سامانه سروشتییه‌كانی كوردستان‌و
سیاسه‌تی سوتماك كردنی زه‌وی
یه‌كێك له سیاسه‌ته له مێژینه‌و هه‌تاهه‌تاییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی زاڵ به‌سه‌ر كوردستاندا جیا له چه‌وساندنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ژینۆساید له قۆناخه جۆراوجۆره مێژوییه‌كاندا به بیانوی بێ‌بنه‌ما له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد، تێكدان‌و تاڵانی سامانه سروشتی‌و سه‌رچاوه ژێرزه‌وینییه‌كانی كوردستان بوه. ئه‌م وڵاته خاوه‌نی لێڕه‌وار‌و دارستانی به‌ربڵاو، پاشكه‌وتی ئاوی ژێرزه‌وینی‌و رووباری دورو درێژ‌و گه‌وره‌و كانگای جیاواز‌و جۆراوجۆره، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌م ناوچه له ریزی ناوچه‌گه‌لی ده‌وڵه‌مه‌ند‌و سامانداری رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به ئه‌ژمار دێ. به‌ڵام مه‌خابن به درێژایی سه‌ده یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان، سیاسه‌ته چه‌وسێنه‌رانه‌و دزێوه‌كانی خۆسه‌پێنه‌رانی دژه خه‌ڵكی بۆته ئامیانی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سامانه به‌پێزانه به‌تاڵان بچێ‌و به‌شی هه‌ره زۆرنیشی به فیڕۆ بچێ. ئه‌م سه‌رچاوانه تا ئه‌مڕۆ نه‌ته‌نیا ئاسوده‌یی‌و ئاسایشی دانیشتوانی كوردستانی ده‌سته‌به‌ر نه‌كردوه، به‌ڵكو چاوی ناحه‌زی چه‌وسێنه‌رانی زیاتر به‌ره‌و لای ئه‌م وڵاته راكێشاوه‌و ئه‌وانی بۆ به‌رده‌وامیدان به ئامانجه گڵاوه‌كانیان چاوچنۆكتر كردوه. رێژیمی ئیسلامی به درێژایی دو ده‌یه‌ی رابردو به كه‌ڵك وه‌رگرتنی نازانستی‌و به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌و پێدوایستی نه‌گونجاو، زه‌برو زیانی قه‌ره‌بونه‌كراوی گه‌یاندۆته له‌وه‌ڕگه، كانگا، ژینگه‌و به گشتی تێكڕای سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی كوردستان. به جۆرێ كه له كاتی كه‌ڵك وه‌رگرتن له كانگا ژێرزه‌ویینیه‌كان به‌شێكی زۆر له مه‌واده ده‌رهێنراوه‌كان به فیڕۆ ده‌چێ‌و ئه‌و به‌شه‌ش كه ده‌ری ده‌هێنن‌و ده‌ی نێرنه بازاڕی فرۆش‌و داواكارییه‌وه، قازانج‌و سوده‌كه‌ی ده‌چێته گیرفانی گرێدراوان به ده‌سه‌ڵاتدارانی زاڵمه‌وه‌و به‌شی گه‌وره‌شی له ده‌ستی ناوه‌ندگه‌لی وه‌ك "بونیادی موسته‌زعه‌فان"و ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌كانی ناوه‌نده سیخۆڕییه‌كانی رێژیمه‌وه. ئه‌وان به بێ سه‌رنجدان له كاریگه‌ریی خراپی كاره نه‌شیاوه‌كانیان به هه‌ڵكه‌ندن‌و ده‌رهێنانه نازانستی‌و نادروسته‌كانیان له‌سه‌ر ژینگه‌و جوگرافیایی سروشتی‌و ئابوری كوردستان، هه‌ر رۆژه گۆشه‌یه‌ك له وڵاتی كورد تاڵان ده‌كه‌ن‌و به بێ له‌به‌رچاوگرتنی چوارچێوه‌و بنه‌مای دروست، ته‌نیا له‌بیری قازانجی زۆرتر‌و بێ‌گوێدان به ئاكامه دڵته‌زێنه‌كانی كرده‌وه‌كانیانن.
هه‌ر رۆژه ده‌بینین كه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان كۆمپانیاكانی سه‌رمایه‌دانان‌و ئابوری به‌ستراوه به كه‌سانی حكومه‌تی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بایه‌خه تایبه‌تییه ساڵانه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ ناوچه كوردییه‌كان، ده‌بنه خاوه‌نداری به‌شێك له كانگاكانی كوردستان‌و پاش تێكدانی كانگا، لێڕه‌وار، كێ‌و و ژینگه بێ‌هاوتاكان، هه‌رێمه‌كه به‌جێ‌ده‌هێڵن. ئه‌وان هه‌زاران كێوی كوردستانیان هه‌ڵكه‌ندوه، ده‌یان لێڕه‌واریان وێران‌و بڕیوه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆر له ئاوی ره‌وانی ناوچه‌ی كورده‌وارییان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌بوونی "تونل"گه‌لی به‌لاڕێدابه‌ر بۆ دابینكردنی ئاوی خواردن و كشت‌وكاڵیی هه‌رێمه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان راكێشاوه یان به‌دوای گواستنه‌وه‌یدان، هه‌روه‌ها كانگاكانی زێڕ، به‌رد، ئاسن، پوكه‌و،... كوردستان به شێوه‌یه‌كی روخێنه‌رانه ده‌رده‌هێنرێ‌و به‌تاڵان ده‌چێ، دوو گۆلی ورمێ‌و زرێبار به هۆی به‌ڕێوه‌به‌ریی خراپ‌و سه‌رنج‌و بایه‌خنه‌دانی پێویست روبه‌ڕوی هه‌مو چه‌شنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ژینگه‌یی بونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێك له بێ‌هاوتاترین سامانه سروشتییه‌كانی ناوچه‌ی كورده‌واری، كوێستانه له لێڕه‌واره داپۆشراوه‌كانیه‌تی، كه به بڕوای زۆربه‌ی ئێكۆلۆژیسته‌كان، دارستانه‌كانی هه‌ڵكه‌وتو له زه‌نجیره كێوه‌كانی زاگرۆس‌و گۆڕه‌پانه‌كانی یه‌كێك له ئێكۆسیستمه تاقانه‌كانی سه‌رگۆی زه‌وینن. كه پانتاییه‌كه‌ی له ده‌وری گۆلی ورمێ ده‌ست پێ‌ده‌كا‌و تا كوێستانه‌كانی لۆڕستان درێژه‌ی هه‌یه، زیاتر له 5 میلیۆن (هێكتار)ه. ئه‌م لێڕه‌وار‌و كوێستانه دره‌خت داپۆشراوانه جیا له كاریگه‌ری له‌باری كه‌ش‌و هه‌وایی، رۆڵێكی گرینگیشیان له‌بواری راكێشانی توریست‌و په‌ره‌و گه‌شه‌ی ئابوری بۆ ناوچه‌و دانیشتوانی هه‌یه. هه‌وره‌ها بێجگه له كارایی زۆری دیكه‌یان وه‌ك: شیره‌ی داری لێڕه‌واره‌كانی كوردستان "وه‌ن" له‌به‌رهه‌مهێنانی بنێشتی سروشتی، له پیشه‌سازی كاغه‌ز‌و چێو‌و شه‌مچه‌و گوگرد‌و ... هتد به‌كه‌ڵك دێ. له تایبه‌تمه‌ندییه زۆر گرینگه‌كانی ئه‌م دارستانانه پوتانسیه‌ل‌و توانایه‌كی زۆر بۆ زێده‌بوونه، به‌ڵام له‌به‌ر بڕێك هۆكاری جیاواز وه‌ك ئاگرگرتنی گوماناوی به درێژایی ساڵی رابردو، به‌داخه‌وه راده‌ی روخان‌و له‌نێوچوونی دارستانه‌كان به گشتی زۆرتر له په‌ره‌سه‌ندن‌و گه‌شه‌دا بوه. هه‌مو ساڵێ پانتاییه‌كی به‌رین له دارستانه‌كان له بڵێسه‌ی پڕتین‌و تیژی ئاگردا ده‌سوتێ. بۆ نمونه به پێی راپۆرتی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی مه‌ریوان له ساڵی 1385ی هه‌تاویدا، 47 ئاگر له دارستانه‌كانی مه‌ریوان‌و سه‌وڵاوا به‌ربوه‌و 123 دۆنم له دارستانه‌كانی ئه‌م ناوچانه سوتاون‌و به‌رانبه‌ری 510/927/946 تمه‌ن زیان له‌م دارستانانه كه‌وتوه، هه‌روه‌ها به پێی ئه‌سڵی 50ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران ده‌بێ له ئاوه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا ته‌واوی ئۆرگانه چه‌كداره‌كان به‌ره‌نگاری ئه‌م قه‌یرانگه‌له ببنه‌وه، چونكه ئاگر باندۆرێكی درێژخایه‌ن ده‌خاته سه‌ر ئێكۆسیستم، گه‌ڕی مادده كانزاییه‌كان، ئامێته‌ی چه‌شنه‌كانی روه‌ك، گه‌شه‌كردنی گیاكان، ژیانی گیانله‌به‌ران‌و هه‌روه‌ها به‌ڕاماڵینی خاك‌و هاتنی لافاو قه‌یران ده‌خوڵقێنێ. ئه‌م هه‌لومه‌رجه له دۆخێك‌دا زاڵه كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داوییدا به‌رپرسانی هێزه چه‌كداره‌كانی رێژیم له ناوچه ناوه‌ندی‌و سنورییه‌كانی كوردستان به بێ هیچ دڕدۆنگی‌و به شێوه‌یه‌كی بێ‌شه‌رمانه ده‌ستیان داوه‌ته ئاگردانی دارستان‌و له‌وه‌ڕگه سروشتییه‌كانی كوردستان، تاكو سیاسه‌ته روخێنه‌ر‌و تێكده‌ر‌و گڵاوه‌كانیان ته‌واوی لایه‌ن‌و بواره‌كانی ژیانی كورد له خۆ بگرێ. رێژیم كه له‌م دواییانه‌دا له پانتاییه‌كی به‌رین دارستانه‌كانی ناوچه‌كانی: مه‌ریوان، بانه، سه‌رده‌شت، پیرانشار، هه‌ورامان، كامیاران، جوانڕ‌و، پاوه، ناوچه كوێستانییه‌كانی قه‌ندیل، ناوچه‌ی "كێله‌ك" له نێوانی سنه‌و كامیاران، ناوچه‌ی دارستانی "ره‌شه‌دێ"و "ئه‌سراوا"و هاوكات مۆڵدانی هێزه‌كانی له سنوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و تۆپبارانكردنی گونده‌كانی سه‌ر سنور، به ئاگركێشاوه، تا بتوانێ له‌پاڵ قه‌ڵاچۆكردنی ناوچه سنورییه‌كانی باشور و رۆژهه‌ڵات‌و دانانی دیواری ئه‌منییه‌تی، به سوتاندنی دارستان‌و له‌وه‌ڕگه‌و سڕینه‌وه‌ی داپۆشراوی سروشتی ناوچه، كه هه‌میشه به درێژایی سه‌رده‌مانی رابردو حه‌شارگه‌و پێگه‌و جێگه‌ی خۆداپۆشین‌و به‌رده‌وامی و هه‌رمانی كورد بوه، یه‌كجار بۆ هه‌میشه ئامانجی خۆی بپێكێ، له‌به‌ر ئه‌وه سیاسه‌تی سوتماك كردنی زه‌وی‌و كه‌ژو كێوی كوردستانی له‌به‌ر گرتوه، به جۆرێ كه به پێی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له مه‌ریوان، هه‌لومه‌رجی هه‌نوكه‌یی دارستانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه قه‌یراناویه‌و ئه‌مساڵیش چه‌ندین ئاگر له‌م ناوچه‌یه كه‌وتونه‌ته‌وه‌و زیاتر له 2500 دۆنم له دارستانه‌كان سوتاون‌و ئێستاكه‌ش ئه‌م ره‌وته هه‌ر به‌رده‌وامه‌و پێشی پێ‌نه‌گیراوه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی نه‌بونی بودجه‌و كه‌ره‌سته به پێی پێویست ده‌كه‌نه بیانو، له حاڵێكدا كه فه‌رمانده‌كانی هێزه چه‌كداره‌وه مۆڵدراوه‌كانی رێژیم له ناوچه، له وڵامی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ناوچه گوتویانه: "ئاسایش‌و ته‌ناهی زۆر له دارستانه‌كان له لای ئێمه‌وه گرینگتره"، ئه‌م قسانه له حالێكدایه كه مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆك كۆماری رێژیم له راگه‌یاندراوێكی فه‌رمی له‌م رۆژانه‌دا بۆ خه‌ڵك‌و ده‌وڵه‌تی یۆنان له‌مه‌ڕ رودانی ئاگر لێكه‌وتنی دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی‌و هاوخه‌می خۆی، بۆ هه‌ر چه‌شنه هاوكاری‌و یارمه‌تییه‌ك ئاماده‌یی ده‌ربڕی. ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته دوفاقییانه جه‌ختكردنێكی دیكه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی چه‌وسێنه‌رانه‌ی رێژیم له ته‌واوی لایه‌نه‌كانی وڵات‌و ژیانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌ڵبه‌ت پێشتر ئه‌م كرده‌وه‌یه له لایه‌ن رێژیمی به‌عسی عێراق‌و حكومه‌تی كه‌مالیستی توركیه روی داوه‌و، ئه‌مساڵیش هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران، ئاگر لێكه‌وتنێكی به‌ربڵاو و مه‌ترسیدار له دارستانه‌كانی كوردستانی باكور روی دا. ته‌واوی به‌ڵگه‌كان، قسه‌ی بینه‌رانی روداوه‌كان‌و دیكۆمێنته‌كانی به‌رده‌ست باس له ئاگرتێبه‌ردانی ئه‌م دواییانه به شێوه‌ی له پێشدا گه‌ڵاڵه داڕێژراو له لایه‌ن ناوه‌نده چه‌كدارییه‌كانی رێژیم‌و به ئاگایی‌و فه‌رمانی نوێنه‌رانی پله‌به‌رزی ده‌وڵه‌ت له ناوچه كورده‌وارییه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌م راستییانه ئه‌ركێكی قورس‌و دژوار ده‌خاته ئه‌ستۆی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و بزوتنه‌وه‌كانی ژینگه‌پارێز "ئاشتیی سه‌وز"و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤی ئێرانی‌و جیهانی كه، له كرده‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش‌و هاوئاهه‌نگ‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێكی جیهانیدا، به شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و پێویست‌و كاریگه‌ر، بێزاری‌و ناڕه‌زایی خۆیان له‌م چه‌شنه كرده‌وه دڕندانه‌ی رێژیمی ئیسلامی ده‌ربڕن‌و بۆ رێگرتن له كاولكردن‌و بنه‌بڕكردنی زیاتری دارستان‌و له‌وه‌ڕگه‌كانی كوردستان، هه‌نگاوی به كرده‌وه هه‌ڵبگرن. چونكه ژیانی ئاشتیخوازانه له سروشتێكی ساخ‌و خاوێن‌و هه‌تایی له مافه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ به ئه‌ژمار دێ.
***
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر