باكوووری كوردستان،
راسیزمی كه‌مالیزم‌و دووڕوویی ئیسلامی سیاسی
پاش شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، مسته‌فا كه‌ماڵ، هه‌لی نه‌بوونی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی یه‌كگرتوو‌و ئاماده نه‌بوونی رێبه‌رێكی كاریزمای كوردی به قازانجی خۆی قۆزته‌وه‌و، له ساڵی (1924 ـ 1923)دا، پارتی كۆماری گه‌ل (CHP)ی دامه‌زراند‌و، له 29ی ئۆكتۆبری 1923دا یه‌كه‌م كۆماری توركیای سێكۆلاری راگه‌یاند. كۆمارێك كه له راستیدا، ئایین‌و ئیدئۆلۆژییه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه بوو له ژێر نێوی كه‌مالیزم، كه هه‌موو شتێكی ده‌كرده قوربانیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی باڵاده‌ست به خاوه‌نداریه‌تی ئاتاتۆرك (باوكی تورك)، سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه تیۆریسیه‌نه دیاره‌كانی بیری توركچێتی كوردانێك وه‌ك: "زیاگیۆك ئه‌ڵپی"و "عیسمه‌ت ئینۆنۆ"و ... بوون. ده‌ستووری یه‌كه‌می توركیه، كه به وته‌ی یه‌كێك له به‌رپرسانی باڵای دادی تورك، ئایینامه‌یه‌كی پۆلیسییه، له 1924دا دانرا، له مادده‌ی 88ی دا ده‌ڵێ: "هه‌مووو دانیشتووانی توركیه بێ گوێدانه ره‌گه‌ز‌و ئایین توركن"، هه‌روه‌ها له ساڵانی 1961و 1982یشدا دوو یاسای‌تر هاتنه ئاراوه، به‌ڵام نه‌ته‌نیا چاكسازیی تێدا نه‌بوو، به‌ڵكوو گوشار‌و له‌مپه‌ری له هه‌مبه‌ر كورداندا زێده‌تر كرد. له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا (MGK) كه له ژێر كاریگه‌ری ژێنڕاڵه‌كان دایه‌و ـ ژێنراڵه‌كانیش له 1923وه تاكوو ئه‌وڕۆش هێزی سه‌ره‌كی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن له توركییه‌دا‌و، بناغه گشتییه‌كانی هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر پرسه گرینگه‌كانی وڵات‌و به تایبه‌ت كورد ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن ـ به جۆرێ كه هیچ كه‌س توانای نیه له قسه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌رچێ‌و ملكه‌چی بڕیاره‌كانی نه‌بێ. هه‌روه‌ها دادگای باڵای توركیه DGM، كه گه‌وره‌ترین ده‌زگای سیستمی كه‌مالییه، به فه‌رمانی سوپا هه‌ڵس‌وكه‌وت ده‌كا. ته‌ڤگه‌ری كورده‌كانی باكوور، پاش سه‌ركوتی راپه‌ڕینی 1925 (شێخ سه‌عید پیران)، راپه‌ڕینی 1938 (شێخ ره‌زای ده‌رسیم)و شۆڕشی ئاگری (ئێحسان نووری پاشا)، بۆ ماوه‌یه‌ك تووشی نوشست بوو، به‌ڵام پاشان پارتی سۆسیالیستی كوردستان (1974)، پارتی كرێكارانی كورستان (1978)، ئاڵای ئازادی، تێكۆشین، كاوه، رزگاری، ... په‌یدا بوون، كه هه‌ركامیان پاش ماوه‌یه‌ك كه‌وتنه به‌ر توندوتیژی‌و ناچار به ژیانی نهێنی‌و خه‌باتی چه‌كداری بوون.
كۆماری توركیا له ماوه‌ی 84 ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام به پێی پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌م تاكتیك‌و درووشمه‌كانی خۆی بۆ گه‌یشتن به ئامانج كه به وته‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا "وشك كردنی ده‌ریاكه‌و، ئینجا گرتنی ماسییه‌كه‌یه" گۆڕێوه‌و، سه‌رده‌مێك به نێوی لایه‌نگرانی خه‌لافه‌تی عوسمانی، خائین، كۆمۆنیزم، جیایی‌خواز‌و هه‌نووكه‌ش له ژێرناوی شه‌ڕی دژه تیرۆر، رووبه‌ڕووی داخوازییه ره‌واكانی كورد ده‌بێته‌وه.
حوكمڕانی تورك هه‌میشه گوتوویانه له توركیه‌دا كێشه‌ی كورد نیه، كێشه‌ی تیرۆر هه‌یه‌و به‌كارهێنانی وشه‌ی كوردستانیش ده‌بێته هۆی دروستكردنی رق‌و كینه‌و دوژمنكاری له نێوان گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، به‌م بیانووه‌ش وێڕای دانی ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها له كوردستان به به‌رپرسانی نیزامی‌و ئیداریی تورك، سیستمی پارێزه‌رانی گوندیان (جاشایه‌تی) له 1985دا دامه‌زراند، هه‌روه‌ها به دروستكردنی تاقمه‌كانی گورگه بۆره‌كان، كۆماندۆس‌و ده‌زگاكانی شه‌ڕی تایبه‌ت‌و حیزبووڵڵا له باكووری كوردستان، وێڕای ئۆرگانیزه‌كردنی تیرۆری ده‌وڵه‌تی‌و كه‌شوهه‌وای مه‌رگ‌و تۆقاندن، ده‌یان زانا‌و سه‌دان چالاكی كوردیان كوشت‌و جه‌سته‌یان به شێوێندراوی راده‌ست كرده‌وه، هه‌روه‌ها پاش داخستنی پارتی ره‌نجی گه‌ل HEP، له مانگی مارسی 1994دا پارتی دێموكراسی DEPی داخست‌و حوكمی گرتن‌و زیندانی كردنی بۆ 18 پارلمانتاره‌كه‌ی بڕیه‌وه، پاشانیش پارتی هادپی HADEP كه ئه‌ندامه‌تیی له ئێنترناسیۆنال سۆسیالیستش وه‌رگرتبوو، داخست، له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پرسانی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زاییه‌كانی دانیشتوانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیایان بۆ بێكاری‌و گرفتی ئابووری ده‌گه‌ڕانده‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، گاپ GAPیان داڕشت، كه بیناكردنی به‌نداوی ئاتاتورك له 1992دا به‌ردی بناغه‌ی بوو، ئه‌م به‌نداوه یه‌كێك له 13 پرۆژه‌كه‌ی GAP بوو، كه بڕیاره 22 به‌نداو له و پرۆژه‌دا ساز بكرێ‌و كار بۆ 5 میلیۆن كه‌س دابین بكا.
دوای داخستنی هادپ كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له سیاسه‌تمه‌دارانی كورد وێڕای پێداچوونه‌وه به چالاكییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری توركیا، پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دێموكراتی DTPیان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د تورك پێكهانی، ئه‌ویش له كاتێكدا كه بزووتنه‌وه‌ی كورد زیاتر له یه‌ك ده‌یه‌یه، دروشمی سه‌ربه‌خۆیی نادات‌و، به دوای فۆرمێكدا ده‌گه‌ڕێ كه بتوانێ له چوارچێوه‌ی توركیادا چاره‌سه‌ری دۆزی كورد بدۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها DTP رووبه‌ڕووی دوو هێزی هه‌ڕه‌شه‌و خه‌پاندن واكه‌مالیزم (سوپا، میت، پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌رست MHP، پارتی كۆماری گه‌ل CHPو چه‌په كۆنه‌كان‌و ...)و ئیسلامی سیاسی (AKP، پاشماوه‌كانی حیزبوڵڵا‌و ...) بۆته‌وه، ئه‌ركێك كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج‌و ناسكی قۆناخه‌كه‌و گوشاره جۆربه‌جۆره‌كانی به‌رده‌میان كارێكی ئه‌سته‌مه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه له‌به‌ر هاوپه‌یمانی‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری‌و سیاسی وڵاتانی ناوچه‌و جیهان، پاڵپشتییه‌كی ته‌واو له بزاڤه مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی ناوخۆیان نه‌كراوه، هه‌روه‌ها خه‌باتی شاخیش له ژێر چه‌مكی تیرۆردا به ناڕه‌وا خراوه‌ته په‌راوێز‌و گوشاره‌وه. بۆ نموونه حكوومه‌تی ئاڵمان له‌م رۆژانه‌دا دوو كوردی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ئه‌ڵتاشی‌و محه‌ممه‌د ئه‌شره‌ف قزڵییه به تۆمه‌تی كوشتنی سوپای تورك له ساڵی 1991دا ره‌وانه‌ی توركیا كردوه، فه‌ڕانسه‌ش ناوه‌ندی ئه‌حمه‌د كایای خستۆته ژێر لێپرسینه‌وه‌و... له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆكه مرۆڤه‌كان له به‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی به ته‌واوی ده‌ست له خواستی تاكه‌كه‌سی‌و ژیانی تایبه‌تی خۆیان هه‌ڵناگرن، جگه له‌وه‌ش له‌به‌ر سه‌رنه‌كه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی كورد، پرش‌و بڵاوی هێزه كوردییه‌كان‌و ناته‌بایی نێوانیان، جۆرێك له ناهومێدی رووبه‌ڕووی تاكی كورد بۆته‌وه، هه‌روه‌ها DTP پارتی نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه له وڵاتێكدا كه ده‌وڵه‌تی تاكه نه‌ته‌وه‌و تاكه زمان‌و تاكه سه‌ركرده‌یه، هاوته‌ریبیش ده‌بێ وریای خه‌باتی شار‌و شاخ‌و هاوڕایی‌و هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵیانا بێ، هاوكاتیش بتوانێ له ته‌شكی پارتێكی یاسایی پێبه‌ند به یاساكان بجوڵێته‌وه، DTP بۆته ته‌لارێكی شووشه‌یی نازك له گه‌ڕه‌كی منداڵه قه‌ڵماسك به‌ده‌سته چه‌وتوونه‌كان، كه هیچ گه‌رنتییه‌ك بۆ هه‌رمانی نیه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 22ی ژوئییه‌ی 2007ی پارلمانی توركیه، حیزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان AKP، له ده‌نگی 43 میلیۆن خاوه‌ن ده‌نگی ئه‌و وڵاته، 8/43%ی رێژه‌ی ده‌نگی وڵاتی وه‌رگرت‌و له 550 كۆرسیی پارلمان، 341 كۆرسیی وه‌ده‌ست خست، به‌ڵام سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه AKP له كوردستانیشدا، 54%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه‌ته‌وه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2002یشدا، بێجگه دیاربه‌كر، مووش، ماردین‌و ئادیامان، ئیسلامییه‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیان به‌ده‌ست هێنا. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ سێ پارتی كوردی (DTP، هاكپار، KADEP) وه‌ك كاندیدای سه‌ربه‌خۆ به‌شدار بوون، دوویان ده‌نگیان نه‌هێناو، DTPش به 20 نوێنه‌ره‌وه چووه پارلمان‌و بۆ هه‌وه‌ڵین جار فراكسیۆنی نوێنه‌رانی كوردی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د تورك پێكهانی. چوونكه مه‌رجی به‌شداریی حیزب له پارلمان‌دا، 10%ی كۆی ده‌نگه‌كانه، كه پارتی كوردی زیاترین ده‌نگی كه به ناوی حیزبه‌وه هێناویه‌تی نزیك 7% بووه، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ دادگای یاسای بنچینه‌یی‌و شورای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركییه، پێشی له به‌ربژاربوونی 50 كه‌س له ئه‌ندامانی ناسراو‌و چالاكی DTP گرت‌و ده‌رفه‌تی به‌شداربوونی پێیان نه‌دا، هه‌روه‌ها به هه‌ڕه‌شه‌و زه‌بروزه‌نگ‌و ساخته‌كاری دۆخێكی ناله‌باریان بۆ پاڵێوراو‌و ده‌نگده‌ری كورد دروست كرد. خودی كورده‌كانیش به جێگه‌ی هاوڕایی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بوونه هاوپه‌یمانی چه‌پی تورك‌و دۆخه‌كه‌یان ئالۆزتر كرد، هه‌ڵبه‌ت له رووی مێژووییه‌وه، چه‌پی كورد كه زۆربه‌ی كوردانی چه‌له‌نگی باكوور له‌به‌ر ده‌گرێ، هه‌میشه هاوپه‌یمانی چه‌پی تورك بوونه، ئه‌ندێشه‌یه‌ك كه بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان نامۆ‌و ناكاریگه‌ره‌و، به‌جێی ئه‌وه‌ی به له‌به‌رچاوگرتنی واقێعی كوردستان تاكتیكه‌كانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن، به‌داخه‌وه زۆرجار فاكتۆرگه‌لێكی دیكه له په‌راوێز‌و ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه رۆڵیان گێڕاوه، AKPیش به گڵۆپی سووری سوپای تورك‌و كاری خزمه‌تگوزاری‌و یارمه‌تی خوراك‌و ده‌رمانیی چینی هه‌ژار كه زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی كوردستان پێك دێنن، هه‌روه‌ها كه‌ڵكی ئاوه‌ژوو له ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی‌و باوه‌ڕی ئایینی خه‌ڵك‌و بۆشایی نێوان نه‌ته‌وه‌په‌رستی كورد‌و تورك، خۆی وه‌ك هێزی سێهه‌م‌و، برایه‌تی ئایینی وه‌كوو مانیفێستی چاره‌سه‌ری‌و ئاڵتێرناتیڤی نه‌ته‌وه‌په‌رستی خسته به‌رده‌ستی خه‌ڵك‌و بانگه‌وازی "توركیا بۆ هه‌موو توركیایه‌كان"ی به‌رز كرده‌وه‌و، جیاوازیی به سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌سفكرد نه‌ك هه‌ڕه‌شه، به خاوه‌ن سامانایشی راگه‌یاند كه گه‌شه‌ی ئه‌وان‌و ئاسایشیان به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه.
هه‌روه‌ها پیشاندانی خۆیان به قوربانیی سیستمی كه‌مالیزم‌و ژێنراڵه‌كان، هه‌ستی ئایینی‌و هاوخه‌می كوردیان به‌لای خۆیاندا راكێشا، ئاتاتۆرك كاتی خۆی گوتبووی "كوردان برایانی ئایینین كه هه‌میشه ئاماده‌ن له پێناوی نیشتمان‌و ئاییندا خۆ به‌خت بكه‌ن". هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان به‌ڵێنیان دا كه وه‌ك پێنج ساڵه‌ی یه‌كه‌م، له پێنج ساڵه‌ی دووهه‌مدا داهاتی سه‌رانه‌ی هه‌ر نه‌فه‌ر به 10 دۆلار بگا، گه‌لیش وێڕای باوه‌ڕ به ئامانج‌و هه‌ڵوێستی ره‌وای رۆڵه‌كانی، بڕێك جار ئه‌و مافه به خۆی ده‌دات كه رێگاكانی دیكه‌ش تاقی بكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 1950دا له رقی پارتی گه‌لی كۆماری، ده‌نگی به پارتی دێموكراتیك دا، كورد گوتویه‌تی كه AKPیش وه‌ك ئه‌وان به دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كه‌مالیزم‌و سوپادایه، كه‌واته هاوبه‌شییه‌كی سیاسی‌و فیكریش هه‌یه،AKP له كوردستان وای پیشان دا كه حیزبێكه له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ما فكرییه‌كانی كه‌مالیزم پێكهاتوه‌و، ته‌نیا حیزبیشه له‌م كاته‌دا ده‌توانێ رووبه‌ڕووی كه‌مالیزم بێته‌وه، گوێل له سه‌ردانی بۆ كوردستان گوتی"هه‌ر ئه‌وه به‌س نیه دان به كێشه‌كه‌دا بنرێ، به‌ڵكوو پێویسته چاره‌سه‌ریشی بۆ بدۆزێته‌وه"، به‌ڵام به‌ڵگه‌و راستییه‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره قسانه‌یه، چونكه كه‌مالیزم، ده‌یه‌وێ به جێگه‌ی باڵكانیزه‌بونی كوردستان به پیلانی AKP فه‌له‌ستینێك ساز بكا كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی نه‌رمبڕ به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كوردی دروست بكا‌و شه‌ڕه‌كه بخاته نێوانی كورد‌و بۆ خۆشیان ئاگر خۆشكه‌ر بن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به قازانجی كه‌مالیزمه، گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی داهاتووی AKPشه، چونكه حیزبوڵڵای پێشوو پاشان بووه گێچه‌ڵ بۆ خودی تورك‌و سیستمی جاشایه‌تیش نه‌ك له‌به‌ر گرێدراوی به كه‌مالیزم، به‌ڵًكوو وه‌كوو پێداویستییه‌كی ئابووری بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان پشتی پێ‌ده‌به‌سترا، له‌م لاشه‌وه كاتی خۆی "ئه‌ربه‌كان" گوتبووی تا برایه‌تی ئیسلامی پێك نه‌یه‌ت نابێ باسی زمانی كوردی بكرێ، چون به‌ستێنی جیایی‌خوازی ده‌ڕه‌خسێنێ، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان له ساڵی 2002 گوتبووی "توركیا موزاییكی گه‌لانه، ئێمه هه‌موو شتێك له باوه‌ش ده‌گرین"، له ساڵی 2005یشدا له ئامه‌د رایگه‌یاند كه كێشته‌ی كورد هه‌یه‌و كێشه‌یه‌كی سیاسییه‌و ته‌نیا له رێگای دێموكراسییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێ"، به‌ڵام چه‌ند رۆژ دواتر له "ئه‌لازیگ" به بێشه‌رمی گوتی:"هه‌ر كه‌سێك له توركیا ده‌ژی توركه"، له سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی هاوینی ساڵی پاریشدا فه‌رمانی به سوپادا كه منداڵه‌كانیشیان گه‌ر هاتنه سه‌ر شه‌قام ـ بۆ خۆپیشاندان دژ به كیمیاوی كوشتنی 14 گه‌ریلا ـ گولله‌بارانیان كه‌ن‌و كردیشیان‌و ده‌یان كه‌س شه‌هید‌و برینداربوون. ته‌نانه‌ت ره‌نگه‌كانیشان له كورد قه‌ده‌غه كرد. ئه‌ردۆغان گوتوویه:" دێموكراسییه‌ك كه بخوازێ له تیرۆر خه‌لاسی بێ، ده‌بێ ده‌رگاكانی ئاواڵه بێ"، به‌ڵام له پراكتیكدا ده‌ڵێ تا تیرۆر بنه‌بڕ نه‌كرێ، قسه‌كردن هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، گه‌ریلاكان دوو رێگه‌یان هه‌یه یان په‌ژیوان بوونه‌وه‌و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان، یان مه‌رگ. DTP به گوێلیان گوتبوو كه ئه‌گه‌ر AKP دان به مه‌سه‌له‌ی كورد دا بنێ‌و به رێگای ئاشتیانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدا، ئێمه وه‌كوو كورد پشتیوانیی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام بده‌نه‌وه، خوازیاری به تیرۆریست ناساندنی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ین، واتا خۆكوشتن‌و پاكتاوكردنی خۆ به ده‌ستی خۆ، AKP ئێستا زیاتر له 70 پارلمانتاری به ناوی كوردی هه‌یه، له ده‌وڵه‌تدا ئه‌ردۆغان جێگری كورد وه‌ك "ده‌نگیر میرفرات"و له AKPش راوێژكاری كورد وه‌ك"محه‌ممه‌د مه‌تینه‌ر"ی هه‌یه، به‌ڵام كوردانێك كه برایه‌تی ئیسلامی‌یان كردۆته جێگری شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی‌و له ریزی یه‌كه‌مین ده‌نگده‌ران بۆ هێرش كردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و به‌رگریی ره‌وای باكووری كوردستان بوون، له ره‌شنووسی ده‌ستووری نوێی توركیاشدا كه AKP له كاتی هه‌ڵبژاردندا باسی لێده‌كرد، هیچ یه‌ك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان ناگۆڕدرێن‌و ته‌نیا گۆڕانكارییه‌كی رواڵه‌تی ئه‌ویش له‌به‌ر ره‌خنه‌ی یه‌كێتی ئورووپا دێته ئاراوه، چونكه له پرۆژه‌ی ده‌ستووری تازه‌شدا هه‌موو كه‌س توركه، یه‌ك ئاڵا‌و یه‌ك نه‌ته‌وه یه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌یه، هه‌روه‌ها به پێی یاسای ئه‌و وڵاته كه‌س بۆی نیه پێشنیاری گۆڕینی ئه‌و خاڵه بكا، له‌و پێشنووسه‌دا بێ ئاماژه‌كردن به زمانی كوردی، ته‌نیا هاتووه كه په‌روه‌رده به زمانی غه‌یره توركی به شێوه‌ی نافه‌رمی ئازاده، هه‌روه‌ها ماده‌ی 301ی یاسای بنه‌ڕه‌تی توركیه كه یه‌كێك له دیارترین خاڵه دژه مرۆڤییه‌كانی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌یه، وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه وای كردووه كه ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كان له AKP بۆ په‌سندكردنی یاسایه‌ك كه بتوانێ توركیا له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی نوێ بنیات بنێته‌وه كه توانای خۆڕاگرتنی جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی‌و كولتووری‌و ئایینی‌و مه‌زهه‌بییه‌كانی هه‌بێ نزم بێته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه بڕێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ به داخستنی DTP به ده‌ستی AKP شه‌ڕه‌كه قووڵتر بكه‌نه‌وه، چونكه قه‌ده‌غه‌كردنی حیزبه‌كانی پێشوو بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه پارلمانتار‌و چالاكانیان پێوه‌ندی به PKKوه بكه‌ن‌و تا ئاستی رێبه‌رایه‌تی ئه‌و پارته سه‌ر بكه‌ون، بۆ نموونه زۆبه‌یر ئایدار كه ئێستا سه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌له، جه‌میل چیچه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تیش گوتوویه كه "قه‌ده‌غه‌كردنی DTP خزمه‌تی PKK ده‌كا له رووی قووڵكردنه‌وه‌ی درزی نێوان تورك‌و كورده‌وه، ئه‌ردۆغانیش دوای داوای دادستانی گشتیی توركیه بۆ داخرانی DTP، ئه‌و داوایه‌ی به نادرووست زانی‌و وتی: ده‌بێ ئێمه له حیزبێك كه سه‌دان هه‌زار ده‌نگی وه‌رگرتووه، رێز بگرین، نابێ ئێمه شێوازی نادێموكراتیك هه‌ڵبژێرین"، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه پاش ئه‌وه هاته ئاراوه كه DTP له دووهه‌مین كۆنگره‌ی خۆیدا پرۆژه‌ی ئۆتۆنۆمی دێموكراتیكی پێشكه‌ش كرد، هه‌ڵبه‌ت له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2007یش ئه‌م داوایه له زمانی له‌یلا زاناوه باسی لێكرابوو، هه‌ڵبه‌ت به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی DTP بیانوویه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 54 شاره‌دار، به‌رپرسان‌و ئه‌ندامانی ئه‌و پارته به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی زه‌خت‌و گوشار‌و تیرۆری ده‌وڵه‌تی بوونه‌ته‌وه، چونكه هه‌رگیز ئاماده نه‌بوون بۆ ساتێكیش له داخوازییه‌كانیان پاشگه‌ز بنه‌وه. دادگای باڵای توركیه چه‌ند رۆژ پاش هه‌ڵبژاردنی نووره‌دین دێمیرتاش بۆ سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگای دێموكراتیك له دووهه‌مین كۆنگره‌ی نائاسایی DTP له ئامه‌د، له كاتێكدا كه ناوبراو له‌گه‌ڵ له‌یلا زانا‌و یاشاركه‌ماڵ‌و ئه‌حمه‌د تورك‌و كۆمه‌ڵه كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه به‌شداری چواره‌مین كۆنفڕانسی یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و توركیه‌و كورد له رۆژانی 3و 4ی دێسامبر له ته‌لاری پارلمانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له برۆكسێل بوون، تۆمه‌تباری كرد كه له ئه‌ركی سه‌ربازی خۆی دزیوه‌ته‌وه‌و راپۆرتی ساخته‌ی به‌كارهێناوه، بۆیه بڕیاری ده‌ستگیركردنی دا‌و له 27/9/86 قۆڵبه‌ست كرا. شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه 3 تا 5 ساڵ حوكمی زیندانی پێ بدرێ، هه‌روه‌ها به قه‌ده‌غه‌بوونی DTP، چه‌ند ئه‌ندامێك له كاری سیاسی بێ‌به‌ش ده‌كرێن هه‌روه‌ها 8 پارلمانتار‌و 221 ئه‌ندام ده‌كه‌ونه به‌ر لێپرسینه‌وه‌و دادگایی كردن‌و، به‌و شێوه‌یه‌ش ناتوانی له هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌كانی ساڵی 2008دا بۆ شاره‌وانییه‌كان، كه ئێستا قایمترین مه‌ته‌رێزی DTP و ده‌سكه‌وتی كوردانی باكووره، به‌شدار بێ. ئه‌م كاره‌ش رێ بۆ ئه‌وه خۆش ده‌كا كه كوردستان به ته‌واوی راده‌ستی ئیسلامییه‌كان‌و سوپای تورك بكرێ، به‌دیهاتنی ئه‌م دۆخه‌ش ده‌بێـه هۆی لاوازبوونی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگییه‌ك كه به پشتیوانیی شاره‌وه‌انییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌داخه‌وه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه سه‌رنجی ئه‌مریكاشی بۆ خۆی راكێشاوه‌و، له دیدارێكدا كه رۆژی 28/11/2007، باڵوێزی ئه‌مریكا له توركیه (رۆس ویلسۆن) بۆ كریستۆڤه‌رشێس، ئه‌ندامی كۆنگرێس رێك خستبوو، ژماره‌یه‌ك رێكخراو‌و كه‌سایه‌تی كورد‌و چه‌ند پارلمانتارێكی كورد له پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، بێ ئاماده‌بوونی DTPو به ئامانجی په‌راوێزخستنی، بانگهێشت كرابوون، كه له‌وێدا كێشه‌ی كورد‌و چۆنیه‌تی سه‌ركوتی چه‌كداره‌كانی PKK تاوتۆی كرابوو، له‌م لاشه‌وه AKPو سوپا وێڕای راگه‌یاندنی 9 هه‌رێمی كوردستان به هه‌رێمی قه‌ده‌غه‌كراو، به‌رده‌وام دروشمی سه‌رنجڕاكێش ده‌ده‌ن، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خه‌باتی چه‌كداری‌و كوردایه‌تی كۆتایی بێ ئێوه له هه‌ژاری‌و مه‌ترسی‌و برسییه‌تی، ناوچه‌كه‌شتان له دواكه‌وتوویی رزگاری ده‌بێ‌و هۆی ته‌واوی دواكه‌وتوویه‌كان ده‌ده‌نه پاڵ بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیی‌و ئازادیخوازی كورده‌وه، له‌و باره‌وه حسێن كاڵكان سه‌رۆكی شاره‌وانی باتمان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی:" داخرانی DTP نه‌ته‌نیا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكا، به‌ڵكوو خه‌باتی شار به‌ره‌و شاخ ده‌گوازێته‌وه، ئاماژه‌شی كرد كه گه‌ریلاكان سه‌ربه‌رزترین‌و به‌ڕێزترین خه‌ڵكی توركیان، چونكه ئه‌وان بۆ سه‌ندنی ماف‌و ژیانێكی سه‌ربه‌ستانه هه‌وڵده‌ده‌ن‌و ئه‌م وڵاته پێویستی به خه‌ڵكی وا هه‌یه، ئه‌وان هه‌رگیز زیان به‌م وڵاته ناگه‌یه‌نن".
DTP پێویسته وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندن‌و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی شێلگیرانه به سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێسته‌كانی رابردووی خۆی‌و هۆكاری باشتربوونی رۆژ به دوای رۆژی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئیسلامییه‌كان له كوردستاندا، خاڵه لاوازه‌كان ده‌ستنیشان‌و به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری، پیلانی سوپا‌و ئیسلامییه‌كان پوچه‌ڵ كاته‌وه، DTP ده‌بێ بزانێ كه ته‌نیا ناسیۆنالیزم‌و دروشمی نه‌ته‌وایه‌تیی رووت، ئه‌ویش له كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌ریتی‌و ده‌ستكورت‌و ئایین سه‌روه‌ردا، پاڵنه‌ری مرۆڤی كورد بۆ ده‌نگ هێنان نیه، به‌ڵكوو ژیانی رۆژانه‌و ئابـووری‌و كێشه كـۆمـه‌ڵایه‌تی‌و پــرۆژه
درێژه‌ی لاپه‌ڕه‌ی 8
خزمه‌تگوزارییه‌كان فاكتۆرگـه‌لـێكی گرینگن، كه ده‌بێ له‌و شوێنانه‌ی كه شاره‌وانییه‌كان له ده‌ستیان دایه، سه‌رنجی زۆرتری پێ‌بدرێ، ئه‌مڕۆ ده‌بێ ناسیۆنالیزم له‌گه‌ڵ خۆش بژێوی‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دێموكراسی پێكه‌وه گرێ بدرێ، هه‌روه‌ها پێویسته به دوور كه‌وتنه‌وه له چه‌په‌كانی تورك كه خاوه‌نی هێز‌و پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ئه‌وتۆ له توركیه‌دا نین، هه‌وڵی یه‌كڕیزی هێزه كوردییه‌كان‌و گه‌لی كورد بده‌ن، هه‌روه‌ها به خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست له واقعییه‌تی ئیسلام له كوردستان‌و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و به‌كارهێنانی، واتا به كورداندنی ئیسلام، كوردستان له قه‌یران‌و په‌تای نه‌ریتخوازی‌و فنده‌منتالیزم‌و ژینۆساید‌و توانه‌وه له ژێر چه‌مكی ئیسلامی سه‌رده‌مییانه‌و به رواڵه‌ت دێموكرات رزگار بكه‌ن، وه‌گه‌رنه ئه‌و راده‌یه كه ئیسلامییه‌كان خزاونه‌ته نێو كوردستان‌و ده‌نگی خه‌ڵكیان داوه‌ته پاڵ خۆیان‌و به دوای ئه‌وه‌وه‌ن له 2008دا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانیش ببه‌نه‌وه، بێ‌گومان سه‌ركه‌وتنی كورد له ئایه‌نده‌یه‌كی نێزیك‌دا ئه‌سته‌م ده‌بێ‌و شۆڕش بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ڕاستی په‌كی ده‌كه‌وێ. كارێكی گرینگی دیكه‌ش كه له سه‌رده‌ستی نوێنه‌ره كورده‌كانی پارلمان جێبه‌جێ ده‌بێ كاندیداكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی شیاوی كورد بۆ سه‌رۆك كۆماری داهاتووی توركیایه، چونكه به پێی یاسای توركیه كه‌سێك كه پشتگیری لانیكه‌م 20 پارلمانتاری له‌پشت بێ ده‌توانێ پاڵێوراوی ئه‌و پۆسته بێ.
وێڕای ته‌واوی گوشاره‌كان له سه‌ر كورد‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی، هێشتاكه‌ش ده‌رفه‌تی زۆر هه‌نگاوی به‌نرخ‌و دوور له توند‌و تیژی هه‌یه، كۆنفڕانسی چواره‌می یه‌كیه‌تیی ئورووپا له سه‌ر دۆزی كوردی باكوور به ئاماده‌بوونی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد‌و كه‌سایه‌تی‌یه‌كانی وه‌كوو: نوام چامسكی، یاشار كه‌ماڵ‌و شیرینی عیبادی‌و ... له‌و چه‌شنه كارانه‌ن. زانا له‌وێدا گوتی: "پرسی كورد، پرسی ئاسایش نیه‌و هه‌تا ناوێ بۆ ئه‌م پرسه نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌م كێشه چاره‌سه‌ر ناكرێ...، ده‌بێ له روانگه‌ی ناسنامه‌ی كوردییه‌وه ته‌ماشای كێشه‌كه بكرێ...، گوتیشی: كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ئاماده‌یه، به‌ڵام ده‌رگاكه كه‌وتۆته حاڵه‌تێك كه نه‌كرێته‌وه". نوێنه‌رانی یه‌كیه‌تی ئورووپا‌و چامسكی‌و عیبادیش وێڕای جه‌خت كردن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی DTP، رێفۆرمی ده‌ستووری توركیه‌یان به پێویست زانی، به‌شداران هاوده‌نگ بوون له سه‌ر كۆتایی‌هێنان به‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه ده‌یهه‌وێ له رێگه‌ی ئابوورییه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكا، چونكه ئه‌و كاره ته‌نیا شاردنه‌وه‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كانه، ئه‌وان هه‌ر وه‌ها سیاسه‌تی یه‌كیه‌تیی ئورووپایان له هه‌مبه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌دا، نادرووست‌و كه‌م بایه‌خ له قه‌ڵه‌م دا. له‌و بواره‌شدا سه‌رۆكی DTP داوای كرد له سێ خاڵه‌وه پلانی ئاشتی جێبه‌جێ بكرێ:"1ـ مۆری توركایه‌تی له‌سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی توركیه بسڕێته‌وه 2ـ پێویسته حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ PKKدا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشێ 3ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه، كێشه‌ی تیرۆر نیه، پێویسته توركیا رێگا بۆ داڕشتنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی سیاسی بكاته‌وه". هه‌روه‌ها له‌و كۆنفڕانسه‌دا باس له جاڕنامه‌ی چاره‌سه‌ری دێموكراتی PKK بۆ ئاشتی كه له حه‌وت خاڵ پێكهاتووه، كرا‌و و به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی نرخێندرا كه پێویسته گرینگی تایبه‌تی خۆی پێ‌بدرێ. وێڕای هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه یه‌خه‌ی كوردی باكوور گرتووه، قۆناخی هه‌نووكه‌یی بۆته ناسكترین زه‌مه‌نی دیرۆكی مان‌و نه‌مان‌و، دوو زلهێزی هه‌ڕه‌شه‌و خه‌پاندن (سوپا‌و ئیسلامی سیاسی)، هیشتا به وته‌ی مه‌سعوود ییڵماز، سكرتێری ANAP:"رێگای یه‌كیه‌تی ئورووپا به دیاربه‌كردا تێده‌په‌ڕێ".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر