نرخی ئازادی
له رێژیمه بلیمه‌ت كوژه‌كانی ئێران‌دا
میلله‌تی زیندوو ئه‌گه‌ر ئازادیی بوێ، ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ به حه‌قی خۆی بگا، نابێ له فیداكاری بترسێ، نابێ له له‌خۆبوردن بترسێ..."
"د.قاسملوو"
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی خێرای مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری له ئێران‌دا بده‌ین، به‌درێژایی مێژووی ئه‌و وڵاته، هه‌میشه كه‌سانێكی بێگانه له خه‌ڵك، ناته‌با له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م‌و دوژمن به نه‌ته‌وه‌و ده‌وروپشت جڵه‌وداری بووه. به واتایه‌كی دیكه بلیمه‌ته‌كان‌و كه‌سانی شیاو‌و به ئه‌زموون هیچ كاتێك هه‌لی به‌شداربوونیان له دۆخ‌و كه‌شێكی ئاسایی‌و سه‌قامگیردا بۆ نه‌ڕه‌خساوه، یان ده‌توانین بڵێین تایبه‌تمه‌ندی ده‌سه‌ڵات‌و كۆمه‌ڵگای ئێرانی هه‌میشه به‌دیهێنه‌ری گه‌مژه‌یی‌و گه‌مژه‌په‌ره‌ستییه‌ك بووه، كه به جۆرێك له جۆره‌كان خه‌ڵكیش زۆرتر خۆیانیان له ژێر سێبه‌ری ئه‌و جۆره سیستمانه‌دا، پارێزراوتر بینیوه‌ته‌وه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه ته‌نیا ئاماژه به‌و خاڵه به‌سه كه له مێژووی 2500 ساڵه‌ی پاشایه‌تی له‌م وڵاته‌دا بێجگه له كه‌ریم خانی زه‌ند، ئه‌میر كه‌بیر‌و عه‌بباس میرزا، وه‌كوو سوپاسالار‌و موسه‌دیق وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیر، كه‌سێكی شیاوی ئه‌و حوكمڕانییه شك نابه‌ین. ئه‌م ره‌وته مێژوویی‌یه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی، به‌ڵكوو خودی كۆمه‌ڵگای ئێرانیش وه‌كوو كۆمه‌ڵگایه‌كی بلیمهتكوژ له قه‌ڵه‌م بدرێت، چونكه هیچ كات به‌رانبه‌ر به بژارده‌كانی كۆمه‌ڵگا، وه‌كوو به‌هادارترین سامانی نه‌ته‌وه‌و وڵات خاوه‌ندار ده‌رنه‌كه‌وتووه. ئێستا چ ئه‌میركه‌بیر یان مۆسه‌دێق بووبێت، یان بلیمه‌ته‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران وه‌كوو پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، كه بوونی ئه‌وان ده‌یتوانی باشترین گه‌ره‌نتی بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئازادی‌و دێموكراسی بێت. به‌ڵام خۆگرتنی جه‌ماوه‌ری ئێرانی به حوكمڕانی كه‌سانی نه‌شیاوو نامۆ له خۆشه‌ویستیی خاك‌و وڵات‌و دانیشتووانی، بۆته ئامیانی ئه‌وه‌ی كه ره‌وتی 102 ساڵه‌ی شۆڕشی مه‌شرووته‌خوازی له ئێران‌دا، رێژیمه‌كانی سه‌ره‌ڕۆی ره‌زاخانی‌و ئاخوندیی لـێ‌بكه‌وێته‌وه. رێژیمگه‌لی كه به‌ر له هه‌موو شتێك مرۆڤبوونی مرۆڤه‌كانیان كردۆته ئامانج‌و به جۆرێك له جۆره‌كان تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤانه‌و مرۆڤد‌وستی‌و هاوسۆزی مرۆڤه‌كانیان تێكداوه‌و، جۆره به‌هایه‌كی جیاوازتر له ئۆمانیزمیان تێگه‌یاندوون، چونكه ئازادی تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی مرۆڤه‌و پیشێلكردنی ئازادی مرۆڤ، پێشێلكردنی مرۆڤبوونی ئه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه گرێدراویی هه‌میشه‌یی خه‌ڵكی ره‌شۆكیی ئێران به ده‌سه‌ڵات‌و مۆچه‌خۆربوونی ده‌سه‌ڵات، شێوه‌یه‌كی مۆدێڕنانه له سیستمی كۆیلایه‌تی دڵخوازانه بووه، كه خه‌ڵك پێڕه‌ویان كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كان كه‌متر هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له كۆمه‌ڵگا بده‌ن، یان شیمانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانێكی جه‌ماوه‌ری له كورتخایه‌ندا بكه‌ن، ئه‌م خۆبه‌ستنه‌وه‌و، خۆگرێدانه بێ‌ئه‌م لاو ئه‌ولایه به ده‌سه‌ڵاته‌وه، گه‌وره‌ترین بنه‌مای ئۆتۆریته‌ی خۆسه‌پێنه‌رانه له سه‌ر ئێران‌و گه‌لانی ئێران بووه. بۆیه ده‌بینین رێژیمی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا وه‌كوو هه‌موو حكومه‌تێكی توتالیتێری دیكه به رواڵه‌ت نایاسایی‌و خۆسه‌پێنه‌ر نیه، به‌ڵكوو جۆرێك له حكوومه‌تی له‌سه‌ر یاسا بنیاتنراوه، كه حه‌قیقه‌تی دزێو و ناڕه‌وای خۆیی له ژێر په‌رده‌ی ده‌مامكێكی ره‌وادا داپۆشیوه.
كۆماری ئیسلامی ئێران، كه بنیاتنراو له سه‌ر رێبازی فیداییانی ئیسلامه‌و نوتفه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی، تۆقاندن‌و تیرۆر، وه‌كوو سه‌ره‌كیترین فاكتۆره‌كانی تۆتالیتاریزم‌و فاشیزم دامه‌زراوه، ئامانجی سه‌ره‌كیی له ده‌ستپێكه‌وه ئه‌وه بووه كه هه‌موو جیاوازییه مرۆییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای ئێرانی له ره‌گه‌وه بسڕیته‌وه‌و، مرۆڤه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌یه‌كی هزری تایبه‌تدا كه ئیدئۆلۆژییه‌كی سه‌ده‌نێونجی به رازاندنه‌وه‌یه‌كی مۆدێڕنانه‌یه، سنووردار بكات. بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م رێژیمه هه‌میشه ویستوویه به یه‌ك تیر چه‌ندین ئامانج بپێكێت، بۆیه هه‌ر وه‌ك پێش له شۆڕش فیداییانی ئیسلام نووسه‌ری ئێرانی ئه‌حمه‌د كه‌سره‌وییان (مارسی 1946) له نێو حه‌وشه‌ی خانه‌ی داددا تێرۆر كرد، یان كاره‌ساتی سینه‌ما رێكسی ئابادانیان (1978) پێكهانی، پاش پاوانكردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیش تیرۆری هۆڤانه‌ی رێبه‌رانی بلیمه‌تیان كرده ئامانج، چونكه كاریگه‌رترین هێزی پڕوپاگه‌نده‌ی تۆتالیتاریزم، داخستنی ده‌رگای راستییه‌كان به رووی خه‌ڵكداو، دروستكردنی بۆشایی‌و دابڕانێكی ته‌م‌ومژاوی له نێوانی ئه‌وان‌و رێبه‌رانیاندایه، له به‌ر ئه‌مه پراكتیزه‌كردنی هه‌مه لایه‌نه‌ی توندوتیژی، له‌سه‌ر هه‌مووشیه‌وه به‌رانبه‌ر به سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌زمه‌ندی‌و كه‌وتوارگه‌رایی، پشتیوانی به‌ربڵاوی تێرۆریزم له ئاستی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی لـێ‌كه‌وته‌وه. هه‌ڵبه‌ت شایانی باسه كه دوژمن تاشین‌و نه‌یار دروست كردن بۆ پاراستنی وزه‌و بووژانه‌وه‌ی سه‌فه‌ربه‌ربوونی رانه‌مه‌ڕانه پێویستی‌یه‌كی گرینگه‌و، دوژمن تاشینیش تاكوو دوژمن كوشتن مه‌ودایه‌كی ئه‌وتۆی نیه. بێ‌گومان جیابیری‌و جیاوازبوون له گشتییه‌تی ده‌ستنیشانكراوی ده‌سه‌ڵات له ئێرانی ئاخوندی‌دا، كه‌م تاوانێك نیه، كه ئه‌وان له ژێر ناوی "موحاربه" (شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ خودا)و له چوارچێوه‌ی یاسای سزادانی ئیسلامی‌دا پێناسه‌یان كردووه، تاوانێك كه چوار سزای به‌دواوه‌یه، كه سێیان مه‌رگه‌و ئه‌وی دیكه‌شیان، زیندان هاوكات له‌گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌یه. خومه‌ینی له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: "ره‌حم كردن به موحاریبێن ساكار بیركردنه‌وه‌یه. لێبڕاوه‌یی ئیسلام له به‌رانبه‌ر دوژمنانی خودا له ئه‌سڵه گومان هه‌ڵنه‌گره‌كانی سیستمی ئیسلامییه، هیوادارم به تووڕه‌یی‌و نفره‌تی شۆرشگێڕانه‌ی خۆتان له هه‌مبه‌ر دوژمنانی ئیسلام، ره‌زامه‌ندی خودای مه‌زن بۆ لای خۆتان راكێشن". ئه‌مڕۆ ده‌بینین له ژێر ناوی ئه‌م ناونانه‌دا هه‌ر رۆژه چالاكڤانێكی كوردستانی، به‌لووچ، عه‌ره‌ب یان فارس ده‌ستبه‌سه‌ر‌و سزای سێداره‌دانی بۆ ده‌بڕنه‌وه، له ماوه‌ی یه‌كساڵێ رابردوودا جگه له سێداره‌دانی چه‌ندین لاوی ئازادیخوازی به‌لووچ‌و عه‌ره‌ب‌و كورد به تۆمه‌تی محاربه، چه‌ندین چالاكڤانی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م، ماف ویست‌و یه‌كسانیخوازی كوردستانیش به‌شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ خودا تاوانبار كراون‌و بێ له‌به‌رده‌ستدابوونی هیچ چه‌شنه به‌ڵگه‌یه‌ك سزای سێداره‌دانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه. به‌ڕێزان: 1ـ عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، 2ـ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، 3ـ هیوا بۆتیمار، 4ـ عه‌لی حه‌یده‌ریان، 5ـ فه‌رهاد وه‌كیلی، 6ـ محه‌ممه‌د پاڵش، 7ـ ئه‌نوه‌ر حسێن په‌نایی، 8ـ مسته‌فا سه‌لیمی، 9ـ هه‌ژار قادری، ئه‌و تێكۆشه‌ره كوردانه‌ن كه بڕیاری له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها هانا عه‌بدی كچه خوێندكاری 22 ساڵه‌ی كوردیش به تاوانی دوژمنایه‌تی خودا، 5 ساڵ زیندان‌و دوور خرانه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌و، رووناك سه‌فازاده‌ش له به‌رانبه‌ر مه‌ترسیی بڕیاری له سێداره‌داندایه. كاتێك سه‌رنجی تێكۆشانی ئه‌م به‌ناو شه‌ڕكه‌رانه‌ی دژ به خودا ده‌ین، ده‌بینین تاوانی ئه‌وان ته‌نیا هه‌وڵدان بۆ وشیاری كۆمه‌ڵگایه‌ك بووه كه ده‌سه‌ڵاتداران ویستوویانه به سیاسه‌تی گه‌مژه‌كردن، ئه‌وان له حه‌قیقه‌تی بوونی خۆیان دوور رابگرن‌و له پێناو سیاسه‌ته‌كانی خۆیاندا ده‌سته‌مۆیان كه‌ن. عه‌دنان وه‌كوو رۆژنامه‌نووسێك، فه‌رزاد‌و ئه‌نوه‌ر حسێن په‌نایی وه‌كوو مامۆستایه‌ك، هیوا وه‌كوو ژینگه‌پارێزێك، عه‌لی وه‌كوو چالاكێكی مه‌ده‌نی، فه‌رهاد وه‌كوو لایه‌نگرێكی وه‌رزێران، محه‌ممه‌د وه‌كوو پیره‌مێردێكی ئازادیخواز، رووناك‌و هاناش وه‌كوو پشتیوان‌و هیوای ژنان‌و منداڵانی بێ‌سه‌رپه‌رست‌و به‌وسه‌رپه‌رستی گونده‌كان، ئاخۆ جگه له تاوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری دروست‌و وشیاری جه‌ماوه‌ری، كامه تاوانیان كردووه. "خه‌لیل به‌هرامیان"، پارێزه‌ری فه‌رزاد ده‌ڵێت: "له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه، وێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، سه‌رچاوه‌گرتوو له جۆرێك "كورد سڕینه‌وه"و درێژه‌ی ره‌وتێكه كه ته‌نانه‌ت له نێوخۆی ده‌زگای قه‌زایی ئێران‌دا، قه‌یران خوڵقێنی ده‌كات". ئه‌م ده‌ربڕینه له راستیدا پێناسه‌یه‌كی دروست له پرۆسه‌یه‌كی فره‌ره‌هه‌ند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندووی وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی، ئاشنابوون له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ‌و شێوازێكی تایبه‌ت له تاقیكردنه‌وه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و رۆشنبیری له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی تۆقێنه‌ر‌و داپڵۆسێنه‌ره، كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵی ئاسمیله‌كردنی شوناس‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، سامانه به‌هاداره‌كانی نه‌ته‌وه‌ش كه مرۆڤه بیرمه‌ند‌و ئازاكانی یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن پاكتاو بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌م نۆ چالاكه له‌م ماوه‌دا به شێوه‌ی فه‌رمی بڕیاری له سێداره‌دانیان ده‌كراوه، به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆش سه‌دان بڕیاری ئێعدامی دیكه‌ش دراوه، بۆ نموونه: كاك ته‌ها ئه‌حمه‌دی، وه‌كوو وڵاتپارێزێكی كورد، به تاوانی نكۆڵی نه‌كردنی خۆشه‌ویستی به‌رانبه‌ر به شۆڕش‌و نیشتمانه‌كه‌ی، بڕیاری 24 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، له حاڵێكدا ته‌مه‌نی ناوبراو، زیاتر له 50 ساڵه‌و، ئه‌م بڕیاره‌و هاوشێوه‌كانی، له ئاكامدا به شه‌هیدبوونی ئه‌م چالاكانه كۆتایی دێت. ئه‌مه‌ش بێ‌گومان شێوه‌یه‌كی دیكه له قڕكردنی هزر‌و بیره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه كه رێژیم به شێوازێكی سیستماتیك خه‌ریكی جێبه‌جێ كردنیه.
به‌ڵام خه‌مناكتر له هه‌موو ئه‌مانه خه‌مساردی‌و كه‌مته‌رخه‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه ئه‌و ره‌نجه پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی به بوون‌و به‌خته‌وه‌ری ئه‌وانه‌وه هه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه متمانه‌كردنی بیروڕای شه‌قامی ئێرانی، ته‌نانه‌ت هێندێك كوردیش به پڕوپاگه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له هه‌مبه‌ر ناوزه‌د كردنی، خاوه‌ن قه‌ڵه‌م‌و هزرڤانانی كورد به بۆمبدانهر له نێو زانستگا‌و تێرۆریست بوونه، به جۆرێك كه ئاستی پشتیوانی له گیراوه زوڵم لێكراوه‌كانی كورد، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌كانی مرۆڤیشه‌وه، رووبه‌ڕووی هه‌ڵاواردن هاتووه، چونكه یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی توتالیتاریزم ئه‌وه‌یه، كه وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به ته‌واوی نێواخنی سیستمه‌كه‌ی ناس ده‌كه‌ن، له هه‌مبه‌ر پڕوپاگه‌نده ژه‌هراوییه‌كانیه‌وه، ده‌ڵێن ئاخۆ بڵێی راست نه‌كا! له وه‌ها دۆخێك‌دا خاوه‌نداری له رۆڵه‌كانی گه‌ل، ئاوه‌زمه‌ندی‌و متمانه به خۆكردن‌و به یه‌ك كردن، كۆتایی توتالیتاریزم‌و ئاپارتایدی ئاخوندییه... .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر