سێی ره‌شه‌مه،
دره‌وشانه‌وه‌یه‌ك له تاریكی‌دا
هه‌نووكه 9 ساڵ به‌سه‌ر سه‌ركوتی خه‌ڵكی شاری سنه‌ی خوێناوی له ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 77ی هه‌تاوی‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت. له‌و كاتدا بزووتنه‌وه‌ی روزگاریخوازی كورد له چوارپارچه‌ی كوردستاندا رووبه‌رووی ته‌نگژه‌یه‌كی پڕ مه‌ترسی بوو، له باشووری وڵات ده‌ستێوه‌ردانی ناحه‌زان ده‌رفه‌تی سه‌قامگیری ده‌سه‌ڵاتی ساوای كوردی نه‌ده‌داو، ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له باشوور رووبه‌رووی تیرۆرێكی كوێری رۆژانه بوون، رۆژئاوا‌و باكووریش پێكه‌وه كه‌وتنه به‌ر شه‌پۆلی راوه‌دونان و سڕینه‌وه. كۆماری ئیسلامی كه توانیبووی به ده‌مامكی دێموكراسی‌و باڵبه‌ندی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆیدا، ناخۆدییه‌كان و ته‌نانه‌ت ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ش تا راده‌یه‌ك و به رواڵه‌ت بخاته په‌راوێزه‌وه. هه‌روه‌ها توانیبووی مه‌ترسییه‌كانی بڕیاری دادگای میكونووسیش له ئاستی نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییدا و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازدا تا راده‌یه‌ك بێ‌كاریگه‌ر بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێژیم ده‌یه‌ویست به قۆستنه‌وه‌ی كێشه‌ی پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان بۆ به‌رده‌می بیروڕای گشتی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات و به‌رۆژه‌ڤ كردنی شه‌ڕی نێوان توركیه‌و كورد وه‌كوو وڵاتێكی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل، رای گشتی به لارێ‌دا به‌رێت و له‌و پۆششه‌دا بێجگه له خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی كوێرانه‌و بێ‌پلانی نێوان كورد و توركیه‌و ورووژاندنی بیروڕای گشتی كۆمه‌ڵگای كوردستان دژ به ئه‌مریكاو وڵاتانی دیكه، خۆی له كێشه په‌نگ خواردووه‌كانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات بدزێته‌وه‌و، هه‌روه‌ك سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی خۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی له ئاڵۆزی‌و توندوتیژیدا ده‌سته‌به‌ر بكات. بۆیه له ده‌سپێكی هاتنه‌ئارای گرژییه‌كاندا، راگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی داگیركردنی باڵوێزخانه‌كانی وڵاتانی به‌شدار له گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌دا و ئاگر له‌خۆبه‌ردان و توندوتیژییه‌كانیان كردبووه مانشێتی هه‌واڵه‌كانیان‌و بازرگانی سیاسی‌یان پێوه ده‌كرد. گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا نه‌ته‌نیا وه‌كوو دژه‌كرده‌وه‌و به‌ره‌نگاری، به‌ڵكوو زۆرجاران ده‌ستپێشخه‌ری له‌قاودانی پلانه پوپولیزمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و سیاسه‌ته چه‌واشه‌كارانه‌كانی بوون و به‌پێی هه‌لومه‌رجیش، شێوازه جۆراوجۆره‌كانی خه‌باتیان ئه‌زموون و تاقیكردۆته‌وه. سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی كۆتایی رێبه‌ندان و سه‌ره‌تای ره‌شه‌مه‌ی 77 نه‌ته‌نیا دیارده‌یه‌كی خۆڕست نه‌بوو، به‌ڵكوو شێواز و ره‌وتی رووداوه‌كان، شوێن و دروشم و هه‌ڵوێسته‌كانی خه‌ڵك ده‌رخه‌ری پرۆسه‌یه‌كی وشیارانه‌و هه‌نگاوێكی سه‌رده‌میانه بوو، سیاسییه‌كان و چالاكانی نهێنی یان سه‌ربه‌خۆی نێوخۆ، پاش خۆ دوورخستنه‌وه‌ی حیزبه‌كان له خه‌باتی چه‌كداری بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانی ئازاد، له چه‌ند ساڵ پێشتره‌وه هه‌وڵی قۆزتنه‌وه‌ی خه‌باتی شاخیان به‌ره‌و شار دابوو. ئه‌م فه‌رهه‌نگه نوێیانه كه سه‌ره‌تا بیاڤی فه‌رهه‌نگی ـ رۆشنبیریی له خۆ ده‌گرت، بووه بوار و به‌كگراوندێك كه دینامیزمی شۆڕشگێڕانه‌و ورووژانی شه‌قامی كوردیی لێكه‌وته‌وه. كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كردستان و رێبه‌رایه‌تیی سیاسی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌روه‌ك ئه‌زموونه‌كانی نزیك به سێ ده‌یه‌ی پاش شۆڕش سه‌لماندوویه، زۆر ژیرانه له هه‌مبه‌ر هه‌لومه‌رجی زه‌مانی‌و مه‌كانیدا جوڵاونه‌ته‌وه. خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له پێنج قوناغی ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی رێژیمی ئیسلامی‌دا، (1ـ ده‌وڵه‌تی كاتی، 2ـ شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران، 3ـ سه‌رده‌می به‌ناو ئاوه‌دانكردنه‌وه، 4ـ سه‌رده‌می به‌ناو رێفۆرمخوازی، 5ـ ده‌وڵه‌تی دلۆڤانی!) به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا، ئه‌گه‌رچی بچو‌وكیش، بۆ ناره‌زایی ده‌ربڕین دژ به رێژیم كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه، كه نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌وه، خۆپێشاندانی زۆربه‌ی شاره‌كانی كرماشان له‌هه‌مبه‌ر تیرۆری كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌ره‌وه‌ری كورد مامۆستا محه‌ممه‌دی ره‌بیعی‌دا بوو. به‌ڵام له كۆتایی زستانی 77دا كۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی ورووژاندنی سۆزداری خه‌ڵكه‌وه، ویستی له سیاسه‌تی گه‌مژه‌كردنی جه‌ماوه‌ر و كه‌لك ئاوه‌ژووگرتن له رووداوه‌كان به ئامانجه‌كانی بگات، له حاڵێكدا رواڵه‌تی راسته‌قینه‌و قازانج په‌ره‌ستی ناره‌وای رێژیم به‌ته‌واوی بۆ خه‌ڵك به‌تایبه‌تی گه‌نجانی كورد كه به‌شێكی زۆریان نه‌وه‌ی نوێ‌و به‌ره‌ی پاش شۆڕش بوون، به‌ته‌واوی راماڵڕابوو، به‌م هۆیه‌وه گه‌لی كورد رابوونێكی سه‌رانسه‌ریان له ورمێ، مه‌هاباد، بۆكان، سه‌قز، مه‌ریوان، دێولان، كامیاران، زانكۆی كوردستان و...و تاران‌دا رێكخست كه له شاره‌كانی ورمێ، مه‌هابادا چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی ده‌سترێژی هێزه‌كانی رێژیم شه‌هید كران. چونكه خه‌ڵك به رژانه سه‌ر شه‌قام، نفره‌ت و بیزاری خۆیانیان له داگیركه‌ران و سیاسه‌تی ژینۆسایدی كولتووری‌و سووكایه‌تی كردن به به‌هاكانی كورد و كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد ده‌ربڕی، كه له سه‌رۆی هه‌مووشیانه‌وه كۆماری ئیسلامیی ده‌گرته‌وه. تا ئه‌وه‌یكه ئه‌م ناڕه‌زایی‌و هه‌ڵوێست گرتنه گشتی‌و مه‌ده‌نیانه له رۆژی 3ی ره‌شه‌مه له شاری سنه‌دا گه‌یشته ترۆپكی خۆی‌و رێژیم پاش 6 كاتژمێر رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، دوای شه‌هید كردنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خۆپێشانده‌رانی سڤیل، به هێلی‌كۆپتێر و گاردی دژی شۆڕشی بانگهێشت كرا‌و له پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران‌و به‌كرێگیراوانی سپا، سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی سه‌ركوت كرد. ئه‌گه‌رچی 3ی ره‌شه‌مه جارێكی دیكه‌ش نه‌ورۆزی سنه‌ی وه‌كوو نه‌ورۆزی 58، خوێناوی‌و ره‌شپووش كرد، به‌ڵام ره‌شه‌مه‌ی 77 ده‌سپێكی ئاشكرابوونی خه‌باتێكی مه‌ده‌نی گشتگیر و یه‌كانگیر له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا بوو. خه‌باتێك كه پێویستی‌و ته‌واوكه‌ری شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌پاش شه‌ڕی سارد و هاتنه‌ئارای سیستمی نوێی جیهانیدا بوو، كارتێك كه كورد له هه‌ردوو ئاستی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌وه‌دا ده‌یتوانی كه‌ڵكی به‌نرخی لێوه‌ربگرێت و به ئۆرگانیزه‌كردنی، هه‌م تێچووی خه‌بات كه‌م بكاته‌وه‌و، هه‌میش ده‌ستكه‌وتی چاكتر به‌ده‌ست بخات. سێی ره‌شه‌مه بێجگه له تۆكمه‌كردنه‌وه‌ی ریزه‌كانی گه‌ل‌و نزیك كردنه‌وه‌یان به یه‌كتر جیا له روانگه‌ی جیاوازی سیاسی‌و ده‌ركه‌وتنی هه‌میسانی یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی‌و خواستی ئازادی‌و ئاماده‌گی ده‌ربڕین بۆ به‌ره‌نگاری‌و قوربانیدان، په‌یوه‌ست بوونی سه‌دان كه‌س به ریزه‌كانی شۆڕشی شاخه‌وه،خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌بواری هزر و پراكتیكیشه‌وه بوو. توێژی رووناكبیری كۆمه‌ڵگای كوردستان كه تا ئه‌وكاته به‌هۆی كه‌ش و هه‌وای كوشت‌وبڕی ده‌یه‌ی 60و دۆخی پۆلیسی ـ سیخوڕی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 70، ته‌نیاو ته‌نیا روویان له بابه‌تی ئه‌ده‌بی كردبوو، به‌خۆ هاتن‌و جارێكی دیكه پێوه‌ندییان به جه‌ماوه‌ر و حیزبه ره‌سه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی كرد‌و توانییان تا راده‌یه‌كیش به سوود وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته سنوورداره‌كانی به‌رده‌ستیان، بزووتنه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیری ـ نه‌ته‌وه‌یی له‌ئاستی جه‌ماوه‌ریدا پێك بێنن، كه نموونه‌ی هه‌ره گرینگ‌یان، به رێكخراوه‌بوونی بزاڤی پچڕپچڕ و دوور له‌یه‌كتری خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی ئێران‌دا بوو، هه‌روه‌ها خه‌باتی رۆژنامه‌وانی، نووسین و وه‌رگێڕان، ژنان و NGOكان و....
گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی به‌شێكی زۆر له‌و بزووتنه‌وانه بێگومان بیرۆكه‌كه‌ی گرێدراوی راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری كوردستان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رخۆ، له ره‌شه‌مه‌ی 77دا‌و ئه‌و پۆتانسیه‌له په‌نگراوه بوو كه پێویستی به ره‌خساندنی بواری نوێ‌و سه‌رده‌میانه‌ی خه‌باتی شار بوو. له ده‌ره‌نجامه‌كانی دیكه‌ی راپه‌رینی 77ی رۆژهه‌ڵات، به‌رده‌وامی‌و درێژه‌دار بوونی ئه‌و ره‌وته‌یه، كه راپه‌رینه‌كانی هه‌ر ساڵه‌ی نه‌ورۆزی شاره‌كانی كوردستان، 22ی پووشپه‌ڕ، راگه‌یاندنی فیدرالیزمی باشوور، كاره‌ساتی قامیشلۆ، مه‌رگه‌ساتی 1ی شوبات، سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رتاسه‌ری هاوینی 84و جێژن گرتنی دووی رێبه‌ندان‌و...، به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌و پرۆسه مۆدێڕنه‌ن كه ژێده‌ره‌كه‌ی رابوونی جه‌ماوه‌ری هه‌موو شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌ت 3ی ره‌شه‌مه‌ی شاری سنه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه جارێكی دیكه ته‌واوی بانگه‌شه‌كانی رێژیمی له‌مه‌ڕ دابڕانی خه‌ڵك و حیزبه كوردییه‌كان‌و نامۆ بوونی رێبه‌رایه‌تی‌و كۆمه‌ڵگای كوردیی له‌یه‌كتر پووچه‌ڵ كرده‌وه، بۆ جارێكی دیكه‌ش سه‌ڵماندی كه رێژیمی ئێران به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانی گه‌لی كورددا نایه‌ته‌وه‌و، گه‌لی كوردیش بێجگه له متمانه به‌خۆكردن و پشت به‌ستن به پشتیوانانی راسته‌قینه‌ی خۆیان، فریوی سیاسه‌ته‌كانی رێژیم له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا ناخۆن.
رووداوه‌كانی 1 ده‌یه‌ی پاش 3ی ره‌شه‌مه به‌جوانی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه حیزب و گه‌ل ته‌شكێكی جیاوازتر له خه‌باتی سه‌رده‌مانی شه‌ڕی سارد تاقی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش بایه‌خدان به پته‌وكردنی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و دێموكراسی‌و ناسیونالیزمی راسیونالیزم و چه‌مكی زانست و عه‌قلانییه‌ته، خه‌بات و نه‌ته‌وه‌گه‌رایه‌ك كه له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه مرۆڤانه جیهانگیره‌كاندا، كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوو، به هه‌ڵوێست‌و پلۆڕالیزم به‌دی ده‌هێنێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر