سه‌رده‌شت،
به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامیی جینایه‌ت
7ی پووشپه‌ڕی 87ی هه‌تاوی، بیست‌و یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی تراژدی‌و كاره‌ساتێكی دیكه‌یه بۆ له‌نێوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان سیاسه‌ت كردن له سه‌ر گه‌لێك‌و قوربانی‌كردنی هه‌میسانی. له نزیك به 500 ساڵی رابردوودا، له شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه تاكوو ئه‌مڕۆ، كوردستان وه‌كوو خاك، شوێنی ململانێ‌و رمبازێنی ئه‌سپی زێده‌خوازی داگیركه‌ران‌و، كورد وه‌كوو سووته‌مه‌نی‌و قوربانیی به‌رده‌وامی سیاسه‌تی شه‌ڕئه‌نگێزیی ئه‌وان بوون. له‌م نێوه‌دا شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران‌و عێراق وه‌كوو رووخێنه‌رترین‌و خوێناوی‌ترین شه‌ڕی ناوچه‌یی له كۆتایی سه‌ده‌ی بیستدا، گه‌وره‌ترین خه‌ساریشی به نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و نیشتمانه‌كه‌ی گه‌یاند. ئه‌وه‌ش به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا دژ به كوردستان بوو. یه‌كه‌مین هێرشی كیمیایی تۆماركراو له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شه‌ڕی ئێران‌و عێراقدا، 23ی به‌فرانباری 59 بۆ سه‌ر ناوچه‌ی نێوان هه‌ڵاڵه‌و نی‌حزر، هه‌ڵكه‌وتوو له 50 كیلۆمێتریی رۆژئاوای ئیلام‌دا بوو. پاشان له ساڵی 61دا، ساوجی، موسیان، ته‌نگاو‌و گه‌رده‌نه‌ی بایر، كیمیاباران ده‌كرێ، له ساڵی 62دا، له 45 بۆردمانی كیمیاویدا، به لانی زۆره‌وه، ناوچه كوردستانییه‌كانی (سۆمار، ته‌رچین، شێوه‌ڕه‌ش، حاجی هۆمه‌ران، پیرانشار، سه‌رده‌شت، به‌رزاییه‌كانی بازی درێژ، مه‌ریوان، سه‌به‌دلۆ، بانیگان، پێنجوێن، پاوه، بانه‌وبان زه‌رده‌ی كرماشان) بوون، تا ئه‌وه‌ی كه له درێژه‌ی ئه‌م پرۆسه‌دا، دزێوترین جینایه‌تی جه‌نگیی مێژووی هاوچه‌رخ، واته بۆردمانی كیمیایی شاری سه‌رده‌شت له 7ی پووشپه‌ڕی 1366ی هه‌تاویدا به گازی "خه‌رده‌ڵ" رووی دا، كاره‌ساتێك كه داپۆشان‌و بێده‌نگی‌كردن له هه‌مبه‌ر ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی جینایه‌ته‌كه، بووه ئامیانی ئه‌وه‌ی كه له درێژه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا جگه له بۆردمانی كیمیایی شار‌و گونده‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات: (شنۆ، ئاڵوت، بولحه‌سه‌ن، باسك، نژمار، قه‌ڵاجێ‌و گونده‌كانی سه‌رپێڵ‌و گیلانی غه‌رب‌و...)، كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه‌شی له ره‌شه‌مه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا لـێ بكه‌وێته‌وه.
له حاڵێكدا كه ئامانجی به‌كارهێنانی چه‌ك له شه‌ڕدا، پێش‌گرتن له دوژمن‌و به‌زاندیه‌تی، یان ئه‌وه‌ی كه هێرشی سه‌ربازی زۆرتر به مه‌به‌ستی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خاكی دوژمن یان وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌گه‌لێكه كه پێشتر له ده‌ستی داوه، باسكردن له كاره‌ساتی سه‌رده‌شت له هیچ یه‌ك له‌م چوارچێوانه‌دا ناگونجێ، چونكه "سه‌رده‌شت" شارێكی سڤیل‌و بێ‌لایه‌ن له شه‌ڕه‌كه‌دا بووه، كه وه‌كوو یه‌كه‌مین شاری ناسه‌ربازیی جیهان ئامانجی چه‌كی كیمیایی بووه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ده‌رخه‌ری مه‌به‌ستێكی دیكه‌یه، دوژمن هه‌م نه‌ته‌وه‌ی نه‌یاری خۆی (كورد) له نێو ده‌با، هه‌م ئاستی هه‌ستیاریی جیهان له هه‌مبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنێ‌و هه‌میش راده‌ی كاریگه‌ریی چه‌كه‌كانی خۆی تاقی ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌رچی به پێی مادده‌ی 22ی په‌یماننامه‌ی چواره‌می كۆنفرانسی ساڵی 1907ی لاهه، لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ مافی ئه‌وه‌یان نیه كه له هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ زیان گه‌یاندن به دوژمنان كه‌ڵك وه‌رگرن‌و به‌ندی یه‌كه‌می مادده‌ی 35ی پرۆتۆكولی 1977ی گرێ‌دراو به كۆنوانسیۆنه چوارینه‌كانی 1949ی ژنێڤیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و سنوورداریه له شه‌ڕدا ده‌كات‌و، هه‌روه‌ها به پێی یاسای په‌سندكراو له ساڵی 1874ی كۆنفرانسی بروكسێل‌و كۆنفرانسی لاهه له ساڵه‌كانی 1899و 1907، وڵاتانی شه‌ڕكه‌ر پێبه‌ند كراون به‌وه‌ی كه له ته‌شه‌نه‌كردنی شه‌ڕ بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل خۆیان به‌دوور بگرن‌و خه‌ڵكی سڤیل له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ببه‌نه ده‌ره‌وه، چونكه به پێی یاسای مافه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، هێرش‌و په‌لاماردانی خه‌ڵكی سڤیل تاوانێكی گه‌وره، واته جینایه‌تی جه‌نگی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. به‌ڵام نه ته‌نیا له هه‌مبه‌ر كورداندا هه‌موو ناحه‌قییه‌ك له كاتی شه‌ڕدا كراوه، به‌ڵكوو ئاكام‌و ده‌ركه‌وته ناحه‌زه‌كانی شه‌ڕ هێشتاكه‌ش پاش دوو ده‌یه له كوردستاندا قوربانی ده‌گرێ. شوێندانان‌و كاردانه‌وه مرۆیی‌و ژینگه‌یی‌یه‌كانی به‌كاربردنی چه‌كی كیمیایی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار‌و جیدی بۆ به‌ركه‌وتووان‌و ئۆكۆسیستمی ناوچه‌كه به ئه‌ژمار دێت‌و هه‌زاران كه‌س گیرۆده‌ی ره‌نجێكی به‌رده‌وامن، به جۆرێ كه كارناسان له سه‌ر ئه‌و رایه‌ن تاكوو سێ نه‌سڵی دیكه‌ش ئه‌گه‌ری تووشبوون هه‌یه.
راسته رێژیمی به‌عس بۆردمانه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌مه له رۆڵی ئێران وه‌كوو لایه‌نێكی گرینگی شه‌ڕه‌كه‌و هه‌روه‌ها درێژه‌ده‌ری ئه‌و شه‌ڕه پاش ئازادكردنی خۆڕه‌مشار كه‌م ده‌كاته‌وه؟ رێژیمێك كه به پێی ئه‌زموون ئاگاداری ئه‌وه بوو كه عێراق دژ به ناوچه سنوورییه كوردستانییه‌كان چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كار ده‌هێنێ، ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی زۆر ساكار‌و سه‌ره‌تاییش فێری خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌كردبوو كه چلۆن له ئه‌گه‌ری وه‌ها رووداوێكدا خۆیان بپارێزن. له‌و رۆژه‌دا، پێنج بۆمبی خه‌رده‌ل، پێنج خاڵی پێكا، كه یه‌ك له‌وانه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ئاوی شاره‌كه‌و، یه‌كی دیكه‌ش رێگای سه‌ره‌كیی چوونه ده‌ره‌وه له شار بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه رێژیم به جێگه‌ی له‌قاودانی ئه‌م كاره‌ساته، به شێوه‌یه‌كی گوماناوی‌و سه‌رسووڕهێنه‌ر بایه‌خێكی ئه‌وتۆی پێ نه‌دا، له حاڵێكدا ده‌یتوانی به له‌قاودان‌و به رۆژه‌ڤكردنی ئه‌و جینایه‌ته، ته‌نانه‌ت پێش به روودانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌شی بگرتایه، به‌ڵام كوردبوونی خه‌ڵكه‌كه‌و كوردستانی بوونی شوێنه‌كه، بووه هۆی ئه‌وه كه بێده‌نگییه‌كی درێژخایه‌ن‌و تۆقێنه‌ر، بۆ زیاتر له ده ساڵ باڵ به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا بكێشێت. بۆردمانی كیمیایی سه‌رده‌شت‌و له‌قاودانی ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی كاره‌ساته‌كه، یه‌كه‌مجار له لایه‌ن خوێندكارانی كورده‌وه له زانكۆكانی تاران‌و ئیسفه‌هان، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی هه‌ڵه‌بحه‌دا ئاوڕی لـێ درایه‌وه. كاتێك كۆمه‌ڵێك له قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته له به‌رانبه‌ر خوێندكاران‌دا ئاماده‌بووان‌و چیرۆكه تراژێدییه‌كه‌یان گێڕایه‌وه، ته‌نیایی ئه‌وان‌و بێ‌خاوه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ته‌واوی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وت. ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی پاش رووخانی به‌عس‌و دڵنیابوون له نه‌بوونی حكوومه‌تی عێراق، ده‌نگیان هه‌ڵ‌بڕی كه به‌ڵێ ئێمه‌ش كیمیاباران كراوین‌و ره‌فسه‌نجانی له یه‌كێك له خوتبه‌كانی نوێژی هه‌ینیی تاران‌دا، له ساڵی 82دا ئاماژه‌ی پێكرد، واته دووباره‌كردنه‌وه‌ی كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئامرازی له نه‌ته‌وه‌ی كورد. به‌ڵام له‌م نێوه‌دا كۆمه‌ڵێك له لاوانی وشیاری ئه‌و شاره به دامه‌زراندنی "ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له بریندارانی كیمیایی سه‌رده‌شت"و به ئه‌ندام بوون له ئه‌نجومه‌نی "OPCW" (رێكخراوی جیهانیی به‌رگرتن له په‌ره‌سه‌ندنی چه‌كه كیمیایی‌یه‌كان)و سه‌فه‌ركردن بۆ كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و هێنانی وه‌ڤدی بیانی بۆ سه‌رده‌شت، توانییان تاڕاده‌یه‌ك به رێكخراوه جیهانییه‌كانی بناسێنن‌و بیكه‌نه ده‌سته خوشكی هێرۆشیما‌و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیش ناچار بكه‌ن له سه‌رده‌شتدا ئاماده بن‌و دان به قووڵایی كاره‌ساته‌كه‌دا بنێن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، لێنه‌پرسینه‌وه له دۆسیه‌ی بریندارانی كیمیاوی‌و بایه‌خنه‌دانی ئه‌وتۆ بۆ بیره‌وه‌ریی شه‌هیدان‌و گرینگی‌و سه‌رنجنه‌دان به رزگاربووان له مه‌رگ‌و بێده‌نگی له هه‌مبه‌ر بارودۆخی بریندارانی شه‌ڕ‌و كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسان‌و نه‌بوونی كلینێكی تایبه‌ت به برینداران‌و نه‌بوونی ده‌وا‌و ده‌رمانی پێویست، به‌شێك له گرفته رۆژانه‌كانی ئه‌وانه. ئه‌گه‌رچی له ساڵی 79دا به ناچاری كۆمیسیۆنی به‌ناو پزیشكی بۆ پشكنینی به‌ركه‌وتووان پێك هاتووه، به‌ڵام تا ئێسته‌ش نیزیك به 10 هه‌زار فایل بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه‌و، ته‌نیا 17% له برینداران شناسایی كراون، به‌گشتی پاش 21 ساڵ، ته‌نیا 4% له برینداران‌و قوربانییه‌كان، یارمه‌تییه‌كی مانگانه وه‌رده‌گرن. "بنیاد جانبازان" ته‌نیا ناوی 350 كه‌سی وه‌كوو بریندار‌و 90 كه‌سیشی وه‌كوو شه‌هید تۆمار كردوه. له حاڵێكدا به پێی راپۆرتی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له‌و ساڵه‌دا سه‌ردانی سه‌رده‌شتیان كردوه‌و، به پێی ئاماری خودی ره‌فسه‌نجانی له ساڵی 82دا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه زیاتر له 8 هه‌زار كه‌س راگه‌یه‌ندراوه. جیا له‌مه‌ش پارێزگاری ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، یه‌كساڵ پاش كاره‌ساته‌كه، ژماره‌ی برینداران‌و شه‌هیدانی به زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س راده‌گه‌یه‌نێت‌و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌نگ "علوو پانین"، له كارناسانی كیمیایی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پاش سه‌ردانی سه‌رده‌شت، ژماره‌ی 8 هه‌زار‌و 600 كه‌س وه‌كو قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته په‌سند ده‌كات. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی پاش 21 ساڵ سیاسه‌تی دووفاقی به‌رانبه‌ر به تراژیدیی سه‌رده‌شت‌و سه‌رده‌شتییه‌كان، هێشتاش بێ به هاناهاتنی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه، خه‌ریكی بازرگانی‌كردنی سیاسی له‌سه‌ر گیان‌و خوێن‌و ره‌نجی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه. له‌به‌ر ئه‌مه پێویسته كه ئێمه‌ی كورد تراژیدیای سه‌رده‌شت بكه‌ینه به‌ڵگه‌و ده‌ستپێكی هه‌نگاوێك بۆ وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ناشه‌رمێونانه له دۆزی كورد‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌می.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر