ده‌سته‌به‌ر ناكات. چونكوو له دنیای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كاندا، ته‌نیا هێز‌و قورسایی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانه كه هاوپه‌یمانی‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به‌دی دێنێت‌و له سه‌ر گۆڕینی هاوكێشه سیاسییه‌كان كاریگه‌ره. ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ گرێدراوی سیاسه‌تی ئه‌و حیزب‌و لایه‌نانه‌یه كه له ئاستی جیهانی‌و ناوچه‌ییدا وه‌ك رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ناسێندراون، به‌تایبه‌ت ئێستاكه ئه‌م پرسه زیاتر له هه‌موو لایه‌ك رووبه‌ڕووی حكوومه‌تی ره‌وا‌و یاسایی كورد له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه.
لایه‌نێكی دیكه‌ی كێشه‌كه، ره‌نگ نه‌دانه‌وه‌ی پێویست‌و شیاوی كاره‌ساتی هه‌ڵبجه له رۆمان‌و چیرۆك‌و سینه‌ما‌و تیاتر‌و به‌رهه‌مه جۆراوجۆره فیكری‌و ئه‌ده‌بی‌و هونه‌رییه‌كانی بیرمه‌ندان‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مان‌و هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌یه، به‌راستی هه‌ڵه‌بجه تا چه‌نده توانیویه له تابلۆكانی نیگاركێشانی ئێمه‌دا، له په‌یكه‌رسازی په‌یكه‌رتاشانی ئێمه‌دا ده‌ربكه‌وێت. ته‌نانه‌ت چیرۆكنووسانی ئێمه‌ش نه‌یانتوانیوه هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه هه‌وێنی چیرۆك بۆ منداڵانی هه‌ڵه‌بجه، یاخوود به‌سه‌رهاتی هه‌ڵه‌بجه تا چه‌نده له سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌دا، سه‌رنجی پێدراوه‌و به به‌ره‌ی نوێ ناسێندراوه.
ته‌نیا كاتێك هه‌ڵه‌بجه‌كان له مه‌رگ رزگاریان ده‌بێ‌و ئێمه له هه‌ڵه‌بجه‌كاندا نامرین، كه ئیدی به مه‌رگ پێناسه‌ی خۆمان نه‌كه‌ین‌و له مه‌رگدا سه‌رنجمان پێنه‌درێت. جا كه‌وایه ئێمه هه‌موومان، قه‌رزداری گه‌ل‌و نیشتمان‌و به تایبه‌ت شه‌هیدانین.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر