مادده سڕكه‌ره‌كان، سیاسه‌تی دووفاقیو كۆمه‌ڵگای كوردستان
پێنجه‌می مانگی پووشپه‌ڕ، رۆژی جیهانیی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ مادده سڕكه‌ره‌كانه. ئه‌و ماددانه خاوه‌نی مێژوویه‌كی له‌مێژینه‌ن، به جۆرێكه له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی سومرییهكان (400 پ. ز) باسی خهشخاشو له نووسراوه یونانیه‌كان (800 پ. ز) باسی تریاك هاتۆته ئاراوه‌و، هه‌روه‌ها مێسرییهكان، چینییه‌كان، هندوراسهكانو سه‌ربازانی ئه‌سكه‌نده‌ری مهقدونیو ... به‌كاریان هێناوه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆكه له‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنی به‌ربڵاوی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانو خه‌ساره‌كانی، بۆته گرفتێكی گشتی‌و هاوههڵوێستییهكی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌وێ. چونكه هه‌ر رۆژ وێڕای گیان له‌ده‌ستدانی هه‌زاران مرۆڤ، میلیۆنان كه‌سیش به‌ره‌و هه‌ڵدێرو زۆنگاوی تێاچوون دهكێشێنێت. ئه‌و مه‌وادده به چه‌شنی جۆراوجۆر وه‌كوو (تریاك، مۆرفین، هێرۆئین، به‌نگ، چه‌رس، حه‌شیش، گراس، ماری جوانا، كۆكائینو ...) ده‌خرێته بازاڕه جیهانییه‌كانه‌وه. به پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئێستاكه زیاتر له 220 میلیۆن كه‌س له جیهاندا تووشی مادده سڕكه‌ره‌كان هاتوون، كه هاوكات بۆته ئامیانی زیاتر له 50% تاوانه‌كان به‌شێوه‌ی راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ به هه‌بوونی مه‌واد ده‌به‌سنه‌وه، واتا به‌كارهێنانی زیاتری رێژه‌ی تاوان‌و پێشێلكردنی یاسا ده‌باته سه‌ره‌وه.
مادده سڕكه‌ره‌كان ئێستاكه به زۆرایی له وڵاتانی ئه‌فغانستان، بێرمهو تایله‌ند، ئه‌مریكای باشووری به‌تایبه‌ت كۆلۆمبیا، پرۆو بۆلیویو وڵاته‌كانی هیند، پاكستان، توركیه‌و لۆبنانو ... به‌رهه‌م دێت، كه زیاتر بۆ وه‌ده‌سخستنی قازانجی فراوانی ئابوورییه نه‌ك پێویستیی به‌كارهێنان، چونكه وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر به به‌راورد له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانیان، رێژه‌ی گیرۆده‌بوونیان له ئاستێكی نزمتردایه، بۆ نموونه ئه‌فغانستان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له پاڵ ئه‌وه‌ی كه 78% مه‌واددی دنیای دابین كردوه، خاوه‌نی كه‌مترین گیرۆده‌ییه، به‌ڵام له بواری قازانجه‌وه 3 میلیارد دۆلاری له ساڵا به‌ده‌ست هێناوه. له ئاستی دنیاشدا به پێی به‌راوردكارییه‌كان قازانجی ساڵانه‌ی مه‌واد تا ساڵی 2015 به 7 تریلیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێ، واته كڕین‌و فرۆشی مه‌واد پاش فرۆشتنی نه‌وت، دووهه‌مین بازاڕی مه‌زنی بازرگانیی جیهانی بۆخۆی كردوه.
ئێران به‌هۆی هاوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ر زۆرترین كه‌ڵكی له تریاك‌و لێكه‌وته‌كانی وه‌رگرتوه، به جۆرێك كه گه‌وره‌ترین به‌رخۆری تریاكی دنیایه‌و راده‌ی به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی 7/3 تۆنه، كه ساڵانه به 1400 تۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێ. له‌مباره‌وه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌ر له ئێستا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئێعتیادی له ئێران 8/2% راگهیاندو گوتی به‌رزترین رێژه‌ی موعتادی له جیهاندا هه‌یه، كه جگه له خه‌ساره مرۆییه‌كان، ساڵانه 10 هه‌زار میلیارد تمه‌ن زیان له ئێران ده‌دا كه هاوتای 29%ی ته‌واوی داهاتی ناخالیسی میللی‌و 5/1 به‌رابه‌ری ماڵیاتێكه كه ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵك وه‌ریده‌گرێ. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستدان،، له درێژایی 18 ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی 48 هه‌زارو 500 تۆن مادده‌ی سڕكه‌ر هاتۆته ئێرانه‌وه كه ته‌نیا 12%ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و راده‌ی دۆزینه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نزیكه‌ی 360 تۆنه، واتا به شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌میشه 10 تا 15%ی مه‌واد ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ته‌نانه‌ت به وته‌ی هێندێك له كارناسان، مه‌وادی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو، له راستیدا پاشماوه‌ی به‌كارنه‌هاتووی بهرخۆرهكانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موعتاده‌كان كه‌متر له 20 خولهك ده‌ستیان به مه‌واد راده‌گا كه نیشانه‌ی زێده‌بوونی مه‌وادو جموجۆڵی سه‌ره‌مڕی تاقمانی فرۆشیاره.
به درێژایی مێژووی ئێران، خه‌بات له دژی قاچاخی مه‌وادی موخه‌ددیر به شێوه‌ی رواڵه‌تی هه‌میشه یه‌كێك له ستراتیژییه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت بوه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا به پێی به‌ڵگه‌و پێناسه‌كانی به‌رده‌ست، به‌رده‌وام له ته‌شك گۆڕانی (مسخ) هێزێكدا بوه، بۆ ده‌ستی حوكمڕانانو بهكرێگیراوان، به مه‌به‌ستی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانجه سیاسی، ئابووری‌و جڤاكییه‌كان له درێژایی سه‌ده‌ی رابردوودا كه‌ڵكی لـێ وه‌رگیراوه. به جۆرێكه پاش هاتنه سه‌ركاری رێژیمی ئیسلامی، هه‌لومه‌رجی ژێئوپۆلێتیكی ئه‌م وڵاته‌و دراوسێیه‌كانی وه‌ك: ئهفغانستانو توركیه، سه‌رنجی ناوه‌نده سیخوڕییه‌كانی رێژیمی به‌ره‌ولای خۆی راكێشا. ئێران له لایه‌كه‌وه به هه‌راو هۆریاو بانگه‌واز باسی شه‌ڕ دژی قاچاخچیانی مه‌واد ئه‌كاو تهنانهتن له دانیشتنی ڤیه‌نی ساڵی 1384، داوای ته‌رخانكردنی 500 میلیۆن دۆلار یارمه‌تی له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی كرد، به‌ڵام راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران‌و كوردستان دهقو ده‌ق به پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی رێژیمه، به جۆرێك كه یه‌كێك له دانپیانانه‌كانی به‌رپرسانی "اگلاعات"ی رێژیم ناسراو به تاقمی سه‌عیدی ئیمامی، پاوانكردنی بازرگانیی ماماده سڕكه‌ره‌كان له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی وڵات بوو، واتا به‌شی ئابووریی وه‌زاره‌تی "اگلاعات" ده‌ستیان به‌سه‌ر مهوادهكاندا ئهگرتو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی‌و ئابووریی خۆیان به فرۆشیان ده‌گه‌یاند. به پێی ئاماری خودی رێژیم، كوردستان له ده‌یه‌ی 60و سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی حه‌فتاكاندا له ریزی ناوچه خاوێنه‌كانی وڵات بوو، به‌ڵام دیتمان له مه‌ودایه‌كی زه‌مانیی كه‌متر له پێنج ساڵان پهخشو بڵاوكردنه‌وه‌و مه‌سره‌فی مه‌واد له كوردستان وه‌كوو دیارده‌یه‌كی زه‌قی لـێ هاتو رۆژ به‌ڕۆژیش له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه. رێژیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌واد له ناوچه ناوه‌ندییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌خزێته كوردستان، دهرفهتو رێگای پێشگرتنی هه‌بوو یان ده‌یتوانی به راگهیاندنو زانیاری به‌خشینی پێشوه‌خت له رێگه‌ی ده‌نگبه‌ره گشتییهكانو نه‌شاردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی پڕمه‌ترسیی مه‌واد، ببێته هۆی هه‌ڵوێست گرتنی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له كۆمه‌ڵی كوردیدا ئه‌مڕۆكه ره‌نگی داوه‌ته‌وه، رێكهاتنی له‌گه‌ڵ ئامانجی رێژیمه، چونكه زۆرینه‌ی كۆفرۆشانی (عمدهفروش) مه‌واد له كوردستان كه‌سانی گرێ‌دراو به ناوه‌نده سیخوڕییه‌كانی حكوومه‌تن، ته‌نانه‌ت به‌وه‌یشه‌وه كه بۆ رای گشتی ناسراون، تووشی گرفتیش یا سزادانێكی ئه‌وتۆ نه‌هاتوون، هه‌رچه‌ند بڕێك جار ده‌سته‌یه‌ك له ورده‌فرۆشان راپێچی زیندان كراون‌و دوای دیاریكردنی بڕێك پاره‌وو دانی به خه‌زانه‌ی ده‌وڵه‌ت له ژێر ناوی سزادان ئازاد كراون كه تا ئێستا ئاكام‌و قازانجێكی نه‌بوه، بۆیه تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ مه‌واد گرینگ‌ترین كێشه‌و تهنگو چه‌ڵه‌مه‌ی جڤاكی كوردی‌و به‌ره‌ی نوێیه.
كۆمه‌ڵگای كوردی جیا له خه‌ساره رۆحی‌و فیكرییه‌كانی خوڵقاوی سووكایه‌تی به شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، له‌گه‌ڵ ناهومێدی، هه‌ژاری، بێكاری، فهحشاو بێده‌ره‌تانی له لایه‌نه ئاشكرا‌و شاراوه‌كانی خۆیدا ده‌ست به یه‌خه‌یه، ئه‌م هۆیانه له پاڵ رووبهڕووبوونهوهنهی دژهوازی رێژیم له‌گه‌ڵ مه‌واد بۆته بوار‌و ئامیانی پهرهئهستاندنیو خواستی جیهانی بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له ته‌ك ئه‌م دیارده ناحه‌زه، له‌م گۆشه‌ی جیهانه نامۆ‌و بێرهنگه. هه‌نووكه له گشت كووچه‌و كۆڵانێكی كوردستان، چه‌شنه جۆراوجۆره‌كانی مه‌واد به فراوانی ده‌ست ده‌كه‌ون، له‌ملاشه‌وه رێژیم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌گه‌ره‌و كۆسپ ده‌خاته سه‌ر رێگای NGOو ناوه‌نده خه‌ڵكییه‌كانی پێش‌گرتن له ئێعتیاد‌و بۆ ناكاركردنیان بڕو بیانوو ده‌تاشێت. زۆر كه‌س كاتێ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له لایه‌ن ناوه‌نده ئاسایشییه‌كانه‌وه، به بۆنه‌ی ئه‌ندامه‌تی له رێكخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێعتیاد لێكۆڵینه‌وه‌یان لـێ كراوه‌و له درێژایی چالاكییان به‌رگری كراوه. زۆر جاران یاسای دژهمهواد بۆته پهردهپۆشێك بۆ له سێداره‌دانی چالاكانی سیاسیی به‌لووچ، تا به ناو‌و راوه‌ستانی دژ به قاچاخچیان سه‌ركوتی بیره ناكۆكه‌كانی خۆی بكا. هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌واد له مۆڵگه سهربازییهكانو به‌ندیخانه‌كان دیارده‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه ده‌یان جاریش به‌رپرسانی رێژیم دانیان پێدا ناوه. ئه‌مڕۆكه زیندانه‌كانی كوردستان، له پڕمه‌ترسیترین شوێنه‌كان بۆ له داوكه‌وتنی مه‌واده، به جۆرێك كه مه‌واد به شێوه‌یه‌كی خۆڕایی یان به نرخێكی هه‌رزان ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی لاوان، راگیراوانو به‌ندییه‌كان، به‌تایبه‌ت هاوبهندكردنی به‌رهه‌ڵستكارانی سیاسیی كورد له‌گه‌ڵ تووشبوانی مه‌واد له رێكاره هه‌ره دیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاته. بره‌ودان به مه‌واد كه سه‌ره‌تا به بیانووی ئۆخژنیئازاره جهستهیییهكانو ده‌رمانكردنه‌وه له لایه‌ن پیره تهمهنانهوه به‌كار ده‌هات له مه‌ودایه‌كی كورتی زه‌مانیدا ته‌واوی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای ژه‌هراوی كرد‌و ته‌مه‌نی گیرۆده‌بوونی هێنایه ژێر هه‌ژده ساڵانه‌وه، ته‌نانه‌ت زۆر بنه‌ماڵه‌ش به تێكڕایی تێوه‌ی گلان، گرانتر له هه‌مووی مهسرهفو تووشبونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری قوتابیان، خوێندكاران، كچانی كه‌م تهمهنو ژنانی كوردستانه، به جۆرێ ئێستاكه نه‌ك ته‌نیا له شوێنه په‌رچو چوارڕێیانو گۆڕه‌پانه نیشانكراوهكانی شاره‌كان، به‌ڵكوو له فێرگه‌كان، زانستگه‌كان، ناوه‌نده كولتووری‌و وه‌رزشییه‌كانیش كهڵئاوهژۆی (سوْاستفاده) مه‌رگ فرۆشان دهبێو خوێنی لاوانی كورد به ئهسپاییو دوور له هه‌رچه‌شنه گرمهقاڵێدا هه‌ڵده‌مژن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رێژیم‌و تاقمه مافیاییه‌كانی جگه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشیان كردۆته نیشانه‌ی سیاسه‌ته گڵاوه‌كانی خۆیان‌و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له مه‌ودایان گوێزاوه‌ته‌وه كوردستانی باشوور، كه سه‌رنجدانێكی خێرا به سانایی ئه‌وه‌مان پێ ده‌سه‌لمێنێ، هه‌روه‌ها سه‌ندو بهڵگهگهلێك له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا بڵاو بوونه‌ته‌وه كه رێژیمی ئێران وێڕای هه‌ڕه‌شه له حكوومه‌تی هه‌رێم، گوتویه تا كاتێك مهشرووبو سه‌ته‌لایت له سنووره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌وه روانه‌ی ئێران بكرێن، ئێمه‌ش تریاك‌و ئهنسارولئیسلامتان بۆ ده‌نێرین.
به سه‌رنجدان له راستییه‌كانی بهردهستو، به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسه‌ته دژهمرۆییهكانی كۆماری ئیسلامی، نه ته‌نیا ناتوانین چاوه‌ڕوانی كرده‌وه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌رانه له‌و رێژیمه له هه‌مبه‌ر ترانزیت، بره‌ودانو بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌واد بین، چونكه ده‌یه‌وێ بیكاته چلمێرێك (اهرم) بۆ پێشخستنی ئامانج‌و ئاواته‌كانی خۆی‌و به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندیشه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی، به‌تایبه‌ت له رۆژههڵاتو باشووردا، هه‌روه‌ها بۆ ته‌وژم خستنه سه‌ر ئورووپا‌و بێده‌نگكردنی له هه‌مبه‌ر كرده‌وه‌كانی رێژیم‌دا.
به گشت ئه‌م باسانه‌وه پێویسته كه پارت‌و رێكخراوه NGOكانی چالاك له مه‌یدانی خه‌بات دژ به مادده سڕكه‌ره‌كان‌و ئێعتیاد وێڕای له‌قاودانی سیاسه‌ته دوو فاقییهكانی رێژیم له هه‌مبه‌ر دیارده‌ی قاچاخی مه‌واد، بتوانن به شێوه‌ی فهرههنگسازیو زانیاری به‌خشین به چینه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵ، جه‌ماوه‌ر له خه‌ساره قهرهبوونهكراوهكانی ئه‌م دیارده ناحه‌زه، ئاگادار كه‌نه‌وه، كه له‌م بواره‌دا جگه له كاناڵه ئاسمانییهكانو راگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی دیكه، پێویسته له ناوخۆی وڵاتیش پشتگیریی ته‌واوی مادی‌و مه‌عنه‌وی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشگیری له ماده سڕكه‌ره‌كان بكرێ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر